له پێگه‌ی " منبر التوحید والجهاد " دا ، ئه‌م بابه‌ته سه‌رنج ڕاكێشه‌م به‌به‌رچاوكه‌وت ، دوای خوێندنه‌وه‌ی ، هه‌ستمكرد بابه‌تێكی زۆر به‌سووده و، باس له‌ده‌ردی ده‌مار گیری ده‌كات ، بۆ كاتێكی وەكو ئێستا زۆر پێویسته ، بۆیه هه‌وڵم دا وه‌ریبگێڕمه سه‌ر زمانی كوردی ، بۆ ئه‌وه خه‌ڵكانێكی تریش سوودی لێ ببینن.
بسم الله الرحمن الرحیم
الحمد لله رب العالمین والصلاة والسلام علی نبینا محمد وعلی آ‌له وصحبه أجمعین .
أما بعد :
بێ گومان ڕێبازی مه‌دخه‌لی جامی ئه‌وه‌ی كه ڕە‌بیع مه‌دخه‌لی هه‌ڵگری ئاڵاكه‌یه‌تی ، یه‌كێكه له ترسناكترین ڕێبازه‌كان له‌سه‌ر ئه‌هلی سوننه و جه‌ماعه ،بۆیە زەرەروزیان وخراپەیان لەسەر بانگەواز وموسڵمانان گەورەیە ، هه‌ست به‌مه بكه‌ن یاخود هه‌ستی پێنه‌كه‌ن ، ڕێبازه‌كه‌یان له‌سه‌ر چه‌ند بنچینه‌و بنه‌مایه‌ك دامه‌زراوه ، دیارترینیان قسه‌وتن و له‌كه‌داركردنه (الجرح والتجریح). بۆیه ئه‌وان نه‌زانایه‌ك له زاناكانی ئیسلام وه نه‌بانگخوازێك له‌بانگخوازه‌كانیان واز لێنه‌هێناوه ئیللا قسه‌یان پێ وتووه و به بیدعه‌چییان داناوه، هه‌روه‌ها گه‌ڕاون به‌شوێن زه‌للە و هه‌ڵه‌كانی تاوه‌كو له‌به‌ر چاوی خه‌ڵكيدا بیكه‌وێنن ، ئه‌وه‌ی ئه‌وان به‌چاكه باسی بكه‌ن ئه‌وه زانایه‌كی تێگه‌یشتووه و ، ئه‌وه‌شی قسه‌یان پێگووت ئه‌وه گومڕاو زۆر خراپه ، هه‌موو ئه‌مه‌ش به‌ناوی پارێزگاریكردن له دین و ڕێبازێكی دروست، هه‌روه‌ها به ناوی زانستی جه‌رح و ته‌عدیل ئەنجامدەدەن.به‌ڵام ئه‌م ده‌رده سه‌خت و گرانه‌ی كه له‌زۆرێك له وڵاته‌كان بڵاوبۆته‌وه، خه‌ریكه كاریگه‌رییه‌كه‌ی له‌سه‌ر خه‌ڵكانێكی تر به‌دیارده‌كه‌وی (كه‌وا شوێنكه‌وته‌ی ڕە‌بیع نیین) دژایه‌تی مه‌دخه‌لییه یه‌كه‌مه‌كه ده‌كه‌ن و ڕقیان له ڕێگه‌و ڕێبازه‌كه‌یان ده‌بێته‌وه ، وه خه‌ڵكی سه‌نگه‌ره‌كان (ئه‌هلی جیهادیان) خۆش ده‌وێ و ڕقیان له هه‌موو تاغووتێكی نه‌فره‌تلێكراو ده‌بێته‌وه ، به‌ڵام ئه‌مانه گێلێتی مه‌دخه‌لییه‌كان ده‌ستی به‌خشانكردووه بۆ لایان ، به‌شێوه‌یه‌ك هه‌ستیشی پێناكه‌ن .
به‌ڕاستی ئێمه به ده‌ست مه‌دخه‌لییه‌تێكی نوێوه ده‌ناڵێنین ، له‌نێوانی هێندێك گه‌نجانی ئه‌هلی سوننه‌و جه‌ماعەدا : ئه‌ویش بریتییه له ده‌مارگیری بۆ شه‌یخ و زانا‌و ڕابه‌ر و پێشه‌وا و ڕێكخراوه‌كان ، وه‌تانه‌وته‌شه‌ردان له‌هه‌ر كه‌سێك كه قسه بكات ده‌رباره‌ی ئه‌و شه‌یخانه یاخود به‌هه‌ڵه‌یان دابنێت. ئێمه ده‌بینین و ده‌بیستین ئه‌وانه‌ی ده‌مارگیرییان بۆ چوار پێشه‌واكه‌و مه‌زهه‌به‌كان هه‌یه ، وه‌بیستمان و دیتمان ئه‌وانه‌ی كه ده‌مارگیرییان بۆ شه‌یخ ئه‌لبانی و ئیبن باز .. تاكۆتایی هه‌بوو.
ئه‌مڕۆش ده‌بینین كه‌سی واهه‌یه ده‌مارگیری بۆ ئه‌و شه‌یخه به‌ڕێزانه هه‌یه كه ئێمه زانستمان لێیان وه‌رگرت و له‌سه‌ر په‌رتووك و زانسته‌كانیان په‌روه‌رده‌بووين، وه‌كو: شه‌یخ ئه‌بوو موحه‌ممه‌دی مه‌قدیسی و ئه‌بوو قه‌تاده‌و جگه له‌مانه‌ش .
ده‌مارگیرییان بۆ كۆمه‌ڵه جیهادیی و جه‌نگییه‌كان هه‌یه و، به‌هیچ شێوه‌یه‌ك هه‌ڵه‌و زه‌للە تێیاندا نابینن . { ئه‌مه زمانی حاڵیانه }.
جا ئایا ده‌مارگیری بۆ چوار پێشه‌واكه حه‌ڕامه و بۆ ئه‌وانه حه‌ڵاڵه ؟ یاخود چی ؟
شتێكی زاندراوه كه ئه‌م كاره له ڕێبازی پێشینه چاكه‌كان و ، ڕێگه‌ی پێشه‌وا بەناوبانگ و ئه‌وانه‌ش نییه كه ئه‌مانه ده‌مار گیرییان بۆ یان هه‌یه ، به‌ڵكو ئه‌وان به‌رینه له‌وێنه‌ی ئه‌م كاره ، وه ئێمه به‌دووریان ده‌گرین له وه‌ی دانبنێن به‌م جۆره كاره ، هه‌ركه‌سێكیش په‌رتووكه‌كانیان بخوێنێته‌وه و گوێیان لێبگرێت به دڵنیاییه‌وه ئه‌مه ده‌زانێت .
هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ی كه دووكه‌س جیاوازییان تێیدا نییه بریتییه له‌وه‌ی كه ده‌مارگیری بۆ مه‌زهه‌ب و پیاوه‌كان كارێكی خراپ و زه‌مكراوه ، به‌ڵام ئه‌مه پێویست به جێبه‌جێكردن و هێنانه‌دی ده‌كات له‌سه‌ر ئه‌رزی واقیع .
بۆیه ته‌نها دانانی یاسا‌و ڕێسا به‌س نییه ، به‌بێ كاركردن و جێبه‌جێكردن ، وه ئێمه موڕجیئه نیین تاوه‌كو باتین و زاهیر یان قسه و كرده‌وه لێك جیابكه‌ینه‌وه .
بۆیه دینه‌كه‌ی ئێمه ته‌نها له‌سه‌ر شوێنكه‌وتنی قورئان و سوننه‌ت وه‌ستاوه و ، وته‌ی زانایانیش به‌ڵگه‌ی بۆ ده‌هێندرێته‌وه و ناكرێت به به‌ڵگه . { هه‌مووشمان به‌ڵگه له‌سه‌ر ئه‌مه ده‌زانین و زۆرێك له ئێمه له به‌ریكردووه } .
خۆشه‌ویستی ئەوانه بۆ ئەم شه‌یخ و ڕێكخستنانه كارێكی شه‌رعی و خۆشویستراوه ، به‌ڵام دروست نییه زیاده‌ڕۆییان تێدا بكرێ ، تا نه‌كه‌وینه ناو ده‌مارگیری بێزراوه‌وه .
ڕە‌وشتی مه‌دخه‌لییه‌كان له‌سه‌ر هه‌جركردن و ته‌بدیعكردن و دوور خستنه‌وه وه‌ستاوه له‌هه‌ر كه‌سێك كه ڕە‌بیع و هاوڕێبازه‌كانی به‌هه‌ڵه دابنێت ، یاخود به‌چاكه باسی سه‌یید قوتب و ئه‌بولئه‌علای مه‌ودودی بكات . (ئه‌مه وه‌كو نموونه نه‌ك كورت هه‌ڵهێنان).
به‌ڵام ئه‌مه ڕە‌وشتی ئێمه نییه :
ئه‌وه‌ی ڕە‌ددی مه‌قدیسیی ده‌داته‌وه له‌بابه‌تێك یا هێندێك بابه‌ت ئه‌وه موڕجیئه یاخود ته‌له‌فی نییه ، هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ی پێچه‌وانه‌ی ئه‌بوو قه‌تاده ده‌كات و له چه‌ند بابه‌تێك ئینكاری لێده‌كات ئه‌وه موڕجیف نییه ، بۆیه نه‌ریتی ئه‌هلی عیلم ناسراوه له ڕ‌ەددانه‌وه‌یان بۆ یه‌كتر ، به‌ڵكو جاری وایه له‌نێوان پێشه‌وا گه‌وره‌كان كار ده‌گاته تانه‌و ته‌شه‌ردان له‌یه‌كتر ، ئه‌مه پێشوو ڕوویداوه له‌نێوانی هێندێك پێشه‌واكان ، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا خه‌ڵكی ڕێز وپله‌یان پاراستوون ، هیچ یه‌كێكیان نه‌خستوون ، هه‌روه‌كو زۆرێك له برایانمان هێندێك ڕ‌ەمزه‌كانی ئه‌م سه‌رده‌مه‌یان خست .
وشه‌یه‌ك ده‌رباره‌ی جیهاد و موجاهیدان :
جیهاد عیباده‌تێكه كاره‌كه‌ی له دینی خوای پەروەردگادا گه‌وره‌یه و ، موجاهیدانی ئه‌هلی سه‌نگه‌ره‌كانیش به‌شێكن له چاكترینی خه‌ڵكی ، چونكه به‌رگری له نامووس و نه‌فس و دین ده‌كه‌ن ، تاكو شه‌ریعه‌تی په‌روه‌ردگاری جیهانییان ده‌چه‌سپێنن ، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا دروست نییه ، زیاده‌ڕۆییان تێدا بكرێت و بیروباوه‌ڕت وابێت پارێزراون له هه‌ڵه ، به‌ڵكو ئه‌وانیش هه‌ڵه ده‌كه‌ن و تووشی زه‌للە ده‌بن ، وه‌كو غه‌یری خۆیان له خه‌ڵكی . { هه‌موو ئه‌سپێكیش تووشی خلیسكان و هه‌ڵه‌نگوتن ده‌بێت ، هه‌روه‌كو زاندراوه } .
ڕە‌ددانه‌وه یاخود ئامۆژگاریكردنیان پووچه‌ڵكردنه‌وه‌ی یاسای جیهاد نییه ، كه جیهاد ڕێگه‌ی ڕزگاركردنی زه‌وی موسوڵمانانه له ده‌ستی بێباوه‌ڕە‌كان ، به‌ڵكو ئه‌مه سوودی بۆ ئه‌وان تێدایه و ڕاستكرنه‌وه‌یه بۆیان ، هه‌روه‌كو گوتراویشه { ڕە‌حمه‌تی خوا له‌و كه‌سه بێت كه‌موكوڕیه‌كانم به‌دیاری بۆ ده‌نێرێت } .
بێ گومان پێغه‌مبه‌ر ـ صلی الله علیه وسلم ـ ته‌به‌ڕای له كرده‌وه‌ی خالید كرد كاتێك ئه‌و خه‌ڵكانه‌ی (به‌هه‌ڵه) كوشت ، ئه‌وانه‌ی كه‌وا گوتیان { صبأنا صبأنا } ئه‌وان مه‌به‌ستیان ئه‌وه‌بوو ئێمه وازمان له دینی خۆمان هێناوه‌و هاتوینەتە ناو دینی ئێوە وموسڵمان بووین ، خالیدیش لەمەبەستەكەیان تێنەگەیشت ، بەڵكو واتێگه‌یشت بۆیە بە ڕاشكاوی ناڵێن موسڵمان بووین ، لەبەر ملكەچ نەبوونیانه ، بۆیه پێغه‌مبه‌ر ـ صلی الله علیه وسلم ـ فه‌رمووی : ئه‌ی خوایه من به‌ریم له‌و كاره‌ی خالید كردی .
كوا ئەم فیقه له‌م سه‌ر ده‌مه‌دا ؟
كوا گرتنی ده‌ستی سته‌مكار و زۆرداره‌كان له ئێمه ، بۆچی كاتێك هێندێك خه‌ڵكی عه‌وامی موسوڵمان و ساده هه‌ڵه ده‌كه‌ن توند و تیژ ده‌بین به‌رامبه‌ریان ، به‌ڵام كاتێك ئه‌وه‌ی پێمان وایه له‌سه‌ر ڕێبازێكی ڕاسته هه‌ڵه ده‌كات قسه‌مان نه‌رم ده‌بێت له‌گه‌ڵیان ، ئه‌مه ئه‌گه‌ر هه‌ر له بنچینه‌دا بێده‌نگ نه‌بین له‌سه‌ریان ؟
ئایا ئه‌وه له پێشتر نییه كه توندی بنوێندرێ له ئاست ئه‌و كه‌سه‌ی حه‌قی ناسیوه‌و واز لێهێناوه ؟
تێگه‌یشتنێكی گه‌وره هه‌یه له ڕووداوی پێغه‌مبه‌ر ـ صلی الله علیه وسلم ـ له‌گه‌ڵ خالیددا ، كه زۆرێك له برایانمان مه‌گه‌ر ئه‌وه‌ی په‌روه‌ردگارم ڕەحمی پێكردبێ پشتییان تێیكردوه .
ئایا به‌م ئینكاری لێكردنه فه‌ریزه‌ی جیهاد پووچه‌ڵكرایه‌وه یاخود ڕە‌شكرایه‌وه ؟
نه‌خێر ، به‌ڵكو نموونه‌ی ئه‌م جۆره ئینكاری لێكردنه له ڕاستیيدا ڕاستكردنه‌وه‌یه بۆ ڕێگه ، تاوه‌كو له داهاتوودا به‌روبوومه‌كه كۆ بكه‌ینه‌وه و به‌ده‌ست بێنین .
جیهاد شه‌رعی خوایه و كه‌س ناتوانێت پووچه‌ڵیبكاته‌وه ، به‌ڵام پێویسته به چاكه‌كار بگوترێت چاكتكرد و به‌وه‌ش هه‌ڵه‌یكردووه هه‌ڵه‌تكرد .
بێ گومان پێغه‌مبه‌ر ـ صلی الله علیه وسلم ـ نكووڵی له ئوسامه‌ی كوڕی زه‌ید كرد كاتێك كه‌سێكی له موشریكه‌كان كوشت كه گوتی لا إله إلا الله . ئینجا ئایا ئه‌مه پووچه‌ڵكردنه‌وه‌ی جیهاد و قیتال بوو ؟
هه‌موو ئه‌م ڕووداوانه بۆ دڵدانه‌وه‌و خۆشی ناخوێندرێته‌وه ، به‌ڵكو بۆ په‌ند وئامۆژگاری ده‌خوێنینه‌وه و ، تاوه‌كو ببێته واقیعێك له‌گه‌ڵی بژیێین ، شوێنكه‌وتنی سوننه‌ت تەنها له ده‌ستگرتن و به‌رزكردنه‌وه‌و كورتكردنه‌وه‌ی پۆشاك نییه ، به‌ڵكو سوننه‌ت كارێكی گشتی و گشتگیرتره له‌وه ، سوننه‌ت بریتییه له هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی كه جێگیر بووه له پێغه‌مبه‌ره‌وه ـ صلی الله علیه وسلم ـ له قسه‌و كرده‌وه و دانپیانانه‌كان ، با ئێمه له‌سه‌ر ڕێگه‌كه‌ی ئه‌و بڕۆین و ، كار به سوننه‌ته‌كه‌ی بكه‌ین قسه بێت یان كرده‌وه .
ئینجا با ئه‌و برایانه‌مان بزانن : مه‌رج نییه هه‌ر كه‌سێك ئینكاری له شه‌یخه‌كه‌تان بكات یا موخاله‌فەى كۆمه‌ڵه‌كه‌كان بكات بیدعه‌چی و گومڕا بێت ، ئه‌وه ڕێبازی ڕە‌بیع وشوێنكه‌وتووه‌كانییه‌تی ، ته‌سه‌لسول به‌كار ده‌هێنن له ته‌بدیع و ته‌جریحكردندا تا ئه‌و شوێنه‌ی كۆتایی نییه . وه ئه‌مه‌ش ڕێبازی پێغه‌مبه‌ر و ـ صلی الله علیه وسلم ـ ڕێگه‌ی ئه‌و زانایانه‌شتانه كه خۆشتانده‌وێن .
ئامۆژگاریم بۆ خۆم و ئه‌و گه‌نجانه‌ش ئه‌وه‌یه كه سه‌رقاڵ نه‌بن به قیل و قال وقسه‌كردن ده‌رباره‌ی بانگخوازان و زانایان ، وه‌با وره و تواناكانیان له داواكردنی زانست و بانگه‌وازكردن بۆلای خوا سه‌رف بكه‌ن .
نه‌زانیین بریتییه له هۆكار و بنچینه‌ی گومڕایی و لادان له ڕێگه‌ی حه‌ق ، كه‌واته هه‌ر ده‌بێت له‌ده‌وری زانا و قوتابییه پێشكه‌وتووه‌كانی زانست كۆببینه‌وه ، چونكه زانست بنچینه‌ی هه‌موو خه‌یر و چاكه‌یه‌كه و نه‌زانینیش سه‌ری هه‌موو خراپه‌یه‌كه.
جعلني الله وإیاكم من العلما‌ء الراسخین وجنبنا شرور الحاقدین الحاسدین . وصلی الله علی نبینا وعلی آ‌له وصحبه وسلم.
نووسينى: ئەبوو وەفائى تونسى
وەرگێڕانی: باوكی سەلمان
0 التعليقات:
إرسال تعليق