• نوێ

    الجمعة، 29 نوفمبر 2013

    بەربانگى لەگەڵ کۆمەڵێک شەبەکدا کردەوە کە بەڕۆژوو نابن...!!


    لە درێژەى بەرنامەکەیدا حاجى کاروان سەردانى میحوەرێکى پارتى کردوو خواردنى بەربانگى ڕەمەزانى بۆ کۆمەڵێک شەبەک ڕێکخست کە بەڕۆژوو نابن..!!
    لە درێژەى زنجیرەکانى بەرنامەى (ڕەمەزان کۆماندەکاتەوە) کە تەرخان کراوە بۆ بەسەر کردنەوەى کوژراوەکانى پێشمەرگەو کەسوکارەکانیان حاجى کاروان سەردانى فەوجى یەکى پارتى کرد لە میحوەرى خازر کە زۆربەیان شەبەک و شیعەن و بەرپرسەکەیان عەقید مەحمودى شەبەکە کە لە داوێن پیسیدا ناسراوە..!!
    دواى ئەوەى بە پانتۆڵ و کراسەوە حاجى کاروان ووتارێکى جیهادى پێشکەش کردن..!! هانى دان لەسەر خۆبەکوشت دان و کوژراوەکانیانى بە شەهید لە قەڵەمداو دوژمنەکەشیانى بە تیرۆریست ناساند..!
    حاجى لە کاتى ووتارەکەیدا کۆمەڵێک پێشمەرگە لە دوایەوە وەستابوون دەموچاویان گاڵتەجاڕى پێوە دیاربوو..بە جۆرێک دواتر گاڵتەجاڕیەوە لێیان پرسى بوو: ئێمە حوکممان چییە؟ ووتبووى: ئێوە موجاهیدى ڕاستەقینەن..!!
    دواتر حاجى پێشنوێژى بۆ کردن کە تەنها چەند کەسێکى کەم و ستافى بەرنامەکەى خۆى نوێژیان لە دوایەوە کرد...!!!
    شایەنى باسە ئەو پارتییەى ئەمڕۆ یەکگرتوو بە موجاهید و کوژراوەکانیانى بە شەهید ناودەبات لە بادینان چەندان ئەندامى یەکگرتویان کوشت و چەند بینایەکیان سوتاندن....!!







    • تەعلیقاتى بلوجر
    • تەعلیقاتى فەیسبوک

    0 التعليقات:

    إرسال تعليق

    Item Reviewed: بەربانگى لەگەڵ کۆمەڵێک شەبەکدا کردەوە کە بەڕۆژوو نابن...!! Rating: 5 Reviewed By: tweshu
    Scroll to Top