• نوێ

    السبت، 18 أكتوبر 2014

    حوكمى بەرگريكردن لە طاغووتەكان

    پرسیار: كەسێك شەو وڕۆژ بەرگرى لە تاغووتەكان دەكات و، دەیان جاریش(ئیقامه حوججە)ى لەسەركراوە، وەهەروەها بیانوو بۆ كردەوەى تاغووتەكان دەهێنێتەوە، جا ئایە حوكمى خواى پەروەردگار دەربارەى  ئەو كەسە چییە؟
    وەڵامدانەوەی شێخ علی الخضیر
    وەڵام: ئەگەر هاتوو ئەو تاغووتانە كافربوون ،كوفرەكەشیان جێگیربوو، وە كوفرى ئەو تاغووتانەش جێگیربوو لە لاى ئەوكەسە، دواى ئەوە هەر بەرگری لێدەكردن، ئەوە وەكو ئەوان كافرە، چونكە خواى بەرز وبڵند دەفەرمووێ: (والذین كفروا بعضهم أولیاء بعض). الأنفال:73.
    واتە: ئەوانەى كەبێ بڕوان هەندێكیان دۆستى هەندێكیانن.

    چونكە بەرگرى كردنى لەو تاغووتانە، دۆستایەتیيكردنیەتى بۆ ئەوان، خواى گەورە دەفەرمووێ: (وكذلك نولي بعض الظالمين بعضا بما كانوا يكسبون).الأنعام:129.
    واتە: بەوشێوەیە هەندێ لە ستەمكاران دەكەین بە دۆست و پشتیوانى هەندێكى تریان.
    وەهەروەها دەفەرمووى: (وإن الظالمین بعضهم أولیاء بعض والله ولي المتقین). الجاثیة:19.
    واتە: بەڕاستى ستەمكاران هەندێكیان دۆست و پشتیوانى هەندێكیانن، وەخوا دۆست و پشتیوانى پارێزكارانە.
    بەڵام ئەگەر گومانى وابوو كە موسڵمانن، یاخود كارى ئەو تاغووتانەى لێ تێكەڵبووبوو، ئەوە مادام ئامۆژگاریت كرد، تۆ هیچت لە ئەستۆ نەماوەو كارى خۆتت كردووە.
    وەئەگەر هاتوو پێى وانەبوو كە كافرن، بەڵام دەیزانى ستەمكارو خائینن،دواى ئەوە هەر بەرگرى لێدەكردن، ئەوە ئەو وتە پیرۆزەى خواى گەورە دەیگرێتەوە: (ولاتجادل عن الذین یختانون أنفسهم(.النساء:107.
    واتە:بەرگرى مەكە لەوانەى ناپاكى دەكەن دەربارەى خۆیان.
    وەدەفەرمووێ: (ولا تكن للخائنین خصیما). النساء:105 .
    واتە:مەبە پشتیوان و لایەنگر بۆ خائینان وناپاكان.
    وەهەروەها دەفەرمووێ: (ربي بما أنعمت علي فلن أكون ظهیرا للمجرمین). القصص:17.
    واتە: مووسا وتى ئەى پەروەردگارم بەهۆى ئەو هێزو توانایەى پێت داوم بڕیاربێ هەرگیز نەبم بە پشتیوانى تاوانباران.

    إجابة الشيخ علي الخضير على أسئلة اللقاء المفتوح في منتدى السلفيون (82).

    وەرگێڕانی: باوكی سەلمان
    • تەعلیقاتى بلوجر
    • تەعلیقاتى فەیسبوک

    0 التعليقات:

    إرسال تعليق

    Item Reviewed: حوكمى بەرگريكردن لە طاغووتەكان Rating: 5 Reviewed By: tweshu
    Scroll to Top