• نوێ

    الجمعة، 29 نوفمبر 2013

    ڤیدیۆ: مۆسیقا مەبەنە ناو مزگەوت


    یەكێك لەو دیاردە ناشیرین و ناشەعییانەی لە زۆربەی مزگەوتەكاندا دەبینرێت نەكوژاندنەوەو بێ‌ دەنگ نەكردنی زەنگی مۆبایلە لە كاتی هاتنە ناو مزەگەوت و نوێژەكاندا, بە جۆرێك بۆتە شتێكی ئاسایی و خەڵكی ئولفەتییان پێوە گرتووە بەوەی لە ناوەڕاستی نوێژدا زەنگی پڕ لە دەنگی شەیتانی مۆسیقای مۆبایلی نوێژخوێنێك كەشی ئیمانی لە هەمووان تێك دەدات,


    ئەم دیمەنە لەسەر ئەو بابەتەیەو باس لەوە دەكات كەسمان پێمان خۆش نییەو ڕازی نابین خەڵكانێك بە ئامێری مۆسیقاو تەپڵ و عود و كەمانەوە بێنە ناو مزگەوت و بە لامانەوە غەریب و ناشیرینە, كەچی خۆمان كەسی وامان هەیە نەك هەر ئامێرەكانی هێناوەو لە باخەڵیدا هەڵیگرتوون, بگرە لێشی دەدات و زۆرجار گۆرانیشی تێكەڵاوە...
    خوای گەورە وامان لێ‌ بكات پابەندی سیفاتە جوانەكان بین و یارمەتیمان بدات لە تاوان و سەرپێچی و ناشەرعییەكان خۆمان بپارێزین.
    • تەعلیقاتى بلوجر
    • تەعلیقاتى فەیسبوک

    0 التعليقات:

    إرسال تعليق

    Item Reviewed: ڤیدیۆ: مۆسیقا مەبەنە ناو مزگەوت Rating: 5 Reviewed By: tweshu
    Scroll to Top