شێخ ئیبن باز(ڕەحمەتی خوای لێ بێت) لە لێكدانەوەی هەڵوەشێنەرەوەی هەشتەم لە هەڵوەشێنەرەوەكانی ئیسلام ئاماژە بەوە دەكات كە نزا كردن بۆ هێزو بەرەی كافران بەسەر موسڵمانان و تێكشكانی موسڵمانان, لە ئیسلام دەرچوونەو هەڵگەڕانەوەیە, ئەویش لە لێكدانەوەی مانای ئایەتی وَاتْلُ عَلَيْهِمْ نَبَأَ الَّذِي آتَيْنَاهُ آيَاتِنَا فَانْسَلَخَ مِنْهَا فَأَتْبَعَهُ الشَّيْطَانُ فَكَانَ مِنَ الْغَاوِينَ) الأعراف(175). دەفەرموێت:واتە: وە مانای(أتبعه الشيطان) واتە: شەیتان گەیشت پێی و بەهیلاكی برد هەتا دوعای لە موسا(علیه السلام) و گەلەكەی كرد, وە ئەم كارەش( كە بەلعەمی كوڕی باعورا ئەنجامیدا) هەڵگەڕانەوەیە لە ئیسلام-پەنا بەخوای گەورە-چونكە ئەو پاڕایەوە لە ئەهلی حەق تا شكست بێنن و ئەهلی شیرك و بەتاڵ سەركەوێت.
سەرچاوە: أولی الأمر کێن؟..لاپەڕە144.
0 التعليقات:
إرسال تعليق