دواى ئەوەى بێژەرێکى پارتى دەستى لە کارکێشایەوە هۆکارى دەستەلەکارکیشانەوەکەى ئاشکرا کرد کە بریتى بووە لە ڕێگرى لێ کردن و ئیهانە کردنى لەسەر ئەنجامدانى هەندێک شەعائیرى ئیسلام..
هونەر مزورى بێژەرى سەرەکى کەناڵى کوردستان تیڤى دواى ئەوەى دەستى لەکارکیشایەوە لە ڕونکردنەوەیەکدا دەڵێ:بەرێوەبەری گشتی بە هەموو شێوەیەك دژایەتی بیرۆباوەری منی دەكرد و بە سەعات و 2 دوسەعات موناقشەی ئاینی لەگەل دەكردم ...!!
ئەو دەڵێت: كاتێ چووم بۆ فەریزەی عەمرە وتی: ئیجازە بۆ ئەوێ نیە و نابێ بچی برۆ بۆخوت لە ئەوروپا بگەرێ ، وتم ئیجازە هەبێت و نەبێت ئەوە بیروباوەری خومە و ئازادم و دەچم، بۆیە ئەو مانگەی تێدا سەفەرم كرد موچەی منی بری لەكاتێكدا پارەی خەرج دەكرد بۆ ئەوانەی سەفرەی توركیا و ئەوروپایان دەكرد؟!؟!؟!؟، هەروەها هەمیشە بە گالتەوە باسی نوێژ و ئاینی لەگەل دەكردم و منیش بە توندی وەلامیم دەدایەوە و زورجاریش دەبووە دەمەقالێمان..!!
مزوری وتویەتیشی: "دواین جار روژێك پێش ئەوەی بەهانەم پێ بگرێ، كتێبیكم لابوو دەمخوێندەوە كە ئاینی بوو، وتی بوت نیە لێرە كتێبی ئاینی بخوێنیتەوە، گوتم ئازادم نەك كتێبی ئاینی خوم بەلكو ئینجیلیش بخوێنەمەوە، هەر كتێبێك كە چاپدەكرێ مافی ئەوەم هەیە بخوێنمەوە" ، خەلك هەبووە لەترسی وەزیفە و كاری خوی وتویەتی بەروژو نیم كاتێ ئەو كابرایە پرسیاری لێكردوە ئەوەندە حاقد بوو بەرامبەر دین و بیروباوەری خەلك...!!!
لە كۆتایی رونكردنەوەكەشی ئەو راگەیاندنكارە ئاماژەبەوە دەكات: بەبێ نوسینی نامەی دەست لەكاركێشانەوە یەكسەر هاتمەوە ماڵەوە و ئامادە نەبووم ئازادی خۆم بە موچە و پارە بگۆرمەوە ئەگەر لەسەر جادە پاقلە بفروشم كە بەرێزەكان ئەو كارە دەكەن، شوكر ئێستا موچەكەم 4 موچەی ئەوێ یە.
0 التعليقات:
إرسال تعليق