• نوێ

    الثلاثاء، 28 يناير 2014

    زەواجی مسیار ..

    خوای پەروەردگار دەفەرمێ: (وَمِنْ آيَاتِهِ أَنْ خَلَقَ لَكُمْ مِنْ أَنْفُسِكُمْ أَزْوَاجًا لِتَسْكُنُوا إِلَيْهَا وَجَعَلَ بَيْنَكُمْ مَوَدَّةً وَرَحْمَةً إِنَّفِي ذَلِكَ لَآيَاتٍ لِقَوْمٍ يَتَفَكَّرُونَ (21)} [الروم: 21)
    ئافرەت و پیاو دوو بەشی یەک نەفسن ئەو زەواجەی کۆیان دەکاتەوە (سوکنەتە) شوێنی حەسانەوەی رۆحە بەر لە جەستە، بۆیە دەبێت (خۆشەویستی و بەزەیی) لە چوارچێوەی زەواج تێکەڵی یەکیان بکات.
    (ئەو سوکنەتەو تێکەڵ بونە بەخۆشەویستی و سۆزە) نابێ هیچ گومانێک هەرەشەی لێبکات.

    ئاخر بەبۆچونی من زوڵمە لە ئافرەت ژنی بەسەر بێ و لێشی بێئاگابێ، پیاو لەگەڵ خێزانەکەی هەرجارەو بەهانەیەک بدۆزێتەوە بۆئەوەی چەند سەعاتێک لە ماڵدور کەوێتەوەو بچێتە لای ئەو خێزانەی کە بەدزی هێناویەتی و کاتێک لەوێ بەسەر ببا.
    پێغەمبەری خۆشەویستمان صلی الله علیه وسلم دەفەرمێ (أعلنوا النكاح. رواه ابن حبان) نیکاح ئیعلان بکەن.
    زەواجی مسیار (وەصفەیەکی) خەلیجییە چارەیەکی سەقەت بۆ کێشەیەک لە کێشەکانی دەوڵەتە پترۆڵیەکانە.
    ئەو پترۆلەی لای هەندێکیان تەنها ( ورگ گەورە و عە‌قڵ بچوک دەکات لەپێناوی دژایەتی یان شێواندنی ئەو ئیسلامە بەکاردێت).
    دەڵێن زەواجی مسیار مەبەست لێی چارەسەری بە(داوای لێبوردنەوە ) کێشەی قەیرە کچەکانە !!!
    بەڵام گەنجەکانی خەلیجی روو لە جەزائیرو تونس و مەغریب و پێشتریش لەسوریا...یان دەکرد .
    ئیتر بە پێی زەواجی مسیار کابرا بۆی هەیە ژنێک بهێنێ ئافرەتەکە تەنازولی لەمافی (نەفەقەو مانەوە) دەکات .... بە یاسای مسیار چییەکان نەک (قەیرە کچ) بەڵکو (جحێڵە کچێکی) هەژار دەهێنێ و لەنییەتیشی دایە طەڵاقی بدا ...پاش ئەوەی شەهوەتە پیسەکەی تێرکرد ... بەنامەیەک یان بەتەلەفۆنێک طەڵاق نامەی بۆ دەنێرێ .... کێشەی قەیرە کچ چارەسەر نەکراو ... هی بێوەژنیشی بەسەر هات کارەساتیشە گەر منداڵی لێهەبێ ... .
    ئاخر مسیار لە (سار يسير سيرا ) لەرۆیشتن و تێپەڕ بوونەوە هاتوە (التسيار) تەفعیلی ئەو رۆیشتن و سەیرەیە.
    لە ئیسلامدا رێدراوە زیاد لە ژنێک بهێنرێ دڵخۆش و سەربەرزین بەیاساکانیخوای پەروەردگار تا (تەعەدود) هەبێ وەکو چارە بۆ هەموو ئەو کێشانە نازانم لەبەر چی رووبکرێتە زەواجی مسیار ؟ دەکرێ لە رێی زەواجی ئاساییەوە ئافرەتەکە گەر ویستی لە هەندێک مافی خۆی خۆشبێ.
    لای ئیمام مالیک باسی جۆرە زەواجێک کرا وەکو مسیار وایە ئیمام مالیک فەرموی خێری پێوەنییە.
    (قال مالك: وهذا بالعراق النهارية، فقيل لمالك: ما النهارية؟ فقال: قوم يتزوجون على أن لا يأتيها إلا نهارا ولا يأتيها ليلا، قلت له: ما سمعت بهذا، قال: بلى، هذا فيهم قديم، قيل لمالك: أفتكره ذلك؟ قال: نعم مكروه ولاخير فيه.... البيان والتحصيل (4/ 309))
    زەواج (بەنییەتی طەلاق) واتە کەسێک ژن بهێنێ و لە نییەتی دابێ دوای ماوەیەک طەڵاقی بدات .
    خەلیجییەکان کە بۆ خوێندن دێنە ئەوروپا ئافرەتێکیان دەخواست و تاخوێندنیانتەواو دەکرد دوا تر طەڵآقیان دەداو نەبای هێناوە نەباران ...
    ئەو جۆرە زەواجانە هیچی زەواجی شەرعی نیین دەکرێ وەکو مەرجەکانی( عەقد ) ی شەرعی لێبێتە دی بەڵآم مەبەست و ئەو هەدەفەی زەواج دەیپێکێ بەهیچ جۆرێک بەوزەواجانە نایێتە دی.
    (سوکنەت و خۆشەویستی و تەبایی و جنس و پاراستنی نەسل ) هەموو ئەوانە لە زەواجی شەرعی دابین دەکرێ، بەڵام زەواجێک تەنها جنسی بێت دور لەوانی تر ئەو زەواجە نییە کە ئیسلام خەڵکی بۆ هانداوە .
    شەیخ بن عوسەیمین رەحمەتی خوای لێبێ سەرەتا ئەو جۆرە زەواجەی پێشەرعی بوودوای ئەوەی خەڵکێک خراپ بەکاریان هێنا ئیتر بەباشی نەزانی .
    شەیخ (ئەلبانی) یش پێی حەرامە لەبەر ئەوەی رێک پێچەوانەی ئەو ئایەتە دێتەوە :
    (ومن آياته أن خلق لكم من أنفسكم أزواجا لتسكنوا إليها وجعل بينكم مودة ورحمة)
    ئەو بابەتە زۆر لەوە زیاتر هەڵدەگرێ و دەزانم چەند (شێوە یان بەرواڵەت بەڵگەیەک) دەهێننەوە بەڵام لەراستیدا هیچیان بەڵگە نین و بەبەڵگە ناڕۆن.
    ئەمێدەوارم ئەو پرۆژەیە سەر نەگرێ و زۆر لەوە دڵنیام ئەو جۆرە پرۆژەیە زیانی زۆر زیاترە لە سودی.
    بەڵێ بۆ ئەو (تەعەددودەی) لە قورئان دا هاتوە و نەخێر بۆئەو جۆرە زەواجانە.
    خوای پەروەردگار کۆمەڵەکەمان مەحفوزکات لەو جۆرە زەواجە.
    ئەوە بۆچونی منەو وای لێحاڵی بوویمە ریزیشم هەیە بۆ رای بەرامبەر بەڵام پێم هەڵەیە.

    مامۆستا سەرباز محمد
    • تەعلیقاتى بلوجر
    • تەعلیقاتى فەیسبوک

    0 التعليقات:

    إرسال تعليق

    Item Reviewed: زەواجی مسیار .. Rating: 5 Reviewed By: tweshu
    Scroll to Top