• نوێ

    الخميس، 29 أكتوبر 2015

    بۆچى هێشتا مەسعود لاى ئەمەریکا سەرۆکى هەرێمە؟

    دیموکراتى و مافى دەستاودەست کردنى دەستەڵات و سندوقى هەڵبژاردن...سێ تەڵەى دانراو و تۆڕى جاڵجاڵۆکەیە بۆ کپ کردنى دەنگى بانگخوازانى ڕێگاى تەوحید تا نەگاتە گوێى خەڵکى و تێ نەگەن لە ڕاستى پەیامى خوایى..چونکە هەر کات مرۆڤ لە پەیام و شەریعەتى خواى گەورە تێگەیشت سەرجەم بیردۆزە نەفامییەکان دەخاتە ژێر پێى و خۆى تەسلیم دەکات بە شەرعى خوا..

    ئەو سێ شیعارەش تا ئەوکاتە بەرزى دەکەنەوە کە زەرەرى نەبێت بۆیان, بەڵام هەرکات زانییان زۆرینە شەرعى خواى دەوێت و خەڵکى لەگەڵ موسلماناندان..خێرا سندوقى دەنگدان دەگۆڕن بە سندوقى فیشەک و لاشەى میللەت و خواناسان خەڵتانى خوێن دەکەن..
    لە کوردستان هیچ نەما ئەم زومرە فاسید و موفسیدە بە میللەتى نەکەن...کوشتن و تیرۆر..شەڕى ناوخۆ...دزینى سەروەت و سامانى میللەت...بێ ڕەوشت کردنى خەڵک..گەندەڵى..کپ کردنى دەنگى ئازادى..هتد
    بەڵام ئەوەتا ئەمریکاو گاورو جولەکە مافى دەستاو دەست کردنى دەستەڵات و ڕێز گرتن لە دەنگى خەڵکەکەى خۆیان بە خەڵکى دەفرۆشنەوە بیرى خۆیان بردۆتەوەو زۆر بە ڕاشکاوانە دەڵێن:..مەسعود هەر سەرۆکى باوەڕپێکراوە..!!
    سەیر نییە ئەزانن بۆ؟
    لەو نۆکەر ترو چاشتر شک نابەن بۆ جێبەجێ کردنى مەرامەکانیان..
    مەگەر هەولێرى نەکردووە بە چوارەم وڵات لە زۆرى گاورەکاندا؟!..
    مەگەر چەندان کەنیسەو دێرو بنکەى تەبشیریەتى بۆ دانەمەزراندوون؟....
    مەگەر لەسەر موسڵمان بە گاور کردن بانگ نەکرایە ڕۆماو خەڵات نەکرا؟...
    مەگەر زەنگى لەناو ڕۆمادا لێ نەدا؟....
    مەگەر ئێستاش کوڕى خەڵک بە کوشت نادات بۆ پاراستنى سەفارەت و بەرژەوەندیەکانیان؟..
    مەگەر نەبۆتە چەقۆى سەر گەردنى بانگخوازان و کەلەبچەى دەستیان و زیندانەکانى ئاکری و هەولێرى لێ پڕ نەکردوون؟

    لەبەر ئەوە سەیر نەبێت بەلاتانەوە...هەر ئەو سەرۆکى باوەڕپێکراوو جاشى پێشڕەوى جولەکەیە...ئەمەش ئەو ڕاستیە قورئانییەمان بیر دینێتەوە کە بە دڵنیاییەوە ئەم کابرایە شوێنپێهەڵگرى دینى جولەکەیە بۆیە وا لێى ڕازین...
    (وَلَنْ تَرْضَى عَنْكَ الْيَهُودُ وَلَا النَّصَارَى حَتَّى تَتَّبِعَ مِلَّتَهُمْ) البقرة/120


    مەبەست شارباژێڕى
    • تەعلیقاتى بلوجر
    • تەعلیقاتى فەیسبوک

    0 التعليقات:

    إرسال تعليق

    Item Reviewed: بۆچى هێشتا مەسعود لاى ئەمەریکا سەرۆکى هەرێمە؟ Rating: 5 Reviewed By: tweshu
    Scroll to Top