سه‌ره‌كی ترین سیفه‌تی به‌رزی ئه‌م ئیسلامه كه‌جیای ده‌كاته‌وه له‌سه‌راپا بیردۆزه‌و به‌رنامه‌كانی تر كامڵێتی و گشتگیریه‌تی كهسهراپا لایه‌نه‌كانی ژیانی ئاده‌میزادی داگیركردووه و هیچ لایه‌نێكی فه‌رامۆش نه‌كردووه، كهموسڵمان به‌هیچ جۆرێك پێویستی به‌خۆچواندن و لاسایی بێگانه كردنه‌وه نه‌بێت نهلهبیروباوهر نهلهگوفتارو نهلهكردار......
ئه‌وه‌تا خوای گه‌وره له‌چه‌ندان ئایه‌تدا به‌رگری لهپێغهمبهرهكهی (صلی الله علیه وسلم) ده‌كات كهشوێن هه‌واو ئاره‌زوی گاور‌و جوله‌كه و هاوهاوبهش دانه‌ران بكه‌وێت:-
1- (ثُمَّ جَعَلۡنَٰكَ عَلَىٰ شَرِيعَة مِّنَ ٱلۡأَمۡرِ فَٱتَّبِعۡهَا وَلَا تَتَّبِعۡ أَهۡوَآءَ ٱلَّذِينَ لَا يَعۡلَمُونَ) (الجاثية :١٨)
واتە: له‌وه‌ودوا ئێمه تۆمان ئه‌ی محمد صلی الله علیه وسلم خستۆته سه‌ر به‌رنامه‌یه‌کی ڕاست و ڕه‌وان له هه‌موو کار‌و بارێکی ئه‌م ئاینه‌دا، که‌واته شوێنی بکه‌وه و لێی لامه‌ده، نه‌که‌ی شوێنی هه‌واو ئاره‌زووی ئه‌وان بکه‌ویت که نازانن و نافامن.
2-( وَكَذَٰلِكَ أَنزَلۡنَٰهُ حُكۡمًا عَرَبِيّاۚ وَلَئِنِ ٱتَّبَعۡتَ أَهۡوَآءَهُم بَعۡدَ مَا جَآءَكَ مِنَ ٱلۡعِلۡمِ مَا لَكَ مِنَ ٱللَّهِ مِن وَلِيّ وَلَا وَاق) (الرعد :٣٧)
واتە: هه‌ر به‌و شێوه‌یه (پێشتر کتێبی ئاسمانیمان به زمانی جۆراو جۆر ڕه‌وانه کردووه) قورئانمان وه‌کو داوه‌رێك به‌عه‌ره‌بیه‌کی پاراو دابه‌زاندووه، سوێند به‌خوا ئه‌گه‌ر شوێنی ئاره‌زووه‌کانی ئه‌وان بکه‌ویت، دوای ئه‌وه‌ی زانستی و زانیاری ته‌واوت (له‌لایه‌ن خواوه) بۆ هات، ئه‌وه هیچ پشتیوان و پارێزه‌رێکت نی یه له سزای خوا بتپارێزێت.
3-( وَلَئِنۡ أَتَيۡتَ ٱلَّذِينَ أُوتُواْ ٱلۡكِتَٰبَ بِكُلِّ ءَايَة مَّا تَبِعُواْ قِبۡلَتَكَۚ وَمَآ أَنتَ بِتَابِع قِبۡلَتَهُمۡۚ وَمَا بَعۡضُهُم بِتَابِع قِبۡلَةَ بَعۡضۚ وَلَئِنِ ٱتَّبَعۡتَ أَهۡوَآءَهُم مِّنۢ بَعۡدِ مَا جَآءَكَ مِنَ ٱلۡعِلۡمِ إِنَّكَ إِذا لَّمِنَ ٱلظَّٰلِمِينَ) (البقرة :١٤٥)
واتە: سوێند به‌خوا ئه‌گه‌ر بچیت بۆ لای ئه‌وانه‌ی كتێبیان بۆ هاتووه، به هه‌ر به‌ڵگه‌یه‌ك بته‌وێت شوێنی ڕاستی بكه‌ون و ڕووبكه‌نه ڕووگه‌ی تۆ، ڕووی تێناكه‌ن و به‌قسه‌ت ناكه‌ن، تۆش هه‌رگیز شوێنكه‌وته‌ی ڕووگه‌ی ئه‌وان نابیت، ئه‌وانیش هه‌ندێكیان شوێنكه‌وته‌ی ڕووگه‌ی هه‌ندێكی تریان نین، سوێند به‌خوا ئه‌گه‌ر تۆ شوێن هه‌واو ئاره‌زووی ئه‌وان بكه‌ویت، دوای ئه‌وه‌ی زانیاری ته‌واوت پێڕاگه‌یه‌نرا له‌م باره‌یه‌وه، بێگومان تۆ ده‌چیته ڕیزی سته‌مكارانه‌وه (ئه‌سته‌مه تۆ وابیت، ئه‌ی فرستاده‌ی خوا).
4- ( وَلَن تَرۡضَىٰ عَنكَ ٱلۡيَهُودُ وَلَا ٱلنَّصَٰرَىٰ حَتَّىٰ تَتَّبِعَ مِلَّتَهُمۡۗ قُلۡ إِنَّ هُدَى ٱللَّهِ هُوَ ٱلۡهُدَىٰۗ وَلَئِنِ ٱتَّبَعۡتَ أَهۡوَآءَهُم بَعۡدَ ٱلَّذِي جَآءَكَ مِنَ ٱلۡعِلۡمِ مَا لَكَ مِنَ ٱللَّهِ مِن وَلِيّ وَلَا نَصِيرٍ) (البقرة :١٢٠)
واتە: هه‌رگیز جوله‌كه و گاوره‌كان له تۆ (ئه‌ی محمد (صلی الله علیه وسلم)، ئه‌ی ئیماندار) ڕازی نابن، هه‌تا به ته‌واوی شوێن ئاین و به‌رنامه‌یان نه‌كه‌ویت، پێیان بڵێ: به‌ڕاستی هه‌ر به‌رنامه‌ی خوا (ئاینی ئیسلام، شایسته‌ی ئه‌وه‌یه كه هه‌موولایه‌كمان شوێنی بكه‌وین) هیدایه‌تی ڕاست و دروست هه‌ر لای ئه‌وه، خۆ ئه‌گه‌ر شوێن ئاره‌زووه‌كانی ئه‌وان بكه‌ویت پاش ئه‌وه‌ی زانیاری و زانستیت پێگه‌یشتووه، ئه‌وه بزانه كه له لایه‌ن خواوه هیچ سه‌رپه‌رشتیاری و یارمه‌تییه‌كت ده‌ست ناكه‌وێت.
وه پێغه‌مبه‌ری خۆشه‌ویست (صلی الله علیه‌وسلم) ڕێگری و نه‌هی له ئوممه‌ته‌كه‌ی كردووه كه لاسایی و ته‌قلیدی بێگانان بكه‌ن:
1.(لتتبعن سنن من كان قبلكم شبرا بشبر وذراعا بذ راع حتى لو دخلوا جحر ضب لدخلتموه......)
واتە: شوێن ڕێچکەو ڕەوشتى ئوممەتانەى پێشووتان دەکەون بست بە بست و گەز بە گەز بە جۆرێک ئەگەر ئەوان خۆیان بکەن بە کونى بزنمژەشدا ئێوەش دەچنە ناوى...
2. (من تشبە بقوم فهو منهم ). واتە: هەرکەسێک خۆى بچوێنێت بە هەر نەتەوەو گەلێک ئەوە لەوانە.
وه له‌چه‌ندان شوێنی تردا به (خالفوا المشركین....) ( خالفوا المجوس...).. پێچەاونەى هاوبەش دانەران و مەجوس بکەن....به‌ڵام زۆر به داخه‌وه ئه‌مڕۆ كه خه‌ریكه ڕه‌وشت و ئاكار و بگره عیباده‌ته‌كانمان ئاوێته ده‌كه‌ین به ڕه‌وشت و سیمای بێگانانه له گاور‌و جوله‌كه به‌تایبه‌تی زۆرێك له‌خوشكان و برایانی خوێندكار‌و قوتابی له‌ناو مه‌ڵبه‌نده‌كانی خوێندندا ڕه‌سه‌نایه‌تی ئیسلامی خۆیان ون كردووه و به‌ته‌واوه‌تی خۆیان تواندوه‌ته‌وه له زۆر لایه‌نه‌وه
له‌وته‌و گوفتار،له‌سیماو ڕوخسار ، له ڕه‌وشت و ئاكار، له‌پۆشاك و شێوه‌ی جل و به‌رگ و داهێنان و بڕینی قژ...له مل كردنی خاچ، به‌سوك ته‌ماشاكردنی پۆشاكی كوردی‌و بوونه به‌عه‌یبه‌و جێ گرتنه‌وه‌ی پانتۆڵ وشانتۆل َو شه‌بقه‌و پۆشاكی به‌ناو هونه‌رمه‌نده ڕوخاوه‌كان، زیندوكردنه‌وه‌ی یاده‌كانی ئه‌وان و مراندنی یادوو جه‌ژنه ئاینیه‌كان و گرنگی دانی زۆر به سه‌ری ساڵ، جه‌ژنی له‌دایك بوون، خۆشه‌ویست كردنی به‌ناو (بابا نوێل)ه‌كان له‌لای منداڵانی كورد ، لاسایی كردنه‌وه‌یان له زۆر بواری تری ژیاندا وه‌ك جلی بووك و فوو كردن له‌مۆم و ده‌قیقه‌یه‌ك وه‌ستان بۆ شه‌هیدان و خاوه خاو كردن له به‌ڕێ كردنی جه‌نازه‌و ده‌هۆڵ و بۆق لێ دان بۆی و به ڕه‌سمی كردنی بۆینباخ و به‌دین ته‌ماشاكردنی ئه‌ڵقه‌ی زه‌واج ـ كهلهبنهڕهتداـ مستیله‌ی نقێمدار دروسته ـ وه گۆڕینی ساڵ و مانگ و هه‌فته بگره سه‌عاتی ئیسلامی ڕه‌سه‌ن به كاتی گاوروو جوله‌كه‌و هه‌وڵدان بۆ گۆڕینی ئهلف و بێ ی كوردی به لاتینی......و چه‌ندان شتی تر . كه‌واته خۆ چواندن بریتی یه له : لاسایی كردنه‌وه‌ی بێ بڕوایان به هه‌رجۆره بوارێكی تایبه‌ت به‌وانه‌وه له بیر‌و باوه‌ڕو په رستش و عادات و جه‌ژن و سلوك و ڕه‌وشتی تایبه‌تیانه‌وه : ئه‌وانه‌ش حه‌رامه‌و دروست نییە وه‌ك:
1. بواری عه‌قیده: به گه‌وره زانین و سنور به‌زاندن له گه‌وره‌كردنی ناودارو پێاوانیان: خواى گەورە دەفەرموێت: (اتَّخَذُواْ أَحْبَارَهُمْ وَرُهْبَانَهُمْ أَرْبَابًا مِّن دُونِ اللَّهِ)
واتە: (گاور‌و جوو) حاخام و قەشەكانی خۆیان كردۆتە پەروەردگاری خۆیان لە جیاتی خوا (ملكەچ و فەرمانبەرداریانن، ئەوانیش بەئارەزووی خۆیان شتیان بۆ حەڵاڵ یان حەرام دەكەن).
2. جه‌ژن: سه‌ری ساڵ ـ جه‌ژنی فصح ـ نه‌ورۆز ـ عید میلاد . ئیماى عومەر (ڕەزاى خواى لێ بێت) فەرمویەتى: (اجتنبوا أعداء الله فى أعيادهم). واتە: خۆتان بپارێزن و خۆ بە دوور بگرن لە دوژمنانى خوا لە جەژنەکانیاندا.
3. په‌رستش: پارشێو نه‌كردنیان ـ به‌ربانگ دره‌نگ كردنه‌وه ـ زیادو كه‌م كردنی به پێ ی ئاره‌زووی خۆیان ـ به هیچ جۆرێك نوێژ نه‌كردنیان به نه‌عله‌وه.
4. ڕه‌ووشت و ئاكا ری تایبه‌تیان : سمێڵ درێژ كردن و ڕیش تاشین ـ ڕووتی ئافره‌تیان ـ شێوه‌ی داهێنان ـ جل و پۆ شاكیان ـ سڵاو كردنیان .
ئه‌وانه‌ش كه حه‌رامه خۆ چواندن پێ یان ئه‌مانه‌ن :
1. بێ بڕوایان: عبدالله‌ی كوڕی عمر جۆره پۆشاكێكی له به‌ردابوو پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) پێ ی فه‌رموو: ( أن هذه من ثياب الكفار فلا تلبسهما) واتە: ئەمە لە بۆشاکى بێ بڕوایانە لەبەرى مەکە.
2. هاوبه‌ش دانه‌ران: ( مُنِيبِينَ إِلَيۡهِ وَٱتَّقُوهُ وَأَقِيمُواْ ٱلصَّلَوٰةَ وَلَا تَكُونُواْ مِنَ ٱلۡمُشۡرِكِينَ , مِنَ ٱلَّذِينَ فَرَّقُواْ دِينَهُمۡ وَكَانُواْ شِيَعاۖ كُلُّ حِزۡبِۢ بِمَا لَدَيۡهِمۡ فَرِحُونَ) (الروم :٣٢)
واتە: خه‌ڵکینه: ڕوو بکه‌نه په‌روه‌ردگارتان، به‌ملکه‌چی بگه‌ڕێنه‌وه بۆلای، له‌و بترسن و خۆتان له سزای بپارێزن، نوێژه‌کانیشتان به‌چاکی ئه‌نجام بده‌ن، مه‌بن به‌و که‌سانه‌ی که شه‌ریك و هاوه‌ڵی بۆ بڕیار ده‌ده‌ن. له‌وانه‌ی که ئاینه‌که‌یان به‌ش به‌ش کردووه‌و بوونه‌ته چه‌نده‌ها گرۆو ده‌سته (بڕوایان به‌هه‌ندێکی هه‌یه‌و بڕوایان به‌هه‌ندێکی نی یه‌و کوێرانه شوێن ڕابه‌ره‌که‌یان ده‌که‌ون) هه‌ر گرۆو پارتێکیش دڵخۆش به به‌رنامه‌و نه‌خشه‌و پلانی خۆیان (وا ده‌زانن چاکترین ڕێبازیان گرتۆته‌به‌ر).
3. أهل كتاب: پێغەمبەرى خوا(صلى الله علیه وسلم) دەفەرموێت: ( لعن الله اليهود والنصارى اتخذوا قبور انبياء هم مساجد). واتە: نەفرەتى خوا لە جولەکەو گاور بێت گۆڕى پێغەمبەرەکانیان دەکرد بە مزگەوت.
4. مه‌جووس: لە بە گەورەگرتنى پاشایانیان..
5. الجاهلیه: خواى گەورە دەفەرموێت: ( .... وَلَا تَبَرَّجۡنَ تَبَرُّجَ ٱلۡجَٰهِلِيَّةِ ٱلۡأُولَىٰۖ ....) (الأحزاب :٣٣)
واتە: ...... زینه‌ت و جوانی خۆتان ده‌رمه‌خن وه‌کوو سه‌رده‌می نه‌فامی یه‌که‌م...
وه‌ك سفوری ، ده‌مار گیری ، شانازی كردن به حه‌سه‌ب و تانه‌دان له نه‌سه‌بی یه‌كتری ، گریان و واوه‌یلا كردن بۆ مردوو
6. شەيطان: پێغەمبەرى خوا(صلى الله علیه وسلم) دەفەرموێت: ( به چه‌پ مه‌خۆن و مه خۆنه‌وه چونكه شەیتان به چه‌پ ده‌خوات و ده‌خواته‌وه)
7. ئاژه‌ڵ / وه‌ك دهنوكدانی كه‌ڵه شێرسهجدهبردن ـئاوڕ دانه‌وه له نوێژ وه‌ك ڕێوی ـ وه‌ك سه‌گ ده ست و مه‌چه‌ك دانان له سه‌جده‌دا ـ دانیشتنی مه‌یمون ...
8. پێغەمبەرى خوا(صلى الله علیه وسلم) دەفەرموێت: (لعن الله المخنثين من الرجال والمترجلات من النساء) واتە: نەفرەتى خوا لەو پیاوانەى خۆیان دەکەن بە ئافرەت و ئەو ئافرەتانەى خۆیان دەکەن بە پیاو.
به‌ڵام هه‌ندێ بواری گشتی كه تایبه‌ت نی یه به خۆیانه‌وه دروسته وه‌ك :
ــ پیشه‌سازی و كشت و كاڵ و هونه‌ری جه‌نگ و ئا مێره‌كانی پێش كه‌وتنی شارستانی وه‌ك : فڕۆكه ـ ئوتومبیل ـ كۆمپیوته‌ر و ئامێره‌كانی بواری پزیشكی و ....هتد.
ــ عومه‌ره‌ی كوڕی خەطاب و أبوموسی(ڕەزاى خوایان لێ بێت) کە ( هورمزان) و (أبو لؤلؤة)یان له‌به‌ر صناعه هێنایه ناو شار چونكه له ئاسنگه‌ری دا شاره‌زا بوون.
ــ وتیان ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا ( صلی الله علیه وسلم) پاشا‌كان هیچ نامه‌یه‌كی بێ مۆر وه‌رناگرن ، ئه‌ویش فه‌رمانی كرد به قاڵ كردنی مستیلهك و كردنی به مۆر له سه‌ری نوسرا بوو (محمد رسول الله)
ــ (تەمیمی داری) چوو بۆ شام مینبه‌ری سێ پلیكانه‌ی بینی خه‌ڵكی له سه‌ری وتاریان ده‌دا هێنایه‌وه بۆ مه‌دینه .
ــ پێغه‌مبه‌ری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) عابایه‌كی تایبه‌تی هه‌بوو بۆ پێشوازی له وه‌فدو میوانه‌كانی .
ــ مامه‌ڵه كردن له‌گه‌ڵیان : پێغه‌مبه‌ری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) زرێ یه‌كه‌ی لای جوله‌كه‌یه‌ك دانا بوو به ڕههن له جێ ی صاعێك جۆ .
ــ فێر كردنی مناڵانی موسوڵمانان له‌لایه‌ن دیله خوێنه‌واره‌كانی به‌در .
ــ ترتیباتی كاروباری ده‌وڵه‌ت له سه‌رده‌می عمری كوری خطاب(ڕەزاى خواى لێ بێت) .
كه‌واته با ڕه‌سه‌نایه‌تی خۆمان بپارێزین .
وأّّّّّّّّّخر دعوانا أن الحمد لله رب العالمين ..
0 التعليقات:
إرسال تعليق