• نوێ

    الخميس، 9 أكتوبر 2014

    حوكمی ئەو كەسەی هاوكاری كافرەكان بكات دژی موسڵمانان لە ترسی بەرژەوەندییەكانی

    ئەم پرسیارە ئاڕاستەی شێخی پایەبەرز شێخ عبد العزیز بن عبدالله الراجحي كراوە – خوا بیپارێزێ‌ - ، ئەویش بە دوو شێوە وەڵامی داوەتەوە ، خوای گەورە پاداشتی بە خێری بداتەوە .
    پرسیار: حوكمی ئەو كەسەی هاوكاری كافرەكان دەكات دژی موسڵمانان لە ترسی بەرژەوەندییەكانی چییە ؟

    وەڵام/
     وەڵامی یەكەم: هەركەسێك یارمەتی كافرێك بدات دژی موسڵمانێك ، بە وشەیەك یاخود بە نیو وشە، لە ترسی بەرژەوەندییە دونیاییەكانی ، ئەوە لە ئیسلام هەڵدەگەڕێتەوە ، ئەمەش بە بڕیاری قورئان، خوای گەورە دەفەرمووێ‌: ( ذَلِكَ بِأَنَّهُمُ اسْتَحَبُّواْ الْحَيَاةَ الْدُّنْيَا عَلَى الآخِرَةِ وَأَنَّ اللّهَ لاَ يَهْدِي الْقَوْمَ الْكَافِرِينَ).
    واتە: چونكه‌ ئه‌وان ژیان و گوزه‌رانی ئه‌م دونیایه‌یان هه‌ڵبژارد به‌سه‌ر پاشه‌ڕۆژدا، وه‌ هه‌ڵبژاردنی دنیا به‌سه‌ر دوارۆژدا كافربوونه‌ ، بێگومان خواش خه‌ڵكانی بێ باوه‌ڕو كافر شاره‌زاو ڕێنوێن ناكات بۆسه‌ر رێی راست .

    لەبەر ئەوەی دینی خوای بەرز وبڵند پێشدەخرێ‌ بەسەر نەفس و منداڵدا ، چ جای پێشخستنی بەسەر بەشێكی كەم لە دونیادا .

    وەڵامی دووەم: كافر دەبێت ، ئەكەرچی ترسا لە لەدەستدانی بەرژەوەندییە دونیاییەكانی ، بە دەققی قورئان: (ذَلِكَ بِأَنَّهُمْ اسْتَحَبُّوا الْحَيَاةَ الدُّنْيَا عَلَى الآخِرَةِ).
    واتە بەشێكی دونیایی هەیە(و دەترسێ‌ لە لەدەستدانی)، ئەمەش كوفرە؛ چونكە بەشە دونیاییەكەی هەڵبژاردووە بەسەر دینەكەيدا ، دینی خوا پێشدەخرێت بەسەر بەرژەوەندییەكانی ئەودا ، ئەگەر بەرژەوەندییەكانی خۆی پێشخست بەسەر دینەكەی كافر دەبێت .


    تێبینی: شێخ عبد العزیز الراجحی یەكێكە لە زانایانی جەزیرە و تا ئێستاش لە ژیاندا ماوە .


    باوكی سەلمان
    • تەعلیقاتى بلوجر
    • تەعلیقاتى فەیسبوک

    0 التعليقات:

    إرسال تعليق

    Item Reviewed: حوكمی ئەو كەسەی هاوكاری كافرەكان بكات دژی موسڵمانان لە ترسی بەرژەوەندییەكانی Rating: 5 Reviewed By: tweshu
    Scroll to Top