• نوێ

    الأربعاء، 8 يناير 2014

    ئایا ده‌زانیت جگه‌ره‌ كێشان حه‌رامه‌؟؟

    برای موسوڵمانم خوای گه‌وره‌ ڕێنمونی هه‌موولایه‌ك بكات بۆ  سه‌رڕێگای ڕاست له‌ لێكدانه‌وه‌ی ئه‌م فه‌رموده‌ و ئایه‌تانه‌ی لای خواره‌وه‌دا بۆت ڕون و ئاشكرا ئه‌بێت كه جگه‌ره‌  كێشان له‌ ئاینی پیرۆزی ئیسلامدا قه‌ده‌غه‌ و حه‌رامه.
    * له‌به‌رئه‌وه‌ی ده‌بێته‌ هۆی تێكدان و تێك چونی ته‌ندروستی جگه‌ره‌كێشه‌كه‌ و ته‌ندروستی كه‌سانی ده‌وروبه‌ری و تێكدانی ژینگه‌ لێیان.


    برای ڕێزدارم برای خۆشه‌ویستم:
    بزانه‌ و فێرببه‌ كه‌وا له‌ڕوی پاكه‌تی جگه‌ره‌كه‌دا نوسراوه‌ كه‌ [ جگه‌ره‌ كێشان هۆیه‌كی سه‌ره‌كی یه‌ بۆ نه‌خۆشیه‌ ترسناكه‌كان ] وه‌كو (( سه‌ره‌تان ـ سیل ـ نه‌خۆشیه‌كانی دڵ ـ نه‌خۆشی ده‌ماره‌كانی خوێن ))

    خوێنه‌ری خۆشه‌ویست:
    له‌هه‌مان كاتدا بزانه‌ كه‌ ئاینی پیرۆزی ئیسلام سوره‌ له‌سه‌ر پاراستنی نه‌فسی مرۆڤ كه‌ له‌دوای پاراستنی دین باسی هاتووه‌ چه‌ند سنورێكی داناوه‌ بۆ پاراستنی نه‌فس .
    * هیچ به‌ڵگه‌یه‌ك نییه‌ كه‌ به‌ ڕاشكاوی باسی جگه‌ره‌ كێشان بكات چونكه‌ جگه‌ره‌ له‌ سه‌رده‌می پاكی پێغه‌مبه‌ری خوادا ( صلی الله علیه وسلم) نه‌بووه‌ .
    * به‌ڵام له‌هه‌مان كاتدا:
    ئیسلام خاوه‌ن چه‌ندین ده‌ق و نه‌صی گشتیه‌ كه‌ هه‌موو زیان و قازانجێك بۆ مرۆڤ ده‌ست نیشان ده‌كات.
    جا با پێكه‌وه‌ ده‌رگای دڵه‌كانما ن بكه‌ینه‌وه‌ وه‌ بچینه‌ خزمه‌تی ده‌ق و به‌ڵگه‌ به‌هێز و ڕاسته‌كان كه‌وا حه‌رامی جگه‌ره‌ كێشان ده‌سه‌لمێنێت.

    به‌ڵگه‌ له‌ قورئاندا
    1- به‌ڵگه‌ی یه‌كه‌م/ خوای گه‌وره‌ ده‌فه‌رموێت ((وَيُحِلُّ لَهُمُ الطَّيِّبَاتِ وَيُحَرِّمُ عَلَيْهِمُ الْخَبَائِثَ)) سورة الاعراف 157 
    واته: خوای گه‌وره‌ و پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله علیه وسلم)شته‌ پاك و به‌ سوده‌كانی بۆ حه‌ڵاڵ كردووین شته‌ پیس و زیان به‌خشه‌كانی لێ‌ حه‌رام كردووین  .
    * گومانی تێدا نییه‌ جگه‌ره‌ كێشان یه‌كێكه‌ له‌ شته‌ زییان به‌خشه‌كان كه‌ زه‌ره‌رو زیانی بۆ لاشه‌ی ئاده‌میزاد هه‌یه‌و له‌هه‌مان كاتدا بۆنێكی ناخۆشی هه‌یه‌ كه‌ خه‌ڵك ئازار ده‌دات .
    2- به‌ڵگه‌ی دووه‌م / خوای گه‌وره‌ ده‌فه‌رموێت ((وَلَا تُلْقُوا بِأَيْدِيكُمْ إِلَى التَّهْلُكَةِ)) سورة البقرة 195
    واته: ( به‌ده‌ستی خۆتان خۆتان مه‌خه‌نه‌ مه‌ترسیه‌وه‌ )
    وه‌ به‌بێ‌ هیچ شك و گومانێك جگه‌ره‌كێشان دوچاری گه‌لێك نه‌خۆشی له‌ناوبه‌ره‌ له‌وانه‌ [ سه‌ره‌تان و سیل و نه‌خۆشیه‌كانی دڵ و ئه‌و نه‌خۆشیانه‌ی دوچاری گه‌ده‌ ده‌بنه‌وه‌ ئه‌مه‌ش جگه‌ له‌وه‌ی كه‌ ڕوو ناشرین ده‌كات و ددانه‌كان زه‌رد و تێك ده‌دات .
    3- به‌ڵگه‌ی سێهه‌م / خوای گه‌وره‌ ده‌فه‌رموێت ((وَلَا تُبَذِّرْ تَبْذِيرًا (26) إِنَّ الْمُبَذِّرِينَ كَانُوا إِخْوَانَ الشَّيَاطِينِ وَكَانَ الشَّيْطَانُ لِرَبِّهِ كَفُورًا (27)))  سورة الاسراء/ 27
    واته: ماڵ و سه‌روه‌ت و سامانتان له‌ حه‌رام و سه‌رپیچی خوای گه‌وره‌ و باڵاده‌ستدا خه‌رج و به‌ فیڕۆ مه‌ده‌ن چونكه‌ به‌ڕاستی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌وا ماڵ و سه‌روه‌تیان له‌ حه‌رامدا سه‌رف ده‌كه‌ن ئه‌وانه‌ برا و دۆستی شه‌یتانه‌كانن .
    *وه‌ هه‌روه‌ها برای گوێڕایه‌ڵم بزانه‌ كه‌وا جگه‌ره‌ كێشان ماڵ خه‌رج (سه‌رف ) كردنه‌ له‌ تاوان وه‌ سه‌رپێچی كردنه‌ له‌ فه‌رمانی خوای گه‌وره‌ و پێغه‌مبه‌ره‌ ئازیزه‌كه‌ی ( صلی الله علیه و سلم ) وه‌ جێبه‌جێ‌ كردنی فه‌رمانی شه‌یتانه‌ و له‌ كردوه‌كانی شه‌یتانه‌ .

    به‌ڵگه‌ له‌ فه‌رمووده‌ / له‌ سوننه‌تدا:
    1- پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله علیه وسلم) ده‌فه‌رموێت (( و كره لكُم...... و اضاعة المال ))  صحيح الترغيب و الترهيب 2507 
    واته: خوای گه‌وره‌ پێی ناخۆشه‌ كه‌ ئێوه‌ ماڵ و سه‌روه‌ت و سامانتان له‌ شتی بێ‌ سود و بێ‌ نرخدا به‌ فیڕۆبده‌ن .
    * جگه‌ره‌ كێشان به‌ فیرۆده‌ری ماڵ و كونكه‌ری ڕاسته‌قینه‌ی گیرفانی مرۆڤه‌ بێ‌ ئه‌وه‌ی هیچ پێویستیه‌كی ژیانی مرۆڤ پڕبكاته‌وه‌ .
    كه‌واته‌ خوای گه‌وره‌ جگه‌ره‌ كێشانی قه‌ده‌غه‌ كردووه‌ و به‌ حه‌رامی داناوه‌ له‌سه‌ر به‌نده‌كانی.
    2- پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله علیه وسلم) ده‌فه‌رموێت : ((لاضرر و لا ضرار )) سلسلة الاحاديث الصحيحة رقم 250 
    واته‌: نه‌ زیان له‌ خۆت بده‌ و نه‌ له‌ خه‌ڵكیش .
    بێگومان هه‌موومان ده‌یزانین ئاشكرایه‌ كه‌ جگه‌ره‌كێشان زه‌ره‌رو زیان له‌ جگه‌ره‌كێشه‌كه‌ ده‌دات هه‌روه‌ها ده‌بێته‌ مایه‌ی زه‌ره‌رو ناڕه‌حه‌تی بۆ كه‌سانی ده‌وروبه‌ر و هاوڕێ‌ و هاوسێ.

    ڕێگه‌كانی وازهێنان له‌ جگه‌ره‌كێشان:
    1- باشترین چاره‌سه‌ر بۆ نه‌هێشتنی جگه‌ره‌ كێشان وه‌ گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ هه‌ڵنه‌گرتنی جگه‌ره‌ , قبوڵ نه‌كردنێتی له‌ كه‌سانی تر .
    2- هه‌روه‌ها كه‌م خواردنه‌وه‌ی چا و قاوه‌ ، وه‌ زۆر خواردنه‌وه‌ی ماستاو وه‌ شه‌ربه‌تی میوه‌ به‌ هه‌موو جۆره‌كانیه‌وه‌.
    3- دڵ نه‌وایی خۆت بكه‌یت به‌ میوه‌ شیرینه‌كان یان میوه‌ مزره‌كان له‌كاتێكدا كه‌ دڵت ده‌چێته‌ سه‌ر جگه‌ره‌ كێشان.
    4- وازهێنان له‌ جگه‌ره‌ كێشان پێویستی به‌ دان به‌خۆداگرتن و ئارام گرتنی هه‌یه‌ به‌ تایبه‌تی له‌ ڕۆژانی سه‌ره‌تادا.
    5- وه‌ له‌ كاتێكدا توڕه‌ ده‌بیت و غه‌مباری ڕووت تێده‌كات ئه‌وا په‌نا بگره‌ به‌ خوای په‌روه‌ردگار و بڵێ‌ ( أعوذ بالله من الشيطان الرجيم ) چونكه‌ توڕه‌بوون و غه‌مباری ئاگره‌ به‌ئاو ده‌كوژێته‌وه‌ نه‌ك به‌ دوكه‌ڵی جگه‌ره‌ و ئاگر .

    فه‌توای زانایان ده‌رباره‌ی جگه‌ره‌ كێشان
    زانای پایه‌ به‌رزی ئیسلام (( الشیخ عبدالله عبدالعزیز بن باز )) رحمه الله  ده‌فه‌رموێت :
    جگه‌ره‌ كێشان حه‌رامه‌و كڕین و فرۆشتنی حه‌رامه‌ وه‌ هه‌روه‌ها دوكان به‌كرێ‌ دان بۆ جگه‌ره‌ فرۆشتن حه‌رامه‌  (الفتاوی الاسلامیه‌ 2/162)  .
    وه‌به‌ هه‌مان شێوه‌ زانای ناودار شه‌رع زان (محمد بن صالح العثيمن رحمه الله) فه‌توای داوه‌ به‌ حه‌رام بوونی جگه‌ره‌ كێشان (مجموعه‌ فتوی و رسائل الشیخ ـ 11/248 )
    قال رسول الله (صلی الله علیه وسلم) من ترك لله سيئا عوضه الله خيرا منه .
    واته‌/ هه‌ركه‌سێك له‌به‌ر خاتری خوای گه‌وره‌ واز خراپه‌یه‌ك بهێنێت خوای گه‌وره‌ بۆی ده‌گۆڕێت به‌ باشتر له‌و . صحیح

    ئاماده‌كردنی/سامى
    • تەعلیقاتى بلوجر
    • تەعلیقاتى فەیسبوک

    0 التعليقات:

    إرسال تعليق

    Item Reviewed: ئایا ده‌زانیت جگه‌ره‌ كێشان حه‌رامه‌؟؟ Rating: 5 Reviewed By: tweshu
    Scroll to Top