(سیرین) هەولی بێوچانی خۆیدا بۆ ئەوەی نیوەی تری باوەری تەواو بکات کە مەبەستی ژن هێنان بوو، پاش ئەوەی هاوەلی بەرێزی پێغەمبەر درودی خوای لێبیت (ئەنەسی کوری مالک) (سیرین) ی ئازاد کرد ئینجا (سیرین) پاش ئەوەی ئیش و کارەکەی زۆر بەرەو پێش چوو خۆی وەستایەکی کارامەی دەست رەنگین بوو لە دروست کردنی مەنجەل و قاپ وقاچاخ.
پاش گەران و سوران لە دەست نیشان کردنی ئافرەتێکی چاک و خاوەن باوەر ئافرەتێکی دۆزییەوە کە ناوی (سەفیە) بوو (خزمەت کار) بوو لای مالی خەلیفەی باوەرداران (ئەبوبەکری سدیق) رەزای خوای لێبیت، ئەم ئافرەتە تابلێی جوان و قەشەنگ و خاوەن ئاین و ئەدەب و ئەخلاق بوو، زۆر لەلای دایکی ئیمان داران خاتوو (عایشە) رەزای خوای لێبیت خۆشەویست بوو، پاش ئەوەی ئەم ئافرەتەی دۆزییەوە چووە پێش بۆ داوا کردنی لە خەلیفەی باوەرداران (ئەبوبەکری سدیق) رەزای خوای لێبیت، خەلیفە وەک باوکێکی بەوەفا بەبەزەیی بەرامبەر کچە بچکۆلەکەی کەوتە سۆراخ وەرگرتنی کورەکە کە(سیرین) بوو خەلیفەی باوەرداران ئەبوبەکر پرسیاری زاوایی لە خاوەنەکەی کرد کە هاوەلی بەرێزی پێغەمبەر (دروودی خوای لهسهر بێت) (ئەنەسی کوری مالک) بوو. ئەنەس وتی: ئەی خەلیفە (سیرین) کورێکی زۆر باشە من ئەی ناسم کاتێک کە مندال بوو خالیدی کوری وەلید لە شەری (عین التەمر) لە خوار شاری کوفە بە ئەسیری هێنایی خۆی و چل مندالی تر، وە (سیرین) بەبەر من کەوت بەراستی خاوەن ئەدەب و ئاینە، خەلیفە ئەبو بەکرد رازی بوو (سەفیە) بدات بە( سیرین) وەک باوکێکی دلسۆز ئەم ئافرەتەی دا بە شوو و ئاهەنگێکی خۆشی بۆ سازدا کە لە شاری مەدینە کەم وێنە بوو. لە کاتی مارەکردنی ئەم ئافرەتە لە (سیرین) هەژدە هاوەلی پێغەمبەر (دروودی خوای لهسهر بێت) کە لە شەری (بەدر) بەشداریان کردبوو ئامادە بوون، وە هاوەلی بەرێزی پێغەمبەر (دروودی خوای لهسهر بێت) کە نووسەری (قورئان) بوو (ئوبەی کوری کەعب) دوعای بۆ سیرین کرد و هەر هەژدە لە هاوەلی بەرێزی پێغەمبەر (دروودی خوای لهسهر بێت) کە بەشداری شەری بەدریان کردبوو وتیان ئامین. لەکاتی رازاندنەوەی ئافرەتەکە سێ لە دایکی باوەرداران بە دەستی خۆیان رازاندیانەوە، لە بەروبومی ئەم ژن هێنانە پیرۆزە خوای گەورە کورێکی پێ بەخشین ئەمییش (محمدی کوری سیرین) بوو، وەرن با پێکەوە باسی ئەم پیاو چاکە بکەین بزانین کێ یە ئەم کەسە خوا پەرستە دونیا نەویستە ؟؟
(محمدی کوری سیرین) دوو سال مابوو لە خیلافەتی (عوسمانی کوری عەفان) رەزای خوای لێبیت لە دایک بوو لە مالێکی پر لە ئیمان و ئەدەب و ئەخلاق، کاتێک گەورە بوو مزگەوتی پێغەمبەری خوا (دروودی خوای لهسهر بێت) نزیکترین شوێن بوو لەم کورە گەنجە زۆر بەخت هاوەلی بوو، چونکە هێشتا زۆرێک لە هاوەلە بەرێزەکانی پێغەمبەر (دروودی خوای لهسهر بێت) ی خوا رەزای خوایان لێبیت مابوون و زۆرێک لە تابیعیە بەرێزەکان لەوانە (زەیدی کوری سابت و ئەنەسی کوری مالک وعومرانی کوری حوسین وعبداللەی کوری عەباس وعبد اللەی کوری عومەر وعبد اللە ی کوری زوبێر و ئەبو هوریرە). لەسەر دەستی ئەم هاوەلە بەرێزانەی پێغەمبەر(دروودی خوای لهسهر بێت) و رەزای خوایان لێبیت پەروەردە بوو باشترین پەروەردە، زانستی شەرعی و فەرمودەی پێغەمبەری خوا سەلامی خوای لێبیت وەرگرت . ئینجا ئەم گەنجە سەری خۆیان هەلگرت بۆ شاری (بەسرە)، شاری بەسرە لە سەردەمی خەلیفەی باوەرداران عومەری کوری خەتاب رەزای خوای لێبیت دروست کرا بوو شاریکی پر پیت و بەرەکەت بوو، پێگەی سەربازی بوو بۆ موسلمانان . (محمدی کوری سیرین) لە شاری بەسرە ژیانی خۆی کرد بووە دوو بەش: بەشی یەکەم :_ بەشێکی رۆژەکەی بۆ وەرگرتنی زانیاری شەرعی وعیبادەت کردن. بەشی دووەم :_ بەشێکی دیکەی بۆ کەسابەت کردن بۆ دابین کردنی بژێوی ژیانی . کاتێک دونیا بە نوری خوای پەروەردگار رووناک ئەبۆوە ئەچوو بۆ مزگەوت خەلکی فێر ئەکرد وخۆی فیری زانست ئەکرد، وەکاتیک رۆژ بەرز ئەبۆوە ئەچوو بۆ بازار بۆ ئەوەی بژێوی رۆژانەی خۆی پەیدا بکات، وە هەروهها کاتێک شەو ئەهات لە مالەکەی خۆی قورئانی پیرۆزی لە شەونوێژدا ئەخوێند نزاو پارانەوەی ئەکرد تاوکو دراوسێکانی بەزەییان پێ ئەهاتەوە کە چۆن وا ئەگرێت وقورئان ئەخوێنێت. لەرۆژدا چۆن بەناو بازارەکاندا ئەهات و ئەچوو خەلکی ئاگادار ئەکردەوە ئەی ترساندن بە ئاگری دۆزەخ کە نەکەن فرت و فێل بکەن لە کاتی کرین و فرۆشتن، وەهەروهها قسەی نەستەقی زۆر خۆشی هەبوو بۆ دل نەوایی خەلک نەک مچ ومۆر وەک هەندیک لە خەلکان، بەلام بە بێ ئەوەی لە رێزی خۆی کەم بکات . کاتێک خەلک ئەیان بینی لەناو بازاردا نقوم ببون لە گوناه و فێل کردن کە ئەویان ئەبینی رائەچلەکان و زیکری خوایان ئەهاتەوە بیری. زۆر چیرۆک هەیە کە تیایدا ئەم کەڵە پیاوە چۆن نەیهێشتووە خەلک تیایدا تووشی گوناه ببن . جارێکیان لەنیوان ( محمدی کوری سیرین) وکابرایەک کێشەیەک هەبوو لەسەر دوو درهەم کە کابرا دوو درهەمەکەی کەوتبوە لای ئەم، ئینجا( محمدی کوری سیرین) سوێندی خوارد کە ئەم دوو درهەمە لای ئەمە... کابرا:_ سوێند ئەخویت کە لای منە. (محمدی کوری سیرین) :_ بەلێ سوێند ئەخۆم کە ئەم دوو درهەمە لای تۆیە، سوێندی خوارد . خەلک سەریان سورما!!! :_ پیان وت ئەی ( باوکی بەکر) تۆ کابرایەکی ئەوندە خێر کەری دوێنی(چل هەزار) درهەمت کردە خێر بێ ئەوەی ئاوری لێبدەیتەوە بۆچی بۆ دوو درهەم سوێند ئەخویت!!!!!!!!!!!! (محمدی کوری سیرین) :_ بەلێ سویند ئەخۆم، چونکە بە خوای گەورە ئەزانم ئەم دوو درهەمە حەرامە من نامەوێت حەرام دەرد خواردی ئەم کابرایە بدەم !!!!!!!!! وە هەروها مەجلیسی (محمدی کوری سیرین) باسی خوای گەورە وخێر وچاکە و زانستی تیادا ئەکرا. جاریکیان دانیشتبوون کابرایەک وتی: حەجاجی کوری یوسفی سەقەفی کابرایەکی خراپ بوو وا بوو وا بوو. (محمدی کوری سیرین) فەرمووی: ئەی کوری برای خۆم (حەجاج ) تازە مردووە چوتەوە لای خوای گەورە، وە بزانە کە ئەگەرێتەوە لای خوای گەورە بچوک ترین گوناه لەلای تۆ لای خوای گەورە ئەوەیە کە قسەت بە (حەجاج) گوتووە زۆر گەورەیە، وە بزانە کوری برای خۆم خوای گەورە کاتیک (حەجاج) ئەگەرێتەوە لای خوای گەورە ئەوا هەرکەسێک کەوا زولمی لێ کردبن خوای گەورە تۆلەی لێ ئەسێنێتەوە، هەروهها ئەو کەسانەی کەوا زولمیان لە (حەجاج) کردووە خوای گەورە تۆلیان لێ ئەسێنتەوە. وە هەروها کاتێک ئەگەر یەکێک هاتبا بۆ لای بۆ ئەوەی بەرێ بکەوێت بۆ بازرگانی وسەفەر ئاموژگاری ئەکردو ئەی وت: ئاگداری خۆت بە گوناه نەکەی و رزقێکی(حەلال) پەیدا بکە . وە چیرۆکی (محمدی کوری سیرین) لەگەل (بەنو ئومەیە) زۆرە کە چۆن قسەی هەقی گوتووە تەنها لە خوای گەورە ترساوە و گویی نەداوە بە ملک ومال و سەروهت وسامان. ئەوهتا جاریکیان گەورەی (بەنو ئومیە) (عومەری کوری هەبیرەی فیزاری) ناردی بە شوێن (محمدی کوری سیرین) بۆ ئەوەی سەردانی بکات کە گهیشتە لای بەخێرهاتنی کرد وتی :_ سەرکردەی ئومەویەکان :_ ئەی باوکی بەکر چۆن شاری بەسرات جێ هێشت؟
محمدی کوری سیرین) :_ کاتێک بەجێم هێشتن زولم وستەم لەناویان بەربلاو بوو تۆش بێ ئاگابوویت گەورەم !!!!!( کوری برای (محمدی کوری سیرین) : _ چاوی لێ تروکاند مەبەستی ئاگداربە وا مەلێ . (محمدی کوری سیرین) :_ ئاوری لێ دایەوە پرسیار ناکرێت لە تۆ لە من پرسیار ئەکرێت خوای گەورە ئەفەرموێت (نەکەن شایەتی حەق بشارنەوە هەرکەسێک بیشارێتەوە ئەوا دلی ستەم کارە).
دوای(عومەری کوری هەبیرەی فیزاری) زۆر بەرێز و ئيحترام پێشوازی لێ کرد کیسەیەکی بۆ نارد سێ هەزار درهەمی تێدا بوو، بەلام رەتی کردەوە وەریبگرێت، کوری برای وتی: بۆچی وەرناگریت ؟
(محمدی کوری سیرین) :_ ئەم وایزانی من پیاوێکی باشم، ئەگەر من باش بم نابێت وەربگرم وە ئەگەر وا نەبێت ئەوا هەرنابێت وەریبگرم ،چونکە من شایەنی ئەم دیاریە نیم !!!!!!!!!!!!! بەلام خوای گەورە ویستی پیرۆزی وا بوو سەبرو تەحەمولی (محمدی کوری سیرین) تاقی بکاتەوە، بۆیە جارێکیان بایی (چل هەزار) درهەم (زەیت) رۆنی شلی کری لەکابرایەک، بەلام بە قیستی دواخراو، کاتێک کابرا رۆیشت سەری (هەمبانە) کەی کردەوە کە(زەیت) رۆنە شلەکەی تێدا بوو دیتی (مشکێکی) تۆپیوی تێدا بوو، لە دڵ ودەرونی خۆی وتی: ئەم رۆنە هەمووی پیس بووە، ئەگەر بیگەرێنمەوە لای کابرا ئەوا هەمووی بێ عەیب ئەفرۆشێت، هەلسا هەموی رژاند، ئینجا کابرا کاتی رۆژی دانی پارەکەی هاتبوو ئەمیش هیچی نەمابوو نەپارە و نەرۆن . بۆیە کابرا شکایەتی لێ کرد و ئەمیش پارەی نیە، بۆیە کردیانە بەندیخانە، لە بەندیخانهکابرایی پاسەوان کە بینی ئەم پیاوە (محمدی کوری سیرین) ئەوهندە عیبادەت وخوا پەرستە، دلی پێ سوتاو وتی: پاسەوان:_ ئەی پیاوی باش بۆ ناچیتەوە کاتی شەو بۆ مالەوە دوایی بەیانی بێتەوە ئێمە سیقەمان بە تۆیە. (محمدی کوری سیرین) :_ نەخێر شتی وا ناکەم بە خودا. پاسەوان:_ بۆچی خوا عافوت بکات ؟؟؟
(محمدی کوری سیرین) :_ نا تاوەکو من یارمەتیت نەدەم لە خیانەتی سەرکردەی موسلمانان . کاتێک هاوەلی بەریزی پێغەمبەر درودی خوای لێبێت (ئەنەسی کوری مالک) رەزای خوای لێبێت پێش ئەوەی وەفات بکات وەسیەتی کرد ئەگەر مرد ئەوا (محمدی کوری سیرین) بیشوات ونوێژی لەسەر بکات . لەبەر ئەوەی (محمدی کوری سیرین) لە بەندیخانە بوو خەلک هاتن بۆ لای سەرکردەی موسلمانان کەوا رێگا بدات بە (محمدی کوری سیرین) بێتە دەرەوە بۆ ئەوەی وەسیەتەکەی هاوەلەی بەرێزی پێغەمبەر (دروودی خوای لهسهر بێت) (ئەنەسی کوری مالک) جێ بەجێ بکات، هاتن بۆ لای . خەلکەکە:_ فەرموو ئەی پیاوی چاک وەرە دەرەوە بۆ ئەوەی بێیت ئەم هاولە بەرێزە بشویت ونوێژی لە سەر بکەیت . (محمدی کوری سیرین) :_ نەخێر من نایەمە درەوە لەم بەندیخانە تاوەکو خاوەن قەرز رێگا نەدات!!!!! خاوەن قەرزەکە هات و رێگای پێدا ئینجا ئەم هاتە دەرەوە . بۆیە کاتێک هات و (ئەنەسی کوری مالک) ی شۆرد و نوێژی لە سەر کرد و شاردیانەوە لە گۆرستان، نەچوەوە مالەوە، چونکە لەبەر ئەوەی ووتی: تەنها ئیزنم بۆ ئەوە وەرگرتوە . (محمدی کوری سیرین) ژیا تاوەکو تەمەنی حەفتاو حەوت سال، ئینجا مال ئاویی لە دونیا کرد هەزاران رەحمەتت لێبیت ئەی (محمدی کوری سیرین).
(حەفسەی کچی راشد) کە یەکێک بوو لە ئافرەتە چاکەکانی سەردەمی خۆی ئەلێ دراوسێکمان هەبوو بە ناوی (مەروانی مەحمەلی) پیاوێکی زۆر باش و لە خوا ترس بوو وەفاتی کرد منیش زۆر دلم خەمبار بوو شە وبینیم لە خەو
پێم وت ..... (حەفسەی کچی راشد):_ ئەی باوکی عبد اللە خوای گەورە چی لەگەلتا کرد ؟
)مەروانی مەحمەلی):_ منی بردە بە هەشتەوە ..
)حەفسەی کچی راشد):_ دوایی چی تر؟؟
)مەروانی مەحمەلی):_ دوایی بەرزیان کردمەوە بۆ لای پێشینە چاکەکان . (حەفسەی کچی راشد) :_ کێت بینی لەم شوێنە ؟
مەروانی مەحمەلی) :_ حەسەنی بەسری و محمدی کوری سیرین).
باوکی زوبێر /
چاوەروان بن بۆ ئەلقەی.... یازدەهەم ....ان شاء الله............ (محمدی کوری سیرین) دوو سال مابوو لە خیلافەتی (عوسمانی کوری عەفان) رەزای خوای لێبیت لە دایک بوو لە مالێکی پر لە ئیمان و ئەدەب و ئەخلاق، کاتێک گەورە بوو مزگەوتی پێغەمبەری خوا (دروودی خوای لهسهر بێت) نزیکترین شوێن بوو لەم کورە گەنجە زۆر بەخت هاوەلی بوو، چونکە هێشتا زۆرێک لە هاوەلە بەرێزەکانی پێغەمبەر (دروودی خوای لهسهر بێت) ی خوا رەزای خوایان لێبیت مابوون و زۆرێک لە تابیعیە بەرێزەکان لەوانە (زەیدی کوری سابت و ئەنەسی کوری مالک وعومرانی کوری حوسین وعبداللەی کوری عەباس وعبد اللەی کوری عومەر وعبد اللە ی کوری زوبێر و ئەبو هوریرە). لەسەر دەستی ئەم هاوەلە بەرێزانەی پێغەمبەر(دروودی خوای لهسهر بێت) و رەزای خوایان لێبیت پەروەردە بوو باشترین پەروەردە، زانستی شەرعی و فەرمودەی پێغەمبەری خوا سەلامی خوای لێبیت وەرگرت . ئینجا ئەم گەنجە سەری خۆیان هەلگرت بۆ شاری (بەسرە)، شاری بەسرە لە سەردەمی خەلیفەی باوەرداران عومەری کوری خەتاب رەزای خوای لێبیت دروست کرا بوو شاریکی پر پیت و بەرەکەت بوو، پێگەی سەربازی بوو بۆ موسلمانان . (محمدی کوری سیرین) لە شاری بەسرە ژیانی خۆی کرد بووە دوو بەش: بەشی یەکەم :_ بەشێکی رۆژەکەی بۆ وەرگرتنی زانیاری شەرعی وعیبادەت کردن. بەشی دووەم :_ بەشێکی دیکەی بۆ کەسابەت کردن بۆ دابین کردنی بژێوی ژیانی . کاتێک دونیا بە نوری خوای پەروەردگار رووناک ئەبۆوە ئەچوو بۆ مزگەوت خەلکی فێر ئەکرد وخۆی فیری زانست ئەکرد، وەکاتیک رۆژ بەرز ئەبۆوە ئەچوو بۆ بازار بۆ ئەوەی بژێوی رۆژانەی خۆی پەیدا بکات، وە هەروهها کاتێک شەو ئەهات لە مالەکەی خۆی قورئانی پیرۆزی لە شەونوێژدا ئەخوێند نزاو پارانەوەی ئەکرد تاوکو دراوسێکانی بەزەییان پێ ئەهاتەوە کە چۆن وا ئەگرێت وقورئان ئەخوێنێت. لەرۆژدا چۆن بەناو بازارەکاندا ئەهات و ئەچوو خەلکی ئاگادار ئەکردەوە ئەی ترساندن بە ئاگری دۆزەخ کە نەکەن فرت و فێل بکەن لە کاتی کرین و فرۆشتن، وەهەروهها قسەی نەستەقی زۆر خۆشی هەبوو بۆ دل نەوایی خەلک نەک مچ ومۆر وەک هەندیک لە خەلکان، بەلام بە بێ ئەوەی لە رێزی خۆی کەم بکات . کاتێک خەلک ئەیان بینی لەناو بازاردا نقوم ببون لە گوناه و فێل کردن کە ئەویان ئەبینی رائەچلەکان و زیکری خوایان ئەهاتەوە بیری. زۆر چیرۆک هەیە کە تیایدا ئەم کەڵە پیاوە چۆن نەیهێشتووە خەلک تیایدا تووشی گوناه ببن . جارێکیان لەنیوان ( محمدی کوری سیرین) وکابرایەک کێشەیەک هەبوو لەسەر دوو درهەم کە کابرا دوو درهەمەکەی کەوتبوە لای ئەم، ئینجا( محمدی کوری سیرین) سوێندی خوارد کە ئەم دوو درهەمە لای ئەمە... کابرا:_ سوێند ئەخویت کە لای منە. (محمدی کوری سیرین) :_ بەلێ سوێند ئەخۆم کە ئەم دوو درهەمە لای تۆیە، سوێندی خوارد . خەلک سەریان سورما!!! :_ پیان وت ئەی ( باوکی بەکر) تۆ کابرایەکی ئەوندە خێر کەری دوێنی(چل هەزار) درهەمت کردە خێر بێ ئەوەی ئاوری لێبدەیتەوە بۆچی بۆ دوو درهەم سوێند ئەخویت!!!!!!!!!!!! (محمدی کوری سیرین) :_ بەلێ سویند ئەخۆم، چونکە بە خوای گەورە ئەزانم ئەم دوو درهەمە حەرامە من نامەوێت حەرام دەرد خواردی ئەم کابرایە بدەم !!!!!!!!! وە هەروها مەجلیسی (محمدی کوری سیرین) باسی خوای گەورە وخێر وچاکە و زانستی تیادا ئەکرا. جاریکیان دانیشتبوون کابرایەک وتی: حەجاجی کوری یوسفی سەقەفی کابرایەکی خراپ بوو وا بوو وا بوو. (محمدی کوری سیرین) فەرمووی: ئەی کوری برای خۆم (حەجاج ) تازە مردووە چوتەوە لای خوای گەورە، وە بزانە کە ئەگەرێتەوە لای خوای گەورە بچوک ترین گوناه لەلای تۆ لای خوای گەورە ئەوەیە کە قسەت بە (حەجاج) گوتووە زۆر گەورەیە، وە بزانە کوری برای خۆم خوای گەورە کاتیک (حەجاج) ئەگەرێتەوە لای خوای گەورە ئەوا هەرکەسێک کەوا زولمی لێ کردبن خوای گەورە تۆلەی لێ ئەسێنێتەوە، هەروهها ئەو کەسانەی کەوا زولمیان لە (حەجاج) کردووە خوای گەورە تۆلیان لێ ئەسێنتەوە. وە هەروها کاتێک ئەگەر یەکێک هاتبا بۆ لای بۆ ئەوەی بەرێ بکەوێت بۆ بازرگانی وسەفەر ئاموژگاری ئەکردو ئەی وت: ئاگداری خۆت بە گوناه نەکەی و رزقێکی(حەلال) پەیدا بکە . وە چیرۆکی (محمدی کوری سیرین) لەگەل (بەنو ئومەیە) زۆرە کە چۆن قسەی هەقی گوتووە تەنها لە خوای گەورە ترساوە و گویی نەداوە بە ملک ومال و سەروهت وسامان. ئەوهتا جاریکیان گەورەی (بەنو ئومیە) (عومەری کوری هەبیرەی فیزاری) ناردی بە شوێن (محمدی کوری سیرین) بۆ ئەوەی سەردانی بکات کە گهیشتە لای بەخێرهاتنی کرد وتی :_ سەرکردەی ئومەویەکان :_ ئەی باوکی بەکر چۆن شاری بەسرات جێ هێشت؟
محمدی کوری سیرین) :_ کاتێک بەجێم هێشتن زولم وستەم لەناویان بەربلاو بوو تۆش بێ ئاگابوویت گەورەم !!!!!( کوری برای (محمدی کوری سیرین) : _ چاوی لێ تروکاند مەبەستی ئاگداربە وا مەلێ . (محمدی کوری سیرین) :_ ئاوری لێ دایەوە پرسیار ناکرێت لە تۆ لە من پرسیار ئەکرێت خوای گەورە ئەفەرموێت (نەکەن شایەتی حەق بشارنەوە هەرکەسێک بیشارێتەوە ئەوا دلی ستەم کارە).
دوای(عومەری کوری هەبیرەی فیزاری) زۆر بەرێز و ئيحترام پێشوازی لێ کرد کیسەیەکی بۆ نارد سێ هەزار درهەمی تێدا بوو، بەلام رەتی کردەوە وەریبگرێت، کوری برای وتی: بۆچی وەرناگریت ؟
(محمدی کوری سیرین) :_ ئەم وایزانی من پیاوێکی باشم، ئەگەر من باش بم نابێت وەربگرم وە ئەگەر وا نەبێت ئەوا هەرنابێت وەریبگرم ،چونکە من شایەنی ئەم دیاریە نیم !!!!!!!!!!!!! بەلام خوای گەورە ویستی پیرۆزی وا بوو سەبرو تەحەمولی (محمدی کوری سیرین) تاقی بکاتەوە، بۆیە جارێکیان بایی (چل هەزار) درهەم (زەیت) رۆنی شلی کری لەکابرایەک، بەلام بە قیستی دواخراو، کاتێک کابرا رۆیشت سەری (هەمبانە) کەی کردەوە کە(زەیت) رۆنە شلەکەی تێدا بوو دیتی (مشکێکی) تۆپیوی تێدا بوو، لە دڵ ودەرونی خۆی وتی: ئەم رۆنە هەمووی پیس بووە، ئەگەر بیگەرێنمەوە لای کابرا ئەوا هەمووی بێ عەیب ئەفرۆشێت، هەلسا هەموی رژاند، ئینجا کابرا کاتی رۆژی دانی پارەکەی هاتبوو ئەمیش هیچی نەمابوو نەپارە و نەرۆن . بۆیە کابرا شکایەتی لێ کرد و ئەمیش پارەی نیە، بۆیە کردیانە بەندیخانە، لە بەندیخانهکابرایی پاسەوان کە بینی ئەم پیاوە (محمدی کوری سیرین) ئەوهندە عیبادەت وخوا پەرستە، دلی پێ سوتاو وتی: پاسەوان:_ ئەی پیاوی باش بۆ ناچیتەوە کاتی شەو بۆ مالەوە دوایی بەیانی بێتەوە ئێمە سیقەمان بە تۆیە. (محمدی کوری سیرین) :_ نەخێر شتی وا ناکەم بە خودا. پاسەوان:_ بۆچی خوا عافوت بکات ؟؟؟
(محمدی کوری سیرین) :_ نا تاوەکو من یارمەتیت نەدەم لە خیانەتی سەرکردەی موسلمانان . کاتێک هاوەلی بەریزی پێغەمبەر درودی خوای لێبێت (ئەنەسی کوری مالک) رەزای خوای لێبێت پێش ئەوەی وەفات بکات وەسیەتی کرد ئەگەر مرد ئەوا (محمدی کوری سیرین) بیشوات ونوێژی لەسەر بکات . لەبەر ئەوەی (محمدی کوری سیرین) لە بەندیخانە بوو خەلک هاتن بۆ لای سەرکردەی موسلمانان کەوا رێگا بدات بە (محمدی کوری سیرین) بێتە دەرەوە بۆ ئەوەی وەسیەتەکەی هاوەلەی بەرێزی پێغەمبەر (دروودی خوای لهسهر بێت) (ئەنەسی کوری مالک) جێ بەجێ بکات، هاتن بۆ لای . خەلکەکە:_ فەرموو ئەی پیاوی چاک وەرە دەرەوە بۆ ئەوەی بێیت ئەم هاولە بەرێزە بشویت ونوێژی لە سەر بکەیت . (محمدی کوری سیرین) :_ نەخێر من نایەمە درەوە لەم بەندیخانە تاوەکو خاوەن قەرز رێگا نەدات!!!!! خاوەن قەرزەکە هات و رێگای پێدا ئینجا ئەم هاتە دەرەوە . بۆیە کاتێک هات و (ئەنەسی کوری مالک) ی شۆرد و نوێژی لە سەر کرد و شاردیانەوە لە گۆرستان، نەچوەوە مالەوە، چونکە لەبەر ئەوەی ووتی: تەنها ئیزنم بۆ ئەوە وەرگرتوە . (محمدی کوری سیرین) ژیا تاوەکو تەمەنی حەفتاو حەوت سال، ئینجا مال ئاویی لە دونیا کرد هەزاران رەحمەتت لێبیت ئەی (محمدی کوری سیرین).
(حەفسەی کچی راشد) کە یەکێک بوو لە ئافرەتە چاکەکانی سەردەمی خۆی ئەلێ دراوسێکمان هەبوو بە ناوی (مەروانی مەحمەلی) پیاوێکی زۆر باش و لە خوا ترس بوو وەفاتی کرد منیش زۆر دلم خەمبار بوو شە وبینیم لە خەو
پێم وت ..... (حەفسەی کچی راشد):_ ئەی باوکی عبد اللە خوای گەورە چی لەگەلتا کرد ؟
)مەروانی مەحمەلی):_ منی بردە بە هەشتەوە ..
)حەفسەی کچی راشد):_ دوایی چی تر؟؟
)مەروانی مەحمەلی):_ دوایی بەرزیان کردمەوە بۆ لای پێشینە چاکەکان . (حەفسەی کچی راشد) :_ کێت بینی لەم شوێنە ؟
مەروانی مەحمەلی) :_ حەسەنی بەسری و محمدی کوری سیرین).
باوکی زوبێر /
0 التعليقات:
إرسال تعليق