• نوێ

    الثلاثاء، 7 أبريل 2015

    مامۆستایەك هاواری كرد...

    نزیكەی سی وسێ‌ سال پێش ئیستا مامۆستایەك هاواری كرد: ئەی خەڵكینە ئەوەی بە ناوی حكومەتی ئیسلامی لە ئیران هاتوەتە سەركار نەك تەنانەت ئیسلام نییە بەڵكو دوژمنی سەرةكی ئیسلامە...
    ئەوە حكومەتێكی شیعەیەو هەر لە یەكةم رۆژی بۆدژایەتی ئیسلام خۆی لە ناو موسڵماندا گەمارۆ داوە... ئاگاتان لە خۆ بێت و زۆر بە خۆ كەون... تا بە تەواوی زاڵنەبوە بەسەرتاندا ئەمرۆ بەخۆ كەون باشترە بۆتان لە سبەی وە سبەی باشتر لە دوسبەی.. پێش ئەوەی زاناكانتان بكوژێت و گەنجەكانتان لە سەر سێدارەكان ببینە بە خۆ كەون...
    وتیان: هەڵەیەت! شیعەو سوننە برای یەكن .. هەر هەموویان یەكدەنگن... نابینی قسەو وەعدی ئیمام؟ مەلاكان وتیان: تۆ ناحەزیت... دژ بە حكومەتی ئیسلامی وەستاوی تۆ خەوارجیت.. تۆ باغیت.. تەنانەت سڵام كردنیشت حرامە...!
    هاواری كرد: ئەی مەلایان ئەوەی كە پێغەمبەرمان(صلى الله عليه وسلم) بە بێ‌ ناموس دەزانێت!! چ رێزێك بۆ ناموسی من و تۆ دادەنێت؟ ئەوەی ئێوە ناوی دەبەن بە وەعدو پەیمان هەموی تەقییەيە...كە زاڵببن نە عهد نە پەیمان هیچ رەچاو ناكەن... بە خۆ كەون.. سوننەی دەرەوە چەپڵەی بۆ لێداو وتیان ئەى خةڵكی ئیران مەڵین ئایەتوڵا خومەینی..! بڵین: ئیمامی خومەینی.. ئەوە هەم نورەو هەم ئیمامە.. پەیمانی پێدەدەین كە بەراست ئەوە ئیمامە..
    هاواری كرد: ئەوەی دژ بە دایكی باوەردانە... چوناو چۆن ئەوە ئیمامە.. ئەوەی سوبحەكانی بە لەعنەتی یاران دەست پێدەكات... یەكم شت كوشتی من و تۆیە ئەوەی كە دەستی پێبكات.. وەختێك زانی لەناو چەپلە رێزان و بەڵی قوربانی خۆمالی هاورای نییەو هاواری بە هیچ كۆێ ناگات..
     وتی: ئەگەر ناتوانن رابوەستن بەرامبەری.. لای كەم مەبن بە دۆست و یاری... تاوانكارو خوێن مژە با نەبن بە هاوبەشی.. بترسن لە تورەی خوا و سەرشۆری... وتیان تۆ دژ بە ئیسلام وئیمامی تۆ خەوارج و تێكدەری... هاواری كردو وتی: (فَسَتَذْكُرُونَ مَا أَقُولُ لَكُمْ ۚ وَأُفَوِّضُ أَمْرِي إِلَى اللَّهِ ...) جا ڕۆژێک دێت، ئه‌م قسانه‌ی منتان بێته‌وه یاد، ئێستاکه‌ش من خۆم وکارو باره‌کانم ده‌ده‌مه ده‌ست خواو پشت به‌و ده‌به‌ستم... خوایە شایەت بە كە هەر ئەوەم پێكرا كە بە زاڵم بڵێم ئەی زاڵم...

    منیش دەڵیم: والله بەشدارن لە خوێنی ئەوە هەمو موسَلمانانە كە حكومەتی شیعەى ئیران رژاندویەتی و دەیژێنێت... چۆن وڵامی خوا دەدەنەوە؟

    ئا/ ئیبن ئیمامى
    • تەعلیقاتى بلوجر
    • تەعلیقاتى فەیسبوک

    0 التعليقات:

    إرسال تعليق

    Item Reviewed: مامۆستایەك هاواری كرد... Rating: 5 Reviewed By: tweshu
    Scroll to Top