گومانی تێدا نییە زۆرجار – بەتایبەتی لەم دواییانەدا – گوێمان لە وشەی وەلاء بۆ نیشتیمان بووە ، ئەمەش زیاتر كەسانێكی قەومی بەناو ئیسلامی باسی ئەكەن ، هەتا چەند ڕۆژێك بەر لە ئێستا من خۆم گوێم لە یەكێك لە سەركردەكانی حیزبی گومڕای یەكگرتوو (شلگرتووی دیموكراسی) بوو كە دەیگوت:" ئەبێ پێشمەرگە عەقیدەیەكی نیشتیمانییانەی هەبێت و، وەلائی بەس بۆ نیشتیمان هەبێت"!
باوكی سەلمان
لەكاتێكدا خوای گەورە ئەفەرمووێ: (إِنَّمَا وَلِيُّكُمُ اللَّهُ وَرَسُولُهُ وَالَّذِينَ آمَنُوا الَّذِينَ يُقِيمُونَ الصَّلَاةَ وَيُؤْتُونَ الزَّكَاةَ وَهُمْ رَاكِعُونَ). المائدة:55.
ئینجا بابزانین شێخ عبد العزیز بن باز چۆن باسی ئەم بابەتەمان بۆ ئەكات لە ڕووی شەرعەوە .
شێخ – رحمه الله - دەفەرمووێـت:" الواجب الولاء لله ولرسوله ، بمعنى أن يوالي العبد في الله ، ويعادي في الله ، وقد يكون وطنه ليس بإسلامي فكيف يوالي وطنه؟
أما إن كان وطنه إسلاميا ؛ فعليه أن يحب له الخير ويسعى إليه، لكن الولاء لله؛ لأن من كان من المسلمين مطيعا لله فهو وليه، ومن كان مخالفا لدين الله فهو عدوه ، وإن كان من أهل وطنه ، وإن كان أخاه أو عمه أو أباه أو نحو ذلك . فالموالاة في الله والمعاداة في الله.
أما الوطن فيحب إن كان إسلامياً، وعلى الإنسان أن يشجع على الخير في وطنه ، وعلى بقائه إسلامياً، وأن يسعى لاستقرار أوضاعه وأهله، وهذا هو الواجب على كل المسلمين .
نسأل الله لنا ولكم ولجميع المسلمين التوفيق والهداية وصلاح النية والعمل، وصلى الله وسلم على نبينا محمد وعلى آله وصحبه.
واتە: پێویستە وەلاء (دۆستایەتی و خۆشەویستی) بۆ خوا و پێغەمبەرەكەی بێت ، بەمانای ئەوەی: بەندە ئەبێت لەبەر خوا دۆستایەتی بكات و لەبەر خواش دوژمنایەتی بكات ، وە جاری وایە نیشتیمانەكەی ئیسلامی نییە جا لەم كاتەدا چۆن دۆستایەتی نیشتیمانەكەی ئەكات ؟
بەڵام ئەگەر نیشتیمانەكەی ئیسلامی بوو ؛ ئەوە پێویستە لەسەری كە خەیری پێخۆشبێت بۆ نیشتیمانەكەی و هەوڵی خەیر بدات بۆی ، بەڵام وەلاء هەر بۆ خوایە ؛ چونكە هەركەسێك موسڵمانێكی گوێڕاڵ بێت بۆ خوا ئەوە دۆست وخۆشەویستی ئەوە و، هەركەسێكیش دژی دینی خوا بێت ئەوە دوژمنیەتی ، ئەگەر لە خەڵكی نیشتیمانەكەشی بێت و، ئەگەرچی برا یا مام یان باوكی یاخود هاوشێوەی ئەمانەى بێت .
هەرچی نیشتیمانە ئەوە ئەگەر ئیسلامی بێت خۆشدەویسترێت و، لەسەر ئینسان پێویستە كە هاندەری چاكە بێت لە نیشتیمانەكەی ، سوور بێت لەسەر ئەوەی بە ئیسلامی بمێنێتەوە و، هەوڵیش بدات بۆ جێگیربوونی بارودۆخی نیشتیمان و دانیشتووانەكەی ، ئەمە واجبە لەسەر هەموو موسڵمانێك .
مجموع فتاوى ومقالات متنوعة (9/317).
هەروەها دەفەرمووێ:" وكل دولة لا تحكم بشرع الله، ولا تنصاع لحكم الله، ولا ترضاه فهي دولة جاهلية كافرة، ظالمة فاسقة بنص هذه الآيات المحكمات، يجب على أهل الإسلام بغضها ومعاداتها في الله، وتحرم عليهم مودتها وموالاتها حتى تؤمن بالله وحده، وتحكم شريعته، وترضى بذلك لها وعليها، كما قال تعالى: (قَدْ كَانَتْ لَكُمْ أُسْوَةٌ حَسَنَةٌ فِي إِبْرَاهِيمَ وَالَّذِينَ مَعَهُ إِذْ قَالُوا لِقَوْمِهِمْ إِنَّا بُرَآءُ مِنْكُمْ وَمِمَّا تَعْبُدُونَ مِنْ دُونِ اللَّهِ كَفَرْنَا بِكُمْ وَبَدَا بَيْنَنَا وَبَيْنَكُمُ الْعَدَاوَةُ وَالْبَغْضَاءُ أَبَدًا حَتَّىٰ تُؤْمِنُوا بِاللَّهِ وَحْدَهُ). الممتحنة:4.".
واتە: هەر دەوڵەتێك حوكم بە شەرعی خوا نەكات و، نەگەڕێتەوە بۆ حوكمی خوا و، ڕازی نەبێت پێی ، ئەوە دەوڵەتێكی جاهیلی وكافرە، ستەمكار وفاسقە بە دەققی ئەو ئایەتە موحكەمانە(پێشر ئایەتەكانی باسكردووە)، لەسەر ئەهلی ئیسلام پێویستە لەبەر خوا ڕقیان لێی ببێتەوە ودژایەتی بكەن و،لەسەریان حەرامە خۆشویستنی ودۆستایەتیكردنی تا ئەوكاتەی باوەڕ بە خوا دێنێت بە تەنها ،وە حوكم بە شەریعەتەكەی خوا دەكات و،بەوەش ڕازی دەبێت ، جا بۆ خۆی بێت یا لەسەر خۆی بێت ، هەروەكو خوای بەرز وبڵند دەفەرمووێ: به ڕاستی بۆ ئێوه ههیه ئهی ئیمانداران! له ئیبراهیم و لهوانهی بڕوایان هێنابوو لهگهڵیا، سهرمهشقییهكی چاك و جوان كاتێ بهقهومه كافرهكهیانیان وت: بهڕاستی ئێمه بێزارو بهریین لهخۆتان و لهو بتانه- لهجیاتی خوا- ئهیانپهرستن،و بێباوهڕین پێتان، وه به ههمیشه دوژمنایهتیی و ڕكهبهرایهتیی لهنێوانماندا پهیدابووه، تا باوهڕ بهخوای تاك و تهنیا دێنن و هاوبهشی بۆ دانانێن .
نقد القومية العربية على ضوء الإسلام والواقع،للشيخ ابن باز، ص: 27
0 التعليقات:
إرسال تعليق