لە پۆستێکیدا یەکێک لە بەرپرسەکانى کۆمەڵ باس لە تیرۆر کردنى محمد سەنگاوى دەکات و تاوانەکەى دەخاتە پاڵ قاعیدە!...زانا ڕۆستایى لە19/10/2015 لەگەڵ ئەندامانى نوێنەرانى عێراق لەسەر لیستى کۆمەڵ بەشدارى دەکات لە کردنەوەى پێشانگایەک کە بۆ کوژراوانى ئەنجومەنى نوێنەرانى عێراق کرابوویەوە...
ئەو زۆر بە ئاشکرا دەستى تاوان بۆ قاعیدە درێژ دەکات کە هەستاون بە تیرۆر کردنى سەنگاوى..لە کاتێکدا سەرجەم ئەندامانى کۆمەڵ خۆشیان چاک دەزانن کێ بوو سەنگاوى تیرۆر کرد و کێیە ئەو جۆرە کوشتن و شێواندنەى لاشە ئەنجام دەدات...
نوسینى ئەو بابەت و درۆو دەلەسانە لەم کاتەدا جگە لە ڕازى کردنى ئێران و متمانە دروست کردنى زیاتر لایان هیچى ترى لێ ناخوێنرێتەوە..
مامۆستا محمد ڕەزا ناسراو بە محمد سەنگاوى لەگەڵ پاسەوانەکەدا لە 5/10/2006 لە لایەن چەکداەکانى شیعەوە لە شارى بەغداد فڕێنراو دواتر بە کوژراوى دۆزرانەوە..
جێگاى بیرهێنانەوەیە لاشەى سەنگاوى شوێنەوارى کون کردن بە درێل و ئەشکەنجەو سوتاوى پێوە دیار بووە..
0 التعليقات:
إرسال تعليق