• نوێ

    الأحد، 28 ديسمبر 2014

    یادى کۆسارىیان کردەوە..یان سوکایەتیان پێ کرد؟..!

    دواى ئەوەى سەنتەرى پەرەپێدانى لاوانى سەر بە کۆمەڵ لە ژێر ناوى دیدارێکى ئەدەبى لە ڕانیە ساڵیادێکى بۆ خدر کۆسارى شاعیر ساز کرد, جگە لەوەى هەر لە سەرەتاوە ئەم جۆرە یاد کردنەوانە جگە لە تەقلیدێکى رۆژئاوا هیچى تر نییە,
    وێڕاى دروست کردنى تێکەڵى هەر دوو ڕەگەز لە کۆڕەکەدا, ئەوەى زۆر جێگاى سەرنج و تێرامان بوو لە ناو یادکردنەوەکەدا خۆیان وتەنى کۆڕکە زیاتر ڕازێنرایەوە بە گۆرانییەکى بەجۆش کە پیا هەڵدان بوو بە بەژن و باڵاى پێشمەرگەدا..!!سەیر لەوەدایە نەک موناسەبەکە هیچ پەیوەندى بە ناوەرۆکى ئەو گۆرانییەوە نەبوو بگرە ئەوەى خدر کۆسارى بناسێت و ژیانەکەى خۆێندبێتەوە چاک دەزانێت کێ بوون خدریان شەهید کرد؟...کێ بوون دواى کوژرانى جەستەیان شێواند؟..ئەگەر کۆمەڵ کورسى و پارە بیرى بردبێتەوەو بۆچونەکانى گۆڕیبێت ئەوا کەسوکارى کۆسارى بە تایبەت دایکى پشت چەماوەى هەرگیز بیریان نەچۆتەوەو زۆر باش دیمەنى لاشەى کۆسارییان لە بیرماوە کە چى پێ کرابوو....!!


    ئەمەش ئەوە دەگەیەنێت ئەم حیزبە بەناو ئیسلامییانە بۆ گەیشتن بە مەرامە سیاسییەکانیان سڵ لە هیچ کارێک ناکەنەوە ئەگەرچى ئیهانەش بەو گەنجانەى لە ناو خۆیاندا خوێنى ئاڵیان ڕژا....جا دەمێک بۆ کاتى بانگەشەى هەڵبژاردن و جارێکى تر بۆ ڕازى کردنى دڵى ئەو عەلمانییانەى هەرگیز لێیان ڕازى نابن..
    جێگاى بیرخستنەوەیە خدر کۆسارى لە 27/12/1993 لە گوندى زەنگڵان ى دەڤەرى پشدەرە ڕەقەى سەر بە ناحیەى سەنگەسەر لە لایەن پێشمەرگەکانى یەکێتى نیشتمانى کوردستان دواى دەستگیر کردنى شەهید کرا..

    مەبەست شارباژێڕى

    دیمەنى لاشەى کۆسارى دواى کوژرانى(خواى گەورە بە شەهید وەرى گرتبێت)


    • تەعلیقاتى بلوجر
    • تەعلیقاتى فەیسبوک

    0 التعليقات:

    إرسال تعليق

    Item Reviewed: یادى کۆسارىیان کردەوە..یان سوکایەتیان پێ کرد؟..! Rating: 5 Reviewed By: tweshu
    Scroll to Top