• نوێ

    الاثنين، 12 نوفمبر 2012

    دەركەوتنی نەزرگاكان

    درووست كردنی نەزرگاكان لەسەر گۆڕ لە كۆتایی ساڵەكانی (200) ی دوای كۆچی دەركەوت ئەویش لەلایەن ( قەرامیطەكان و بەنی بوەیهی و فاطمییەكان_عبیدییەكان_ وسامانییەكان و حەمدانییەكانەوە)...كە هەموو ئەم رێچكانە رافیزەی شیعەن !!!                
    یەكەم قوببە ئەگەڕێتەوە بۆ چاخی سێ‌یەمی كە ناسرابوو بە ( قبة الصلیبیة) لە شاری سمارا لە عێراق, بە لای كەناری خۆرئاوای رووباری دیجلە بەرەو باشووری قەصری عاسق.
    ئەو كاتەی نەوەی موسڵمانان دەستی كرد بە خۆ خەریك كردن بە گۆڕو پشتی كردە زانست و زانیاری دین و دونیا ییو بوو بە مردوو پەرستی زیندوو كوژ !! ئەو كاتەی بەناو موسڵمانی ناحاڵیو بێ‌ ئاگا دەستی كرد بە (تەثلیث) !!! ئەو كات كورسی خیلافەتیان لە ژێر پێ‌ی دەرهێناودایان بە زەویدا...
     جا لەو گۆڕە هەڵبەستراوانە زۆرە  كە خەڵكی بە هەزاران و ملیۆنان ڕووی لێ‌ دەنێن و تەوافی بە دەوردا دەكەن و نەزری بۆ قەرار دەدەن و داوای شیفاو سەرخستن و منداڵ بوون و یارمەتی لێ‌ دەخوازن  و لێ‌ی دەپاڕێنەوە و لە راستیشدا ئەو گۆڕ دوورو نزیك پەیوەندی بەو ناوەوە نییە كە لێ‌ی نراوەو ئەو كەسەی تێدا نەنێژراوە كە ئەمان مەبەستیانە ( هەرچەند ئەگەر ئەو كەسە پیاوچاكە یان پێغەمبەرەشی تێدا نێژرابێ‌ هاوبەش دانانە بۆ خوای گەورە ئەگەر ئەو شتانەی پێشووی بۆ بكرێ) لەوانەش:

    1-گۆڕی ئیمامی عەلی(رەزای خوای لێ‌ بێت) لە نەجەف, كە ئەم گۆڕە حەمدانییەكان ساڵی 317 ی كۆچی دروستیان كردووە..كە لە راستیدا ئیمامی عەلی لە نەجەف نەنێژراوە بەڵكو لە قەصری ئیمارە لە كوفە بە خاك سپێردراوە.

    2-گۆڕی نوح پێغەمبەر(علیه الصلاة والسلام) لە (كەرك) لەسەر شاخی لوبنان. كە لە راستیدا ئەوە گۆڕی هەندێ‌ لە عیملاقە كافرەكانە !!!

    3-گۆڕی زەینەبیكچی پێغەمبەری خوا(صلی الله علیه وسلم) لە دیمەشق ودانەیەكی تری شلە قاهیرەی میصر. كە لە راستیدا لە گۆڕستانی بەقیع لە مەدینە نێژراوە.

    4-سەری حوسەین لە دیمەشق و دانەیەكی تری شلە نێوان نەجەف و كوفە لە (الحنانة) وە لە مەدینەش لەلایگۆڕی دایكی !!! . وەلە نەجەف لای باوكی !!وە لە كەربەلا بە بجۆرێك دەوترێت گەڕێنراوەتەوە بۆ لای لاشەكەی, جا بروانە لەم رێگە لێ‌ وون بوونە!!

    5-گۆڕی شێخ عبدالقادری گەیلانی لە بەغداد لە عێراق و دانەیەكی تریش لە ئەریتریا.

    6-گۆڕی ئادەم و حەووا(سەلامی خوایان لێ‌ بێت) لەگەڵ گۆڕی كیسێكی تر كە دەڵێن گوایە گۆڕیدایكێتی !!!!!!!  لە بنارس لە هیند.

    7-گۆڕی هود پێغەمبەر(علیه الصلاة والسلام) لە حچرموت.

    8-گۆرێ‌ حوسەینی كوڕی عەلی (رەزای خوایان لێ‌ بێت) لە قاهیرە.

    9-گۆڕی ئوبەی كوڕی كەعب (رەزای خوایان لێ‌ بێت)  لە دیمەشق.

    10-گۆڕی حەووا لە جیددە لە سعودیە.

    11- گۆڕی شاهی نەقشبەند كە پێ‌ی دەڵێن پارێزەری شاری بوخارا !!! والعیاذ بالله.

    12-لە میصر لە نێوان ( المعصرة و الحلوان)دا دێرێك هەیە قیبطییەكان ناوی دەبەن بە (القدیس برسوم العریان) وە موسڵمانەكانیش ناوی دەبەن بە (سیدی محمد العریان) و هەموو ساڵێك ئاهەنگی بۆ ساز دەكەن و قیبطییەكان بە جەژنی دەزانن و بەناو موسڵمانەكانیش بە مەولوو.
     
    مەبەست شارباژێڕی
    • تەعلیقاتى بلوجر
    • تەعلیقاتى فەیسبوک

    0 التعليقات:

    إرسال تعليق

    Item Reviewed: دەركەوتنی نەزرگاكان Rating: 5 Reviewed By: tweshu
    Scroll to Top