وێڕاى ئەو هەموو دەنگە ناڕەزایی و بانگەوازەى هەیئە ئیسلامییەکانى میصر و سعودیە بۆ وەستاندنى بەرزیان کردەوە لەگەڵ هەموو ئەمانەدا ئێران ڕایگەیاند کە دەستەى کارکردن لەو فلیمەى وێنەى پێغەمبەر محمد(صلى الله علیه وسلم) بەم زووانە بەرەو ئەڵمانیا بەڕێ دەکەوێت تا کۆتا دەستکارى هونەرى بکات.
دەرهێنەرى ئەو فلیمە (مجید مجیدى) ئەوەى ڕاگەیاند: کە ئەو فلیمە گەورەترین پرۆژەى سینەماییە لە ئێران و ئێستا لە قۆناغى چاکردنى دەنگ و مۆسیقاو کاریگەرىیە دەنگىیەکانیدایە.
بە پێى هەواڵەکانى وەکالەتى فارسى ئێرانى فلیمەکە لە بەرهەمهێنانى (مهدى حیدریان)ەو تەرکیزى خستۆتە سەر قۆناغى منداڵى پێغەمبەرى خوا(صلى الله علیه وسلم) و بە هەر سی زمانى فارسى و عەرەبى و ئینگلیزىیە و چەندان ئەکتەر تیایدا بەشدارن و ڕۆڵى ئەبو طالب مامى پێغەمبەرى خوا(صلى الله عليه وسلم)و عبدالمطلب ى باپیرى و ئەبو سوفیان و حەلیمەى سەعدییەو فاطیمەى کچى ئەسەدى دایکى ئیمامى عەلى و هاوسەرى ئەبو طالب دەگێڕن و بە نیازن ئەو فلیمە لە فیستیڤاڵى فەجرى سینەمایى نێودەوڵەتى داهاتوودا لە تاران پەخش بکرێت کە لە شوباتى 2015 دەبەسترێت.
جێگاى باسە (هەیئەى جیهانى بە ناساندنى پێغەمبەر محمد صلى الله علیه وسلم)( الهيئة العالمية للتعريف بالنبي محمد) لە مانگى ئازارى ئەمساڵدا بەیانێکى لەسەر ئەو فلیمە دەرکردو بە کارێکى زۆر خراپ و ناشایستە ى وەسف کردو ڕایگەیاند ئەو کارە بێ ڕێزى کردنە بە پلەو پایەى پێغەمبەرى خوا(صلى الله علیه وسلم) و حکومەتى ئێرانى بەرپرسیار کرد لە بەرەنگاربونەوەى ئەو بی ڕێزىیە.
وە هەیئەکە کە ناوەندەکەى لە سعودییەیە لە بەیانەکەىدا ڕایگەیاند: گومانى تێدا نییە ئەو کارە بە ئەوپەڕى حەرامێتى حەرامە و بەجەستە کردنى کەسایەتى پێغەمبەر صلى الله علیه وسلم پیچەوانەیە بە ڕێزگرتنى و دەبێتە مایەى بەکەم تەماشاکردنى مەقام و شکۆى ئەو سەرەوە و سەرجەم مەجمەعە فیقهى و خانەى فەتواکانى جیهانى ئیسلامى ئەم کارەى حەرام کردووە.
ئێران هەتا ئیستا چەندان فلیمى لەسەر پێغەمبەران علیهم الصلاة والسلام و هاوەڵان ڕەزاى خوایان لێ بێت دەرکردووە کە تیایاندا بە چەندان شێواز هەوڵى دەستکارى کردنى ڕاستى ژیانیانى داوەو بە ئاشکرا وێنەى مەلائیکەت و پێغەمبەران و هاوەڵانى بەرجەستە کردووە لە چەندان ئەکتەرى ڕافیزىدا و زۆر بە خراپە باسى لە چەندان هاوەڵى بەڕێز کردووە.
هەر بۆیە لە ناوەڕاستى مانگى ئایارى 2012 دا کۆمەڵێک لە زانایانى ئەزهەر داوایان لە ئێران کرد وێنەگرتنى فلیمە حەرامکراوەکان بە تەواوى ڕابگرێت.
0 التعليقات:
إرسال تعليق