وەڵامدانەوەی شێخ عبد الله بن عبد الرحمن الجبرین – ڕەحمەتی خوای لێبێت –: "عەلمانییەت": ڕێبازێكی نوێ وبزوتنەوەیەكی فاسیدە، مەبەستی جیاكردنەوەی ئایینە لە دەوڵەت وخەریكبوونه بە دونیا وسەرقاڵبوونه بە ئارەزوو وخۆشییەكانی، هەروەها بەتەنها دونیا كردنە ئامانج لەم ژیانی دونیایەدا و، لەبیركردنی ژیانی دواڕۆژ وبێئاگابوون لێی و، ئاوڕ نەدانەوە بۆلای كردەوەكانی دواڕۆژ، یاخود گرنگی پێنەدانی، زۆرجار ئەم فەرموودەیەی پێغەمبەر – صلی الله علیه وسلم –لەسەر عەلمانی جێبەجێ دەبێت:" تَعِسَ عَبْدُ الدِّينَارِ وَعَبْدُ الدِّرْهَمِ وَعَبْدُ الْخَمِيصَةِ، إِنْ أُعْطِيَ رَضِيَ، وَإِنْ لَمْ يُعْطَ سَخِطَ، تَعِسَ وَانْتَكَسَ، وَإِذَا شِيكَ فَلا انْتَقَشَ".
واتە: لەناوبچێی وبەدبەخت بێت بەندەی دینار وبەندەی درهەم وبەندەی پۆشاك ، ئەگەر پێی بدرێت ڕازی دەبێت و، ئەگەر پێشی نەدرێت تووڕە دەبێت ، دەك لەناوبچێ وشكست بێنێ و، ئەگەر دڕكێكیش چووە لاشەی نەتوانێت دەریبێنێ.بێگومان هەركەسێك كەم وكوڕی بداتە پاڵ شتێك لە ڕێنماییەكانی ئیسلام قسەبێ یان كردەوە دەچێتە ژێر وەسفی عەلمانی؛ بۆیە هەركەسێك حوكم بە یاسا دەستكردەكان بكات وحوكمەكانی شەریعەت هەڵبوەشێنێتەوە ئەوە عەلمانییە، هەركەسێك ڕێگە بە حەرامكراوەكان بدات وەكو زینا وماددە سەرخۆشكەرەكان وگۆرانی وئاڵوگۆڕە ڕیبەویەكان و، بیروباوەڕی وابێت قەدەغەكردنی ئەمانە زەرەر وزیانی بۆ خەڵكی هەیە و، قەدەغەكردنی شتێكە كە بەرژەوەندییەكی خودی تێدایە ئەوە عەلمانییە ، وەهەركەسێك جێبەجێكردنی حەددێك وەكو كوشتنی بكوژ و، ڕەجمكردن یا جەڵدلێدانی زیناكەر ومەی خۆر یاخود بڕینی دەستی دز یان ڕێگر قەدەغەبكات یا ئینكاری لێبكات و، بانگەشەی ئەوە بكات كە جێبەجێكردنی پێچەوانەی پیاوەتییە و، ناشیرینی و لەسنوور دەرچوونی تێدایە ، ئەوە بێگومان چۆتە ناو بازنەی عەلمانییەت.
بەڵام حوكمی ئیسلام دەربارەیان؛ ئەوە بێگومان خوای بەرز وبڵند لە وەسفی جوولەكەدا دەفەرمووێ: (أَفَتُؤْمِنُونَ بِبَعْضِ الْكِتَابِ وَتَكْفُرُونَ بِبَعْضٍ فَمَا جَزَاءُ مَنْ يَفْعَلُ ذَلِكَ مِنْكُمْ إِلاَّ خِزْيٌ فِي الْحَيَاةِ الدُّنْيَا وَيَوْمَ الْقِيَامَةِ يُرَدُّونَ إِلَى أَشَدِّ الْعَذَابِ وَمَا اللَّهُ بِغَافِلٍ عَمَّا تَعْمَلُونَ ).[البَقـَـرَة: 85].
واتە: باشه! چۆن ڕه‌واو هه‌قه باوه‌ڕتان به به‌شێكی به‌رنامه‌كه‌ی ته‌ورات هه‌بێ و به به‌شێكی تری كافربن و حاشای لێبكه‌ن؟! هه‌رگیز شتی وا ناگونجێت دیاره هه‌ركه‌سێكتان كار‌و ره‌فتاری ئاوا بكا‌و، په‌یمانی خۆی هه‌ڵوه‌شێنێته‌وه، هه‌ر له‌م ژیانی دنیایه‌دا ریسوا‌و زه‌لیل ده‌بێ و له رۆژی قیامه‌تیشدا به‌توندی جه‌زره‌به وسزاده‌درێن هه‌رگیز خواش له هیچ كاروكردوهیهكی ئێوه، بێ ئاگا‌و خافڵ نیه. كه‌وابوو چۆن ئێوه بێ شه‌رمانه ره‌فتاری ئاوا ده‌كه‌ن..؟!
بۆیە هەركەسێك ئەوەی لەگەڵ خۆی بگونجێت وەریبگرێت وەكو بابەتەكانی باری كەسایەتی وهێندێك پەرستنەكان وئەوەشی نەفسی حەزی لێی نەبێت ڕەددی بكاتەوە؛ دەچێتە ژێر ئەم ئایەتە.
هەروەها دەفەرمووێ: (مَنْ كَانَ يُرِيدُ الْحَيَاةَ الدُّنْيَا وَزِينَتَهَا نُوَفِّ إِلَيْهِمْ أَعْمَالَهُمْ فِيهَا وَهُمْ فِيهَا لاَ يُبْخَسُونَ *أُولَئِكَ الَّذِينَ لَيْسَ لَهُمْ فِي الآْخِرَةِ إِلاَّ النَّارُ وَحَبِطَ مَا صَنَعُوا فِيهَا وَبَاطِلٌ مَا كَانُوا يَعْمَلُونَ). [سورة هـُـود: 15-16].
واته:هه‌ركه‌سێك ته‌نها ژیانی ئه‌م دونیایه‌و جوانیی و زه‌رق و به‌رقی ئه‌وی بوێ و، پاشه‌ڕۆژ پشتگوێ بخا ئه‌وا ئێمه‌ش هه‌ر له‌م دونیایه‌دا به‌تێروته‌سه‌لی پاداشی گشت هه‌وڵ و كرده‌وه چاكه‌كانیان -وه‌ك سه‌ردانی خزمان و..هتد- ده‌ده‌ینه‌وه، به‌ته‌ندروستیی و ئاسووده‌یی و رۆزیی و ناو‌و شۆره‌تی دنیا هیچیشیان لێ كه‌مناكرێته‌وه.ئه‌وانه له‌دواڕۆژدا -جگه له‌ئاگر- هیچ به‌ش و به‌هره‌یه‌كیان نییه و هه‌ر هه‌وڵ و چاكهیهكیشیان له‌دونیادا كردبێ ، گشتی بهفیڕۆو بێهووده ده‌چێت و باتڵ و ناحه‌ق و ناڕه‌وایه ئه‌وه‌ی كردیان .
كەواتەعەلمانییەكانئامانجیانكۆكردنەوەیدونیاوخۆشیوەرگرتنەلەهەواوئارەزووەكانئەگەرحەڕامیشبێتوئەگەرببێتەڕێگريشلەبەردەمواجیباتەكان،بۆیەدەچنەژێرئەو ئایەتەو،ئەموتەیەیخواش: (مَنْ كَانَ يُرِيدُ الْعَاجِلَةَ عَجَّلْنَا لَهُ فِيهَا مَا نَشَاءُ لِمَنْ نُرِيدُ ثُمَّ جَعَلْنَا لَهُ جَهَنَّمَ يَصْلاَهَا مَذْمُوماً مَدْحُوراً).[سورة الإسـرَاء: 18].
واتە:هه‌ركه‌سێك لهكاروكردهیدا ته‌نیا دونیا ویستی بكات ، كه دونیاش به په‌له تێده‌په‌ڕێ، ئه‌وا ئێمه‌یش حه‌زمان له هه‌ر كه‌سێك هه‌بێ، به زوویی ئاوات و ویسته‌كه‌ی پێكدێنین و دونیای ده‌ده‌ینێ ، له‌پاشان له‌قیامه‌تدا به‌سه‌ر زه‌نشت كراویی و دوور خراوه‌یی له‌میهره‌بانیی خوا ، دۆزه‌خمان بۆداناوه‌و ده‌یبرژێنێ ، جا ئیتر ئێستا كه له دونیادایه ئاره‌زووی خۆیه‌تی كار بۆ دونیای ده‌كات ، یان بۆ قیامه‌تی.
هاووێنەی ئەمە لەئایەت و فەرموودەكان.
وەرگێڕانی: باوكی سەلمان
0 التعليقات:
إرسال تعليق