پێی ئەو سەرچاوە هەواڵیانە تونراوە نزیکەى 4800 زیندانی کە 800 یان ئافرەتن لەناو ئەم زیندانەدا ئازاد بکرێت کە ماوەیەکى زۆرە بە دڕندانەترین شێوە ڕووبەڕوى ئەشکەنجەو سزاو دەستدرێژى دەبونەوە.
سەرەتاى هەڵمەتەکەش بە تەقاندنەوەى دوو سەیارەى بۆمڕێژکراو دەستى پێ کردووە کە زیاد لە 20 تەن تەقەمەنى تێدابووە.
هەر هەواڵەکان ئەوەیان ڕاگەیاند لەو هەڵمەتەدا یەکێک لە دیارترین سەرکردەکانى جەبهەى نوصرە بە ناوى(سیف الله الشیشانى) شەهید بووە.هەرچەندە تەلەفیزیۆنی سەر بە ئەسەد ئەڵێت زیندانەکە نەگیراوە بەڵام هەواڵەکانی ئۆپۆزیسیۆن دڵنیای ئەدەن لە ئازاد کردنی.
0 التعليقات:
إرسال تعليق