موسوڵمان
ئه‌ی پاشکه‌وتووی به‌جێماوی
ڕه‌وڕه‌وه‌ی ژیان
گشت ئه‌زانین
داوێن پاکی
لاوی چاکی
گشت ئه‌بینین
گورگ و چه‌قه‌ڵ
شوانی ڕان و
تۆش وه‌ک مه‌ڕی گێژ بێ باکی
کوا سێبه‌ری خیلافه‌ت و
کوا ده‌وڵه‌ت
کوا قوڕئانی ده‌ستوری ژیان
کوا عیزه‌ت
کوامزگهوت و
کوا مناره‌و
کوا میحرابی سهروهرهکهت ؟؟
**********
با‌نگم کردێ
نا وانیه
مه‌گه‌ر خه‌وتوی
تۆی ئاگات له‌ژیان نیه
ئهمڕۆکهجیهان گۆڕاوه
له‌ژێرسایه‌ی دیموکراتی
له‌په‌ڕله‌مان
به‌پێی ده‌نگدان
مافی ژیانم پێدراوه
قایشی چه‌کم کرد به پشتێن
له‌بری بۆنی باروتی دوێ
بۆینباخ و
بۆنی خۆشی عه‌ترم لێ دێ
ئیمرۆ سه‌ده‌ی بیست ویه‌که
له‌په‌ڕله‌مان
هه‌مووی(یه‌که)
ده‌نگ دان
نوێژه
جیهاده
دۆلاری ئه‌مریکی غه‌نیمه‌ته
که‌ی باوی ئه‌شکه‌وت ماوه
هه‌ر ڤێللایه
جێگای ژیان و
ژیانیش ئاوها به‌قیمه‌ته
**********
هاواری کرد
تاکه‌ی خه‌وتن
ده‌سته‌وئه‌ژنۆ
ده‌ست به‌کوڵاوی خۆ گرتن
دین که‌ی وایه
مه‌لای به‌ڕیش
بۆ پاروێ نان
بۆ په‌ڕله‌مانێکی بێ ئیش
عه‌مامه‌ی پاکی دائه‌دڕێ
له‌به‌رده‌رگای
مه‌قه‌ڕێکی لاکۆڵانی
عه‌لمانیه‌ت
دانیشتووه
وه‌ک سواڵکه‌رێکی چاوچنۆک
بۆچه‌ند فلسێ
به‌زمانی….
پێڵاویان بۆ ئهلێسێ
له‌م لاشه‌وه
فهتهوای ئهمیرالموءمینین !
بۆ زه‌رده‌خه‌نه‌ی
مجرمین
دوێنێ ده‌یووت
په‌ڕله‌مان بت خانه‌یه
دارولنهدوهکهی قوڕه‌یشه
به به‌رده‌میا تێ مه‌په‌ڕن
خودا غه‌زه‌بتان لێده‌گرێ
ئه‌مڕۆ ئه‌ڵێت
میحرابی پێغه‌مبه‌رانه
ئه‌گه‌ر یوسف* له میسر بێ
ده‌ستی زوله‌یخا ئه‌گرێت و
به‌ره‌و هه‌ولێر
پێ هه‌ڵده‌گرێ
ئه‌و پێی وایه
چه‌ک بیدعه‌یه
بۆ ئاژاوه
داهێنراوه
له‌خه‌ونیشدا
پێغه‌مبه‌ران هه‌رگیز
ده‌ستیان لێنه‌داوه!!!
ئه‌و هاوڕایه
قل يا ايها الكافرون
ئایه‌تێکی مه‌ککی یه
وتنی
دڵی دۆستان ئازار ئه‌دات
به‌پێی ده‌ستور
پێچه‌وانه‌ی بنه‌ماکانی دیموکراسیه
بۆ عه‌وله‌مه
نه‌گونجاوه ناته‌بایه
په‌نا به‌خوا
ئه‌م دینه
دینی سه‌ده‌یه
ته‌نهاوته‌نها
بۆکورسیه
بۆگهدهیه
ئاوات که‌رکوکی
0 التعليقات:
إرسال تعليق