مەیدانی تەحریر گەورەترین مەیدانە لە شاری قاهیرەی میصر, سەرەتا ناونرا بە مەیدانی ئیسماعیلیە بە ناوی خدێوی ئیسماعیل, چونكە خدێوی ئیسماعیل زۆر دڵی وابەستەبوو بە ئەوروپاو بە تایبەتیش بە پاریسی پایتەختی وڵاتی فەرەنساوە, بۆیە دەیویست مەیدانێك دروست بكات لەوانەی ئەوێ بچێت, بەڵام دواتر ناوەكەیان گۆڕی بۆ (مەیدانی تەحریر), بەڵام بۆچی و هۆكارەكەی چی بوو؟
ساڵی 1919 بزوتنەوەیەكی ژنان بە ناوی ئازادی ئافرەتان لە قاهیرە دەركەت بە سەرۆكایەتی ئافرەتێك كە ناوی (هودا شەعراوی) بوو, كە یەكەم كۆبونەوەیان ساڵی 1920 لە كەنیسەی مەرقصیە بەست, لە داواكارییەكانی ئەو ئافرەتە بەشداری كردنی ژنان لە كاروباری سیاسی و نەهێشتنی فرەژنیو نەهێشتنی تەڵاق بە دەست پیاوو چەندان شتی سەیری تر, (وەك ئەوانەی لای خۆمان داوای دەكەن)..هەربۆیە عەلمانییەكان بە پێشەنگی ژنانی بەناوئازادیخوازی دادەنێن..!!

هودا شەعراوی یەكەم ئافرەتی میصری بوو كە لەچكی فڕێدا..!!! ئەویش لە 16/3 ی ساڵی 1921 كاتێ سەعد زەغلول(سەركردەی شۆڕشی میصر) لە بەریتانیاوە گەڕایەوە كە بارێك بەرنامەی فاسید كردنی لەگەڵ خۆی هێنابویەوە, خەڵكێكی زۆر لە پیاوان و ئافرەتان لەملاولاوە لە ژێر چادردا لە پێشوازیدا وەستابوون, كاتێ لە فڕۆكەكە دابەزی بەرەو لای ئافرەتە داپۆشراوو موحەججەبەكان چوو كە نزیكەی 300 كەس دەبوون, هودا شەعراوی پێشوازی لێ كردو لێى نزیک بویەوەو ئەویش لەچكەكەی لە سەری كردەوەو لایبرد, ئیتر هەمووان دەستیان كرد بە چەپڵە لێدان و ئەوانیش لەچكەكانیان فڕێدا.
صەفییەی كچی مستەفا فەهمی هاوسەری سەعد زەغلول, كە دوای ئەوەی زەغلول مارەی كرد ناوەكەی وەك ئەوروپییەكان كە ناوی ژنەكانیان دەكەن بە خۆیانەوە گۆڕی و كردی بە (صەفیە هانم سعد زەغلول)
ئەویش لە ناو ئافرەتە خۆپیشاندەرەكاندا بوو لەبەردەم قەصری نیل, بە هەمان شێوە ئەویش حیجابی لابرد, و هەمووان لەچكەكانیان خستە ژێر پێیان و دواتر ئاگریان تێ بەردا...ئیتر ئەو مەیدانە ناونرا بە مەیدانی تەحریر (واتە ئازاد بوون لە كۆت و بەندی دین و حیشمەت و خۆداپۆشین)...!!!
وێنەى سەعد زەغلول:
0 التعليقات:
إرسال تعليق