• نوێ

    الخميس، 1 ديسمبر 2016

    حه‌وت راستی زانستی شایه‌تی له‌سه‌ر راستگۆیی پێغه‌مبه‌ری خۆشه‌ویست (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) ده‌ده‌ن:

    راستێتی یه‌كه‌م
    پێغه‌مبه‌ری خوا(صلی الله‌ علیه‌ وسلم) به‌ هاوه‌ڵانی فه‌رموو: (سیبلغ هذا الأمر ما بلغ اللیل والنهار) واته‌: ئیسلام له‌ سه‌راپای زه‌ویدا بڵاو ده‌بێته‌وه‌و ده‌گاته‌ ئه‌و شوێنانه‌ی كه‌ شه‌وو رۆژی ده‌گاتێ‌, سه‌رژمێرییه‌ رۆژئاوایییه‌كان ئاشكرایان كردووه‌ كه‌ ئه‌مڕۆ ئیسلام له‌ هه‌موو شوێنێكی جیهاندا هه‌یه‌!! وه‌ هه‌واڵی ئه‌وه‌یان داوه‌ كه‌ ساڵی 2025 زایینی ئیسلام ده‌بێته‌ یه‌كه‌م ئایین له‌ ڕووی زۆری ژماره‌ی شوێنكه‌وتووانی له‌سه‌ر ئاستی جیهاندا, كه‌ ئه‌م سه‌رژمێرییه‌ش راستییه‌و زانا ناموسڵمانه‌كان سازیان داوه‌و گومانی تێدا نییه‌..



    راستێتی دووه‌م

    پێغه‌مبه‌ری خوا(صلی الله‌ علیه‌ وسلم) فه‌رمویه‌تی: (جعلت لی الأرض مسجداً وطهوراً) [رواه مسلم] واته‌: زه‌ویم بۆ كراوه‌ته‌ شوێنی نوێژو پاكێتی... زانایان له‌ لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی نوێ‌دا ئاشكرایان كردووه‌ كه‌ له‌ ناو خۆڵی زه‌ویدا چه‌ند زینده‌ كوژ (مضادات حیویة‌)ێك هه‌یه‌, كه‌ توانای له‌ ناوبردنی سه‌رسه‌ختترین و پیسترین جۆره‌كانی میكرۆبی هه‌یه‌, ئه‌مه‌ش ئه‌وه‌ی لێوه‌رده‌گیرێت كه‌ خۆڵ مادده‌یه‌كی پاك كه‌ره‌وه‌یه‌, له‌به‌ر ئه‌مه‌ زاناكانی ئه‌مڕۆ بیریان له‌ دروستكردنی مادده‌یه‌كی زینده‌كوژ كردۆته‌وه‌ له‌ خۆڵ كه‌ به‌كاربهێنرێت بۆ كوشتنی میكرۆبه‌ سه‌رسه‌خته‌كان, وه‌ دوای چه‌ندین ته‌جره‌به‌ی درێژخایه‌ن له‌ تاقیگه‌كانیاندا بۆیان ده‌ركه‌وتووه‌ كه‌ خۆڵ توانای له‌ناوبردنی پنتایییه‌كی ته‌واو له‌ میكرۆبه‌كانی هه‌یه‌ له‌ ماوه‌ی 24 سه‌عاتدا.

    راستێتی سێ‌یه‌مپێغه‌مبه‌ری خوا(صلی الله‌ علیه‌ وسلم) زۆر به‌ ووردی باسی له‌ راستییه‌كی زانستی كردووه‌ كه‌ زانایان له‌م چه‌ند ساڵه‌ی رابووردودا بۆیان ده‌ركه‌وت. ئه‌وه‌تا فه‌رمویه‌تی: (لا تقوم الساعه‌ حتی تعود أرض العرب مروجاً وانهاراً) [رواه مسلم]. واته‌: قیامه‌ت هه‌ڵناسێت هه‌تا زه‌وی عه‌ره‌ب ده‌گه‌رێته‌وه‌ بۆ دۆخی زووی به‌وه‌ی پڕ ده‌بێته‌وه‌ له‌ سه‌وزاییو رووبار. زانست سه‌لماندویه‌تی كه‌ نیمچه‌ دوورگه‌ی عه‌ره‌ب سه‌رده‌مانێك پڕبووه‌ له‌ سه‌وزاییو رووبار, تا ئێستاش شوێنه‌واری رێره‌وی رووباره‌كانی پێوه‌ دیاره‌ كه‌ ئه‌و وێنانه‌ی مانگه‌ ده‌ستكرده‌كان گرتویانه‌ ئه‌مه‌ی ده‌رخستووه‌و گه‌وره‌ زانایانی رۆژئاوایی له‌ وه‌كاله‌تی فه‌زای ئه‌مریكی(ناسا) ئه‌و راستییه‌ دووپات ده‌كه‌نه‌وه‌ كه‌ ئه‌و وێنانه‌ی بیابان كه‌ به‌ رادار گیراوه‌ ئه‌وه‌ی تێدا ده‌رده‌كه‌وێت كه‌ ئه‌و ناوچه‌یه‌ رۆژانێك بووه‌ داپۆشراوه‌ به‌ ده‌ریاچه‌و رووبار. وه‌ له‌و شێوه‌یه‌ چووه‌ كه‌ ئێستا رۆژئاوای له‌سه‌ره‌, وه‌ رۆژانێكیش دێت كه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ سه‌ر هه‌مان حاڵه‌تی خۆی.


     راستێتی چواره‌مفه‌رمووده‌ی تێپه‌ڕینی خه‌ڵكی به‌سه‌ر پردی صراطدا له‌ رۆژی دوایی به‌ یه‌كێك له‌و فه‌رمودانه‌ داده‌نرێت كه‌ ئیعجازی زانستی تێدایه‌. پێغه‌مبه‌ری خوا(صلی الله‌ علیه‌ وسلم) ده‌رباره‌ی په‌ڕینه‌وه‌ی كۆمه‌ڵێك له‌ ئیماندارانی پله‌ به‌رز كه‌ وه‌ك هه‌وره‌ بروسكه‌ ده‌په‌ڕنه‌وه‌ به‌سه‌ر پردی صیراطدا ده‌فه‌رموێت: (ألم تروا إلی البرق كیف یمرُّ ویرجع فی طرفة‌ عین؟) [رواه مسلم]. واته‌: ئایا نابینن كه‌ هه‌وره‌بروسكه‌ چۆن له‌یه‌ك چاوتروكاندندا ده‌ڕوات و ده‌گه‌ڕێته‌وه‌.
    چونكه‌ ئه‌م ووته‌یه‌یه‌ ته‌واو هاوته‌ریبه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی له‌م دوایییه‌دا زانایان دۆزیویانه‌ته‌وه‌ له‌و كرداره‌ ئاڵۆزو وورده‌ی له‌ رووناكیو پریشكی هه‌وره‌بروسكه‌دا هه‌یه‌, به‌ جۆرێ‌ زانایان ئه‌وه‌یان دۆزیوه‌ته‌وه‌ كه‌ هه‌ر یه‌كێك له‌و رووناكیو پریشكانه‌ی هه‌وره‌بروسكه‌ دوای هاتنه‌ خواره‌وه‌ی رووناكیو پریشك له‌ هه‌وره‌كه‌وه‌ به‌ ئاراسته‌ی زه‌ویو گه‌رانه‌وه‌ی به‌ خێرایییه‌كی زۆر دروست ده‌بێت, جا له‌و فه‌رموده‌یه‌دا پێغه‌مبه‌ری خوا(صلی الله‌ علیه‌ وسلم) باس له‌ قۆناغه‌كانی هه‌وره‌ بروسكه‌ ده‌كات زۆر به‌ ووردیو سه‌رسورهێنه‌ر, بگره‌ كاته‌كه‌شی دیاری ده‌كات, وه‌ سه‌رسام ده‌بین كاتێ‌ ئه‌وه‌مان بۆ ده‌رده‌كه‌وێت كه‌ ئه‌و ماوه‌یه‌ی هه‌وره‌ بروسكه‌ تیایدا رووده‌دات بریتییه‌ له‌ هه‌مان ئه‌و كات و ماوه‌یه‌ی له‌ چاونوقاندنێكدا تێپه‌رده‌بێت, كه‌ ئه‌مه‌ش له‌فه‌رموده‌كه‌دا ئاماژه‌ی بۆ كراوه‌.

    راستێتی پێنجه‌مزانایان له‌م دوایییانه‌دا بۆیان ده‌ركه‌وتووه‌ ناوچه‌وان( كه‌ بریتییه‌ له‌ به‌شی سه‌ره‌وه‌و پێشه‌وه‌ی ده‌ماغ) له‌ مرۆڤدا تایبه‌ته‌ به‌ ده‌ركردنی بریاره‌ راسته‌كان, به‌ هه‌مان شێوه‌ هه‌تا ئه‌م ناوچه‌یه‌ چالاكترو سه‌لامه‌ت تر بێت ئه‌وا بریاره‌كان ووردترو دانایانه‌تر ده‌بن, بۆیه‌ ده‌بینین پێغه‌مبه‌ری خوا(صلی الله‌ علیه‌ وسلم) له‌ پارانه‌وه‌یدا فه‌رمویه‌تی: (ناصیتی بیدك) رواه أحمد. واته‌: خوایه‌ نێوچه‌وانم به‌ ده‌ستی تۆیه‌.
    كه‌ له‌مه‌دا پێغه‌مبه‌ری خوا(صلی الله‌ علیه‌ وسلم) به‌ ته‌واوی خۆی ته‌سلیمی خوای گه‌وره‌ كردووه‌ به‌وه‌ی هه‌موو كاروباره‌كانی بۆ خوای گه‌وره‌یه‌و به‌ ده‌ستی ئه‌وه‌, وه‌خواش خۆی بریارده‌دات به‌و شێوه‌یه‌ی بیه‌وێت, شتێكی تریش كه‌ له‌ فه‌رموده‌كه‌وه‌ دۆزراوه‌ته‌وه‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ناوچه‌ی پێشی سه‌رو ناوچه‌وان رۆڵێكی گرنگ ده‌بینێت له‌ كرداره‌ به‌رزه‌كانی مرۆڤدا له‌ نمونه‌ی: هه‌ست پێ‌كردن و ئاراسته‌كردن و حه‌ل كردنی گرفته‌كان و داهێنان, بۆیه‌ پێغه‌مبه‌ری خوا(صلی الله‌ علیه‌ وسلم) ئه‌م شوێنه‌ی سپاردووه‌ به‌ خوای گه‌وره‌ له‌ دوعاكه‌یدا, له‌مه‌شدا ئاماژه‌یه‌كی زۆر سه‌رنج راكێشی تێدایه‌ بۆ گرنگێتی ئه‌م ناوچه‌یه‌ی لاشه‌.

     

    راستێتی شه‌شه‌مپێغه‌مبه‌ری خوا(صلی الله‌ علیه‌ وسلم) ده‌فه‌رموێت: (إن من أمارات الساعه‌ أن یظهر موت الفجأة‌) [رواه الطبراني]. واته‌: له‌ نیشانه‌كانی قیامه‌ت بریتییه‌ له‌ ده‌ركه‌وتنی مردنی له‌ ناكاو, له‌م فه‌رموده‌یه‌دا ئیعجازێكی زانستی تێدایه‌ له‌ راستییه‌كانی زانستی ته‌ندروستی كه‌ موناقه‌شه‌ هه‌ڵناگرێت, كه‌ ئه‌م موعجیزه‌یه‌ش شایه‌تی پێغه‌مبه‌رێتی پێغه‌مبه‌ر(صلی الله‌ علیه‌ وسلم) ده‌دات كه‌ نێردراوی خوایه‌و له‌ خۆوه‌ هیچی نه‌فه‌رمووه‌: له‌ سه‌رژمێرییه‌ وورده‌كانی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كاندا هاتووه‌ كه‌ ته‌ئكید له‌سه‌ر ئه‌وه‌ ده‌كاته‌وه‌ كه‌ دیارده‌ی مردنی له‌ ناكاو له‌م دوایییانه‌دا ده‌ركه‌وتووه‌, وه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌موو رێوشوێنی خۆپاراستانه‌شدا كه‌ گیراوه‌ته‌ به‌ر هه‌ر له‌ زیادبوونی به‌رده‌وامدایه‌.



     راستێتی حه‌وته‌مزۆربه‌ی زانایان ته‌ئكید له‌سه‌ر ئه‌وه‌ ده‌كه‌نه‌وه‌ كه‌ پیریو كه‌وتنه‌ ته‌مه‌نه‌وه‌ چاكترین هۆكاره‌ بۆ كۆتایی هاتن به‌ سروشتی مرۆڤ, ئه‌گه‌رنا هه‌ر هه‌وڵێك بدرێت بۆ درێژكردنه‌وه‌ی ته‌مه‌ن له‌سه‌رو سنووری دیاری كراوه‌وه‌ ئه‌وا كاریگه‌رییه‌كی گه‌وره‌ی لێ‌ ده‌كه‌وێته‌وه‌ كه‌ كه‌مترینیان تووش بوونه‌ به‌ شێرپه‌نجه‌(سرطان), پرۆفیسۆر (لی سیلفر) له‌ زانكۆی (برینستون)ی ئه‌مریكی ده‌ڵێت: (هه‌ر هه‌وڵێك بدرێت بۆ گه‌یشتن به‌ نه‌مری ئه‌وا به‌ پێچه‌وانه‌ی سروشته‌وه‌ ده‌روات), زانایان گه‌یشتونه‌ته‌ ئه‌و ده‌رئه‌نجامه‌ی كه‌ سه‌رباقی سه‌رفكردنی به‌ ملیاره‌ها بۆ چاره‌سه‌ری پیریو به‌ مه‌به‌ستی درێژكردنه‌وه‌ی ته‌مه‌ن هه‌موو ته‌جره‌به‌و تاقیكردنه‌وه‌كانیان بێ‌ ئاكام و بێ‌ سوود بووه‌, ئه‌مه‌ش ئه‌وه‌یه‌ كه‌ پێغه‌مبه‌ری خوا(صلی الله‌ علیه‌ وسلم) ئاماژه‌ی پێ‌ داوه‌و فه‌رمویه‌تی: (تداووا یا عباد الله، فإن الله لم یضع داء إلا وضع له شفاءً إلا داءً واحداً: الهرم) [رواه أحمد]. واته‌: ئه‌ی به‌نده‌كانی خوا چاره‌سه‌ری نه‌خۆشی خۆتان بكه‌ن, چونكه‌ خوای گه‌وره‌ هیچ ده‌ردێكی دانه‌ناوه‌ ئیلا شیفاو چاره‌سه‌ریشی بۆ دیاری كردووه‌, ته‌نها یه‌ك ده‌رد نه‌بێت كه‌ پیرییه‌..
    به‌م شێوه‌ش ده‌رده‌كه‌وێت كه‌ زۆربه‌ی جار زانست چه‌ند راستییه‌ك ئاشكرا ده‌كات كه‌ پێشتر نه‌زانراوه‌و تیایدا راستێتی پێغه‌مبه‌ری خوا(صلی الله‌ علیه‌ وسلم)و په‌یامه‌ به‌رزه‌كه‌ ئیسلام ده‌رده‌خات..

    وآ‌خر دعوانا أن الحمد لله رب العالمین.
     
    و. مامۆستا حه‌مزه‌ به‌رزنجی
    • تەعلیقاتى بلوجر
    • تەعلیقاتى فەیسبوک

    0 التعليقات:

    إرسال تعليق

    Item Reviewed: حه‌وت راستی زانستی شایه‌تی له‌سه‌ر راستگۆیی پێغه‌مبه‌ری خۆشه‌ویست (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) ده‌ده‌ن: Rating: 5 Reviewed By: tweshu
    Scroll to Top