ئەمە كورتە وپوختەیەكی زۆر بەسوود وگرنگە بۆ ناسینی ئەم حیزبە عەلمانییە، كە لە كتێبی "الموسوعة الميسرة فى الأديان والمذاهب والأحزاب المعاصرة"، للندوة العالمية للشباب الإسلامي(1/459-462) هاتووە.
پێناسە:
پارتی دیموكراتی كوردستانی پارتێك(حیزبێك)ی قەومی عەلمانی ئیشتیراكییە ، بانگەواز بۆ دامەزراندنی دەوڵەتێكی كوردی دەكات لە ناوچەی كوردستان دوای یەكگرتنی.دامەزراندن ودیارترین كەسایەتییەكان:
• لە ساڵی 1927 ی زاینی هەموو ڕێكخراوە كوردییەكان لە حیزبی (خویبون) یەكیانگرت، ئەوەی كۆمەڵێك لەو كۆچەرە كوردانەی كە لە دەرەوە نیشتەجێبووبوون دایانمەزراند.
• وە لەهەمان ساڵدا كۆنگرەی یەكەمی حیزب بەسترا لە هاوینەهەواری "بحمدون" لە لوبنان، سەركردەیەك لە ئەرمەن كە ناوی "بابازیان" بوو بەشداری لە كردەوەكانی كۆنگرەكە كرد.
• ئەم حیزبە پشتی بەست بە پشتیوانی دەوڵەتە ئیستیعمارییەكان، ئەوەی مەسەلەی كوردی بە هۆكارێك دەزانی بۆ فشار خستنە سەر توركیا.
(ئەو دەوڵەتانەی پشتیوانی كورد بوون: ئینگلتەڕا وفەڕەنسا بەشێوەكی تایبەتی).
• حیزبەكە بەشێوەیەكی ڕاستەوخۆ ملكەچبوو بۆ دەستەڵات وهێزی "طاشناق" پێكهاتبوو لە قەومییەكانی ئەرمەن كە خاوەنی ئاڕاستەیەكی ڕۆژئاوایی بوون و، ئەوانەش دژایەتی توركیایان دەكرد بەشێوەیەكی تووند.
• لە ساڵی 1930ی زاینی كوردەكان هەستان بە شۆڕشێكی ئیسلامی لە توركیا لە سەردەمی كەمالی عەلمانی دژ بە ئیسلام، ئەمەش بە سەركردایەتی شێخ سەعیدی نەورەسی.
• لە ساڵی 1944 ی زاینی ڕێكخراوێك دامەزرا ناوەكەی "كومة له زیاني كورد" بوو، واتە: " كۆمەڵەی ژیاندنەوەی كوردی" لە مەهابادى پایتەختی كوردستانی ئێرانی.
• لە ساڵی 1945 ی زاینی (15ی ئاب) حیزبی دیموكراتی كوردی یاخود ئەوەی پێی دەگوترێت "پارتی" لە مەهاباد لە ئێران دامەزرا، كە كۆمەڵەی ژیاندنەوەی كوردی كرد بە بنچینەیەك بۆخۆی.
• لە ساڵی 1946 ی زاینی ( 23ی دیسمبر) دەمەزراندنی حكومەتێكی نیشتیمانی كوردی خاوەن ڕژێمێكی كۆماری لە كوردستانی ئێران ڕاگەیەنرا، بەسەركردایەتی قازی موحەممەد، سەركردەی حیزب، حوكمەكە كەمتر لە ساڵێك بەردەوام بوو، دوای شەڕێك لەگەڵ سوپای ئێرانی كوتایی بەم كۆمارییە هێنرا، كە تێیدا زیاتر لە 15000 ئەندامی ئەو حیزبە ولە كوردەكان كوژران.
• لە 31ی مارسی ساڵی 1947 ی زاینیی قازی موحەممەد وبرایەكەی "صادر"ی قازی ئەندام پەرلەمانی ئێرانی وكوڕە مامەكەی "سیف"ی قازی و وەزیری بەرگری كوماری كوردی لەسێدارەدران.
• موستەفا بارزانی سەركردەی هێزە چەكدارەكانی سەربە كۆماری "مەهاباد" ی كوردی لە شەڕەكە چەكی دانەنا و، بۆ عیراق هەڵات، بەڵام سوپای عیراقی لە چاوەڕوانی دابوو، بۆیە لەگەڵ 500 تاك لە شەڕكەرەكانی هەڵات بۆ توركیا، پاشان دووبارە گەڕایەوە بۆ ئێران، دوای شەڕێكی یەكلاییكەرەوە موستەفا بارزانی وهێزەكەی چوونە یەكێتی سوڤێتی ونەگەڕانەوە بۆ عیراق ئیللا دوای شوڕشی عیراقی لە ساڵی 1958 ی زاینی. موستەفا بارزانی سەركردایەتی كۆتا شۆڕشیكرد لە ساڵی 1961 ی زاینی، كە لە ساڵی 1975 ی زاینی دوای ڕێككەوتنی جەزائیر لەنێوانی عیراق وئێران كۆتایی پێهات.
فیكر وبیروباوەڕەكان:
• یەكێك لە پڕۆگرامەكانی پارتی دیموكراتی كوردی كە هەر لەكاتی دامەزراندنیەوە ڕاگەیەندراوە بریتییە لە:
. ئازادی وحوكمی سەربەخۆیی بۆ گەلی كوردی لەنێوان چوارچێوە(سنوور) ی دەوڵەتی ئێرانی.
. بەكارهێنای زمانی كوردی لە فێركردن وكردنی بە زمانی سەرەكی لە كاروبارەكانی بەڕێوەبەرایەتیدا.
. گرتنە ئەستۆی دەستەڵاتی هەرەبەرز لە ناوچەی كوردی.
. بەستنی پەیوەندی برایەتی لەگەڵ گەلی " أذربیجان" لە تێكۆشانێكی هاوبەش لەگەڵ یەكتردا لەگەڵ تەواوی كەمە نەتەوەكانی تر.
. چاككردنی كاروباری ئابووری بە وەبەرهێنانی بەرهەمە سروشتییەكان لە كوردستان و گەشەپێدانی كشتوكاڵ وبازرگانی وپەرەپێدانی خزمەتگوزاری تەندروستی وفێركردن.
• ئەم پارتە ئاڕاستەیەكی ئیشتیراكی ماركسی هەیە ، سەرەڕای ئاڕاستەیەكی دەمارگیری قەومی ، هەروەها تێكۆشانەكەی بە بەشێك لە تێكۆشانی بزوتنەوەی دیموكراتی پڕولیتار "چینی كرێكار وجووتیار" دادەندرێت.
• سەركردەكانی بەردەوام ڕایدەگەێنن كە حیزبەكەیان پەیوەندییەكی دۆستانەی هەیە لەگەڵ یەكێتی سۆڤێتی پێش ڕووخانی، هەروەها لەگەڵ سەربازگەی ئیشتیراكی پێش نەمانی.
• ئەمە ودەتوندرێ تێبینی ئەو شتانه بكرێت كەوا دێ:
. وشەی ئیسلام كە ئایینی كوردەكانە بەهیچ شێوەیەك لە بنەما وئاڕاستەكانی ئەم پارتەدا نەهاتووە، كەچی ئەم حیزبە ئاماژە بە پەیوەندییەكی توند وتۆڵ دەكات ئەو پەیوەندییەی كە دەیبەستێتەوە بە ئەرمەنەكان لە یەكێتی سۆڤیەتی پێش لێكهەڵوەشانی بەتایبەتی، وەبە حیزبە ئەرمەنییە توندڕەوەكان لە جیهان بەشێوەیەكی گشتی.
• ئەم پارتە زاراوەكانی شیوعییەت لە نووسراو وڕێنماییەكانی بەكاردێنێت، وەكو: حیزبی پێشكەوتن، چینی كرێكار، چینی جووتیار، چینی بورجوازی، پڕۆلیتار .. تاكۆتایی.
. سەركردەكانی ئم پارتە قسە دەربارەی ئەو كوردانە دەكەن كە لە ئەرمینیا دەژین وبە ڕۆڵەی چالاكیان دادەنێن بۆ كۆمەڵگای شیوعی سوڤێتی پێش ڕووخانی و، ئاوا باسیان ناكەن كە ئەوان خاوەن نەتەوەیەك بن داوای جیابوونەوە بكەن، هەروەكو كوردەكانی ئێران وعیراق وسوریا وتوركیا داوادەكەن.
ڕەگ وڕیشەی فیكری وبیروباوەڕی:
• حیزبی دیموكراتی كوردستانی لە فیكرەكانیدا دەگەڕێتەوە بۆ فیكری دەمارگیری قەومی، ئەو فیكرەیەی كە لە ناوچەی عەڕەبی و توركی لە سەرەتای ئەم سەدەیەدا بڵاوبووەوە.
• لەبەر عەلمانییەتی ئەم حیزبە ، بێگومان فیكری ماركسی شیوعی لەگەڵ فیكری قەومی دەڕوات، هەروەكو بۆ نممونە حاڵی حیزبە قەومییە عەڕەبییەكان وایە.
شوێنی بڵاوبوونەوە:
پارتی دیموكراتی كوردستانی لەهەریەك لە ئێران وعیراق وتوركیا وسوریا بڵاوبۆتەوە.
لەوەی پێشتر ڕوون دەبێتەوە:
بێگومان پارتی دیموكراتی كوردستانی پارتێكی قەومی عەلمانییە ئامانجی هێنانەدی ئازادی وحوكمی سەربەخۆیە بۆ گەلی كوردی لەناو دەوڵەتی ئێرانی و، دامەزراندنی پەیوەندییەكی برایانە لەگەڵ گەلی "أذربیجان" بەگوێرەی ئەوەی كە سەركردەكانی ئەم پارتە بەردەوام ڕایانگەیاندووە كەوا حیزبەكەیان پەیوەندییەكی دۆستانەیان هەیە لەگەڵ یەكێتی سۆڤیەتی پێش لێكهەڵوەشان وڕووخانی.
هەروەها تێبینی دەكرێ وشەی ئیسلام ،كە بریتییە لە ئایینی كوردەكان، لەناو بنەماكانی ئەم پارتەدا نەهاتووە.
وەرگێڕانی: باوكی سەلمان
0 التعليقات:
إرسال تعليق