نۆ رۆژی سەرەتای مانگی (ذی الحجة) كە ناسراوە بە نۆمینەی حاجیان فەزڵ و گەورەیی زۆرە بە تایبەت نۆیەم رۆژی كە دەكاتە رۆژی عەرەفە كە لە خزمەتیداین... چونكە بە رۆژووبوون تیایدا دەبێتە هۆی سڕینەوەی تاوانی دوو ساڵ:
عن ابي قتادة رضي الله عنه قال: سئل رسول الله (صلى الله عليه وسلم) عن صوم يوم عرفة؟ قال: (( يكفر السنة الماضية والباقية)). رواه مسلم 1162
واتە: پرسیاریان كرد لە پێغەمبەری خوا صلی الله علیه وسلم دەربارەی رۆژووی رۆژی عەرەفە؟ ئەویش فەرمووی: گوناهی ساڵێكی پێشوو وە ساڵێكی داهاتوو دەسڕێتەوە.وە سوننەتە لەم رۆژەوە دەست بكرێت بە تەكبیر كردن بەو شێوازانەی كە لە هاوەڵانەوە وارید بووە:
كاتی تەكبیر كردن لە جەژنی ڕەمەزاندا لە كاتی دەرچوونەوەیە بۆ نوێژ تا نوێژ تەواو دەبێو لە جەژنی قوربانیشدا لە بەرەبەیانی ڕۆژی عەرەفەوەیە تا كۆتایی ڕۆژی ( أيّامُ التَّشريق ) كە چوارەم رۆژی جەژن دەكات./ برِوانة (سلسلة الأحاديث الصحيحة)(170) ومجموع الفتاوى 24/220 وانظر سبل السّلام 2/71-72.
بەم شێوازانە:
1- (( اللهُ أكبَرُ اللهُ أكبر. لآ إلهَ إلاّ الله. وَالله أكبَرُ اللهُ أكبَرُ, وللهِ الحَمدُ )). رواه ابن أبي شيبة 2/168 بإسناد صحيح موقوفاً على ابن مسعود(رضي الله عنه). وصحّحَهُ الألباني في الإرواء 3/125.
2- (( أللهُ أكبَرُ أللهُ أكبَرُ أللهُ أكبَر. وَللهِ الحَمدُ. اللهُ أكبرُ وَأجَلّ. اللهُ أكبَرُ على ما هَدانا )). رواه البيهقي 3/315 وسنده صَحيح موقوفاً على ابن عباس(رضي الله عنهما).
واتە: خوا گەورەیە، خوا گەورەیە، خوا گەورەیەو ستایش بۆ خوایە. خوا گەورەیەو خاوەنی شكۆو ڕێزە. خوا گەورەیە لەسەر ئەوەی ڕێنمایی كردوین.
3- (( أللهُ أكبَرُ. أللهُ أكبَرُ. أللهُ أكبَرُ كَبيراً )). أخرجه عبدالرزاق ومن طريقه البيهقي في(السنن الكبرى) 3/316 بسندصحيح.
تێبینی: تەكبیر كردن لە جەژن دا لە هەموو كاتەكانیدا
(كە دیاری كراوە) سوننەتەو تایبەت نییە بە دوای نوێژە فەرزەكانەوەو بەس. وە دروستە كە دەنگی هەڵبڕێ.
0 التعليقات:
إرسال تعليق