سایتى (السحاب) نوسراوێکى بڵاو کردۆتەوە کە ئاماژە دەکات بە گەڕانەوەو پەشیمانى دکتۆر عبداللطیف لە چەند ووتەو هەڵوێستێکى خۆى,
نوسراوەکە هى دکتۆرەو بە زمانى عەرەبى لە ژێر ناونیشانى (تراجع وبیان) بڵاو کراوەتەوەو بەروارى 2/3/2015ى لەسەرە, بە نوسراوەکەوە دیارە کە هەندێک کەس لاى شێخەکەى کە بریتییە لە (ربیع بن هادى المدخلی) شکاتیان لێ کردووە لەسەر ئەو هەڵانەى و بە پێچەوانەى بیرى سەلەفى مەدخەلییان زانیوەو شێخ ربیع بن هادى المدخلیش بانگى کردووەو لێپێچینەوەى لەگەڵ کردووە, ئەمەش دواى ئەوە دێت کە کێشەى نێوان دکتۆرو بەشێکى تر لە ڕابەرانى فیکرى سەلەفى مەدخەلى قوڵتر بۆتەوە..
نوسراوەکە هى دکتۆرەو بە زمانى عەرەبى لە ژێر ناونیشانى (تراجع وبیان) بڵاو کراوەتەوەو بەروارى 2/3/2015ى لەسەرە, بە نوسراوەکەوە دیارە کە هەندێک کەس لاى شێخەکەى کە بریتییە لە (ربیع بن هادى المدخلی) شکاتیان لێ کردووە لەسەر ئەو هەڵانەى و بە پێچەوانەى بیرى سەلەفى مەدخەلییان زانیوەو شێخ ربیع بن هادى المدخلیش بانگى کردووەو لێپێچینەوەى لەگەڵ کردووە, ئەمەش دواى ئەوە دێت کە کێشەى نێوان دکتۆرو بەشێکى تر لە ڕابەرانى فیکرى سەلەفى مەدخەلى قوڵتر بۆتەوە..
ئەمەش دەقى تەرجەمەى نوسراوەکەى دکتۆرە وەک خۆى بێ دەستکارى:
بسم الله الرحمن الرحيم
پەشیمانى و ڕوونکردنەوە
چاوم بە چەند وەرەقەیەک کەوت کە نوسەرەکەى ناوى خۆى نەنوسیبوو لەسەرى و منیش بینیم هەق و بەتاڵى لەخۆ گرتووە, ئەو بەشەى کە هەقە دۆزراوەى ئیماندارەوەو لە هەر جێگایەک دۆزییەوە ئەو شایستە ترین کەسە پێى کە وەرى بگرێت و منیش وەک گوێڕایەڵیەک بۆ خواى گەورە وەرم گرت, ئەویش ئەمەیە:
1- پەشیمانى دەردەبڕم لەو ووتەیەم کە ووتومە: (پاڕانەوە لە غەیرى خوا هەڵەیە) چونکە ئەم حوکمى نەرمی نواندنى تیایە, واجب بوو لەسەرم کە بڵێم: ئەو کارە شیرکە, هەروەک هەر لەو کەناڵە ئاسمانییەدا ئەوەم ووتووە کە: پاڕانەوە لە غەیرى خوا شیرکى گەورەو کوفرى گەورەیە خاوەنەکەى لە دین دەباتە دەرەوە, -دەنگەکەشم تۆمارکراوەو پارێزراوە- وە کتێبێکم چاپ کردووە بە ناونیشانى (خوا پەرستى نەک شەخص پەرستى) و لەوێدا ڕوونم کردۆتەوە کە پاڕانەوە لە غەیرى خوا شیرکى گەورەیە, بگرە ماوەى زیاتر لە بیست ساڵە بانگەواز دەکەم بۆ یەکخواپەرستى و بۆ خەڵکى ڕون دەکەمەوە کە پاڕانەوە لە غەیرى خوا شیرکى گەورەیە, وە ئەو کەسانەى لە غەیرى خوا دەپاڕێنەوە و هاناو هاوار دەکەن لە غەیرى خوا شیرکى گەورەیان بۆ خوا بڕیار داوە, بەڵام دابەزاندنى ئەو حوکمە لەسەر کەسێکى دیارى رکاو پێویستى بە ئیقامە حوججەو لابردنى شوبهەکانى هەیە لەسەرى.
2- پەشیمانى دەردەبڕم لە هەر قسەیەکم کە ئەوەى لێ خوێنرابێتەوە نەرمى نواندنى تێدا بێت بەرامبەر جیاوازىیەکان لەگەڵ صۆفیەکاندا, وە بە دیندارى دەزانم کە من لە هەموو ئەو شتانەدا جیاوازم لەگەڵیان کە پێچەوانەى قورئان و سوننەت و مەنهەجى سەلەفى ئەم ئوممەتەن.
3- پەشیمانى دەردەبڕم لەو ووتەیەم کە لە کتێبى (الجواب الصریح)دا نوسیومە کاتى خۆى کە ڕەدى نەرم ڕەوەکانم داوەتەوەو بەرگریم کردووە لە مامۆستایان و شێخە سەلەفییەکانمان: (نابێت خەڵکى پابەند بکرێت بە تەبدیعى هەرکەسێک شێخ ڕەبیع یان غەیرى ئەو بە بیدعەچى دەزانێت مادام بە تەنها تەبدیع کرابێت) چونکە لەم ووتەیەمەوە ئەوە دەفامرێتەوە کە من بە مەرجم داناوە دەبێت ئیجماع لەسەر تەبدیع کردنى کەسێک هەبێت و هەرگیز مەبەستیشم ئەمە نەبووەو ئەمە بیروڕاى من نییە, وە ئەم پەشیمانییەشم چەندان جار ڕوونکردۆتەوەو من بڕوام وایە جەرح کردنى ڕوونى یەک زاناى شارەزا بە هۆکارەکانى جەرح کردن هەمووان پابەند دەکات بەوەى وەرى بگرن بە بێ ئەوەى پێویست بەوە بکات ئیجماع هەبێت.
4- پەشیمانى دەردەبڕم لەوەى ووتومە: (کارى ئێمە نییە بڵێین پێویستە حیزبە ئیسلامییەکان نەمێنن, ئێمە دەڵێین پێویستە جیاوازى و پەرتەوازەیى نەبێت) ئەڵێم: لەگەڵ ئەوەى ئەو ووتارەى ئەمەى تێدا ووتراوە سەراپاى لەسەر زەمى حیزبایەتى و ئاگادار کردنەوەى موسڵمانان بووە لە حیزبایەتى بەڵام ئەم ڕستەیەى هەڵەیەک بووە لە منەوەو منیش دان دەنێم بەوەدا هەڵە بووم و پەشیمانى دەردەبڕم ئەو قسەیە دەکەم کە زۆرجار ووتومە: کە واجبى سەرشانمانە نەهى بکەین لە حیزبایەتى چونکە خواى گەورە دەفەرموێت(واعتصموا بحبل الله جميعا ولا تفرقوا) وە دەفەرموێت: (ولا تكونوا من المشركين من الذين فرّقوا دينهم وكانوا شيعا ...) وە پێغەمبەرى خوا(عليه الصلاة والسلام) فەرمویەتى: (وإياكم ومحدثات الأمور) وە فەرمویەتى: (الجماعة رحمة والفرقة عذاب)
5- ئینکارى کردنم بەوەى لەفزى (نتوسل) لە فەرمودەکەى عەباسدا هەبێت و پێم وابووە ووشەى (نستسقی)یە, ئەوە هەڵەیەک بووە من ئەنجامم داوە, لەگەڵ ئەوەى بۆ زانیارى من پەشیمانیم دەربڕیوە لەمەو تەراجوعى خۆشم ڕوونکردۆتەوەو لە تۆڕى کۆمەڵایەتى فەیسبوکدا بڵاوم کردۆتەوە لە کاتى خۆیدا, وە ئەمەشم لە چاوپێکەوتنێکى تەلەفزیۆنیدا بوو کە ڕەددى صۆفییەکم دەدایەوە کە پێى جائیز بوو لە پێغەمبەرى خوا(صلى الله عليه وسلم) بپاڕێیتەوە بە بەڵگەى ئایەتى: (ولو أنهم إذ ظلموا...) موزیعەکە پرسیارى کرد دەربارەى حوکمى ئەو کەسەى دەچێت بۆ سەردانى گۆڕى پێغەمبەرى خوا(صلى الله عليه وسلم) و داواى شتى لێ دەکات بەڵام بە مەبەستى شیرک نییە؟ منیش ووتم: ئەو ئایەتەى دەیکەنە بەڵگە (ولو أنهم إذ ظلموا أنفسم....) نابێتە بەڵگە بۆ ئەمە چونکە ئەو ئایەتە باسى حاڵى ژیانى پێغەمبەرى خوا(صلى الله عليه وسلم) دەکات لە دونیادا پێش وەفاتى بە بەڵگەى سیاقى ئایەتەکە, بەڵام دواى وەفاتى پێغەمبەرى خوا(صلى الله عليه وسلم) ئەوە پاڕانەوە لێى و داواکردن لێى شیرک و کوفرى گەورەیەو خاوەنەکەى لە دین دەباتە دەرەوە, پاڕانەوە لە پێغەمبەرى خوا(صلى الله عليه وسلم) کوفرە, وە فەرمودەکەى عەباس کە لە بوخارىیدا هاتووە بەڵگەیە لەسەریان نەک بەڵگە بێت بە دەستیانەوە, بەڵام بەداخەوە نوسەرانى ئەو چەند لاپەڕەیە(مەبەستى ئەوەیە کە لەسەریان نوسیوەو شکاتەکەیان کردووە تیایدا)ئەم ووتەیەیان نەقڵ نەکردووە بەڵکو تەنها ئینکارى کردنى منیان نقڵ کردووە لە لەفزى (نتوسل) لە فەرمودەکەدا, وە ئیددیعاى ئەوەیان کردووە کە من ئینکارى فەرمودەکەم کردبێت یان بە ضەعیفم دانابێت کە ئەمە ڕاست نییە.
6- ووتەى من کە ووتومە: (سەلەفییەکان تەماشاى دەرئەنجامى ئەو قسەو کردەوانە دەکەن کە ئەنجامى دەدەن واتە سەرنجى کۆتایى شتەکان دەدەن و تەنها تەماشاى ئەو زەمەنە ناکەن کە فەتواکەى تێدا دەدەن, چونکە زۆربەى جار قسەى ئەنجامى خراپى لێ دەکەوێتەوە...) ئێستا دەڵێم: ووتەى: (وە زۆربەى کات...)هەڵەیەو پەشیمانى دەردەبڕم لێى, بەڵکو من مەبەستم بەمە موراعات کردنى مەصڵەحەو مەفسەدەو حساب کردن بۆ دەرئەنجامەکان بووە (وما أنت بمحدث قوما حديثا لا تبلغه عقولهم الا كان لبعضهم فتنة)
7- ئیقرار دەکەم بە هەڵەى ئەوەى یەکێک لە ئەندامانى کەناڵى (ئامۆژگارى) چوون بۆ یەکێک لە چایخانەکان و چاوپێکەوتنیان ئەنجامداوە وەک ئینکارى کردنى بەناو جەژنى خۆشەویستى, وە چوونیان بۆ ئەو جێگایە بە بێ ئاگادارى من بووە و هەر ئەو کاتیش من ئینکارى ئەوەم کردووە.
8- دان دەنێم بە هەڵەى ئەنجامدانى چاوپێکەوتن لە کەناڵى ئامۆژگارى لەگەڵ مامۆستایەکى حیزبى(مەبەست چاوپێکەوتنەکەى مامۆستا هاوڕێ ى قیامەتى بووە کە لەسەر مەسەلەى مەولود ئەنجامدرا) لەگەڵ ئەوەى ئیقرارى سوننەتێکى کردو هەقى ووت, بەڵام نەدەبوو ئەو چاوپێکەوتنەى لەگەڵ ئەنجام بدرایە, کە ئەمەش هەڵەیەک بوو دووبارە پەخش نەکرایەوە.
دواى ئەم تەراجوع و پەشیمانییانە من داواى لێخۆشبوون دەکەم لە خواى گەورە لە هەر هەڵەو خلیسکانێک لە منەوە ڕووى داوە بە مەبەست بوو بێت یان نا وە تەوبە دەکەم بۆ لاى خواى گەورە لێى, وە ئەم خلیسکان و هەڵانە لە مەنهەجى منەوە نییەو بەو هەڵانە نەناسراوم وە نوسەرانى ئەو چەند وەرەقەیەش ئەوە دەزانن, بەڵکو مەنهەجى من کە لەسەرى دەڕۆم و خەڵکى دەمناسن پێوەى بریتییە لە ئاگادار کردنەوەى خەڵک لە شیرک و بیدعەو تاوان و حیزبایەتى و ئاگادار کردنەوە لە کەسانى دیارى کراوى حیزبەکان و بیدعەچییەکان. وە کەسانى بە ئینصافى وڵاتەکەم دەزانن کە دەیان کتێبم بە دەرس وتۆتەوەو سەدان خوتبەو ووتارم هەیە ئەمەش لە فەزڵى خوا گەورەیەوەیە بەسەرمەوە, وە زۆربەى ئەو ڕەخنانەى باس کران لێرەدا لە خوتبەو دەرسەکانمدا نەبووە, بەڵکو لە چاوپێکەوتنەکانمدا بووە کە تیایدا بەررگیم کردووە لە مەنهەجى سەلەفى.
بەڵام ڕەخنە بەتاڵەکانى تر کە ئاراستەم کراون نزیکەى چل دانەم لێ دەرهێناون کە هیچیان ڕاست نین و تیایاندایە درۆى صەریحە یان تەصەورى درۆیە بۆ واقیع یان شاردنەوەى ڕاستیەکانە یان تێکەڵکردنى هەقە بە باطل, وە پێویستە لەسەریان تەوبە بکەن لێى و پەشیمان ببینەوەو ئەمەش ڕابگەیەنن, وە بشزانن کەوتنە هەڵەى کەسێک زۆر ئاسانترە لەوەى بکەوێتە ناو درۆو بوهتان و تێکەڵکردن و تەدلیس و هەڵگێڕانەوەى ڕاستییەکان و شوێنکەوتنى عەورات و گەورە کردنى هەڵەو خلیسکانەکان.
وە هەموو ئەمانەشم لاى خۆم نوسیوەو داومە بە چەند شێخێک و لە وڵاتى خۆم بڵاویان ناکەمەوە لەبەر حیکمەتێک, بەڵام چەند نوسخەیەکى دەدەم بە چەند برایەکى بانگخواز لە شارەکانى هەرێمدا.
وە دواى هەموو ئەمانە من داوا لە خۆم دەکەم سەرەتا وە داوا لە هەموو ئەو برایانەم دەکەم کە لەگەڵ من جیاوازن لە نا هەرێمى کوردستان و دەرەوەدا کە تەماشاى حاڵى بانگەواز بکەن لەم شارەى پڕە لە فیتنە, وە تەماشاى ئەو ئاستەنگە گەوارانە بکەن کە ڕووبەڕوى بانگەوازى تەوحید و سوننە دەبێتەوە, وە داوایان لێ دەکەم شان بدەن بە یەکەوەو هاوکار بن بۆ گەیاندنى بانگەوازى خێر بۆ خەڵک, وە داوا لە خۆم و ئەوانیش دەکەم هەوڵى ئیصڵاح کردنى دڵەکان و پاککردنەوەى بدەین لە نەخۆشییە بەدەکان و کەشەکە پاک بکەینەوەو دەست هەڵگرین لە حەسودى و ڕق و کینەو خیلاف لابەین و کۆبینەوەو هاوکارى یەک بین لەسەر هەق و هەر حەقێکى شەخصى خۆم هەبێت ئەوە من تەنازولى لێ دەکەم لەبەر خاترى خواى گەورە, وە هەرکەسێکیش هەقێکى لام هەیە ئەوە من ئامادەم بیدەمەوە و داوا لە هەمووان دەکەم هەوڵ بدەین بۆ هاوکارى لەسەر بانگەواز بۆ لاى خواى گەورە لەسەر بەصیرەت و دەستگرتن بە مەنهەجى سەلەفى هەق و گەڕانەوە بۆ لاى زانا گەورەکان لە کاتى ناڕەحەتى و ئەو مەسەلانەى لایان ئاڵۆزە, وە من بەریم لە هەرکەسێک کە بە ناوى منەوە بە ناهەق قسە دەکات یان خراپە بەرامبەر یەکێک دەکات بە بەهانەو پاساوى بەرگرى کردن لێم جا لە هەرجێگایەک بێت, وە ئەم ئایەتەى خواى گەورە بیرى خۆم و ئەوانیش دێنمەوە کە دەفەرموێت: (وأما الزبد فيذهب جفاء وأما ما ينفع الناس فيمكث في الأرض)وە خواى گەورە تەوفیقدەرەو هەر ئەویش ڕێنمایى کارە بۆ ڕێگاى ڕاست.
نوسەرى ئەم چەند وەرەقەیە
أبو عبدالحق
د. عبداللطیف أحمد الکردی
شەوى سێ شەممە /جومادى یەکەم/1436 ى کۆچى
2/ئازار/2015
0 التعليقات:
إرسال تعليق