پەرلەمانى کوردستان ئەم بڕیارەى دەرکرد: لەمەودوا هەرکەسێک پیاوێکى بینى بەسەر ژنەکەیەوە بۆى نییە بیکوژێت..ئەگەر کوشتى بە کوشتنى ئەنقەست حیساب دەکرێت و دادگایى دەکرێت...!!
لە دانیشتنى دوێنێى 7/4/2015 ى پەرلەمانى کوردستان و بە ئامادەبوونى لایەنە بەناو ئیسلامییەکان پێنج یاساى سزادانى عێراقى هەموار کرایەوە, بەهار محمود یەکێک لە ئەندامانى لیژنەى یاسایى پەرلەمان ئەڵێ:"له گرنگترین ئهو ماددانهی كه له یاسای سزادانی عیراقی ههموار كرایهوه، لهكارخستنی ماددهی 409ی یاسای سزادانی عیراقی بوو كه باسلهوه دهكات كاتێك پیاوێك ژنهكهی دهكوژێت بههۆی ئهوهی لهگهڵ یهكێكی تر دهبینێت زینا دهكات، بهكوشتنی ئهنفهست تهماشا دهكرێت و وهك تاوانبارێك دادگایی دهكرێت، ئهمه لهكاتێكدا پێشتر ئهو جۆره تاوانه وهك كڕینهوهی شهڕهف سهیر دهكرا"....!!
ئیتر گەلۆ ئێوە پێم بڵێن: ئەم پەرلەمانە ناو بنێین چى..؟..دار الندوە؟..یان خانەى شەرعاندنى لەشفرۆشىى؟...
ئێوە پێم بڵێن: بوونى ئەو عەمامە بەسەرانەى ناو پەرلەمان چییە؟
ئەمانەن کە دەیانوت دەنگمان پێ بدەن ڕێگرى دەکەین لە ناشەرعى...
ئەمە سیفەتى حکومەت و کاربەدەستانى ئەم وڵاتە..ئاوا دەیانەوێت ئەو کەمە ڕەوشت و غیرەو ئەخلاقەکەى کە ماوە هەڵى کەنن و لەناوى بەرن..!!
ئەمەش هەڵوێستى شەرعى صەحابەکان بووە(ڕەزاى خوایان لێ بێت) لەبەرامبەر ئەو کارە قێزەونەدا:
عَنْ وَرَّادٍ كَاتِبِ الْمُغِيرَةِ عَنْ الْمُغِيرَةِ قَالَ: قَالَ سَعْدُ بْنُ عُبَادَةَ: لَوْ رَأَيْتُ رَجُلًا مَعَ امْرَأَتِي لَضَرَبْتُهُ بِالسَّيْفِ غَيْرَ مُصْفَحٍ. فَبَلَغَ ذَلِكَ رَسُولَ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ فَقَالَ: (أَتَعْجَبُونَ مِنْ غَيْرَةِ سَعْدٍ؟ وَاللَّهِ لَأَنَا أَغْيَرُ مِنْهُ, وَاللَّهُ أَغْيَرُ مِنِّي وَمِنْ أَجْلِ غَيْرَةِ اللَّهِ حَرَّمَ الْفَوَاحِشَ مَا ظَهَرَ مِنْهَا وَمَا بَطَنَ,.....) أخرجه البخارى برقم(6454) و مسلم برقم(1499).
واتە: سەعدى کوڕى عوبادە فەرموى: ئەگەر پیاوێک ببینم لەگەڵ خێزانەکەم ئەوا بە شمشێرو دەمە تیژەکەى لێى دەدەم و دەیکوژم, ئەم قسەیە گەیشتەوە بە پێغەمبەرى خوا(صلى الله علیه وسلم) ئەویش فەرموى: ئایا سەرتان سوڕ دەمێنێت لە غیرەى سەعد؟ سوێند بە خواى گەورە من لەو غیرەم زیاترە, وە خواى گەورە لە من غیرەى زیاترە, هەر لەبەر ئەوەشە هەموو ووتەو کردەوە بەدو خراپە دیارو پەنهانەکانى حەرام کردووە.
لینکى هەواڵەکە لە دوو سایتەوە:
0 التعليقات:
إرسال تعليق