• نوێ

    الاثنين، 12 نوفمبر 2012

    حاڵی براكانت ببینە لە ناو زیندانەكانی كوفردا...

    پێغەمبەری خۆشەویست(صلی الله علیە وسلم) فێرمان دەكات كە موسڵمانان لە خۆشەویستیو بەزەییو سۆزیاندا وەك ئەندامەكانی یەك لاشە وان, هەركات ئەندامێكی ئازاری هەبوو هەموو لاشە دەكەوێتە شەونخونی و تا.
    وە لە فەرمودەیەكی تردا زیاتر فێرمان دەكات چۆن بین لەگەڵ یەكتریو پەیوەندی پتەوو قایممان پێكەوە چ پاداشتێكی هەیە, ئەوەتا دەفەرموێت:
    ((أحب الناس إلى الله أنفعهم و أحب الأعمال إلى الله عز و جل سرور تدخله على مسلم أو تكشف عنه كربة أو تقضي عنه دينا أو تطرد عنه جوعا و لأن أمشي مع أخي المسلم في حاجة أحب إلي من أن أعتكف في المسجد شهرا و من كف غضبه ستر الله عورته و من كظم غيظا و لو شاء أن يمضيه أمضاه ملأ الله قلبه رضى يوم القيامة و من مشى مع أخيه المسلم في حاجته حتى يثبتها له أثبت الله تعالى قدمه يوم تزل الأقدام و إن سوء الخلق ليفسد العمل كما يفسد الخل العسل)).تخريج السيوطي أخرجه ابن أبي الدنيا في قضاء الحوائج عن ابن عمر . وحسنه الألباني في صحيح الجامع برقم : 176. وأنظر صحيح وضعيف الجامع الصغير - (ج 1 / ص 176) برقم (176).
     واتە: خۆشەویسترین كەسێك بە لای خوای گەورەوە ئەو كەسەیە كە سودی زیاترە بۆ خەڵكی, وە خۆشەویسترینی كردەوەكان بەلای خوای گەورەوە بریتییە لەوەی خۆشیو كامەرانییەك بخەیتە دڵی موسڵمانێكەوە, یان ناڕەحەتییەكی لەسەر لابەریت, یان قەرزێكی بۆ بدەیتەوە, یان برسێتییەكی لەسەر نەهێڵیت, وە ئەگەر لەگەڵ برایەكی موسڵمانمدا بچم بۆ جێ‌بەجێ‌ كردنی پێویستییەكی خۆشەویسترە بەلامەوە لەوەی كە یەك مانگ لە مزگەوتدا ئیعتیكاف بكەم, وە هەركەسێك توڕەیی بگرێتەوە خوای گەورە عەیبی دەپۆشێت, وە هەر كەسێك توڕەیییەك بگرێتەوەو لە كاتێكدا تواناشی هەبێت دەری بڕێت و تۆڵە بكاتەوە ئەوا خوای گەورە لە ڕۆژی دواییدا دڵی پڕ دەكات لە ڕازی بوون, وە هەر كەسێك لەگەڵ برایەكی موسڵمانیدا بچێت بۆ جێ‌بەجێ‌ كردنی پێویستییەكی ئەو برایەیو بۆی بچەسپێنێت ئەوا خوای گەورە قاچی دەچەسپێنێت لەو ڕۆژەدا كە قاچەكان ئەترازێن, وە ڕەوشتی ناشیرین كردەوە تێك ئەدات هەروەك چۆن سركە هەنگوین تێك دەدات.


      بەڵام ئێمە بەردەوام هەواڵی ناخۆشی براكانمان لە سەراپای ئەم زەوییەدا دەبیستین ئایا هەست بەو ئازارو شەونخونیو تایە دەكەین؟ ئایا بە سەركەوتنیان شادومان و بە شكست و ناڕەحەتیان بێ‌ تاقەتین؟ ئەگەر وایە دە سا  ئیمانی خۆت تاقی بكەرەوەو ئەم بابەتە ببینە لەسەر براكانت لە ناو زیندانەكانی گاورو جولەكەو دوژمنانی سەرسەخت و قین لە دڵی ئیسلام كە لە چ حاڵێكدان:
     
    • تەعلیقاتى بلوجر
    • تەعلیقاتى فەیسبوک

    0 التعليقات:

    إرسال تعليق

    Item Reviewed: حاڵی براكانت ببینە لە ناو زیندانەكانی كوفردا... Rating: 5 Reviewed By: tweshu
    Scroll to Top