خۆ بە گەورە زانین نەخۆشیەكی ترسناك و بەربەڵاوە ئەگەر ئاگاداری نەبیت زۆر كەس توشی دەبن جا ئەو كەسانەی كە خۆ بە دەستەوە دەدەن و خۆیان پێ ڕاناگیرێت بەرانبەر شەڕو ئاژاوەكانی و زۆرێك لە خەڵكی توشی ئەم نەخۆشیە پیسە بوون. وە زۆرێك لە خەڵكی لێكدانەوەو شی كردنەوەی جیا جیای بۆ دەكەن جا كۆی دەكەنەوە لە جلی جوان و ئۆتۆمبیلی تازەو چێیشتی بەلەزەت و یان هەندێ دیكە خری دەكەنەوە لە مرۆڤە كاربە دەستەكان یان خاوە دەسەڵاتدارە ستەمكارەكان ئەو مرۆڤە دەوڵەمەندو دیارەكان هتد....)
وە زۆر جار هەیە مرۆڤ تووشی ئەم دەردە دەبێت هەستیشی پێ ناكات، وەپۆلێ دیكە هەیە لەوانەیە لەبەرانبەر هەندێك كەس خۆی بەكەم بزانی بەڵام یەكێكە لە ئەوانە كە خۆ بە گەورە دەزانن جابۆ باسكردنی زیاتر ئەو لقانەی ئەم نەخۆشیە و چی پەیوەندیەكی پتەوی پێیەوە هەیە و جۆرەكانی خۆ بە گەورە زانان باس دەكەین بە یارمەتی خودا.
دەتوانین پێناسەی خۆ بەزل زان خۆ بەگەورە زان بەم شێوەیە بكەین – هەموو ڕەتكردنەوەی حەق و ڕازی نەبوون پێ ڕەت كردنەوەی ڕق لێ بونەوەی مرۆڤ و زیندەوەرەكان و بەكەم زانینیان و خۆت لەوان پێ گەورەتر و گرینگتربێت وەك لە فەرموودەیەكی پێغەمبەر (صلی الله علیە وسلم ) دا عبدالله ی كوڕی مسعود دەیگێڕێتەوە دەفەرموێت: [ لايدخل الجنة من في قلبه مثقال ذره من كبر ].
واتا: ناچێتە بەهەشتەوە ئەو كەسەی بە قەدەر مپقالێك گەورەیی لە دڵدابێت وتیان جا پیاو حەز دەكات پێڵاوی جوان بێت و جل و بەرگی جوان بێت فەرموی . خودا جوانە جوان و خاوێنی خۆش دەوێت بەڵام ئەو كەسەی ڕاستی پێ قبوڵ ناكرێ چاوی بە خەڵك هەڵنایە ڕقی لە خەڵك دەبێتەوە و بە كەمیان سەیر دەكات ئەمە خۆ بەزل زانە .
وە[شێخ عبدالرحمن السعدی] دەفەرمویت: خۆ بە گەورە زانی ڕازی نەبونە بە ڕاستی وەرنەگرتنی و ڕق لێ بونەوەی دوروست كراوەكانە .دژی ئەمە خۆ بەكەم تەمەشاكردنە واتە خەڵكانت خۆش دەوێت[موسلمانان نەك كافران] هەوڵی پاداشتی چاكە دەدەیت و ڕاستی قبوڵ دەكەیت ئەگەر هەر كەس بیڵێ و ڕقت لە كەس نابێتەوە[لەموسلمانان] بەڵكو ئەوەی بۆ خۆت پێت خۆشە بۆ خەڵكیش پێت خۆشە .
وە خۆ بەزل زان دوو جۆرە:-
1/ یان كوفرە یان دەبێتە هۆی بۆ لای كوفر .
1/ یان كوفرە یان دەبێتە هۆی بۆ لای كوفر .
2/ یان نابێتە ئەو شتانەی باسمان كرد بەڵام لە گوناهە گەورەكانە.
[جۆری یەكەم]:
ئەو خۆ بەزل زانینەیە كە دەبێتە كوفر یان هۆیەكە بۆی ئەوەیە كە ئەو مرۆڤە ڕاستی قبوڵ نەكات یان دەقە شەرعیەكان قبول نەكات یان ڕەخنە دەگرێت بە تایبەتی بەرانبەر دینی ئیسلام و رقی لەو خەڵكانە دەبێتەوە كە شوێنی دینی ئیسلام كەوتون . كەچی خۆیان هیچ ڕێبازێكی دروست و تەواویان نی یە . جا هەركەسێك توشی ئەم جۆرە هات ئەوە توشی كوفر بوە وبێ باوەڕ بووە دەرچووە لە میلەتی ئیسلام خوداى گەورە دەفەرموێت:[ بَلَي قَدْ جَاءتْكَ آَيَاتِي فَكَذَّبْتَ بِهَا واسْتَكْبَرْتَ وَكُنْتَ مِنَ الْكَافِرِينَ ] {الزمر: 59}.
واتە: بە ڕاستی كاتی خۆی ئایەت و فەرمانی منت بۆ هات كەچی تۆ ئەو كاتە بڕوات پێ نەدەكرد و بە درۆت دەزانی فیزو دەمارگیریت دەكرد و لوتت هەڵدەبڕی لە ئاستیدا ، تۆ هەر لە ڕیزی بێ بڕواكاندا بوویت وە خودا دەفەرمویت: [ أَفَكُلَّمَا جَاءكُمْ رَسُولٌ بِمَا لَا تَهْوي أَنْفُسُكُمُ اسْتَكْبَرْتُمْ ] {البقرة : 87}
واتە: هەر كاتێك نێردراوێكی ئێمە شتێكی بۆ دەهێنان بەڵام لەگەڵ ئارەزووەكانی ئێوەدا نەگونجا بێت خۆتان بەزل زانیوە و لوتتان بەرز كردۆتەوە و بڕواتان نەهێناوە .
وەخودا دەفەرمویت: [ وأَمَّا الَّذِينَ اسْتَنْكَفُوا زاسْتَكْبَرُوا فَيُعَذِّبُهُمْ عَذَابًا أَلِيمًا ] {النساو : 173}
واتە: ئەوانەی سەرپێچی و لاریان كردووە و خۆیان بەزل زانیوەوە ئەوە خودا سزای زۆر بە ئێشیان دەدات
وە خودا فەرمویەتی: [ قَالُوا أَنُؤْمِنُ لَكَ واتَّبَعَكَ الْأَرْذَلُونَ. قَالَ وَمَا عِلْمِي بِمَا كَانُوا يَعْمَلُونَ إِنْ حِسَابُهُمْ إِلَّا عَلَي رَبِّي لَوْ تَشْعُرُونَ وَمَا أَنَا بِطَارِدِ الْمُؤْمِنِينَ ] {الشعراء : 111- 114}
واتە: لێرەدا باسی پێغەمبەر نوح (علیە السلام) دەكات هەندێك لە قەومەكەی پێ ی دەڵێن ئێمە چۆن باوەڕ لەبەر خاتری تۆ بهێنین لە كاتێكدا كە كەسانی هەژارو داماو شوێنت كەوتوون نوح وتی جامن چوزانم ئەوان چ كارو كردوەیەكیان ئەنجام دەدا من بانگم كردن بۆ ئیمان و بڕوایان هێناوە).
وە زۆرێك لەو كەسە خۆ بەزل زانانە دەڵێن ئێمە بە هیچ جۆرێك نایەینە ناو دینێك و شوێن كەوتووی نابین كە هەژاران و بێ لانە و لێ قەوماوانی تێدا بێت كە ئەوان پێیان دەڵێن ژێر دەستەكانی ئێمە خۆ بەگەورە دەزانن لەوەی لەژێر چەتری ئیسلام كۆبونەوە بێ جیاوازی ئەگەر لە خودا پەرستی و بەندایەتی نەبێت .
جا خۆبەزل زان بێ باوەڕە وەك بێ باوەڕی ( إبلیس و فیرعەون ) كە ئەوندە خۆ بەزل زان بون لە ڕاست ئەو هەموو نیعمەت و دەسەڵاتەی خودا و ڕاستیەكانیان ڕەت دەكردەوە عینادیان دەكرد بەرانبەر ئەمری خودا وە خودا دەفەرموێت: [ إِبْلِيسَ أَبَي وَاسْتَكْبَرَ وَكَانَ مِنَ الْكَافِرِينَ ] { البقرة: 34}
واتە: جگە لە ئیبلیس نەبێت كە سەرپێچی كردو خۆی بەگەورە زانی و خۆی خستە ڕیزی كافرانەوە.
وە لەبارەی فیرعەونەوە خودا دەفەرمویت: [وَاسْتَكْبَرَ هُوَ وَجُنُودُهُ فِي الْأَرْضِ بِغَيْرِ الْحَقِّ ] { القصص: 39} واتە: فیرعەون و سەربازەكانی بەناحەق لەسەر زەوی فیزیان كرد و خۆیان بەگەورە زانی و گومانیان وابوو كە بۆ لای ئێمە ناگەڕێتەوە. جا فیرعەون زۆر جار بە ستەم و ترس و تۆقاندن وای دەكرد كە نەتوانرێ لە ژێر فەرمانی دەربچن .
وە لە فەرمودەیەكدا پێغەمبەر (صلی الله علیە وسلم ) دەفەرمویت: { لايدخل الجنة من قبلة مثقال حبة من خردل من كبر }.
واتە: ناچێتە بەهەشتەوە ئەو كەسەی لەدڵیدا هەبێت بەقەد یەك دەنكە خەردەلیك لە خۆ بەزل زانی . { ابن اثیر } لەنهایەدا دەفەرمویت: مەبەست لە خۆ بەگەورە زانی لەبەندایەتیدایە كە خۆ بەگەورە زانی كوفر و هاوبەش دانانە .
خودایی تاك و تەنها دەفەرمویت: [ إن الذين يستكبرون عن عبادتي سيدخلون جهنم داخرين ].
واتە: ئەوان ڕقە كاری دەكەن و خۆ بەگەورە دەزانن لە بەرانبەر بەندایەتی خودا دەچنە دۆزەخەوە سەراو سەر.
[جۆری دوەم]:
ئەو خۆ بەزل زانینەی كە كوفرنیە بەڵام لە گوناهە گەورەكانە: ئەو خۆ بە گەورە زانینەی كە خاوەنەكەی ڕاستی ڕەت دەكاتەوە جا لە بژێوی دونیا دابێت یان پەیەوەندیەكی ڕاستەوخۆی هەبێت بە مافی شەرعیەوە وەك حەڵاڵ كردن و حەرام كردن یان هەر حوكمێكی دیكە یان ڕق لێ بوونەوەی خەڵكی جا لەبەر دینن و موسڵمان بونیان بێت یان بەكەمیان دەزانێ و خۆشی بەزۆر دەزانێ بۆیە حەز بە دیتنیان ناكات . جا ئەم جۆرە زۆر مەترسیدارە لەسەر دین و ڕەوشتی خاوەنەكەی .جا وەك ڕێگایەك دەیبات بۆخۆبە گەورە زانینی گەورە بەڵام ناگات بە پلەی بێ باوەڕ ولە میلەتی ئیسلام دەرناچێت وەك سەلەمەی ئەكوەع دەفەرمویت پیاوێك لەگەڵ پێغەمبەر ( صلی الله علیە وسلم ) نانی دەخوارد بەدەستی چەپی پێغەمبەر پێ فەرموو بەدەستی ڕاستت نان بخۆ پیاوەكە وتی ناتوانم پێغەمبەر فەرمووی هەر ناتوانی یا خۆ بەگەورە زانی ڕێت پێ نادات . جا ئەم پیاوە ئەگەر بەدەستی ڕاستی نانی نەخوارد كە وتی ناتوانم دەستم بێ تاقەتە بەڵام بێ باوەڕ نەبۆ وە لەگەڵ ئەوشدا پێغەمبەر پێی نەفەرموو تەوبە بكە سەر لە نوێ وەرەوە ناو ئیسلام جاهەیە لە نوێژی جەماعەت ڕیزی ڕێك ناخات و پای جووت ناكات لەبەر خۆ بەزل زانی بۆیە پێویستە كەهەوڵ بدەین ئەم دینە جوانە بە ڕێكی بە خەڵكی ڕابگەینین لەم ئامۆژگاری كردنەش تەنهامەبەستمان دەست كەوتنی پاداشت بێت
پاشەڕۆژی خۆ بەزل زانەكان
بۆ ئەوانەی كە خۆیان بەزل دەزانن دواڕۆژێكی خراپ چاوەڕوانیانەهەم لە دونیا دا و لە قیامەتیش.. لە دونیادا خاوەنەكەی بەرەو مل كەچ بون بۆ ناحەق و ناڕاستی و تەسلیم بونی نەفسی خۆنەگرتن لە شتی ناڕەوا و ژیان لە ژێر سێبەری كوفر و بێ بڕوایی و نەزانی جا ئەو كەسە ژیانێكی تاریك و پڕ لە خەم و زەحمەتی دەبێت
هەروەك خودای تعالی دەفەرمویت: [وَمَنْ أَعْرَضَ عَنْ ذِكْرِي فَإِنَّ لَهُ مَعِيشَةً ضَنْكًا وَنَحْشُرُهُ يَوْمَ الْقِيَامَةِ أَعْمَي ]{ طه:124}.
واتە: ئەوەیش ڕوو وەربگێرێت لەبەرنامەو یادی من پشتی تێ بكات ، بێگومان بۆ ئەم جۆرە كەسانە ژیانیكی ترش و تاڵ و ناخۆش پێش دێت لە ڕۆژی قیامەتیشدا بە كوێری حەشری یان دەكەین .
جا ڕوو وەرگێڕان لە ڕاستی و شوێن كەوتنی ئەوانەی دەبنە مایەی خۆ بەزل زانین و مانای خۆ بەگەورە زانە.
خواى گەورە دەفەرموێت: [ سَأَصْرِفُ عَنْ آَيَاتِيَ الَّذِينَ يَتَكَبَّرُونَ فِي الْأَرْضِ بِغَيْرِ الْحَقِّ وَإِنْ يَرَوْا كُلَّ آَيَةٍ لَا يُؤْمِنُوا بِهَا وَإِنْ يَرَوْا سَبِيلَ الرُّشْدِ لَا يَتَّخِذُوهُ سَبِيلًا وَِنْ يَرَوْا سَبِيلَ الْغَيِّ يَتَّخِذُوهُ سَبِيلًا ]{الَاعراف:146}
واتە: ئەو كەسانەی كە بەناحەق فیز دەكەن لە زەویدا خۆیان بەگەورە تر دەنوێنن لە خەڵكی لەمەودوا ڕووی دڵیان وەردەچەرخێنم لە تێگەیشتنی ئایەت و فەرمانەكانم خۆ ئەوانە ئەگەر بە هەر بەڵگەو نیشانەیەك ببینن ئەوە باوەڕی پێناكەن ئەگەر ڕێبازی بەرژەوەندی دنیا و قیامەت ببینن ئەوە نایگرنە بەر خۆ ئەگەر ڕێبازی ئارەزوو پەرستی و گومڕایی ببینن ئەوە دەیگرنە بەر و پەیڕەوی دەكەن ئەوە لەبەر ئەوەیە چونكە بەڕاستی ئەوان بڕوایان بە ئایەت و فەرمانەكانی ئێمە نەبوو لێیان بێگا بوون.
بۆیە زۆر پێویستە ئەوانەی ئەگەر خۆ بەزل دەزانن زوتر بچنەوە خزمەت {قرآن}و ئایەتەكانی بخوێننەوە وە كاری پێ بكەن چونكە ڕێگای نەجات و ڕاستی ون دەكەن ئەمە لەدونیادا.
وە لە قیامەت و دواڕۆژدا پاداشتیان دۆزەخە وەك خودا دەفەرمویت: [فَادْخُلُوا أَبْوَابَ جَهَنَّمَ خَالِدِينَ فِيهَا فَلَبِئْسَ مَثْوَي الْمُتَكَبِّرِينَ ] {النحل: 29}
واتە: كەواتە لە دەروازەكانی دۆزەخ بچنە ژوورەوە بۆ هەمیشەیی و نەبڕاوەش تیایدا بن ئای كە جێگەو ڕێگەی خۆ بەزل زانەكان ناخۆش و نالەبار و ناسۆرە ..
وە خودا دەفەرمویت: [وَيَوْمَ الْقِيَامَةِ تَرَي الَّذِينَ كَذَبُوا عَلَي اللَّهِ وُجُوهُهُمْ مُسْؤدَّةٌ أَلَيْسَ فِي جَهَنَّمَ مَثْوًي لِلْمُتَكَبِّرِينَ ] {الزمر: 60}
واتە: جا ڕۆژی قیامەت دەبینیت ئەوانەی درۆیان بەناوی خواوە دەكرد و ڕوخساریان ڕەش و تاریكە مەگەر شوێن و جێگە بۆ ئەو خۆ بەزل زان و لووت بەرزانە لە ئاگری دۆزەخدا نی یە .
وە خودا دەفەرمویت: [ إِنَّ الَّذِينَ يَسْتَكْبِرُونَ عَنْ عِبَادَتِي سَيَدْخُلُونَ جَهَنَّمَ دَاخِرِينَ ] { غافر: 60}
واتە: بە ڕاستی ئەوانەی خۆیان بەگەورە دادەنێن و لووت بەرزی دەكەن لە ئاستی پەرستنی مندا لەدوارۆژدا بەسەر شۆڕی و خەجاڵەتی یەوە دەخرێنە ناو ئاگری دۆزەخەوە .
وە خودا دەفەرمویت: [فَالْيَوْمَ تُجْزَوْنَ عَذَابَ الْهُونِ بِمَا كُنْتُمْ تَسْتَكْبِرُونَ فِي الْأَرْضِ بِغَيْرِ الْحَقِّ وَبِمَا كُنْتُمْ تَفْسُقُونَ ] {الَاحقاف: 20}
واتە: ئەمڕۆ ئیتر نۆرەی ئەوەیە كە سزای خەجاڵەتی و ڕیسوایی بدرێن . بەهۆی ئەوەی كە لووت بەرزیتان دەكرد لە زەویدا بەناحەق بەهۆی دەرچوونتان لە سنوور و فەرمانی خوا .
ئەمانەو چەندین ئایەتی دیكە كە باس لە سزای خۆ بە زل زانەكان دەكات لە دواڕۆژدا . وە پیغەمبەر ( صلی الله علیە وسلم ) فەرمویەتی: [ئایا ئاگادارتان بكەمەوە بە خەڵكانی دۆزەخ فەرمووی گشت ئەو كەسانەی بە هەرشێوەیەك بێت ماڵ كۆ دەكەنەوە و بە هیچ شێوەیەك نایبەخشن وە ئەوانەی داوێن پیسن شوێن ناموسی خەڵكی دەكەون . وە ئەوانەی كە خۆ بەزل دەزانن] وە فەرمویەتی [لە ڕۆژی دوایدا پیاوێك دێنن كە قەڵەوگەورە یە بەڵام كێشی یەك باڵە مێشولەی نی یە] لەبەر خۆ بەزلزانینی لە ئاستی خەڵك وای لێدێت.. ئەمە بەشێكی كەم بوو لە سزاو ئازاری خۆ بەزل زانەكان خودا گشت موسڵمانان بپارێزێ لە خۆ بەزل زانین و ئەو ڕەوشتە خراپ و ناڕێكە.
بەشەكانی خۆ بەگەورە زانان
1- خۆ بەزل زانینی حاكم و دەسەڵات دارانی لە دین دەرچوو {الطواغیت}:
خۆ بە زل زانی چەند پێوەرێكی هەیە كەلەوانە ڕازی نەبون بە ڕاستی گەر لەگەڵ ویستی ئەوان نەبێت و ڕك لێبونەوەی خەڵكی یان گشت گیان لەبەران كە ئەوان زۆر خۆیان بە گرینگتر دەزانن لەوان . جا ئەمڕۆ زۆربەی دەسەڵات داران كە دەیان بینین و هەواڵیان دەبیستین ئەوان ئەو چین و خەڵكەن كە ئەم جۆرە ڕەوشتەیان تێدایە . ئەگەر بچین ژیانیان تاوتێ بكەین دەبینین كە بەڕاستی ئەگەرشتێك لەگەڵ ئامانج و مەسڵەحاتەكانیاندا نەگونجێت چۆن پشتی لێ دەكەن ڕەتی دەكەنەوە لەگەڵ ئەمانەشدا دەجەنگن لەگەڵ ئەوانەی كە ڕاستیان دەوێت و بە دوایی ڕاستیدا وێڵن. وە هەركەسێك بانگیان بكات بۆ ڕاستی و ڕاستیان پێ ڕابگەێنێت ئەوە یان كوشتن یان بەند كردن دەبێت بە چارەنوسی ئەم كەسە . ئەگەر نا دەر بەدەری دەكەن بۆ دەرەوەی وڵات . جا ئەمە بە ئاشكرا دیارە بەرامبەر ئەو كەسانەی كە شەرعی خودایان دەوێت جا گاڵتەیان پێ دەكەن و ناوی جیاوازیان لێ دەنێن و لەبەرانبەردا دەتوانن یاسایەك دابنێن وەك سەردەمی نەزانی كە لەگەڵ هەواو ئارەزوەكانیاندا بگونجێت یان سەرانی وڵاتانی دەوروبەر و زل هێز پێی ڕازی بن جا سەیر كە چەندین گەنج كە لە حالێكی زۆر خراپ گوزەر دەكەن لە بەندینخانەكانی ئەم خۆ بەزل زان و ستەمكارانەدا كە جگە لە وشەی ڕاستی هیچ تاوانێكی دیكەیان نیە . یان ڕازی نەبونیان بە ژیانی ژێردەستی و سەرنواند بۆ خۆ بەگەورە زانەكان . نمونە زۆرە كە هەریەك لە ئێمە باسی بكەین . سەیری كاركردنیان لەگەڵ گەلەكانیاندا وا دەزانن كە ئەو خەڵكە بەندەی ئەوانە پاش ئەوەی كەخودای مەزن بە ئازادی دروستی كردون بەڵام ئەوان ڕێگای حەق وڕاستی بە خەڵكی ڕەوا نابینن.
بەڵێ ئەم جۆرە خەڵكانە گشتیان سیاسەتێكی ستەمكارانە بەرانبەر خەڵك و گەل پەیڕەو دەكەن هەروەك (فیرعەون) كە ئەوەندە خۆی بە گەورە دەزانی تەنانەت گەیشتە ئەو ڕادەیەی كەخۆی بە خودا بزانێ یان خۆی بە دروستكراو نازانی . زۆریان وەك پێشەواكەیان دەڵێن كە قورئان باسی [ وقال فرعون يأيها الملأ ما علمت لكم من اله غيري ] { فحشر فنادي . فقال أنا ربكم الَاعلي } واتە : فیرعەون دەیوت ئەی خەڵكینە نەمزانیوە كە هیچ خودایەك و گەورەیەك هەبێت بێجگە لەمن . یان دەڵێت بانگی دەكرد و بە خەڵكی دەوت من خودای مەزن و بەرزی ئێوەم . جا ئەمە شێوەیەكە و دیمەنێكە لەو خۆ بەزل زانانەی كەشەرع و یاسا و دەستوری خودایان ناوێت .
2- خۆ بەزل زانینی سەرباز و شوێن كەوتوانی طاغوتان:-
بەڵێ ئەوانەی كە شوێنكەوتوی خۆ بەزل زان و ستمكارانن و سەرسەربازیانن گشت فەرمانەكانیان جێ بە جێ دەكەن جا ئەوانە توشی خۆ بەگەورە زانین بونە ڕاستەوخۆ ڕاستی ڕەت دەكەنەوە دژایەتی مرۆڤەكان دەكەن هەر بۆئەوەی كە سەرۆك و بەرپرسەكانیان لێیان ڕازی بن و سزای خەڵكی دەدەن خودا دەفەرمویت: [وَاسْتَكْبَرَ هُوَ وَجُنُودُهُ فِي الْأَرْضِ بِغَيْرِ الْحَقِّ وَظَنُّوا أَنَّهُمْ إِلَيْنَا لَا يُرْجَعُونَ ] {القصص: 39}
واتە: خودا باسی فیرعەون و سەربازان و دەست و پێوەندی دەكات كە بە ناحەق لەسەر زەوی (مصر) دا فیزیان كرد و خۆیان بە گەورە زانی و گومانیان وابوو بۆ لای ئێمە ناهێنرێنەوە .
وە خودا دەفەرمویت: [ ثُمَّ أَرْسَلْنَا مُوسَي وَأَخَاهُ هَارُونَ بِآَيَاتِنَا وَسُلْطَانٍ مُبِينٍ إِلَي فِرْعَوْنَ وَمَلَئِهِ فَاسْتَكْبَرُوا وَكَانُوا قَوْمًا عَالِينَ ] {المؤمنون:45-46}
واتە : پاشان موسا و هارونی برایمان ڕەوانە كرد لەگەڵ نیشانە و بەڵگە و موعجیزەكانماندا و بەڵگەی بەهێزمان پێبەخشین لەسەر ڕاستی پەیامەكەیان بۆ سەر فیرعەون و دارو دەستەكەی كەچی خۆیان بە گەورە زانی و قەومێكی لووت بەرز بوون ) جابەم شێوەیە ئەوسەربازو شوێن كەوتوانەی كە ئەوانیان خۆش دەوێت و لە فەرمانیان دەرناچن بەم شێوەیە بونەتە یەكێك لە خۆ بەگەورە زانەكان لەسەر زەوی .
3 - خۆ بەگەورە زانینی هەژاران:
لەماوەی ئەوەی كە لەپێشدا زانیمان لە خۆ بەزل زانەكان كە مرۆڤ توشی دەبێت بە دەوڵەمەندی یان هەژاری نیە مرۆڤێكی دەوڵەمەند رێ پێدراو نی یە كەخۆ بەزل زانبێت بەهەمان شێوە بۆ هەژارانیش نەشیاوو ڕێ پێ نەدراوە . ئەگەر پرسیارمان لێ كرا ئایە مرۆڤی هەژار توشی ئەم نەخۆشیە دەبێت خۆ بەزل بزانێت كە توانای بەدەست هێنانی خۆراكی ڕۆژێكی نیە ؟!دەڵێین بەڵێ زۆرێك لەو مرۆڤە هەژارانە توشی خۆ بەگەورە زانین بون بەوەی كە ڕاستیەكان ڕەت دەكەنەوە خۆیان بە گەورەتر لە خەلقی خودا دەزانن و زۆر جاریش ڕقیان لێیان دەبێتەوە وە پێغەمبەر ( صلی الله علیە وسلم ) پێمان ڕادەگەینێت كە دەفەرمویت: { ثلاثة لا يكمهم الله يوم القيامه ولا يزكيهم ، ولا ينظر إليهم و لهم عذاب أليم : شيخ زان ، وملك كذاب ، و عائل مستكبر } (رواه مسلم)
واتە: لە ئومەتی مندا سێ چین هەن لە ڕۆژی دوایدا خودا قسەیان لەگەڵ ناكات و خاوێنیان ناكاتەوە لە گوناهەكانیان و بەچاوی ڕەحمەت تەماشایان ناكات واتە دورن لە ڕەحمەتی خودا و سزایەكی بە ئێشیان بۆهەیە لەوانە مرۆڤێك تەمەنێكی هەبێت كەچی داوێن پیسی بكات . وە سەركردەو بەرپرسێكی درۆزن و هەژارێكی لوت بەرز خۆ بەزل زان .
جا هەژارێك توشی ئەم نەخۆشیە بوبێت زۆر خراپە چونكە ئەو زیاتر پێویستی بە هاوكاری دەوڵەمەندەكان هەیە لەو كاتەشدا خەڵكی پرسیارێكیان لا دروست دەبێت ئایا ئەو مرۆڤە ئەگەر بهاتایە و دەوڵەمەند بوایە دەبوایە چۆن ڕەفتار بكات لەگەڵ خەڵكو هەژاران ؟ وە شكڵ و شێوەی خۆ بەزل زانی هەژاران چەندین جۆرە لەوانە ڕقی لەو نعمەتە دەبێتەوە كە لێ ی دوورە زۆر جار ڕقی لە موسڵمانان دەبێتەوە بە وتەكانی برینداریان دەكات ئاوات دەخوازێت كە ڕۆژێك بێت بە دەوڵەمەند و كار بەدەست تاكو زیاتر حەرامەكان جێ بە جێ بكات ئا بەم شێوەیە خۆ بەزل زانی هەژاران زۆر ترسناك و نا بەجێیە.
4- خۆ بە گەورە زانینی فێرخوازانی زانست {طلاب العلم}:
بەڵێ ئەوەندە جۆرەی خۆ بەزل زانینە كە باسمان كرد لە نێو كۆمەڵگادا هەیە بەشێكی بەرچاوە مرۆڤ هەیە كە خۆی بەگەورە دەزانیت بەرانبەر نعمەتەكانی خودا تاكو گەیشتۆتە ئەو ڕادەیە دەست بەرز ناكاتەوە لە خودا بپاڕێتەوە خۆی بەكەم بزانێ بەرانبەر ڕەحمەتی خودای تاك تەنها بە هەمان شێوە هەیە كە توشی ئەم نەخۆشیە بوە لە لایەنێكی دیكەوە وەك فێرخوازانی زانست قوتابیان بە تایبەتی مەبەستمان زانستە شەرعیەكانە جا كە سەیر خۆی دەكات ئەو كەسە دەڵێت من لە فڵان كەس باشترم پەیامەكەم باشتر دەگەینم خۆی بە گەورە دەزانێت لەوانە لە هەندێ ڕوودا زانستێكی باشی هەبێت بەڵام پێویستە خۆ بەزل نەزانێت گشتی ڕەحمەتی خودایە ئەگەر مرۆڤێك شارەزا دەكات ، بەڵام ئەم كەسە دەبێت بۆ مەسلەحەتی خۆی و دارو دەستەكەی ئەم شەرعە جوانە دەستكاری نەكات و لوت بەرز نەبێت و خۆ بەزل نەزانێت جاری وا هەیە كە ئەو كەسە توشی ئەم خۆ بەزل زانینە بوە ئەگەر شتێك بڵێن ڕاست نەبێت یان بێ هێز بێت خەڵكانێك پێ ی بڵێن بەم شێوەیەیە ئەوجا داوای بەڵگە دەكات ئامادە نی یە كە پێ لە ڕاستیەكە بنێت یان لە خودا ناپاڕێتەوە بۆ برایانی موسڵمان ئەگەر توشی كێشەیەك هاتن دەڵێن من لەوان زیرەكترو زاناترم بۆ خۆیان توشی ئەم كێشەیە كردوە نازانێت حیسابی گەورە ی لەگەڵ دەكرێت لە دوا ڕۆژدا . وە ئەگەر برایەكیش داوایان لێ بكات كە فێری بكات لەو زانستەی كە پێ ی بەخشیون ئامادە نین بە نەزان ناویان دەبەن یان دەڵێن هەتا ئەوەندەو ئەوەندە كیتاب نەخوێنی نەیتەوە بۆ لای من یان وتەیەكی وا دەڵێت دڵی ئەو كەسە بریندار دەكات كە جارێكی دیكە ناگەڕێتەوە و خۆی بە هەڵۆ دەزانێت لە بەرزایی چیاكان هێلانە دەكەن و خەڵكیش بە مارو مشك ئەم جۆرە گیانلەبەرانە دەزانێت كە لە نزمایەكاندا دەژین بۆیە بە ڕاستی كارەساتە بەم شێوەیە بێت بەڵكو دەبێت باوەش كراوە و دەرگا لەسەر پشت خۆ بەنزم زان و بەڕێز و شەرم قوتابیان وەربگرێت و بگەڕێتەوە سەر ڕێگای ڕاست و هانی گشت داواكارانی زانست بدات كەواجبە زانست فێرببن وبیبەخشن تاكو ئومەتی محمد(صلی الله علیە وسلم) سەركەوتووبێت.
نوسینی شیخ ابو بصیر الطرطوسی
وەركیران و كورت كردنەوەی / باوكی فاروق
0 التعليقات:
إرسال تعليق