• نوێ

    الثلاثاء، 18 مارس 2014

    هەشت جۆر لە ئافرەتان دوورخراوەن لە ڕەحم و بەزەیى خواى گەورە:


    1- ئەو ئافرەتانەى خاڵ دەکوتن یان بۆیان دەکوترێت:
    پێغەمبەرى خوا(صلى الله علیه وسلم) دەفەرموێت: (لعن الله الواشمات و المستوشمات). أخرجه الشيخان و أصحاب السنن و غيرهم من حديث ابن مسعود رضي الله عنه أنظر السلسلة الصحیحة برقم(2792).
    واتە: نەفرەتى خواى گەورە لەو ئافرەتانەى خاڵ دەکوتن و ئەوانەشى بۆیان دەکوتن.
    جا ئیتر خاڵ کوتینەکە وەك شێوەى جاران بە دەرزى بێت و دواتر (كل)ى تێ بكرێت یان بة ئامێر ئەنجام بدرێت لە وێنەى لەم ڕۆژگارەدا پێى دەڵێن (تاتۆ).

    2-ئەو ئافرەتانەى برۆ هەڵدەگرن یان بۆیان هەڵدەگیرێت:
     پێغەمبەرى خوا(صلى الله علیه وسلم) دەفەرموێت: (....و النامصات و المتنمصات...). صحيح الجامع(5104).
    واتە: ...وە نەفرەتى خوا لەو ئافرەتانەى برۆى خەڵکى هەڵدەگرن و تەنک و باریکى دەکەنەوەو ئەوانەشى لەسەر داواى خۆیان بۆیان دەکرێت.

    3- ئەو ئافرەتانەىددانیان شاش دەکەن:
    پێغەمبەرى خوا(صلى الله علیه وسلم) دەفەرموێت: (...و المتفلجات للحسن المغيرات خلق الله) صحيح الجامع(5104).
    واتە: وە نەفرەتى خوا لەو ئافرەتانەى بەینى ددانەکانیان شاش دەکەن (بۆ جوانى) و دروستکراوى خواى گەورە دەگۆڕن.

    4- ئەو ئافرەتانەى قژى باڕۆکە دەلکێنن بە قژیانەوە:
    پێغەمبەرى خوا(صلى الله علیه وسلم) دەفەرموێت: (لعن الله الواصلة والمستوصلة) .أخرجه النسائي وصححه الألباني أنظر صحيح غاية المرام ( 98 ) وصحيح الجامع الصغير ( 5105 ).
    واتە: نەفرەتى خواى گەورە لەو کەسانەى قژى تر دێنن و دەیلکێنن بە قژى خەڵکەوەو ئەوانەشى ئەو کارەیان بۆ دەکرێت لەسەر داواى خۆیان.
    لە وێنەى ئەمرۆ پێى دەوترێت قژى صەناعى یان باڕۆکە.

    5- ئەو ئافرەتەى مێردەکەى لێى ڕەنجاوە:
    پێغەمبەرى خوا(صلى الله علیه وسلم) دەفەرموێت: (إذا دعا الرجل امرأته إلى فراشه فأبت فبات غضبان عليها لعنتها الملائكة حتى تصبح). أخرجه أحمد وأبوداود عن أبي هريرة . وصححه الألباني انظر صحیح الجامع برقم(532).
    واتە: ئەگەر ئافرەتێک پیاوەکەى بانگى بکات بۆ سەرجێى کارى شەرعى و ئەویش وەڵامى نەداتەوەو ئەو شەوەپیاوەکەى لێى توڕەو ڕەنجاو بێت, ئەوا مەلائیکەتەکان بە بەردەوامى نەفرەتى لێ دەکەن هەتا ڕۆژى لێ دەبێتەوە.

    6-  ئەو ئافرەتانەى خۆیان دەچوێنن بە پیاوان:
    پێغەمبەرى خوا(صلى الله علیه وسلم) دەفەرموێت: (لعن الله المتشبهات من النساء بالرجال و المتشبهين من الرجال بالنساء). أخرجه أحمد و ابوداود والترمذي عن ابن عباس وصححه الألباني انظر صحیح الجامع برقم(5100).
    واتە: نەفرەتى خوا لەو ئافرەتانەى خۆیان دەچوێنن بە پیاوان و ئەو پیاوانەى خۆیان دەچوێنن بە ئافرەتان.
    جا ئیتر لە پۆشاک و قسە کردن و ڕۆیشتن و هەر تایبەتمەندىیەکدا بێت.
    7- ئەو ئافرەتانەى زۆر سەردانى گۆڕستان دەکەن:
    عن أبي هريرة: (أن رسول الله(صلى الله عليه وسلم) لعن زوارات القبور) . رواه أحمد والترمذي وابن ماجه وصححه الالبانی فی مشكاة المصابيح (1/ 398) برقم(1770).
    واتە: پێغەمبەرى خوا(صلى الله علیه وسلم) نەفرەتى کردووە لەو ئافرەتانەى زۆر سەردانى گۆڕستان دەکەن.
    هەندێک لە زانایان پێیان وایە ئەم نەهىیە پێش ئەوە بووە کە دواتر پێغەمبەرى خوا(صلى الله علیه وسلم) ڕێگەى داوە سەردانى گۆڕستان بکرێت, هەندێکى تر فەرمویانە: هۆکارى ئەوەى پێغەمبەرى خوا(صلى الله علیه وسلم) نەهى کردووە لەوەى ئافرەتان سەردانى گۆڕستان بکەن لەبەر ئەوەى کەم صەبرن و زۆر ناڕەحەتى دەردەبڕن. والله أعلم.

    8-  ئەو ئافرەتانەى پۆشتەى ڕوتن:
    پێغەمبەرى خوا(صلى الله علیه وسلم) دەفەرموێت: (سيكون في آخر أمتي رجال يركبون على سروج كأشباه الرحال ينزلون على أبواب المساجد نساؤهم كاسيات عاريات على رؤوسهن كأسنمة البخت العجاف العنوهن فإنهن ملعونات لو كانت وراءكم أمة من الأمم لخدمهن نساؤكم كما خدمكم نساء الأمم قبلكم). صححه الالبانی فی السلسلة الصحيحة برقم(2683).
    واتە: لە كۆتایی ئومەتەكەم دا پیاوانێك پەیدا دەبن كە سواری كۆپانێكی بەرز دەبن كە لەكۆپانی حوشتر دەچێ‌, لە بەردەم دەرگای مزگەوتەكاندا دادەبەزن. ژنەكانیان پۆشتەی ڕووتن, لە سەر سەریان وەكو سەری حوشتر وایە, نەفرینیان لێ‌ بكەن چونكە نەفرەت لێ‌ كراون. ئەگەر لە دوایی ئێوە ئومەتێك لە ئومەتەكان ببوایە ئەوا ژنەكانتان خزمەتی ژنەكانیانی ئەكردن هەروەك چۆن ژنانی ئومەتانی پێش خۆتان خزمەتتان دەكەن

    وە ماناى (پۆشتەى ڕووتن) بە واتاى: پۆشاك لەبەر دەكەن بەڵام زۆر تەنك و نەرمەو دایان ناپۆشێ‌ وەك زۆربەی كراسی ژنانی ئەم سەردەمە, یان پۆشتەن بەڵام پۆشاكەكانیان تەسكەو لاشەی دیارە لێوەی, یان هەندێ‌ لە لاشەی دەردەخات وەكو سترێج و پانتۆڵ.

    جا خوشکى خۆم:
    کەسێک نەفرەتى لێ کرا بێت واتە لە بەزەیى خواى گەورە بە دوور خراوەتەوە, قوڕ بەسەر ئەو کەسەیە لە ڕەحمى خوا دوور خرابێتەوە ئاخۆ لە کوێى تر بە تەماى بەزەیىیە...
    خواى گەورە بمانپارێزێت لە توڕەیى خۆى...

    • تەعلیقاتى بلوجر
    • تەعلیقاتى فەیسبوک

    0 التعليقات:

    إرسال تعليق

    Item Reviewed: هەشت جۆر لە ئافرەتان دوورخراوەن لە ڕەحم و بەزەیى خواى گەورە: Rating: 5 Reviewed By: tweshu
    Scroll to Top