ئەی مامۆستای بچوك ...سەرێك لە ئێمە بدە وەرە بە ناو زۆرێك لە زانا خەسیوەكانمان بەخەبەر بێنەوە... سەرێك بدەو فێری غیرەت و عیززەتیان بكەو پێیان بڵێ : هەرچەند دەستەكان نەرم و ناسك و باڵەكان بە وێنەی پەڕی گوڵ و باڵی پەپولە بن مرۆڤی دنیا نەویست ئەتوانێت بەكاریان بهێنێت و بەوێنەی بەردو زیخى دەنوكە خنجیلەكانی باڵندەكانی تەیرەن ئەبابیل سەری زۆر زاڵمی پێ وزامدار بكات, و بیری ئەوەیان بهێنێتەوە كە میللەت نەنوستووەو بەرەنگاریش غەریزەیەكی خواكردە لە دڵی هەموو گیانلەبەرێكدا هەیە...
وەرە مامۆستا بچوكەكە سەرێك لە سەركردەی ووڵاتە بە ناو ئیسلامییەكان بدەو كەمێك لە ئارەقەی خەجاڵەتییان بۆ بسڕەو پێیان بڵێ با وەك تۆ نەبنە جاش و ماستاو خۆری ئاغایانی ئەوروپای گاوری دوژمنی ئاشكراو دەم نەخەنە ناو دەمی ئافرەتە سۆزانییەكانیان كاتێ دێن و ژەقنەموتی دیاری دێنن بە ناوی ئاشتی بۆ رۆژهەڵاتی ناوەند... سەرێك لەو زانایانەشیان بدە كە شەوو رۆژ سەرقاڵن بە دروستی و نادروستی هەڵكێشانی تاڵە موویەكی سەرگۆناو هەرایان لەسەری ناوەتەوە... بە ئاگایان بهێنەرەوە لەوەی موسڵمانانی دراوسێیان شەوو رۆژ مل هەڵدەكەندرێن!!! ئایا ئەمەیان نیو ئەوەندەی ئەوی تر سەنگی نییەو لەو كتێبانەدا باس نەكراوە كە تیایدا چەندان ئافرەتیان بە میسیار بۆ حەڵاڵ دەكات!!!.
مامۆستای ژیكەلە ئەو دەمەی بۆ یەكەم جار چاوم بە بینینی وێنەكەت كلرێژ كرد بۆم دەركەوت كە ئێمە چەندێك دوورین لە تۆو مامۆستاو هاوبیرەكانی تۆ.. ئێمە لێرە لە خاكی كوردستانی زێدی صلاح الدینی بابە گەوەی بە غیرەت بە چاوی سەرو رۆژانە گورگەكان چەندانمان لێ پەلكێش دەكەن بەرەو زەلكاوی دونیا ویستیو پارە پەرستیو شەوو رۆژ سەرقاڵن بۆ رووخاندنی بینای شەرم و حەیاو بە ئاشكرا نایشارنەوە كە هەنگاو دەنێن بەرەو خاپوور كردنی یەكجارەكی ئیسلام و شەعائیرەكانی... زۆریان لەو پێناوەدا چاندو سەوزكرد... مامۆستا بچوكەكە لێت ناشارمەوە ئافرەتانمان شەوو رۆژ دەرس دادەرێن لە لایەن هەڵگرانی بیرە بۆگەنەكان.. فێری خۆ رووت كردنەوەو دەرچوون لە باوویان دەكەن.. خوشكەكانمان بە ئاشكرا فلیمی نارەواو سێكسیان بۆ لێ دەدرێت لە زیاد لە 25 كەناڵی جۆراو جۆری فەزاییو ناوخۆیییەوە...
ئاخ مامۆستای دورە وڵاتم لە كوێی سەرێك لەم حاڵە بەشێوەمان بدەی ...ئەزانم ئەتەوێت بپرسیت ئایا موسڵمانی تیا نیە وا واتان بەرسەر هێنراوە ؟؟ ئایا وەك لای ئێمە پیاوی خواناسی بە غیرەت و بزاڤی ئیسلامی رەسەنتان لێ بڕاوە؟؟؟ نەخێر ئێمە لێرە لە جێی یەك بزووتنەو چەندان كۆمەڵ خەریكی ماڵە باجێنەن و ئەوان چونەتە ناو دونیا پاكەكەی منداڵان و وەك تۆیان پێ ناكرێت!!! ئەمان زۆر ئەترسن... خەریكە بەهانەی بوون و مانەوەیان لە دەست ئەدەن.. نازانم بۆ نایەیت تێیان بگەیەنیت تەمەن چەند زۆر بێت بە بێ غیرەت بێ مانایە ... دونیا چەند درێژ بخایەنێت هەر دڵۆپە ئاوەكەیە لە چاو قیامەتدا,, ئیتر خۆ ئێوە ئەمەتان فێر كردین كوێڕا لە بیرتان كرد!!!
مامۆستای ئازیزم هەركات تەماشای وێنەكەت ئەكەم گیانم نەفرەت لە لاشەیەك دەكات بترسێت لە وتنی هەق.. لە گەیاندنی هەق ,, نازانم كەی دێیت و ئەم شوانە سەركردانەی لای ئێمەش بە ئاگا دێنیتەوە پێش ئەوەی رانەمەڕو مێگەلی بێ شوانمان قت بڕ نەكراوە..
ئازاد
0 التعليقات:
إرسال تعليق