• نوێ

    السبت، 9 نوفمبر 2013

    وێنه‌ی نۆیه‌م: ئه‌یاسی كوڕی موعاویه‌ی موزه‌نی(ڕەحمەتی خوای لێ‌ بێت)

    پێشەوای باوەرداران (عومەری کوری عبدالعزیز) شەو خەوی لێ زرابوو ئارەقەیەکی نەرمی کردبوو بیری جەنجاڵ ببوو لە یەکێک لەشەوە ساردەکانی شاری (دیمەشق) بیری ئه‌کردەوە (دادوەر_قازی) بۆ شاری (بەسرە) دابنێت، بەلام سەری سورما بوو کامەیان بکات بە قازی نەی ئەزانی کامەیان هەلبژێرێت راستی لە نێوان خەلکدا فەرمان بکات، چاوی بریبوە دوو کەس کە هەردووکیان لە خوا ترس و دل پاک و سەر راست بوون،


    بەیانی بانگی فەرمان رەوای عێراقی کرد(عودەی کوری ئەرتا) پێی گوت: (هەردوکیان کۆبکەوە ئەیاسی کوری موعاویەی موزەنی و قاسمی کوری رەبیعە حارسی) فەرمووی: پێشەوای باوەرداران(عومەری کوری عبدالعزیز) فەرمانی پێ کردووم کەوایەکێکتان بکەم به‌(دادوەر_قازی) لەشاری بەسرە ئێوە چی ئەلین؟
    هەریەکێکیان باسی ئەوی تری کرد بە چاکە . (عودەی کوری ئەرتا): لەلای من ناچنە دەرەوە تاوکو یەکێکتان نەبن بە (دادوەر_قازی)
    ئەیاس فەرمووی: ئەی پێشەوا پرسیاری هەردووکمان لە دوو زانایی (عێراق) بکە (حەسەنی بەسری و محمدی کوری سیرین) بکە ئەوان لە هەموو کەس باشتر ئەتوانن خەلک بناسن کە بۆ ئەم پۆستە بشێت . قاسمی کوری رەبیعە بەردەوام سەردانی ئەم دوو زانایەی ئەکرد . وقاسمی کوری رەبیعە زانی ئیتر ئەیاس ویستی ئەم بارگرانیە لە کۆل خۆی بکاتەوە ئاوری دایەوە وتی: ئەی پێشەوا.... پرسیار لە کەس مەکە سوێند بەوخوایەی کە هیچ خوایەکی تر نیە شایەنی پەرستن بێت (ئەیاس) زۆر لە من شارەزاترە لە ئاینی خوا، وە زۆر شارەزاترە لە (دادگا) ، ئەگەر من درۆ ئەکەم ئەوا نابێت کابرایک کە درۆێک ئەکات تۆ بیکەیت بە (دادوەر_قازی) وە ئەگەر من راست بکەم ئەوا تۆ نابێت باشتر لە باشە پێش بخەیت ...... ئەیاس رووی کردە پێشەوای ئێراق فەرموی.... تۆ کابرایەکت هێنا ویستت بیکەیت بە(دادوەر_قازی) وە داتنا لە لێوار دۆزەخ ئەویش ویستی خۆی رزگار بکات بە سوێندێکی درۆ دوایی بۆ خۆی تەوبە و ئیستغفار ئەکات وە خۆی رزگار کرد .. ئینجا پێشەوای ئێراق(عودەی کوری ئەرتا) وتی: ئەوەی وا بیر بکاتەوە و بیر تیژ بێت و لە کارەکان بزانێت باشترە بۆ (دادوەر_قازی) ئینجا فەرمانی کرد کە تۆ بوویت بە (دادوەر_قازی) لە بەسرە.
    ئینجا بزانین ئەم زاتە کێە کەوا پێشەوای باوەرداران(عومەری کوری عبدالعزیز) ویستی بیکات (دادوەر_قازی) لە شاری بەسرە؟
    وە ئەم زاتە کێیە کەوا بە نموونەی سەر راست و بیر تیژ و تێگەیشتوو ئەیهێنەوە؟
    ئەم کەسە کێیە کەوا بە نموونەی سەخاوەتی (حاتەمی تایی) دێتەوە؟
    ئەم کەسە کێیە بە نموونەی نەرم و نیانی (ئەحنەفی کوری قەیس) دێتەوە؟
    ئەم کەسە کێیە بە نموونەی جەربەزە و ئازایی (عەمری یەکروبی) دێتەوە؟
    وەرن با پێکەوە ژیانی ئەم کەڵە پیاوە بزانین وە پەندی لێ وەربگرین ............ ئەیاس کوری موعاویەی کوری قورەی موزەنی لە ساڵی چل و شەشی کۆچی لە ناوچەی (یەمامە) نەجد لە دایک بووە ، دوایی کۆچیان کردووە بۆ شاری بەسرە لە خێزانەکەی وە هەرلەوێ گەورە بووە و فێری زانستی ئیسلام بووە، جار بە جارسەردانی شاری (دیمەشق) ی ئەکردوو ئەوەی توانی زانیاری ئیسلامی لەو هاوەلانی پێغەمبەر(صلى الله عليه وسلم) کەمابوون لە ژیان و تابیعیەکان وەرگرت، وە هەر لە سەره‌تایی منالیەوە نیشانەی زیرەکی و بلیمەتی ئەم کورە دەرکەوت، وە خەلک وەک چیرۆک ئەیان گێرایەوە وە ناوی ئەم زاتە بەرێزە چووە ناو هەموو مالێک ... ئەگێرنەوە جارێکیان (ئەیاس) منداڵ بوو وانەی بیر کاری ئەخوێند لای کابرایەکی (جولەکە) کابرا دانیشتبوو لەگەل چەند برادەرێکی خۆی باسی موسلمانانی ئەکرد ئەی ووت.. کابرای جولەکە: موسلمانان ئەلێن لەبەهەشتدا مرۆڤەکان ئەخۆن، بەلام پاشەرۆکیان نیە؟؟؟
    ئەیاس رووی تێ کردن وە وتی _ روخسەت هەیە ئەم مامۆستا منیش قسەیەک بکەم لەم باریەوە؟؟
    مامۆستا: بەلێ فەرموو.. ئەیاس: باشە ئایا هەموو شتیک کە لە دونیا ئەخورێت ئەبێت بە پاشەرۆک ؟؟؟
    مامۆستا: نەخێر . ئەیاس: باشە بۆ کوێ ئەروات ئەوەی ئەمێنێتەوە لە لەش؟
    ماموستا: ئەروات بۆ خانەکانی لەش.. ئەیاس: ئەی باشە بۆ دردۆنگن و باوەر ناکەن کەوا لە بەهەشت هەمووی بروات خانەکانی لەش وخۆراکی لەش ؟
    مامۆستا: دەک خوا بتکۆژێت مندالێکی چەند زیرەک و وریایت .... ئەم گەنجە رۆژ بەرۆژ گەورەتر ئەبوو، بەلام بیری زیاتر تیژ ترئەبوو..... ئەگێرنەوە جارێکیان لە شاری دیمەشق لەگەل کابرایەک دەنگە دەنگی بوو حەقی لای ئەم کابرایە بوو، بەلام کە نەگەیشتن بە یەکتری چوون بۆ لای (دادوەر_قازی). ئەیاس: دەستی بە دەنگ بەرزی کردوە وە باسی هەقی خۆی کرد بۆ (دادوەر_قازی).
    )
    دادوەر_قازی) : دەنگ بەرز مەکەرەوە ئەم کابرایە زۆر لە تۆ بەتەمەنترە. ئەیاس: بەلام هەق زۆر لەو گەورەترە .
    )
    دادوەر_قازی) : تورە بوو وتی بێ دەنگ بە ... ئەیاس: وتی باشە کە من بێ دەنگ بووم کێ داوی هەقی من بکاتەوە ؟؟
    )
    دادوەر_قازی) : لەوەتەی هاتویتە ئێرە بۆ قەزاوەت تەنها تۆ ناهەقی .. ئەیاس : لااله الا الله راستە یان ناه؟
    )
    دادوەر_قازی) : هێمن بۆوە وە وتی راستە سوێند بە خوای کەعبە . ئەیاس بەردەوام بوو لە وەرگرتنی زانیاری ئیسلام ئەگەر چی هێشتا تازە پێگەیشتوو بوو، بەلام ئەبوو بەپێشەوای پیاوە گەورەکان . ئەوه‌تا جارێکیان (عبد الملک کوری مەروان) پێش ئەوەی ببێتە (پێشەوا) سەردانی شاری بەسرای کرد، ئەیاسی بینی هێشتا (سمێل)ی بەتەوایی دەرنەکرد بوو، بینی پێش نوێژی بۆ چوارپیاوی ریش درێژ ئەکرد.
    )
    عبد الملک کوری مەروان) وتی: حەیف بۆ ئەم پیاوە ریش درێژانە کەئەم مندالە پێش نوێژیان بۆ ئەکات !!!! دوایی رویی لەئەیاس کرد وتی: تەمەنت چەندە ئەی مندال؟؟
    ئەیاس: تەمەنی من لەتەمەنی (ئوسامەی کوری زەیدە) کە پێغەمبەر درودی خوای لێبێت کردی بەسەرۆکی هێزیک کە پیاوانی وەک (ئەبو بەکر و عومەر) تێدا بوو . (عبد الملک کوری مەروان) وتی: فەرموو فەرموو پێش کەوە ئەی گەنجەکە خوابتپارێزێت.
    وەئەگێرنەوە سالێکیان خەلک چوونە دەرەوی شار بۆ ئەوەی مانگ ببینن تاوەکو بیکەن بە رەمەزان لەسەروی هەموویان هاوەلی بەرێزی پێغەمبەر درودی خوای لێبێت (ئەنەسی کوری مالک) کەتەمەنی زۆر گەورە ببوو نزیکەی سەد ساڵ ئەبوو کە تەماشایی ئاسمانیان کرد مانگیان نەبینی، بەلام (ئەنەسی کوری مالک) وتی: ئەوه‌تا مانگ من ئەیبینم، بەلام کەس نەی ئەبینی، ئەیاس تەماشی کرد و زۆر بەئەدەبەوە (تالە موێکی) لەسەر چاو بوو کە زۆر درێژ بوو وای زانی ئەوە مانگە ئینجا ئیزنی لێ وەرگرت تالە مووکەی لا دا پێی وت: ئەی ئێستا ئەی بینی ؟ وتی: نەخێر نایبنیم نەخێر نایبنینم .
    جارێکیان ئەگێرنەوە کابرایەک لە زیرەکەکانی ئەم سەردەمە لە یەکێک لە مەجلیسەکان دانیشتبوو وتی: من پرسیارێکم هەیە؟؟ ئەی ئەیاس وتی: فەرموو. کابرای سەرکردە: ئەی ئەیاس بۆچی (ئارەق) حەرامە؟ وە حەرامیەکەی لە کوێیە؟ تەنها ئاوی کولاوە و خورمایە بۆ حەرامە؟
    ئەیاس: ئایا لە پرسیارەکەت بویتەوە؟
    کابرای سەرکردە : بەلێ لێبومەوە . ئەیاس : وتی باسە ئەگەر من ناو لەپی دەستم پر بکەم لە ئاو وە بەدەموچاوی تۆی دابکەمە ئایا ئازارت ئەبێت ؟
    کابرای سەرکردە : وتی نەخێڕ . ئەیاس: باشە ئەگەر دەسکێک لە (قسل) بەدەم وچاوی تۆی دا بکەم ئایا ئازاری ئەبێت ؟
    کابرای سەرکردە : وتی نەخێر . ئەیاس : وتی ئەی ئەگەر (قسل)ه‌کەم هێناوە خۆلم بەسەردا کرد و کەمێک ئاوم بەسەریاندا کرد دوایی شێلام ئینجا دامنا لەبەر خۆر تاوکو وشک بۆوە وە رەق بوو ئایا ئەگەر لە دەم و چاوتی بدەم ئایا ئێشی هەیە ؟
    کابرای سەرکردە : بەلێ لە وانه‌یە بمکوژێت . ئەیاس: ئاوها ئارەقیش کاتێک خورما بە ئاوی گەرم تێکەل کرا و ماویەکی بەسەر چوو ئەوا ئەبێت بە ئارەق و حەرام ئەبێت.
    وەنموونەی زۆری تر هەن کە ئەیاس لەکاتی (قەزاوەت) روی داوە بۆ نموونە: جارێکیان دوو پیاو هاتن بۆ لای ئەیاس یەکێکیان وتی: گەورەم ئەم پیاوە من پارەم لە لای داناوە دوایی داوام لێ کردۆتەوە ئەلێت شتی وا نییە تۆ پارەت لەلای من دانەناوە بوو بە مشت و مریان، ئەیاس وتی: هێ کابرا ئەم پارەیەی بدەرەوە کە لە لای تۆی داناوە.. کابرای دز: نەخێر من نەم بردووە ئەگەر راست ئەکات با شاهیدێک بهێنێت . کابرای شکایەت کار: گەورەم من و ئەو لەژێر سێبەری دارێک لە فلانە شوێنە دانیشتبوین، من پارەکەم دابەم کابرایە دوایی وتم بمدەرەوە، وتی پاری چی لای من نیە . ئەیاس : فەرموو کابرا برۆ لای دارەکە بەلکوو بە یادت بێتەوە لە کوێت شاردۆتەوە . ئەیاس: ئینجا رووی کردە خەلکەی تر قسەی لەگەلدا کردن بۆ ئەوەی کابرای دز کەمێ شتەکانی لە یاد بچێتەوە پاش کەمێکی تر کابرا خەیالی رۆیشتبوو. ئەیاس: لەناکاو پێی وت: ئەرێ کابرا ئایا ئەگەر بزانیت برادەرەکەت ئێستا گەیشتۆتە ئەودارەی کە لە ژێریادا دانیشتبوون؟
    کابرای دز: بەبێ بیرکردنەوە نەخێر زۆر دورە لێرە .. ئەیاس: هەی دوژمنی خوا، ئەزانیت دارەکە لەکوێیە وە ئەڵێی من پارەی ئەم کابرایەم نەخواردوە؟
    ئینجا فەرمانی کرد بە حەپس کردنی و تاوکو کابرا گەرایەوە پارەکەی لێسەندەوە ..
    وە نمونەی تر زۆرە، جارێکیان دوو کابرا هاتن یەکێکیان وتی: کابرای شکات کار : گەورەم ئەم پیاوەکاتێک من چومە ناو ئاوەوە خۆم بشۆم جلەکانم دانا لە لێوار حەوزەکە کە جلی من رەنگی سەوز بوو، دوای ئەم کابرایە هات جلەکانی دانا لە لێوار جلەکانی من جلەکانی ئەم رەنگی سوور بوو دوایی کە ئەم پێش من چوە دەرەوەجلە سەوزەکانی منی دەست دایە و بردی بەدوایی کەوتم، وتم کابرا ئەمە جلی منە بمدەروە، بەلام ئەم وتی جلی خۆمە . ئەیاس: فەرمووی ها کابرا تۆ چ دەلێیت ؟
    کابرای دز: گەورەم ئەمە هی خۆمە ئێستا لە دەستە خۆمی نابینیت؟
    ئەیاس: رووی کردە کابرای شکات کار ئایا تۆ بەلگەت هەیە ؟ ئەمە هی تۆیە. کابرای شکات کار: نە خێر گەورەم. ئەیاس: دەرگاوان ئا دەی (شانە) یەکم بۆ بهێنە . ئینجا هەلسا بە شانە کردنی (قژی ) هەردووکیان، کاتێک قژیانی شانە ئەکرد ئەوەی جلە سەوزەکەی هەبوو ئەوالەناو قژی تالە موی سەوز ئەهاتە دەرەوە، وەئەوەی جلە سورەکەی هەبوو لە ناو قژی تالە موی سوور ئەهاتە دەرەوە، ئینجا حەقەکەی بۆ لای کابرا گەراندەوە . وەهەروها چیرۆکی ئەم کەلەپیاوە زۆرە، جارێکیان کابرایەک هەبوو لە شاری (بەسرە) خۆی وا دائەنا کە کابرایەکی راست گۆ و دەست پاکە کاتێک خەلک پارە وسامان و مالیان لا دائەنا دوایی کە ئەچوون وەری بگرنەوە ئەی وت شتی وا نیە تۆ هیچ پارەت دانەناوە لای من.
    کابرایی شکات کار: گەورەم فلانە کەسی درۆزن ئەوندە پارەم لای داناوە ئێستا ئەلێت لای من نیە. ئەیاس: ئایا کابرای درۆزنی فێل باز ئەزانێت تۆ هاتووی بۆ لای من ؟
    کابرایی شکات کار: نەخێر گەورەم ئاگادار نیە . ئەیاس: برۆ مالەوە بەیانی وەرەوە لام . ئەیاس: ناردی بە دوای کابرای فێل باز و درۆزن، وتی ئەی کابرا پارە و مالێکی زۆری هەتیو وە هەژارانم لایە ئەگەر کاتت هەیە لەگەل جێگا ئەوا بەیانی وەرە دوو حەمال بهێنە و پارەکە ببە . بەیانی کابرایی شکات کار هات وتی: گەورەم هاتووم بۆ پارەکەم . ئەیاس: برۆ لای کابرای فێل باز و درۆزن بلێ پارەکەم بدەرەوە ئەگینا ئەتبەم بۆ لای قازی . کابرایی شکات کار هاتە لای کابرای فێل باز و دز وتی: کابرا پارەکەم بدەرەوە. کابرایی فێل باز و دز: لای من نیە شتی وا نیە . کابرایی شکات کار: ئەگەر نەم دەیتەوە ئەوا شکایەتت لەلای (قازی_دادوەر) لێ ئەکەم . کابرایی فێل بازودرۆزن : باشە فەرموو ئەوە پارەکەتە و گەردنیشم ئازاد بکە . کابرایی شکات کار: گەرایەوە لای ئەیاس وتی: شوکر بۆ خوا پارەکەی دامەوە خوا خێری تۆ بنوسێت . دوایی کابرایی فێل باز و درۆزن هاتە لای ئەیاس وتی: گەورەم بۆ ئەمانەتەکان هاتووم ئەوا دوو حەمالکەشم لەگەلە . ئەیاس: هەی دوژمنی خوا تۆ خراپترین کەسی، ئاینت کردۆتە قۆل برین و هەلخەلەتاندنی خەلک. لەگەل ئەوەشدا چەند زیرەک بوو، بەلام جار هەبوو کەوا خەلکانێک لەو زیرەکتر بن و فیلی لێ بکەن، ئەوەتا ئەگێرتەوە ئەلێت جارێکیان کابرایەک هات تاوەکو ( شایەتی) بدات وتی فلان باخچەی کە لەم شوێنەیە هی فلان کەسە هی فلان کەس نیە . ئەیاس: باشە ئەزانی چەند داری لە ناوە ئەم باخچەیە؟
    کابرایی شایەت: باشە گەورەم تۆ چەند سالە لەم شوێنە (قازی_دادوەر) یت؟
    ئەیاس: چەند سالێکە . کابرایی شایەت: وتی گەورەم ژماری دارەکانی ئەم سەقفە چەندە؟
    ئەیاس : نازانم . ئینجا ئەیاس شایەتیەکەی قبول کرد . باوکی ئەیاس کە وەفاتی کرد تەمەنی حەفتاوشەش ساڵ بوو، شەوێکیان ئەیاس لە خەودا بینی لەگەل باوکی پێشبرکێان ئەکرد بە سوار چاکی نە ئەیاس ئەی بردەوە وە نە باوکی. کە تەمەنی گەیشتە حەفتاوشەش سال شەوێکیان لەسەر جێگا پال کەوتبوو بە خێزانی خۆی وت: ئەزانن ئەم شەوە بوو باوکم تەمەنی گەیشتە حەفتاوشەش ساڵ؟
    کە بەیانی لە خەو هەلسان بینیان گیانی سپاردووە، هەزاران رەحمەت لە گیانت بێت ئەی (قازی_دادوەر) ی سەر راست ئامین.
    باوکی زوبێر /
    چاوەروان بن بۆ ئەلقەی.... دەهەم ....ان شاء الله
    • تەعلیقاتى بلوجر
    • تەعلیقاتى فەیسبوک

    0 التعليقات:

    إرسال تعليق

    Item Reviewed: وێنه‌ی نۆیه‌م: ئه‌یاسی كوڕی موعاویه‌ی موزه‌نی(ڕەحمەتی خوای لێ‌ بێت) Rating: 5 Reviewed By: tweshu
    Scroll to Top