• نوێ

    الاثنين، 12 نوفمبر 2012

    كاریگه‌ری فه‌توا شازه‌كانی (الجدیع)

    به‌ پێ‌ی ناوی خۆی كه‌ له‌سه‌ر كتێب و نامیلكه‌كانی نوسیویه‌تی ئه‌ڵێن: ناوی عبدالله ی كوری یوسفی كوری عیسی الجدیعه‌و له‌ ساڵی 1959ز له‌ به‌صره‌ی عێراق له‌ دایك بووه‌, قۆناغی سه‌ره‌تایی له‌ گونده‌كه‌ی خۆیدا كه‌ ناوی (یه‌هودی)یه‌ ته‌واو كردووه‌و ساڵی 1978زایینی په‌یمانگای ئیسلامی له‌ به‌صره‌ ته‌واو كردووه‌. بۆ ماوه‌ی زیاتر له‌ دوو ساڵ پێشنوێژی كردووه‌ له‌ شاری زوبه‌یر, ساڵی 1978 چۆته‌ كوێت و تا 1993 ماوه‌ته‌وه‌و تێكه‌ڵاوی له‌گه‌ڵ زۆر زانادا كردووه‌. پاشان به‌ره‌و ئه‌وروپا رۆیشت, ئێستا جوده‌یع دانیشتووی شاری لیدزی به‌ریتانیایه‌, خێزانداره‌و دوو منداڵی هه‌یه‌ به‌ ناوی محمدو یوسف, هاوسه‌ره‌كه‌شی ئینگلیزێكی موسڵمانه‌.

    وه‌ كۆمه‌ڵێكی زۆر كتێبی نوسراوی هه‌یه‌ له‌ دیارترینیان بریتییه‌ له‌: (الموسيقى والغناء في ميزان الاسلام), (أحكام العورات في ضوء الكتاب والسنة), (إقامة البرهان على تحريم المحل المكروه), (إسلام أحد الزوجين ومدى تأثيره على عقد النكاح), (إعفاء اللحية).كه‌ تیایاندا زۆر فه‌توای داوه‌ كه‌ پێچه‌وانه‌یه‌كی ئاشكرای ڕای جه‌ماوه‌ری زانایانی پێشینه‌, ئێستاش له‌ به‌ریتانیا ئه‌ژی و پۆستی ئه‌مینداری گشتی (مه‌جلیسی ئه‌وروپی بۆ فه‌تواو لێكۆڵینه‌وه‌)ی پێ‌ دراوه‌, كه‌ له‌و كاته‌دا كۆمه‌ڵێك لێكۆڵینه‌وه‌ی ئه‌نجامدا له‌ گرنگترینیان ئه‌و باسه‌ بوو كه‌ هه‌رایه‌كی گه‌وره‌ی نایه‌وه‌ كه‌ تیایدا جوده‌یع به‌ڕه‌وای داده‌نێت كه‌ ئافره‌ت دوای موسڵمان بوونی له‌گه‌ڵ مێرده‌ ناموسڵمانه‌كه‌یدا بمێنێته‌وه‌.. وه‌ یوسف قه‌رزاوی كه‌ سه‌رۆكی مه‌جلیسه‌كه‌یه‌ به‌ (لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی متمانه‌ پێكراوی قوڵی دوورو درێژی به‌ڵگه‌دار) وه‌سفی ده‌كات..!!
    وه‌ دوو كتێبی تری ئه‌م كابرایه‌ هه‌رایه‌كی گه‌وره‌ی نایه‌وه‌ به‌ تایبه‌ت له‌ ناو زانایانی سه‌له‌فیی سعودییه‌دا, ئه‌وانیش كتێبی (الموسيقى والغناء في ميزان الإسلام)و (إعفاء اللحية)یه‌, كه‌ تیایدا جوده‌یع گۆرانی و مۆسیقا به‌ زیاتر له‌ موباح داده‌نێت مادام ووشه‌ی ناشیرین و تاوانی تێدا نه‌بێت, وه‌ به‌ ته‌ئویلات كردنێكی زۆر سه‌رجه‌م ئامێره‌ مۆسیقایییه‌كان ده‌خاته‌ ناو بازنه‌ی (الطيبات)و چێژ لێوه‌رگیراوه‌ پاكه‌كان, وه‌ ده‌ڵێت گۆرانی سۆزداری و خۆشه‌ویستی پاك تاوان نییه‌, پاشان پێ‌ی وایه‌ ده‌نگی ئافره‌ت عه‌وره‌ت نییه‌ بۆیه‌ به‌لایه‌وه‌ دروسته‌ ئافره‌ت گۆرانی بۆ پیاوان بڵێت و به‌ پێچه‌وانه‌شه‌وه‌ به‌و مه‌رجه‌ی ڕووتی و سه‌مای له‌گه‌ڵ نه‌بێت, وه‌ له‌ فه‌توایه‌كی سه‌یریدا ده‌رباره‌ی ڕیش تاشین ده‌ڵێت: ئه‌گه‌ر له‌ ناو موسڵماناندا له‌ شوێنێكدا وه‌ك عورفی خه‌ڵكی ڕیش ده‌تاشرا, وه‌ ڕیش هێشتنه‌وه‌ بووبووه‌ شتێكی شاز, ئه‌وا سوننه‌ت وایه‌ وه‌ك عورفی خه‌ڵكه‌كه‌ بكه‌یت, چونكه‌ ڕیش هێشتنه‌وه‌ له‌و كاته‌دا هیچ به‌رژه‌وه‌ندییه‌كی شه‌رعی تێدا نییه‌..!!
    ئه‌م دوو كتێبه‌ی كه‌ ئه‌م فه‌توایانه‌ی تێدایه‌ كه‌ بریتییه‌ له‌ (الموسيقى والغناء في ميزان السلام)و (إعفاء اللحية)  هه‌رایه‌كی گه‌وره‌ی نایه‌وه‌و زانایانێكی زۆر ڕه‌دیان داوه‌ته‌وه‌.
    جگه‌ له‌مانه‌ش كۆمه‌ڵێ فه‌توای تری هه‌یه‌ له‌وانه‌: پێ‌ی وایه‌ دروسته‌ پیاوان و ئافره‌تانی نامه‌حره‌م له‌ یه‌ك شوێنداو به‌یه‌كه‌وه‌ ده‌ستنوێژ بگرن, وه‌ ئه‌ندامه‌كانی ده‌ست نوێژ بۆ ئافره‌ت به‌ لای ئه‌مه‌وه‌ عه‌وره‌ت نییه‌و واجب نییه‌ دایپۆشێت, ئه‌م فه‌توایانه‌شی له‌ چاوپێكه‌وتنێكدا دووپاتكرده‌وه‌ كه‌ له‌ سایتی العربیه‌دا بڵاوكرایه‌وه‌ له‌ رۆژی دوو شه‌ممه‌ 19/ ربیع اڵاول/1427ی كۆچیدا...
    http://www.alarabiya.net/articles/2006/04/17/22947.html
    هه‌روه‌ها فه‌توای داوه‌ له‌سه‌ر دروستی چوونه‌ لای ئافره‌ت له‌ دوواوه‌!!..وه‌ به‌ لای ئه‌مه‌وه‌ عه‌وره‌ت ته‌نها بریتییه‌ له‌ پێش و پاش(داوێن)و به‌س, وه‌ فه‌توای داوه‌ له‌سه‌ر دروستی جگه‌ره‌ كێشان, وه‌ دروستی خۆچوواندن به‌ كافران له‌ پۆشاك و به‌رگیاندا... وه‌ چه‌ندان فه‌توای تری شازو ڕیزپه‌ڕ له‌ ڕای زانایان...
    وه‌ ئه‌وه‌ی جێگای باسه‌ ئه‌م پیاوه‌ هه‌رچه‌ند به‌ (عبدالله ی كوری یوسف الجدیع) ناسراوه‌ له‌ راستیدا ناوی (یه‌عقوب ی كوری جاسم الیعقوب)ه‌ كه‌ ئه‌مه‌ بۆ خۆی شتی تایبه‌تی لێ‌ ده‌خوێنرێته‌وه‌...
    وه‌ هه‌ندێك له‌ زانایان قسه‌یان له‌سه‌ری كردووه‌و پێیان وایه‌ ئه‌م كابرایه‌ دوای ئه‌وه‌ی له‌ كوێت له‌گه‌ڵ زانایانی سه‌له‌فیدا بووه‌ دواتر مه‌نهه‌جی گۆڕیووه‌و لایداوه‌و كۆمه‌ڵه‌ فه‌توایه‌كی سه‌یرو سه‌مه‌ره‌ی لێوه‌ بیستراو خوێنرایه‌وه‌ كه‌ وای كردووه‌ زانایان پێیان وایه‌ ئه‌م پیاوه‌ گومان هه‌یه‌ له‌وه‌دا كه‌ سوننی بێت!!! چونكه‌ به‌ لای ئه‌وه‌وه‌ فه‌رمووده‌ی (تركت فيكم أمرين لن تضلوا ما إن تمسكتم بهما) به‌ لاواز داده‌نێت. له‌و زانایانه‌ش كه‌ قسه‌یان له‌سه‌ری كردووه‌: سلیم بن عید الهلالی یه‌.
    به‌ هه‌رحاڵ سه‌یر ته‌نها ئه‌وه‌ نییه‌ كه‌ له‌ ناو جیهانی ئیسلامیدا كه‌سانی ئاوا ڕیز په‌ڕ هه‌بن, به‌ڵكو سه‌یرو سه‌مه‌ره‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ كه‌سانێك بێن و له‌ ناو ئه‌و لێشاوه‌ زانا موعته‌به‌رانه‌ی سه‌رده‌مدا ئه‌و فه‌توا شازانه‌ كار پێ‌ بكه‌ن و بانگه‌شه‌ی بۆ بكه‌ن و له‌ ناو خه‌ڵكی عه‌وام و موسڵمانان به‌ گشتیدا بڵاوی بكه‌نه‌وه‌, بێ‌ ئه‌وه‌ی ته‌ماشای ڕه‌ددی زانستی زانایان بكه‌ن كه‌ له‌سه‌ری دراوه‌ته‌وه‌.
    به‌ڵام خوای گه‌وره‌ وه‌عدی داوه‌ دینی خۆی ده‌پارێزێت له‌ هه‌موو دژایه‌تیكردنێكی دوژمنانی و هه‌موو خڵته‌یه‌ك كه‌ به‌ (نه‌زانی) یان (زۆرزانی) ده‌خرێته‌ی ناو شه‌رعه‌ پاكه‌كه‌یه‌وه‌, وه‌ له‌ هه‌موو سه‌رده‌مێكدا كۆمه‌ڵه‌ زانایه‌ك ده‌نێرێت تا ئه‌و ژه‌نگ و ژاڵ و خڵتانه‌ له‌ دینه‌كه‌ی ڕابماڵن كه‌ به‌ناوی دینه‌وه‌ ووتراوه‌و دین لێ‌ی به‌رییه‌, وه‌ك ئیمامی به‌ڕێزی ئه‌هلی سوننه‌ ئیمام ئه‌حمه‌د(ره‌حمه‌تی خوای لێ‌ بێت) كه‌ له‌ پێشه‌كی كتێبه‌كه‌یدا له‌ ڕه‌ددی جه‌همییه‌كاندا فه‌رمویه‌تی كه‌ ئه‌ویش له‌ خه‌لیفه‌ی به‌ڕێزی پێغه‌مبه‌ری خوا(صلی الله‌ علیه‌ وسلم) عومه‌ری فاروقه‌وه‌(ره‌زای خوای لێ‌ بێت) وه‌ری گرتووه‌ یان موافه‌قه‌ی ئه‌وی كردووه‌ له‌م ووته‌یه‌دا كه‌ فه‌رمویه‌تی: (الحمد لله الذي جعل في كل زمان فترة من الرسل بقايا من أهل العلم يدعون من ضل إلى الهدى ويصبرون منهم على الأذى يحيون بكتاب الله الموتى ويبصرون بكتاب الله أهل العمى فكم من قتيل لإبليس قد أحيوه وكم من تائه ضال قد هدوه فما أحسن أثرهم على الناس وما أقبح أثر الناس عليهم (ينفون عن كتاب الله تحريف الغالين وانتحال المبطلين وتأويل الجاهلين الذين عقدوا ألوية البدعة وأطلقوا عنان الفتنة فهم مختلفون في الكتاب مخالفون  للكتاب متفقون على مخالفة الكتاب يقولون على الله وفي الله وفي كتاب الله بغير علم يتكلمون بالمتشابه من الكلام ويخدعون جهال الناس بما يشبهون عليهم فنعوذ بالله من فتن المضلين). مختصر الصواعق المرسلة لأبن القيم الجوزية ص 107.
    حه‌مزه‌ به‌رزنجی

    • تەعلیقاتى بلوجر
    • تەعلیقاتى فەیسبوک

    0 التعليقات:

    إرسال تعليق

    Item Reviewed: كاریگه‌ری فه‌توا شازه‌كانی (الجدیع) Rating: 5 Reviewed By: tweshu
    Scroll to Top