• نوێ

    الجمعة، 3 أبريل 2015

    سەىدقوطب بەر لە سێدارەدان چی ووت..؟!

    مرۆڤ..لە ژیان دا جاریک.. دیتە بوون و، جاریکیش ،،کۆچدەکات..،، .
    بەلام ئەوەی گرنگە ئەو ساتەی دەگەرییەوە بۆ ڵای دوورستکەری بوونەوەر ،، خوای بالا دەست..،،بەسەر بەرزی و، مەردی بگەرییەوە..!
    مرۆڤ..لە ژیانی رۆژانەیدا رووبەرووی گەلیک..کۆسپ و، تەگەرە و، هەوراز و، نشیو دەبیتەوە..بەلام ئەوەی بەلامەوە زۆر گرنگە خۆ نە فرۆشتنە بە خۆشی یەکانی ،، دوونیا..،،
    چونکی دوونیا کۆتایی دیت.. لە بەرامبەردا ئاخیرەت نەبراوەیە..

    با بینە سەر ئەسلی بابەت:
    مرۆڤی مەرد و، بۆ خودا سولحاو کەمن.. یەکیک لەو مرۆڤانەی ژیانی خۆی پیشکەشی ئەو ،، ئیسلامە کرد،، سید قوتب ،، رحمه الله،، بوو..خوا بە شەهیدی وەرگرتبێ..امین
    دووای ۱۵ساڵ ژیان لە زیندانەکانی رژیمی خوینریژ..لە میسر..
    ئەوە بوو لە ۲۹ /٨/ ۱۹٦٦ پەتی سێدارەی بۆ ئامادەکرا..
    بەر لە جێ بە جێ کردنی ئەو حوکمە دوور لە ،،بەها ئیسلامی و، ڕەوشت و، مرۆڤایەتی یەکان،، وەک پیشەی هەموو دەسەلاتە خۆ سەپین و، خوین ریژ و، دکتاتۆرەکان.. هانا بۆ شتی زۆر لە خۆیان کەمتر دەبن..تا وا نیشاندەن ئەو مرۆڤانەی کاریگەرییان هەیە لە نێو کۆمەڵگە بیخەنە بەر داواکاری یە لەرزۆەکانی خۆیان و، کەسایەتیان لە کەدارکەن و، وا لە خەڵک..بگەینن کە ئەو کەسەی.. ئیوە پێی سەرسامن لە بەر ترسی ،، مەڕگ..،، ئامادەیە تەنەزوولکات..!
    بیخەبەر لەوەی سیدقوتب ،، رحمه الله،، زۆۆر لەوە گەورەتڕبوو.. تەنازوول بۆ رژێم و، دەسەلاتیکی دکتاتۆری وەک ،، رژێمی جمال عبدالناسری گۆربە گۆرچوو..،، بکات..
    تەنها دوو هەلویستی سید..،، رحمه الله،، باسەکەین..:
    ۱-رۆژی ئامادەکردنی پەتی سێدارە بۆ ،،سیدی رەحمەتی..،، دووای ئەوەی لە سەر کورسی ،، لە سێدارەدان..،، دایانناو ، پەتی زوولم و، ستەمیان لە گەڕدەن ئالاند..
    چلکاو خۆرەکانی دەسەلاتی ،، جمالی خوێن ریژ..،، پیشنیاری ئەوەیان بۆ کرد کە (( واز لە بیری جێ بە جێ کردنی شەریعەت بهێنێت، لە بەرامبەردا فەرمانی لێ خۆشبوونی بۆ دەردەکەن..)).
    کەچی سیدی رەحمەتی فەرمووی:((..هەرگیز داوای لێ بوردن لە کارێک ناکەم کە بۆ خوا کردوومە..!!))..
    دوواتر ووتی :(( ئەو پەنجەی کە لە ،،نوێژد،، دا شایەتی بۆ یەکتاپەرستی خودا دەدات، رەتی دەکاتەوە تەنانەت ،، یەک پیتیش بنووسێ کە هیمای داننان بێت بە دەسەڵاتی تاغووت،، )).
    ۲ـ چلکاو خۆڕەکانی ،، دەسەڵات..،، پیشنیاری ئەوەیان بۆکرد کە داوای لێ بوردن لە سەرۆکی خۆێن ریژ..بکات و، داوای لێ بوردنی لێبکات..! تا رزگارت بێت..
    بزانە سید قوتب ،، رحمه الله،، چۆن ولامی ئەو خۆفرۆشانەی دایەوە...!!
    سەید.. ،، رحمه الله،، ووتی :.."
    بۆ بپارێمەوە..؟!
    ئەگەر ئەو حوکمەی بە سەرمدا سەپێنراوە، حەقە..ئەوە من..بە حوکمی حەق رازیم، ئەگەر حوکمەکەش پووچە، من.. لەوە گەورەترم کە لە پووچ بپارێمەوە !! ".
    بەر لە جێ بە جێ کردنی بڕیای لە سێدارەدان..ریزم بۆ "ناوی مەلا و، زانایی ئاینی.."..
    مەلایەکی خۆفرۆشیان.. ناردە لای سەید..و، پێی ووت:.. شایەتوومان بێنە..!!
    سەیدی رەحمەتیش پێی دەلێ:..تۆش هاتووی شانۆگەرییەکە تەواوبکەی..، برا ئێمە لە پێناوی (( لا الە الا الله)) دا گیرێن و، لە سێدارە دەدرێین..!!
    تۆش بە دورشمی (( لا الە الا الله)) وە پاروێک نان دەخۆی..(۱)
    حەمزە ئەلبەسیونی/ بەریوەبەری زیندانی جەنگی..کە سید قوتب ،، رحمه الله،، لە وێ زیندانی بوو..
    چی بە خوشکی شەهید قوتب.. حەمیدە قوتب.. ووت..؟!
    پاش گوفتوگۆیەیکی چر لە سەر پرسی ،،برایان،، حەمزە البسیونی.. بە خوشکی سیدی ووت:..ئێمە دەزانیین کە ئێوە تاکە لایەنن لە میسردا کاردەکەن لە پێناوی ،، عەقیدەدا، ئێمە دەزانیین کە ئیوە چاکترین خەڵکن لەو ولاتەدا....!!(۲)

    ئامادەکردنی:فاخربرادۆستی

    تێبینی:
    ۱- بۆ ئەم دوو خاڵەی خوارەوە سوودم لەو سەرچاوە وەرگرتووە/ شادییەکانی ڕووح لە کۆکردنەوە و ئامادەکردنی/ هێمن خورشید.
    ۲ـ سید قوتب لە هاتنە دنیاوە تا شەهیدبوونی.. پرۆژەی ،، تیشک..
    • تەعلیقاتى بلوجر
    • تەعلیقاتى فەیسبوک

    0 التعليقات:

    إرسال تعليق

    Item Reviewed: سەىدقوطب بەر لە سێدارەدان چی ووت..؟! Rating: 5 Reviewed By: tweshu
    Scroll to Top