• نوێ

    السبت، 2 أغسطس 2014

    بۆ خۆمان بگرین یان بۆ غەززە؟؟.....

    ئافرەتێك لە زانكۆیەكی توركیا دەركرا لەسەر پۆشینی حیجاب دوای ئەوەی دوو رێگای خرایە بەردەم: یان ئەوەتا دەبێت بەرگی حەیاو شەرەف لاببات, یان بێ‌ سێ‌و دوو دەرچێت لە زانكۆو مافی خوێندنی نییە, ئەویش سەربەرزانە دووەمی هەڵبژارد, كاتێ‌ بە چاوی پڕ لە فرمێسك و دڵی شكاوەوە رووی كردەوە ماڵ و گەڕایەوە, باوكی دەیویست دڵنەوایی بكات و تێی بگەیەنێت كە ئەم كارە تەنها لەگەڵ ئەودا نەكراوە: بەڵام ئەو ئافرەتە وەڵامێكی زۆر جەرگبڕی دایەوە كە پێویستە هەڵوێست و ئازاری هەموو موسڵمانێكی بەجەرگ بێت, ئەو ئافرەتە ووتی: باوكە گیان من بۆ لە دەست چوونی شەهادەو خوێندنەكەم ناگریم, من بۆ حاڵی بێ‌ هەیبەتی و بێ‌ عیززەتی موسڵمانان دەگریم كە ئاوا ئیسلام بێ‌ نازو نامۆ بووە..!!!!

    بەڵی ئەمرۆش كە تەماشای حاڵی شڕو شڵۆق و پەرتەزاو بێ‌ هەیبەت و شەوكەتی موسڵمانانی جیهان دەكەیت هەمان ووتەی زێڕینی ئەو خوشكەت بیر دێتەوە. غەززەش نمونەیەكە لەوانە كە باجی سەرشۆڕ نەكردن و سەر دانەنەواندنی خۆیەتی دەیدات وەك هەموو میللەتە بە غیرەتەكانی جیهان هەر لە موسڵمانانى چەوساوەى بۆرما...ئەفریقا...میصر....سوریا.....عێراق...., چونكە وەک وتراوە (هەر میللەتێک ئامادەیى تیا نەبێت بۆ جارێك باجی سەربەرزی خۆی بدات, دەبێت هەتا دەمرێت باجی سەرشۆڕی و ژێردەستی بدات). كاتێك لە كەناڵەكانەوە دیمەنی ئازارو ژان و جەرگبڕاوی ئەو میللەتە دەبینین, هەر كەسێك بە ئەندازەی خەردەلێك ئیمان و غیرەتی تێدابێت وەك بوركان كانگای هەناوی دەكوڵێت و هەموو كەسێكیش ئەوەندە دڵ نەرم نییە تا چاوەكانی كەمێك لە گڕو گڵپەی ئەو شۆڕشەی ناخی دەربكات و گەر بۆ ساتێكیش بێت سوكنایی بێت,
    ئەم هێرشەی سەر كەتی غەززەش چاوەڕوان نەكراو نەبوو, چونكە هەركاتێك لە هەر شوێنێكی ئەم زەمینەدا نەوخونچەیەكی ئیسلام چرۆی كردبێت خێرا كەوتوونەتە گیانی و  هەوڵیانداوە هەر بە نەونەمامی لە ڕەگی بێنن, بەڵێ‌ غەززەی پڕ لە عیززەت لەگەڵ ئەم بارودۆخەشدا بەردەوام بەرەو لوتكە هەنگاو دەنێت, چونكە لەگەڵ دڵخۆشىیان بە ئیسلامەکەیان لەسەر خاڵە چەسپاوو سەوابتەكانیان سوورو دامەزاراون, كاتێ‌ لەسەر لاشەو تەرمی شەهید و پارچەپارچە بووی كۆرپەو مێردو براكانیان دەیاندوێنی جگە لە دامەزراوی خۆڕاگرى و  زیاتر گەرمتر بوون چی ترت دەست ناكەوێت, ئەڵێ‌ی ترسنۆكی و تەسلیم بوون و چۆكدانانیان لە فەرهەنگی ژیانیاندا سڕیوەتەوە, لە دوای هەموو ئەو كاولكاری و تێكدان و قەسابخانەیەی کە سوپاى زایۆنى بە بەرچاوى دونیاو دەستلەپشتدانى ئەمریکاى سەرى کوفرى جیهانى و لەم مانگە پیرۆزەدا كردییەسەريان بەردەوام خۆیان بە سەركەوتوو دەناسێنن, راستە ئەوان میللەتێكن خوای گەورە چاك دەزانێت كە پیاوی ئەوەن ئەو ئەرك و بارە قورسە هەڵبگرن بۆیە بەو تاقیكردنەوەیە تاقیكردونەتەوە.
    لە بەرامبەریشدا تەماشای خۆمان دەكەیت!! ئێمەش دەکوژرێین..بەڵام بە جۆرێکى تر...دین و ڕەوشتى گەنج و لاوەکانمان دەدزرێت..ڕۆژێک بە مەلەوانگەى تێکەڵ و شوێنى لەشفرۆشى و ڕۆژێکى تربە سەرقاڵ کردنیان بە بەرنامەى فاسیدى کەناڵە ڕوو زەردەکانیان.. ئەگەر مەلایەکیش دوعایەک بە ئاشکرا بکات بۆ موسڵمانانى چەوساوەى دونیا خێرا گورگەکان لەسەر مینبەر لایدەبەن و چاوى ئەوانى ترى پێ دەترسێنن. حەقی خۆیەتی بگرین بەڵام چۆن گریان!!  گریانێكی لە كوڵ بۆ حاڵی داماوی  لێواو لێو لە بێ‌ غیرەتی و پەرتەوازەیی و بێ‌ شوانی خۆمان...
    ئەی غەززەی بریندار مەگری.. تۆ براوەی .. دڵخۆشبە بە ئیمانەكەت, ئێمە نەمانتوانی وەك تۆ بین, هیچمان بۆ خۆمان پێ‌ نەكرا چ جای بۆ تۆ! ئەوەشی بەرهەممان هێنابوو بە شقارتەی نەفامی و دەمارگیری و پەرتەوازەیی لە دەستماندا, جگە لەوەی ئێمە زۆر دەمێكە پلانی خەساندنمان لەسەرە, ئێمە جارێكە مەشغوڵین بە ماڵە باجێنەكەی خۆمانەوە, ببورە كە هیچ ئازارێكت كاری تێ‌ نەكردین, نە ژانی جەرگبڕاوی دایكانت, نە فرمێسكی گەرمی سەر گۆنای باوكانت, نە رژانی خوێنی ئاڵی گەنج و لاوانت, نە قیژەو زریكەی كۆرپەی هەڵكوڕوزاوت , بەڵێ‌ ببورە تەنها نەمانتوانی دوعایەكیشتان بۆ بكەین, چونكە كەس نەبوو هانمان بدات و بیرمان بێنێتەوە كە موسڵمانان یەك لاشەن هەركات ئەندامێكی ئازاری پێ‌ گەیشت سەراپای ئەندامەكانی دەكەونە شەونخونی و ئازارو تا, چونكە زاناكانمان ئەو پارچە زەوییەی پێیاندراوە هێشتا نەیانكردۆتە باڵەخانەو بەردەوامیش موچەیەكی چەوریان هەیە نەك ئێوە كە تاكە شارێكی دوورە ووڵات و دوورە نازن, بگرە ناشیگۆڕنەوە بە هەموو ئەو عەقیدەو تەوحیدەی دراوە بە گوێیانداو خۆشیان شەوو ڕۆژ گوێ‌ی خەڵكی لێ‌ پڕ دەكەن..بەڵام ئامادەن بۆ ڕازى کردنى سوڵتانەکان فەتواى گەرم و سیاسى بدەن.

    خوای پەروەردگار موسڵمانان لە سەراپای سەرزەویدا سەربخات بەسەر دوژمنانی هەق دا بە تایبەت موسڵمانانی غەززە سەركەوتوو بكات بەسەر جولەكەی خوانەناسی بەراز خۆری پێغەمبەر كوژ...


    حەمزە بەرزنجی
    • تەعلیقاتى بلوجر
    • تەعلیقاتى فەیسبوک

    0 التعليقات:

    إرسال تعليق

    Item Reviewed: بۆ خۆمان بگرین یان بۆ غەززە؟؟..... Rating: 5 Reviewed By: tweshu
    Scroll to Top