• نوێ

    الخميس، 9 أكتوبر 2014

    شەپۆڵی بەرهەڵستی وپشكی ئیماندار

    مێژووی بەرهەڵستی لە كۆن وئێستادا: بەرهەڵستیكار مێژوویەكی زۆر دێرینی هەیە، كە تێیدا بەرهەڵستی بۆچوونی نادروست وسیستەمی ستەمكارانە بكرێت بەڵام هەندێكجار بەرهەڵستی لە كۆن بە شێوازێكی هەرەمەكی نوێنراوە وئەنجامدراوە بۆیە یان لەبار براوە وپەكی خراوە یان بۆتە خاوەن بەرهەمێكی زۆر لاواز بەڵام لە كۆن وتازەش بەرهەڵستی بەكارێكی رێكخراوەیی وكۆمەڵكاری ئەنجامی گەورەی وەدەست خستووە ورێژەی سەركەوتنیشی زۆر بەرزتربووە.

    دیارترین سیستەمی جیهانی: كە بە سیستەمی حوكمڕانی میراتی ناسراوە بەردەوام بە درێژایی مێژووی مرۆڤایەتی بۆ مانەوەی خۆیان ئاگر وئاسن بەكاردەهێنن بۆ درێژكردنەوەی ماوەی حوكمڕانیان، هەڵگری جۆرەها بیری گەندەڵن، لە رێگەی دزینی داهات وسامانی گشتی باخەڵی خۆیان گەرم دەكەن وبەشی خەڵكی دەكەنە كۆمپانیا وباڵاخانەی چەندین نهۆمی زۆر بەرز.

    حوكمڕانە میراتییەكان هەوڵەكانیان درێژەی هەیە: هەوڵەكانیان بەردەوامە بۆ بەتاڵان بردن ودزین ولەباربردنی ژێرخانی ئابووری ووڵات بە جۆرەها شێوازی زانراو ونەزانراو. ووڵاتیان بەرەو نادادپەوەریەكی زۆر رەزاقورس بردووە بەجۆرێك هەموو دەرفەتەكان بۆ بەرژەوەندی خۆیان بەكاردەهێنن...دەست درێژی دەكەنە سەر مافی هاوڵاتیان ورێز وپیرۆزیەكانی خەڵك كە دین وخورەوشت وماڵا وسامان دەگرێتە خۆی.

    بەكارهێنانی رێگای جیاواز: ترساندنی خەڵك بە نانبڕین وتۆقاندنیان بە كوشتن وزیندانی كردن ودەركردن لە ووڵات. بە جۆرێك زۆرێك لە ماڵەكان خاوەنی كوژراوێكی بەناهەقن یان یەكێكیان لێ‌ شوێن بزر كراوە یان كەم ئەندام كراوە.

    بەرهەڵستیكاری ئیجابی: لێرەدا رۆل دەبینێ‌ دەبێتە تیرێكی كونكەر كە ئاڕاستەی هەموو باتیڵ وناهەقیەكی دەكات وهەموو ستەم وسیستەمێكی نادادپەروەر بەنەفرەت دەكات ولێ‌ ی دوور دەكەوێتەوە وە لە هەموو ئەو كاربەدەست وحیزب وكۆمەڵانەش بەو كارانە هەڵدەستن وپارێزگاری لێ‌ دەكەن.

    بەرهەڵستیكار ئەركی تریشی هەیە: بۆیە ئەركی بەرهەڵستیكار ئاراستەكردنیشە بۆ خاك و ووڵاتی خۆی تا كاتێك یان خوای پەروەردگار سەركەوتنێك دەستی دەخات بەوەی دەرگای رەحمەتی خۆی بۆ بەندەكانی واڵا دەكات یان دەبێتە قوربانی ئەو هەقەی كە خوای پەروەردگار بۆمانی رەوانە كردووە.

    بەرهەڵستیكار واتە دژەستەم: دژی ستەم بوون تەڕ وتازەیی بە كۆمەڵگا دەبەخشێ‌ بەجۆرێك ستەمخوازان سەرشۆڕ بكرێن وداماو وچەوساوەكانیش بخرێنە ئامێزی سیستەمی دادپەروەری بۆئەوەی هەر هەموویان شاد وسەرزیندوو بن.

    ئەركی نوێ‌: بریتییە لە ئاودێریكردنی دڵا وجەستە بە پێدانی بەرنامەیەكی گشتگیر كە رۆح وجەستە ئاسودە بكات بۆ ئەوەی مرۆڤایەتی لە كەم نرخی پارێزراو بن وئەوانەی سارد وگەرمی زۆریان چەشتووە بچنە بەر سێبەری پڕ بایەخ ودادپەروەری راستەقینەی ئیسلام.

    بەرهەڵستكاری وئابڕوخوازی: دوو چەمكی پێكەوە جۆشدراو ولكێنراون، ئابڕو وشەرم بەیەك ئاڕاستە ڕێدەكەن لەگەڵا پاكی وگەورەیی وسەربەرزی وە هەموو هەوڵەكانی دارشاخ كردن وئەتكاندن تووشی لێك ترازان وبەرهەمی بێ‌ ناوك دەخەنە كایەوە كە دواجار پشت بەخوا دوابڕاو دەبن رۆژی ڕەشیان لێ‌ ئاوا دەبێت وتەمەن كورت دەبن.

    بەرهەڵستی بە نەفەسێكی ئیمانی: ئیمان دەبێت ببێتە داینەمۆ وبزوێنەری گشت گۆڕانكارییەكان بە جۆرێك وا سەرەتای ئەم پرۆسە گەشاوەیە دەستی پێ‌ كردووە ئێستا گەیشتۆتە شام ئەو شامەی خاكی ابن تیمیە وابن القیمی تێكۆشەر دڵی زۆردارەكان لێ‌ ی تۆقیون ودەستی خوێن رێژەكان لەرزۆك كردووە وخەونەكانی داهاتوویان رۆژ لە دوای رۆژ ناخۆشتر دەبێت.

    بەرهەمی تێكۆشان ونزای چەوساوان: نزای چەوساوان زۆرانی خستە مێژوویەكی زۆر رەش ودۆزەخێكی بێ‌ كۆتا هەمان چارەنووس وخراپتریش بۆ ستەمخوازان لەسەر رێگایە با زلهێزەكانیش لە گوێ‌ ی فیل خەوتبن وخۆیان لێ‌ غافڵا بكەن...دوعای دایكێك وباوكێك ومناڵێكی هەتیوو وستەم لێكراوێك دەبێتە تەخت وەرگێڕانی خۆبەزلگران.

    ترش بێت یان شیرین ئەوە بەهاری ئیسلامی یە: بێگومان ئەوە تاڵاییە گەورەكەیە بەرۆكی كاربەدەستە خیانەتكارەكانی گرتووە تا خنكاندن. پرۆژەی ئیسلامی سەری گرت و ترسی ووڵاتە زلهێزەكانیش بەرەو زیادبوونە ئەوە نەوەی نوێ‌ ی سەرەتای سەدەی بیست ویەكە كە بە زمانی حاڵا و واقیع دەڵێ‌ دەبێ‌ ئیسلام حوكمی خۆی دووبارە بگرێتە دەست چونكە شۆڕەسوارەكانی لە دایك بوون و وا ئەركی ڕزگاركردنی خەڵكیان پێ‌ دەسپێردرێ‌ ودەبێت عومەر ئاسا مێژووی دادپەروەری بەرەو دووبارەبوونەوە ببنەوە.

    نوسینی: م.موسلیمی رزگاری
    • تەعلیقاتى بلوجر
    • تەعلیقاتى فەیسبوک

    0 التعليقات:

    إرسال تعليق

    Item Reviewed: شەپۆڵی بەرهەڵستی وپشكی ئیماندار Rating: 5 Reviewed By: tweshu
    Scroll to Top