الحمد لله مظهر الحق ولو بعد حين، والصلاة والسلام على الصادق الأمين، وعلى آله وصحبه والتابعين، وعلى من اتبعهم بإحسان إلى يوم الدين، أما بعد:)منقول).
بابەتی تەكفیر یەكێكە لەو بابەتە گرنگانەی كە ئەهلی ئیڕجاء كۆمەڵە گومانێكی زۆریان لەدەوری دروست كردووە، كۆمەڵێك مەرج و ڕێگریان بۆ ئەم بابەتە داناوە كە هیچ بەڵگەیەكی لەسەر نییە، ئەمەش وایكردووە كە زانایانی ئەهلی سوننە بێنە دەنگ و، وەڵامی یەك یەكی ئەو گومانانە بدەنەوە،جا یەكێك لەو گومانانەيان بریتییە لەوەی كە دەڵێن: (تەكفیر و ئیقامە حوججە ئیشی زانایان و ئەهلی عیلمە، وە تایبەتە بەوانەوە، جگە لەوان كەسی تر بۆی نییە تەكفیر بكات و ئیقامە حوججەكەشى قەبووڵ نييە!!!).
ئەو گومانە زۆر جار موڕجیئەكانی سەردەم دەیوروژێنن و، دەڵێن:كەس بۆی نییە خەڵك كافر كات،ئەگەرچی كوفرێكی ئاشكراشی ئەنجامدابێت، تەكفیر تایبەتە بە زانایان و ئیشی زانایانە.
جا بە پشتیوانی خوای پەروردگار لەم كورتە وەڵامەدا ڕەددی ئەم گومانە بێ بنەمایە دەدەینەوە و حەقیقەتی بابەتەكە باس دەكەین كە چۆنە بە گوێرەى فەتواى زانایان.بۆیە لە وەڵامدا دەڵێم: بەڕاستی ئەم قسەیە شتێكی بێ بەڵگەیە و هیچ بەڵگەیەكی لەسەر نییە نە لە قوڕئان و نە لەسوننەت و نە ئیجماعیش، بەڵكو یەك قسەی سەلەفی صاڵحیشی لەسەر نییە، وە زانایانیش ڕددی ئەم گومانەیان داوەتەوە.
لەسەرەتادا دەڵێين: زانایان یەكدەنگن لەسەر ئەو قاعیدەیە: (من لم یكفر الكافر فهو كافر). وەكو شێخ سلیمان بن سحمان دەفەرمووێ: (هذە المسألة –أعني:تكفیر من لم یكفر الكافر-قد أجمع علیها العلماء).أجوبة في تكفیر الكافر،ص١.
باشە ئێمە دەپرسین: زانایان كە دەڵێن هەركەسێك كافرێك كافر نەكات، ئەوە خۆی كافر دەبێت، وە وشەی هەركەسێك (من)یش، وشەیەكی گشتییە، ئێوە بە چ بەڵگەیەك تایبەتتان كردووە بە زانایانەوە و خەڵكی ترتان لێ بردۆتە دەرەوە؟؟؟!!!
دوای ئەوە دياره بەشێك لە پێویستی و داخوازی ئیمان و مەرجی ڕاستیێتیەكەی، بریتییە لە كوفركردن بە تاغووت، وەكو خوای گەورە دەفەرمووێ: (فمن يكفر بالطاغوت ويؤمن بالله فقد اسْتمسك بالعُروة الوثْقى). البقرة:٢٥٦.
وە كوفركردنیش بە تاغووت وا دەخوازی تاغووتەكە بەكافر بزاندرێ، جا ئەم مەرجەی باوەڕ چۆن دێتە دی ئەگەر ئێمە بڵێین نابێ كەس كافر بكەی و كافركردن تایبەتە بە زانایانەوە!!!
شێخ محمد بن عبدالوهاب دەفەرمووێ: ومعنى الكفر بالطاغوت: أن تبرأ من كل ما یعتقد فیە غیر اللە، من جني أو إنسي أو شجر أو حجر أو غیر ذلك،وتشهد علیە بالكفر والضلال وتبغضە ولو كان أبوك أو أخوك. مجموعة التوحید، ص٣٢٩.
واتە: ماناى كوفركردن بە تاغووت ئەوەیە:كە بەڕائەتى خۆت بكەى لە هەموو ئەو شتانەى كە جگە لە خوا خەڵكى باوەڕیان پێى هەیە، لە جنۆكە یا مروڤ یا دار یان بەرد یاخود جگە لەمانە،وەهەروەها شایەدى كوفر و گومڕایى بەسەردا بدەى و ڕقت لێى ببێتەوە ئەگەرچى باوكت یا برات بێت.
خوای پەروەردگار لە باسی چیڕۆكی خاوەن باخەكەدا دەفەرمووێ: (ودخل جنته وهو ظالم لنفسه قال ما أظن أن تبيد هذه أبدا*وما أظن الساعة قائمة ولئن رددت إلي ربي لأجدن خير منها منقلبا* قال له صاحبه وهو يحاوره أكفرت بالذي خلقك من تراب...) الكهف:٣٥-٣٧.
وەكو دەبینین دوای ئەوەی خاوەن باخەكە نكووڵی ڕۆژی دوایی كرد، یەكسەر هاوڕێ ئیماندەرەكەی پێی گوت: ئایا تۆ بێ باوەڕ بوویت بەو خوایەی كە تۆی دروست كردووە، نەیگوت من حوكمی لەسەر نادەم، دەچم زانایەك دێنم تاوەكو ئەو حوكمی لەسەر بدات!!!
وتەى زانايان:
١- پێشەوا و فەرموودەناسی بەندكراو سليمان ناصر العلوان(خوا ئازادی بكات) دەفەرمووێ: (فلا بد لكل مسلم یدین دین الإسلام أن یكفر المشركین...). التبیان شرح نواقض الإسلام،ص٢٨. واتە:پێویستە هەموو موسڵمانێك كە پەیوەستە بە دینی ئیسلام موشریكەكان كافر بكات.
٢- ئیمامی ئەبو محمد الحسن البربهاری دەفەرمووێ: ( ولا يخرج أحد من أهل القبلة من الإسلام حتي يرد آية من كتاب الله(عز وجل)أو يرد شيئا من آثار رسول الله(صلي الله عليه وسلم)أو يصلي لغير الله، أو يذبح لغير الله، وإذا فعل شيئا من ذلك فقد وجب عليك أن تخرج من الإسلام) . شرح السنة،ص٧٣-٧٤. واتە:كەس لە ئەهلی قیبلە لە ئیسلام دەرناچێ، تاوەكو ئایەتێك لە كتێبەكەی خوای گەورە، یا شتێك لە فەرموودەكانی پێغەمبەر(صلي الله عليه وسلم)ڕەت دەكاتەوە، یاخود نوێژ بكات بۆ غەیری خوا، یا حەیوان سەرببڕێ بۆ غەیری خوا، ئەگەر شتێك لەمانەی كرد، ئەوە بەبێ گومان واجبە لەسەرت كە لە ئیسلام دەری بكەی،واتە كافری بكەی.
قسەكە ڕوون و ئاشكرایە و كتێبەكەشی بەس بۆ زانایان نەنووسیوە، بەڵكو بۆ هەموو خەڵكییە و ئامۆژگاری هەموو خەڵكی دەكات، بەوەی كە بیروباوەڕت وابێ كافرە و، نابێ بڵێی: من نازانم، یا پەیوەندی بە منەوە نییە، یاخود كاری من نییە،پێویستە لەسەرت كافر و موشریك بەكافر دابنێی.
٣- شێخ أبو همام الأثري دەفەرمووێ: تۆ ئەی یەكخواپەرست هەروەكو چۆن دەربارەی كەسێكی درۆزن دەڵێی درۆزنە و، دەربارەی دز دەڵێی دزە و،دەربارەی زیناكەر دەڵێی زیناكەرە و،دەربارەی پیاوكوژ دەڵێی پیاوكوژە، بەهەمان شێوەش دەربارەی موڕتەدد دەڵێی موڕتەدده، لەفەرموودەیەكی صەحیحدا هاتووە پێغەمبەرمان(صلی الله علیه وسلم)دەفەرمووێ: (أنتم شهداء الله في الأرض). متفق علیه. واتە :ئێوە شایەتی خوای پەروەدگارن لەسەر زەوی.
لەفەرموودەیەكی تریشدا دەفەرمووێ: (فاشهدوا علی المحسن بأنه محسن وعلی المسيء بأنه مسیيء). رواه الطبراني والبیهقي وصححە الألباني.
واتە:شایەتی بدەن لەسەر ئینسانی چاكەكار بەوەی چاكەكارە و، لەسەر ئینسانی خراپەكاریش بەوەی خراپەكارە.
ئێنجا دەفەرمووێ:لە كیتابی سوننەی خەلالدا هاتووە(٥/٩٥)، ئەبو طالب دەڵێت:بە ئیمامی ئەحمەدم گووت: لە شاری تەڕسوس بەلای گۆڕی پێاویكدا تێپەرین، خەڵكی تەڕسوس گوتیان: ئەوە كافرە ڕەحمەتی خوای لێنەبێ، ئیمامی ئەحمەدیش گوتی: بەڵێ وایە ڕەحمەتی خوای لێنەبێ، ئائەوە بوو ئەو فيكرەیەی هێناو دایمەزراند كە دەڵێ (قوڕئان دروستكراوە).
ئەبو همام دەڵێت:جا ئایا خەڵكی تەڕسوس هەر هەموویان زانا بوون؟؟؟!!! الكوكب الدري المنير،ص٢٩-٣٠.
٤- پرسیار لە شیخ ئیبن باز كرا ، پێی وترا ، أحسن الله إلیكم یا شیخ زۆرێك لەو خەڵكانەی كە خۆیان دەدەنە پاڵ سەلەفییەت بە مەرجی دادەنێن كە ئیقامە حوججە دەبێ لە لایەن زاناوە بێت ( واتە زانا بیكات ) ، ئەگەر كەسێكی عەوام پیاوێكی كافر كرد كە كوفری كردبوو ، پێی دەڵێن : نەخێر ، تۆ نابێ كەس كافر بكەی ؟
ئەویش وەڵامیدایەوە : ئیقامە حوججە واتە : جێگیركردنی بەڵگە لەسەر كەسی بەرامبەر ، ئا ئەمە ئیقامە حوججەیە ، جا ئەمە هەركەسە و بە گوێرەی حاڵی خۆی .( واتە : هەركەسەو بە گوێرەی توانا و شارەزايی خۆی دەتوانێت ئیقامە حوججە بكات ، كەسی واهەیە لە بابەتێكدا دەتوانێ ئیقامە حوججە بكات ، بەڵام لە بابەتێكی تردا ناتوانێت-وەرگێر-) .
پرسیار كەرەكە گوتی : بەڵام پێویستە لەسەر كەسی عەوام ئەو كەسە كافر بكات كەوا كردەوەیەكی كوفری ئەنجامداوە ؟
وەڵامیدایەوە : بەڵێ ، ئەگەر ئەو كەسە لەسەری جێگیر بوو كە كوفرێكی كردووە ، ئەوە عەوامەكەش كافرى دەكات ، چ ڕێگرێگ لەمەدا هەیە ، ئەگەر جێگیر بوو لەلای كە كوفرێكی كردووە كافری دەكات ، وەكو ئەوەی ئێمە ئەبو جەهل و ، ئەبو طاڵب و ، عوتبەی كوڕی ڕەبیعە و ، شەیبەی كوڕی ڕەبیعە كافر دەكەین ، چونكە ئێمە بەڵگەمان لەلایە كە ئەمانە لەسەر كوفر مردوون ، پێغەمبەر (صلی الله علیە وسلم) لە ڕۆژی بەدردا كوشتنی بەبێ باوەڕی . پرسیار كەرەكە گوتی : أحسن الله إلیكم ، ئەی شێخ ئەوانە ڕێگری لە كەسی عەوام دەكەن لەوەی تەكفیر بكات ؟
وەڵامیدایەوە : عەوام نابێ تەكفیر بكات ئیللا بە بەڵگەوە نەبێت ، عەوام زانستی لە لانییە ، هەژارە ، بەڵام ئەگەر هاتوو زانستی هەبوو بە شتێكی دیاریكراو ، بۆ نموونە : هەركەسێك نكووڵی حەڕامیێتی زینا بكات ، ئا ئەمە لەلای عەوام و تایبەت كافر دەكرێت ، هیچ گومانێكی تێدا نییە ، ئەگەر كەسێك گوتی : زینا حەڵاڵە ، لەلای هەمووان كافر دەبێت ، لەلای عەوام و غەیری عەوامیش ، ئەمە شتێكە پێویستی بە بەڵگە نییە ، دەڵێم : پێویستی بە بەڵگە نییە ، یاخود گوتی : شیرك دروستە ، دروستە بۆ خەڵكی جگە لە خوا بپەرستن ، ئایا هیچ كەسێك گومانی لە كوفری ئەمەدا هەیە ؟ پێویستی بە بەڵگە نییە ، ئەگەر گوتی: دروستە بۆ خەڵكی بت و ئەستێرە و جن بپەرستن ، یا بڵێ : نوێژ واجب نییە ،كێ بیەوێ نوێژ دەكات و ئەوەشی بیەوێ نوێژ ناكات، بەڵام پێویستە ڕابوەستێ و حوكم نەدات لەو شتانەی كە ئیشكالی لەسەرە ، كەوا هێندی جار حوكمەكەی شاراوە دەبێت لەلای كەسی عەوام .
شرح كشف الشبهات ، لابن باز .
لە شوێنێكی تریشدا دەفەرمووێ : لە ئیقامە حوججەدا ئەوەندە بەسە كە حەقەكە بە بەڵگەوە ڕوون بكرێتەوە بۆ ئەو كەسەی وازی لە حەق هێناوە و ئامۆژگاری بكرێ و ئاڕاستە بكرێ بۆ چاكە ، لەلایەن ئەهلی عیلمەوە ئەگەرچی موجتەهیدیش نەبن ، بەڵكو ئەوەندە بەس بۆ ئەو كەسانەی ئیقامەی حوججە دەكەن شارەزای بەڵگە شەرعییەكان بن لە كیتابی خوا و سوننەتی پێغەمبەر (صلی الله علیە وسلم) ، لەو شتەدا كە بانگەوازی بۆ دەكەن و فەرمانی پێ دەكەن واتە : ئەگەر ئەهلی عیلمیش نەبن.
مجموع الفتاوی : (٢٨/٢١٣).
٥- پرسیارێك لە شێخ علی الخضیر كراوە(خوا ئازادی بكات)، كێیە ئەو كەسەی كە بەس ئەو مافی ئەوەی هەیە كەسێكی دیاریكراو(معين) كافر بكات ؟ وە ئایا دروستە بۆ ئینسانی ئاسایی كەسێكی دیاریكراو كافر بكات لە كاتێكدا كوفرێكی ئاشكرای ئەنجامداوە ، بە تایبەتی ئەگەر هاتوو شارەزای حوكمەكانی كافركردن و ڕێگرە ڕەچاوكراوەكانی بوو ؟ یاخود پێی دەوترێ ؛ ئەو كارە مەككە و ، وازى لێبێنە بۆ قازی یا موفتی یاخود زانایەكی شوێنكەوتراو ؟ بەهێوای ڕوونكردنەوەین چونكە دەنگە دەنگ زۆر بووە لەم بابەتەدا .
وەڵام: هەروەكو باستكرد ؛ ئینسانی ئاسایی كە شارەزای حوكمەكانی كافركردن و ڕێگرە ڕەچاوكراوەكانییەتی ، ئەوە بۆی هەیە تەكفیر بكات .
وە ئەمەش هەر لەسەردەمی پێغەمبەر(صلی الله علیە وسلم) تاكو كاتی ئێستامان ئاوا كاری پێكراوە .
بەڵام ئەوەی شارەزایی لەم بابەتەدا نەبێت ، ئەوە بۆی دروست نییە قسە لەم بابەتەدا بكات ، لەبەر فەرموودەی : ( هەركەسێك بە برایەكى خۆى بڵێت ئەی كافر ، ئەوە بۆ یەكێكیان دەگەرێتەوە ).
(وليس التكفير من خصائص القاضي أو المفتي أو العالم المتبوع، فهذا من الخطأ) واتە: كافركردن یەكێكە نییە لە تایبەتمەندییەكانی قازی یا موفتی یاخود زانایەكی شوێنكەوتراو، ئەمە هەڵەیە كە بوترێ تایبەتە بەوانەوە.
(إجابة الشيخ علي الخضير على أسئلة اللقاء المفتوح في منتدى السلفيون، س١٩٥).
٦- شێخ ناصر الفهد(خوا ئازادی بكات)لە وەڵامی ئەم پرسیارەدا: كێ بۆی هەیە كەسێكی دیاریكراو كافر بكات؟ دەڵێت:(هەركەسێك عیلمی هەبێت بە بابەتی تەكفیر بۆی هەیە حوكم بدات لەو بوارەدا، هەتا ئەگەر كەسێكی عەوامیش بێت، بۆ نموونە:وەكو ئەو كەسەی دەزانێ تارك الصلاة كافرە، پاشان كەسێك دەبینێ نوێژ ناكات بۆی هەیە كافری بكات، وە هەروەها وەكو ئەو كەسەی دەبیستێ كەسێك گاڵتە بەدین دەكات، هاوشێوەی ئەمانە. ضوابط تكفیر المعین،ص١.
٧- شیخ عبدالله بن عبد الرحمن أبا بطین لە كاتی وەڵامدانەوەی إبراهیم بن عجلان دا ــ كە تووشی هێندێ پێ هەڵخلیسكان بووە ــ دەفەرمووێ : وە ئەم قسەیەت كە دەڵێی : تاوەكو ئیقامە حوججەی ئیسلامی لەسەر دەكرى لە لايەن ئيمام ياخود جێگرەكەی ،واتاى ئەوەيە كە حوججەی ئیسلامی قەبوول ناكرێ ئیللا لە ئیمام یا جێگرەكەی نەبێت،( وهذا خطأ فاحش،لم يقله أحد من العلماء)،ئەمە هەڵەیەكی بێ مانایە ، یەك زاناش قسەی وای نەكردووە ، بەڵكو پێویستە لەسەر هەموو كەسێك حەق وەربگرێت ، لەو كەسەی كە گوتوویەتی جا هەر كەسێك بێت. الدرر السنیة ٣٩٤/١٠ .
٨- شێخ ئەبو بەصیری طەڕطوسی دەفەرمووێ:بەڵام تایبەتمەندی ئەوكەسەی كە هەڵدەستێت بە گەیاندنی ئەو زانیارییە شەرعییە بۆ سەرپێچیكار... ئەوە خۆی دەبینێتەوە لە هەر ئامڕازێك كە بتوانێت ئەو زانیارییە شەرعییە هەڵبگرێت و بیگەینێت بە كەسی نەزان ، جا جاری وایە ئەو زانیارییە شەرعییە كەسێكی زانا هەڵیدەگرێ و جێگیری دەكات لەسەری ــ وە بە مەرجیش نەگیراوە كە زانا بێت بە هەموو زانستە شەرعییەكان هەروەكو هێندێ كەس بانگەشەی ئەوە دەكەن ــ وە جاری واشە كتێبێكە ، یا گۆڤارێكە ، یا ڕاديۆيێكە ، یا كاسيێتێكی تۆماركراوە كە وتارێك یا وانەی یەكێك لە ئەهلی عیلمی لە خۆگرتووە ، كەوا لەو وانەیە یا لەو دەرسەدا باسی ئەو زانیاريیە شەرعییە دەكات كە نەزانینەكەی كەسی سەرپێچیكار لەو شتەدا كە سەرپێچی تێداكردووە نامێنێ .. والله تعالی أعلم . العذر بالجهل وقیام الحجة ، ص ١١٤ .
وەهەروەها دەفەرمووێ:بە مەرج نەگیراوە بۆ ئەو موسڵمانەی كە ئیقامە حوججە دەكات هەڵگری شەهادەی بەرز بێت لەشەریعەت یاخود یەكێك بێت لە زانا دیارەكان ، بەڵكو مەرجە ئەو كەسە شارەزا بێت بەو بەڵگەیەی كە جێگیری دەكات لەسەر كەسی نەزان ، چونكە ئەو كەسەی بۆ خۆی شتێكی نەبێت بێ گومان ناشتوانێت بیبەخشێت... وە قسەی ئەوكەسەش كە دەڵێت : ئیقامە حوججە لەسەرپێچیكارەكان تەنها زانا شارەزایەكان دەیكەن..قسەیەكی ناحەقە و كورتهەڵهێانانی لەسەر زانایان پێویستی بەبەڵگەیە..بەڵكو بەڵگە لەسەر ئەوە هەیە كە ئیقامە حوججە لەسەرپێچیكارەكان بە زانایان و ، جگە لە زانایانیش دەكرێت . العذر بالجهل وقیام الحجة ، ص ٨٠
وە له شوێنێكى تردا دەفەرمووێ: ولا يُشترط في الذي يقيم الحجة أن يكون عالماً مجتهداً أصولياً إلى آخر القائمة التي يفترضها مرجئة العصر من بنات عقولهم وأهوائهم..!
لكن إن قيل يُشترط فيمن يُقيم الحجة أن يكون عالماً بالمسألة التي يريد أن يُقيم بها الحجة على الجاهل المخالف..فهو قول حق؛ لإن جاهل الشـيء كفاقده، وفاقد الشيء لا يُمكن أن يعطيه للآخرين. (شروط لا إله إلا الله،ص ٣٩).
واتە: وە بە مەرج نەگیراوە لەو كەسەی كە ئیقامە حوججە دەكات زانایەكی موجتەهیدی ئوصولی بێت تا كۆتایی ئەو لیستەی كەوا موڕجیئەكانی سەردەم دایانناوە ئەمەشیان لە عەقڵ و هەواوئارەزووی خۆیان وەرگرتووە..!
بەڵام ئەگەر بووترێت بە مەرج گیراوە لەو كەسەی ئیقامە حوججەكە دەكات دەبێ زانا بێت بەو بابەتەی كەوا دەیەوێ ئیقامە حوججەی تێدا بكات لەسەر كەسی نەزانی موخالیف..ئەوە قسەیەكی ڕاستە ؛چونكە كەسێك شتێك نەزانێ وەكو ئەوە وایە كە نەیبێ،وە كەسێكیش ئەگەر شتێكی نەبێت ناتوانێت بیبەخشێت بە كەسانی تر.
٩- شیخ أبي العلا راشد بن أبي العلا الراشد دەفەرمووێ : (ولا یشترط في قیام الحجة أن تكون من عالم أو غیره بل بقیمها من یحسن إفاتها) . واتە: بە مەرج نەگیراوە لە ئیقامە حوججەدا كە دەبێ عالم یا غەیری عالم بیكات ، بەڵكو هەركەسێك دەیكات كە بتوانێ بە چاكی ئیقامە حوججەكە بكات ، ئینجا دەفەرمووێ : وە ئەمەش مەبەستی شەيخ ولئیسلام ئیبن و تەیمیيەیە لە بابەتی ئیقامە حوججەدا ، ئەو زانایانەش كە وایان فەرمووە:الإمام المجدد محمد بن عبدالوهاب و ناصر بن معمر لە زانایانی نەجد، و الشخ عبداللطیف بن عبدالرحمن بن حسن و الشیخ سلیمان بن سحمان النجدي و الشیخ إسحاق بن عبدالرحمن النجدي وە لە زانایانی سەردەمیش سماحة الشیخ عبدالعزیز بن باز و الشیخ محمد بن إبراهیم(ڕەحمەتی خوایان لێبێت).ضوابط التكفیر المعین ،للشيخ أبي العلا ، ص٦٠-٦١.
ئەم بابەتە پەیوەندی بە بابەتی: (بنەمای ئێمە بانگخوازین نەك قازی لە تەرازووی حەق و ڕاستی)هەیە،لە ئامادەكردنی بەندە،بۆ زیاتر ڕوون بوونەوە دەتوانن سەیری بكەن.
پێش ئەوەى كۆتایى بە بابەتەكە بێنم پێم خۆشە ئامۆژگارییە زێڕینەكەى شێخ موحەممەدى كوڕى عبدالوهاب تان بۆ باس بكەم، لە وتەیەكى زێڕینیدا كە وەكو وەڵامێكە بۆ ئەو جۆرە موڕجيئانه ،دەفەرمووێ: فالله الله إخواني تمسكوا بأصل دینكم أوله وآخره أسه ورأسه وهو شهادة أن لا إله إلا الله، واعرفوا معناها وأحبوا أهلها واجعلوهم إخوانكم ولو كانوا بعیدین، واكفروا بالطواغیت وعادوهم وابغضوا من أحبهم أو جادل عنهم أو لم یكفرهم أو قال ما علي منهم أو قال ما كلفني الله بهم، فقد كذب هذا على الله وافترى بل كلفه الله بهم وفرض علیه الكفر بهم والبراءة منهم ولو كانوا إخوانه أو أولاده .[ الدرر السنية ٢ : ١١٩ ] . واتە: لە خوا بترسن برایانم دەست بگرن بە بنچینەى ئایینەكەتان سەرەتاكەیی وكۆتاییەكەى وبنچینەكەیی وسەرەكەى كە بریتییە لە شایەتى لا إلە إلا اللە،واتاكەى بزانن وخەڵكەكەیتان خۆش بوێ و بە براى خۆتانیان بزانن ئەگەرچى دووریش بن،وە كوفر بە تاغووتەكان بكەن ودژایەتیان بكەن و ڕقتان لەو كەسە ببێتەوە كە خۆشی دەوێن یا موناقەشەیان لەسەر دەكات یان كافریان ناكات یان دەڵێت ئەوە لەسەرە من نییە یاخود دەڵێت خوا ئەو ئەركەى نەخستۆتە سەر شانى من كە كوفریان پێ بكەم،ئەوە بە بێ گومان درۆ و بوختانى بە ناوى خواوە كردووە بەڵكو خوا ئەو ئەركەى خستۆتە سەر شانى و فەڕزى كردووە لەسەرى كوفریان پێ بكات وبەرى بێت لێیان ئەگەرچى برا یا كوڕیان بن!!!!!
لە كۆتاییدا دەڵێم: زۆر جاران بیرم لەو گومان كردۆتەوە، وای لێ تێ دەگەم كە زیاتر مەبەست لێی داخستنی دەرگای تەكفیرە بە ڕووی ئەو كەسانەی كە شیاون بۆ كافركردن، بە تایبەتی تاغووتەكان!!!
أنا منهجي توحيد ربِّ العرش لا أرضى مساومة؛ لأجل الدرهم
والكفر بالطـاغوت تلك عقيدةٌ وبـــدونها دين العباد بمثلم
وآخر دعوانا أن الحمد لله رب العالمين، وصلى الله وسلم على أشرف الأنبياء وإمام المرسلين.
0 التعليقات:
إرسال تعليق