كۆساری ، ناوی (خدر مه‌حه‌ممه‌د ره‌شید) هو ساڵی 1967 له‌رانیه هاتۆته دنیاوه و تا پۆلی یه‌كه‌می ناوه‌ندی خوێندویه‌تی ، ساڵی 1986 خێزانی پێكه‌وه ناوه و  بووه به خاوه‌نی  كچ و كوڕێك به‌ناوه‌كانی( به‌نان و شه‌یدا) ، ساڵی 1987 بۆته ڕێبوارێكی شه‌یدا و دڵ بێ‌دار و سه‌رڕاستی كاروانی رابوونی ئیسلامیی ، له راپه‌ڕینی ئازاری 1991دا رۆڵی به‌رچاوی بینیوه و له بڵندگۆی مزگه‌وتی گه‌وره‌ی شاری رانیه‌وه شیعری حه‌ماسی خوێندوونه‌ته‌وه و جۆش و خرۆشی به راپه‌ڕین و جه‌ماوه‌ری راپه‌ڕیو داوه،
ساڵی 1992 ماوه‌یه‌ك ئاماده و پێشكه‌شكاری به‌رنامه‌ی (لێره و له‌وێ)ی ته‌له‌فزیۆنی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامیی ئه‌وكاته بووه  له رانیه ، كۆساری جگه له كۆڕه تایبه‌تی و گشتییه‌كان ، ساڵی 1992  به‌شی یه‌كه‌م و ساڵی 1993 ش به‌شی دووه‌می شیعره‌كانی به ناوی (سه‌دای كۆساری) تۆمار و بڵاوكردوونه‌ته‌وه  ، كۆساری شاعیر به‌ده‌نگه دلێر و زوڵاڵه‌كه‌یی و زه‌ینی به‌هێز و روون و له‌به‌ربوونی سه‌رجه‌م شیعره‌كانی و خوێندنه‌وه‌یان له‌به‌رڕا و وێناكردنی مانا و مه‌به‌ست و ده‌ربڕینه‌كان به ئاماژه‌ی خێرا و سه‌نج راكێش ، هه‌موانی تووشی سه‌رسوڕمان ده‌كرد ،  سه‌ره‌نجام  ئه‌م شاعیره بلیمه‌ت و شه‌یدای هه‌قیقه‌ت و  ئه‌وینداری خاك و میلله‌ته ، له دوانیوه‌ڕۆی رۆژی 27/12/1993 له ناوماڵه‌كانی (ره‌سواجیان)ی گوندی (زهنگڵان) ی ده‌ڤه‌ری پشده‌ره‌ڕه‌قه‌ی سه‌ر به ناحیه‌ی سه‌نگه‌سه‌ر ، كه‌وته به‌ر ده‌ستڕێژێكی  شێتانه و شه‌هید كرا  و پاشان  له گۆڕستانی  كێوهڕهشی رانیه به‌خاك سپێردرا. 
كۆساری ، كه له ساڵی 1987 ه‌وه  پێی ناوه‌ته ناو دنیای پڕ له سۆز و تاسه و حه‌ماسه‌ی شیعره‌وه و یه‌كه‌مین شیعریشی به‌ناوی (نیگاری خودان)  واته: نه‌خش و نیگاری په‌روه‌ردگار له هه‌مان ساڵدا نووسیووه ، ده‌بینین هه‌ر له‌وێڕا به‌شوێن جوانی و داهێناندا گه‌ڕاوه ، به‌ڵام ئه‌و له‌وسه‌ره‌تایه‌دا زیاتر جوانیی له وشه‌دا بینیوه‌ته‌وه ، كاتێكیش دوای پێكه‌وه‌نانی ژیانی هاوسه‌رێتی ، خوای گه‌وره كوڕێكیان له ساڵی 1988به‌ناوی (شه‌یدا) پێ ده‌به‌خشێ و گزنگی رۆژێكی نوێ له ژیانیدا هه‌ڵدێت ، دیسان هۆگری جوانی ده‌بێته‌وه و شیعرێكی نوێ به‌ناوی (گزنگی خێزان) له ده‌روونی كۆسارییهوه له دایك ده‌بێت . به سه‌رنجدان له‌م نۆبه‌ره شیعریانه و  تا سه‌روبه‌ندی پێش راپه‌ڕینیش ده‌بینین كۆساری له گه‌شتی پێده‌شتی  شیعردایه ، به‌ڵام له‌گه‌ڵ نركه‌و نه‌عره‌ته‌ی راپه‌ڕین دا ، وشه له هه‌ناوی گڕگرتووی  ئه‌ویشدا راده‌په‌ڕێ و بوڕكانی شیعر به‌ڕووی سته‌مدا ده‌ته‌قێنێته‌وه و یه‌كسه‌ر له پێده‌شته‌وه، پاڵ له قه‌دپاڵی چیا ده‌دا و له‌گه‌ڵ لوتكه‌دا ده‌كه‌وێته چاوشاركێ و راز و نیاز ده‌گۆڕێته‌وه.
كۆساری زۆر عه‌وداڵی وشه و شیعر و جوانی بوو ،  به‌رده‌وام و به شه‌و و رۆژی روناك ، به‌چرا و شهداوان به شوێنیان‌دا ده‌گه‌ڕا و له سۆراغیاندابوو ، بۆیه  هه‌میشه ده‌فته‌رێكی گچكه‌ی به شێوه بهڕپوت و به‌ناوه‌رۆك پڕ له گه‌وهه‌ر و یاقوتی له باخه‌ڵدا بوو ، كه  لایه‌ك به تریفه‌ی شه‌به‌قی سه‌رفرازی  و به بریسكه‌ی خوێنی شه‌هیدان و ئه‌ستێره‌كانی ترۆپكی سه‌روه‌ریی  ده‌دره‌وشایه‌وه و لایه‌ك ئاوازی خۆشه‌ویستیی  راسته‌قینه و هاوار و شین و زاری هۆنراوه و ماڕشی شۆڕشی كاكڵدار و  سۆزی وڵات تێیدا ده‌نگیان ده‌دایه‌وه و  له‌لایه‌كی دیكه‌وه  به تاسه‌ی قه‌ڵه‌می راستگۆ و به بانگه‌وازی  با به ناو و ناوك یه‌ك بین  و وه‌ڵامی پڕ له سه‌رسامیی  لێتان پرسیوین ئێوه چین ، ده‌ڕازایه‌وه و له‌لایه‌كی دیكه‌وه  به دیمه‌نی مانگ گیران و رازه‌كانی رێبواری ماندوو و  خه‌مه‌كانی پرسه وه ، چاوه‌كانی ده‌كرایه‌وه و هه‌ر ئه‌م ده‌فته‌ره  پڕ له زێڕ و گه‌وهه‌ر و  سۆز و په‌رۆش و ناسۆر و كه‌سه‌ره ،  هه‌میشه  ده‌روونی گه‌ش و روونی ، ئاوه‌ڵا بوو و بۆ ساتێكیش وێك  نهدهنرایهوه و زۆر جاریش به ئاره‌قه و فرمێسك دهخووسایهوه!!.
كۆساری ئاوا شیله‌ی  شیعری  خه‌مه‌كانی نیشتیمان و  هه‌قیقه‌ته‌كانی ئیمان و  ئازاره‌كانی ژیانی ده‌چنییه‌وه ، بۆیه ئه‌و زۆر به‌خێرایی  له پێشڕه‌وی دابوو ، تا سه‌ره‌نجام ده‌بێته هه‌ڵۆی به‌رزه‌فڕ و به‌سه‌ر لوتكه‌ی داهێنانه‌وه ده‌خولێته‌وه و ده‌بێته  مه‌له‌وانی به هه‌ڵمه‌ت و گوڕ و ، گه‌وهه‌ر و دوڕڕی وشه و مانا ده‌چنێته‌وه و دیوانێكمان به نێوی بوڕكانی شیعر ، به سێ تكه‌ی (فرمێسك و ئاره‌قه و خوێن)  بۆ ده‌نووسێته‌وه !!
ئیتر ئه‌مه‌یه كۆساری و  چۆن تادێ  زیاتر ده‌نگه زوڵاڵه‌كه‌ی له گوێماندا نازرینگێته‌وه!!؟
0 التعليقات:
إرسال تعليق