• نوێ

    الخميس، 4 ديسمبر 2014

    دەنگ: شێخ ئەلبانی دەفەرموێت تەنها ئەو حاکمانە وەلى ئەمرن کە حوکم بە قورئان دەکەن..

    شێخ ئەلبانی(ڕەحمەتى خواى لێ بێت) لە تۆمارێکى دەنگیدا زۆر بە جوانى باس لەو حاکمانە دەکات کە پێویستە گوێڕایەڵى بکرێن و بە وەلى ئەمر حساب دەکرێن و جیایان دەکاتەوە لە کاربەدەستانى ترو ئەوە ڕوون دەکاتەوە هەموو حاکمێک وەلى ئەمر نییە..!! تەنها ئەوانە وەلى ئەمرى شەرعین کە حوکم بە قورئان دەکەن و میللەتەکانیان بە شەرعى خوا دەبەن بەڕێوە....

    شێخ ڕەحمەتى خواى لێ بێت دەفەرموێت:
    نامانەوێت ئێستا وەلى ئەمرەکانى ئەم زەمانە قیاس بکەین بە ئەولیاء الشیطانەکانى ئەو کات..بەڵام من ئەمەوێت حوکمى شەرعى ڕوون بکەمەوە دەربارەى ئەوەى (وەلى ئەمرەکان) کێن؟ کە پێویستە گوێڕایەڵیان بکرێت؟
    ئەوانەن کە لە حوکم کردنیاندا لە میللەت و گەلەکەیاندا تەطبیقى قورئانەکەى خواو سوننەتى پێغەمبەرى خوا دەکەن صلى الله علیه وآله وسلم,
    هەر وەکو چۆن خەلیفەکانى ڕاشیدون و ئەوانەى بەشوێن ڕێڕەوەى ئەواندا ڕۆیشتوون ئەیانکرد لە هەندێک لەو پاشایانەى لە دواى ئەوانەوە هاتوون
    ئەو حاکمانەى چاویان لەسەر جێبەجێ کردنى شەریعەتە پێویستە گوێڕایەڵیان بکرێت
    بەڵام وەلى ئەمرێک حوکم بە یاسا بکات و ئەو یاسایەش لە بەیانى و چێشتهەنگاوێکدا دەگوڕێت هەروەک ئێستا بینیوتانە
    بازاڕى سپى گۆڕاو بوو بە بازاڕى ڕەش
    یاساش هەر ئاوایە
    جا پێویستە ئێمە لە ئەحکامە شەرعییە ڕەسەنەکان تێ بگەین

    • تەعلیقاتى بلوجر
    • تەعلیقاتى فەیسبوک

    0 التعليقات:

    إرسال تعليق

    Item Reviewed: دەنگ: شێخ ئەلبانی دەفەرموێت تەنها ئەو حاکمانە وەلى ئەمرن کە حوکم بە قورئان دەکەن.. Rating: 5 Reviewed By: tweshu
    Scroll to Top