• نوێ

    الثلاثاء، 1 أكتوبر 2013

    جنۆكە (جِن) حــەقیقەتــە، یـــان خـورافـە ؟

    م/مصطفی محمد جعفر 
    پرسیار/ئایا جن حەقیقەتە یان خورافە ؟
    و/  سوپاس بۆ خوا وەدرود و سڵاويش لەسەر پێغەمبەری خوا . بێگومان یەکێک لەبنەماکانی عە قیدەی ئیسلامی بڕوابوونە بەغەیب ،بەڵکو یەکەم سیفەتە کەخوای باڵادەست وەصفی پارێزکارانی پێکردووە لەقورئانی پیرۆزدا ، خوادەفەرموێت : {الم ﴿١﴾ ذَٰلِكَ الْكِتَابُ لَا رَيْبَ ۛ فِيهِ ۛ هُدًى لِّلْمُتَّقِينَ ﴿٢﴾ الَّذِينَ يُؤْمِنُونَ بِالْغَيْبِ وَيُقِيمُونَ الصَّلَاةَ وَمِمَّا رَزَقْنَاهُمْ يُنفِقُونَ ﴿٣﴾ } البقرة ١_٣ .
    وەجنیش لەو غەیبەیەکە دەبێت بڕوامان پێی ببێت  وەک ئەوەی چەندین بەڵگە لەقورئان و سونەتی پێغەمبەر درودی خوای لەسەر بێت ، دەلالەت لەسەر بوونی دەکات ، جالێرەدا بەیارمەتی خوا چەند بەڵگەیەک لەقورئان و سوننەتی پێغەمبەر درودی خوای لەسەر بێت بەنمونە دەهێنینەوە .



    لەوانە:-
     ١_ خوای گەورە دەفەرموێت :{ يَا مَعْشَرَ الْجِنِّ وَالْإِنسِ أَلَمْ يَأْتِكُمْ رُسُلٌ مِّنكُمْ يَقُصُّونَ عَلَيْكُمْ آيَاتِي وَيُنذِرُونَكُمْ لِقَاءَ يَوْمِكُمْ هَـٰذَا }  الانعام_١2٠_
    ٢_ { وَإِذْ صَرَفْنَا إِلَيْكَ نَفَرًا مِّنَ الْجِنِّ يَسْتَمِعُونَ الْقُرْآنَ . . .} الاحقاف_٢٩_
    ٣_{ يَا مَعْشَرَ الْجِنِّ وَالْإِنسِ إِنِ اسْتَطَعْتُمْ أَن تَنفُذُوا مِنْ أَقْطَارِ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضِ فَانفُذُوا ۚ لَا تَنفُذُونَ إِلَّا بِسُلْطَانٍ ﴿٣٣﴾ } سورة  الرحمن
    ٤_ {قُلْ أُوحِيَ إِلَيَّ أَنَّهُ اسْتَمَعَ نَفَرٌ مِّنَ الْجِنِّ فَقَالُوا إِنَّا سَمِعْنَا قُرْآنًا عَجَبًا ﴿١﴾ } الجن
    ٥_ پێغەمبەری خوا صل الله علیه وسلم ؛ دەفەرموێ :{ أتانی داعي الجن فذهبت معه فقرأت علیهم القران} رواه مسلم .
    ٦_ وەفەرموویەتی { . . .  فانه لایسمع مدى صوت المٶذن جن ولا انس ولاشئ الا شهد له یوم القیامة } رواه البخاری وغیره .
    و بەڵگەی تریش جطة لەوانەى باسمان کردن  زۆره لەسەربوونى جن لەقورئان و سوننەتدا، وه گەلان و نەتەوەکانی جیهانیش بەموسوڵمان و کافریانەوە بروایان پێی هەیە ، جگەلە مسقۆف و دەهریەکان نەبێت ، ونەبینینیشیان بەڵگە نیە لەسەر نەبوونیان ، چونکە زۆرشت هەیە نايبينین و هەیە ، وەئەویش بەهۆی شوێنەوار و ئاسەواریەوە ،  بۆنمونە تەزووی کارە با نابینین کاتێک بەناو سەلکێکی کارەبایيدا دەڕوات بەڵام شوێنەوار و ئاسەواری لەگڵوپ و شتی دیکەدا هەستی پێدەکەین، یان هەوا ،یان گیان ( روح ) ،وەزۆر شتی دیکەش لەم بونەوەرەدا هەیە کەهەست بەبونی دەکەین و نایبینین ، کەواتە نه بینین بەڵگە نیە لەسەر نەبوونی جن و هەواو روح و . . . هتد .

    پرسیار/ ئایا جن لەچی دروست کراوە؟
     
    و/ ئەصڵی جن لەئاگر درووست کراوه وەک ئه وه ى خوای گەورە دەفەرموێ : { وَخَلَقَ الْجَانَّ مِن مَّارِجٍ مِّن نَّارٍ ﴿١٥﴾ } سورة الرحمن
    وەپێغەمبەری خواش ؛ صل الله علیه وسلم ؛ دەفەرموێ : { خلقت الملائکة من نور ،وخلق الجان من مارج من نار . . . } رواه مسلم ، وە بەڵگە گەلێکی دیکەش هەیە کەدەلالەت لەسەر هەمان واتاو مەبەست دەکات ، بەڵام جن ئێستا ئاگر نیە وەکو ئه وه ى  مرۆڤ ئيستا خۆڵ نیە  :وةبةلَطةش لةسةر ئةوة : رویمسلم والنسائي ،عن أبي الدردا
     عن النبي() قال ( ان عدوالله ابليس جاء بشهاب من نار ليجعله في وجهي ) برِوانة : صحيح الجامع ذمارة 21088 .

    پرسیار/ئایا جن تەکلیفی شەرعی لەسەرە وەك مرۆڤ ؟

    و/ بەڵێ هەروەک چۆن مرۆڤ تەکلیفی لەسەرە ئەویش تەکلیفی لەسەرە وەک ئەوەی خوا دەفەرموێ :
    {يَا مَعْشَرَ الْجِنِّ وَالْإِنسِ أَلَمْ يَأْتِكُمْ رُسُلٌ مِّنكُمْ يَقُصُّونَ عَلَيْكُمْ آيَاتِي وَيُنذِرُونَكُمْ لِقَاءَ يَوْمِكُمْ هَـٰذَا } الانعام_١٣٠_ 
    وه پێغەمبەری خواش ؛ صل الله علیه وسلم ؛ هاتووە بۆ مرۆڤ و جن .

    پرسیار/هەندێ کەس ئینکاری ئەوە دەکەن کە جن بضيَتة لەشی مرۆڤەوە، ئایا جن دەچێتە لەشی مرۆڤەوە،
    وەئەگەر دەچێتە لەشی مرۆڤەوە بەڵگە چیە لەسەرئەوە؟

    و/ بێگومان ئەهلی سوننە و جەماعە ئیتیفاقیان لەسەر ئەو قەزیە كردووه ، وه جگە لەوەهەندێ لە زانایان و پێشەوایانی ئاین وەک ئیمامی ئەبو بەکرئیسماعیلی و ئیمام ئەبو حسن ئەشعەری و ئەبوعمرودانی لە
    (جملە ) تيَكراِى ئیعتیقیادی ئەهلی سوننە يان لەکتێبەکانیاندا ئةذمار كردووة  ، وهیچ ڕاجیاییەکیان نیە لەو قەزیەدا بەڵکو ئەهلی سوننە و جەماعە بە بەڵگەی قورئان و سوننەت و (حس )و (واقع )ئیسپاتی ئەو قەزیە يان كردووه  ، منیش لێرەدا چەند دەقێک لەقورئان و سوننەتی پێغەمبەر ؛صلی الله علیه وسلم ؛ وەڕاو بۆچوونی هەندێک لەزانایانی ئەهلی سوننە و جماعە لەکۆن و نوێدا دەخەمە ڕوو هەتا هیچ کەسێک بەقسە و قسە ڵۆکی ئەهلی بیدعە و گومڕایی و هەندێک پزیشکی  نەزان و ئەوانەی هیچ زانستێکیان لەو قەزیەدا نیە وبەبێ زانست  نەفی و ئینکاری دەکەن فریو نەخوات،

     لەوانە :
    ١_ خوادەفەرموێ {
    الَّذِينَ يَأْكُلُونَ الرِّبَا لَا يَقُومُونَ إِلَّا كَمَا يَقُومُ الَّذِي يَتَخَبَّطُهُ الشَّيْطَانُ مِنَ الْمَسِّ} سورة البقرة _ ٢٧٥_ ئەم ئایەتە پیرۆزە( مشبه) و ( مشبه به ) تێدایە ، ئایا دەگونجێت خوای گەورە شتێک ( مشبه به ) باس بکات و حەقیقەتی نەبێ ؟ ئیمامی قورطبی لەتەفسیری ئەم ئایەتەدا دەفەرموێ
    :{ فی هذه الایة دلیل علی فساد  انكار من انکر الصرع من جهة الجن وزعم انه من فعل الطبائع وان الشیطان لا یسلك فی بدن الانسان ولایکون منه مس } برِوانة :تةفسيرى القرطبي  لة راِظةى ئايةتةكةدا  وه ئیمام  ابو الطیب صدیق بن حسن بن علی الحسینی  القنوجي البخاری یش هەمان ڕاو بۆچوونی هەیە لە تەفسیری ئەم ئایەتەدا ، بڕوانە: ( تفسیر فتح البیان فی مقاصدالقران ) .وه دكتور (محمد محمود حجازى) یش لەتەفسیرەکەیدا هەمان ڕاوبۆچوونی هەیە . هەڵبەت دەرفەتی ئەوەمان نیە ئەگیناڕاوبۆچوونی هەندێکی دیکەش لەڕاڤیارەکانمان نەقڵ دەکرد لەڕاڤەی ئایەتەکەدا.

    ٢_ خوای گەورە دەفەرموێ : {  إِنَّ الَّذِينَ اتَّقَوْا إِذَا مَسَّهُمْ طَائِفٌ مِّنَ الشَّيْطَانِ تَذَكَّرُوا فَإِذَا هُم مُّبْصِرُونَ ﴿٢٠١﴾ } الاعراف _٢٠١_  ئیمام ابن الکثیریش لەتەفسیری ئەم ئایەتە پیرۆزەدا  ئاوا دەفەرموێ : { منهم من فسرذلك بالغضب ومنهم  فسره بامس الشیطان بالصرع ونحوه ، ومنهم من فسرە بالذنب ، ومنهم من فسرە بإصابة الذنب } بڕوانە: تەفسیری ابن الکثیر لەڕاڤەی ئایەتەکەدا .
    ٣_ چیرۆکی ئەوژنەی چووە خزمەت پێغەمبەر (
    )؛ ووتى : ( إني أُصرع وانی أتکشف وادع الله لی ): من صەرعم لێدێت و خۆم ڕووت دەکەمەوە ..!! دوعام بۆ بکە ، پێغەمبەریش ؛صلى الله علیه وسلم ؛ فەرمووی : { ان شئت صبرت ،ولك الجنة ،  وان شئت دعوت الله ان یعافیك }متفق عليه.
     واتە :  ئەگەر دەتەوێ ئارام بگری بەهەشتت بۆ هەیە وەئەگەر دەتەوێ دوعات بۆ دەكەم خوا چاکت بکاتەوە . ئەو ژنە ناوی (ام زفر ) بوو وەك ئەوەی کە ئیمامی بوخاری لەصەحیحەکەیدا لە ( عطاء ) وە ڕیوایەتی کردووە کە ( صرع) ەکەی لەجنەوە بووە . حافظ ابن حجریش لەڕاڤەی فەرموودەکەدا دەفەرموێ : ( وعند البزار من وجه آخر عن ابن عباس فی نحو هذه  انها قالت انی اخاف الخبیث ان یجر دنی )،واتة :وتى : من ئةترسم ثيسةكة رووتم بكاتةوة   وەمەبەستی بە ( الخبیث ) شەیطان بووە ، لەبەر ئەوە حافظ ابن حجر دەفەرموێ : { ان الذین بازفر کان من صرع الجن لامن الصرع الخلط } بڕوانە: فتح البارئ  ڕاڤەی فەرموودەکە دا .

    ٤_ بەسەر هاتی عثمان بن ابی العاص ، ئەم هاوەڵە دةفةرمويَت ؛ کاتێک کە توشی ئەو حاڵەتە بووم چووم بۆ لای پێغەمبەر ؛ صلی الله علیه وسلم ؛ و حاڵەتەکەم بۆ باس کرد ،ئەویش فەرمووی : { ذاك الشیطان ادنه } فدنوث منه فجلست علی صدوری قدمی قال فضرب صدري بیده وتفل فی فمی وقال :{ اخرج عدوالله } ففعل ذاك ثلاث مرات ثم قال : { الحق بعملك } ، فلعمری ماأحسبه خالطني بعد ) رواه ابن ماجة. قال فی الزوائد اسناده صحیح و رجاله ثقات، وأخرجه الالبانی فی صحیح ابن ماجة ،وقال: صحیح. 

    ٥_  چیرۆکی ئەعرابیەکە : ئەویش ابن ماجة وحاكم ڕیوایەتيان  کردووە ، وه (حاكم ) تيَيدا وتويةتى : { هذا حدیث محفوظ صحیح }، وە تێیدا هاتووەکە پێغەمبەری خوا (
    ) سورەتی فاتیحە و چوار ئایەتی سەرەتای سورەتی بەقەرە و ..هتد  ، خوێندوه بەسەردا ، جائەعرابیەکە  هەَڵساوەتەوە وچاک بۆتەوە وەك ئەوەی راوى  لەڕیوایەتەکەدا وتویەتی . . { فقام الاعرابی قد برأ لیس به بأس } .

    ٦_ صفیەی کچی حویه ی هاوسه رى  پێغەمبەر (
    ﷺ) وتويةتى ثيَغةمبةر؛ فەرموویەتی : { ان الشیطان یجري من ابن آدم مجری الدم} متفق علیه .  واتە : شەیطان بە بۆری خوێنی ئادەمیزاددا هاتو چۆ دەکات وەك خوێن چۆن هاتو چۆ دەکات ). ابن حجر الهیثمی  لە ڕاڤەکەیدا دەڵێت : { وبه یرد علی من انکر سلوکه فی بدن الانسان کالمعتزلة } بڕوانە : ( الفتاوی الحدیثیة _ ص ٧٢)  . . واتە : بەم فەرموودەیە وەڵامی ئەو کەسە دەدرێتەوە  کە ئینکاری ئەوقەزیە بکات وەك موعتەزیلە . پاشان دەڵێت : { فدخوله فی بدنه هو مذهب اهل السنة والجماعة } . واتة : ضوونة ناوى جن بؤ لاشةى مرؤظ ، ئةوة مةزهةب و رِيَبازى ئةهلى سوننةت و جةماعةتة .  وە موفتی پێشوی سعودی (علامة ابن باز)یش لەڕاڤەی فەرموودەکەدا دەڵیت : { والواجب اجراء الحدیث علی ظاهره ، وعدم تاویله بمايخالف ظاهره } بڕوانە _ العلاج بالقران رٶیة واقعیة لواقع معاصر، ص_ ٧٢.  

    ٧_ پێغەمبەری خوا(
    ﷺ) کاتێك دەستی بەسورەتی فاتیحە دەکرد لەنوێژدا دەیفەرموو :{ اللهم انی اعوذ بك من الشیطان الرجیم من همزه ونفخه ونفثه } رواه الحاکم ، وصححه ووافقه الذهبی . ابن کثیر "ڕەحمەتی خوای لێبێت" لەڕاڤەی { همزه} یدا . دةفةرمويَت  { فهمزه : الموتة وهو الخنق الذی هو الصرع } . وه مامۆستا (عبد الکریم نوفان) ــیش دەڵێت :{ فهذا الحدیث یثبت صرع الجن للانسان } واتە :ئەم فەرموودەیە ئیسپاتی صەرعی جن دەکات بۆ ئینسان . بڕوانە: { وقایة الانسان }، ص _٦١

     ٨_عن أبي أليسر قال : كان رسول الله(
    ﷺ) يقول ) اللهم إني أعوذ من الهدم و التردي و الهرم و الغم و الغرق و الحرق و أعوذ بك أن يتخبطني الشيطان عند الموت ......) أنظر صحيح سنن النسائي للالباني 3/ 1123أي يصرعني ويلعب بي . وە ( القرطبي ) ئەم فه رموده يەشی كردووة بة بة لَطة لةسةر ئةوة ٩_ئیمامی موسلم لە صەحیحەکەیدا ڕیوایەتی کردووە کە پێغەمبەر ؛ صل الله علیه وسلم ؛ فەرموویەتی : { اذا تثائب احدکم فالیمسك بیده علی فیه فان الشیطان یدخل } . وە ( ابن حجر الهیثمی ) ئەم فەرموودەیەشی لە { الفتاوی الحدیثیة  ص _٧٢} دا بەبەڵگە هێناوەتەوە لەسەروەڵامدانەوەی ئەهلی ئیعتزال وهاوشێوەکانیان. وەابن عمادیش دەفەرموێ : ( ویکره للرجل ان یصلی وهو واضع علی فیه من غیرحاجة  . . . فان کان لحاجة بان تثائب یستحب ان یضع یده علی فیه ،لــئلایدخل الشیطان من فمه . . . ) بڕوانە "القول التام"  فی احکام الماموم والائمام  ص_ ٣١٥ .

    ئەمە چەند بەڵگەیەک بوون لەقورئان و سونەتی پێغەمبەردا (
    ﷺ). .
     پاشان وتەی هەندێک لەزانایانی ئەهلی سوننەت و جەماعەت لەمەڕ ئەو قەزیەیە  بۆ خوێنەر وئەوانەی عەقڵانیانە لەقەزیەکە دەڕوانن  دەخەینە ڕوو   ،لەوانە :

    1-    ئیمام ئەبو عه مری دانی دەفەرموێ : { ومن قولهم _ ای اهل السنة - ان الجن موجودون، وإن .....الشیاطین منهم وهم المردة یسلکون الانسان ویصرعونه ویکون منهم مس له ... } بڕوانە : " الرسالة الوافیة لمذهب أهل السنة فی الإعتقادات وأصول الدیانات " _ ص ٩١_
    واتە : شه یتانەکانی جن و یاخیەکانیان دەچنە لەشی مرۆڤەوە و توشی صه رعی دەکەن  وەتێیاندا هەیە دەستی لێدەوەشێنێت...... هتد .

    2- عبدالله کوڕی ئیمام ئەحمەد  دەفەرموێت:{ قلت لأبي ان قوما یقولون ان الجن لایدخل فی بدن المصروع ، فقال یا بني  یکذبون ، هو ذا یتکلم علی لسانه ،أي  علی لسان من مسه الجن } بڕوانە "تبسیط العقائد للشیخ حسن ایوب _ص_١٩٩ ، واکام المرجان _ص_١٠٧ ،وفتح المنان _ص٣٩٨_  واتە:  وتم بە باوكم ، کۆمەڵێک دەڵێن جنۆکە ناچێتە لەشی مرۆڤەوە ، باوکم گوتی کوڕە خۆشەويستەكەم درۆ دەکەن ،ئەوە هەوە لەسەر زمانی يەوە قسە دەکات.  جا ئەوەی ئیمام ئەحمەد فەرموویەتی قسەیەکی  مەشهورە ، ئیبنو تەیمیەو غەیری ئەویش لێــی دەگێڕنەوە.

    ٣_ شیخ الاسلام { ابن تیمیة } ش  دەفەرموێت : { ان المعتزلة هم الذین ینکرون مس الجن وهم بذلك اخطاوا، ومس الجن ثابت بالکتاب والسنة } بڕوانە " مجموع الفتاوی /ج١٩ ص ٩_٦٥

    ٤_ { ابن القیم } ـیش دەفەرموێت : { اما جهلة الاطباء وسقطهم وسفلتهم ومن یعتقد بالزندقة فضیلة فاولئك ینکرون صرع الارواح ولا یقرون بانها تٶثر فی بدن المصروع ولیس معهم الا الجهل والا لیس فی الصناعة الطبیة مایدفع ذالك ، والحس والوجود شاهد به، وإحالتهم علی غلبة الاخلاط هو صادق فی بعض اقسامه لافي کلها } زاد المعاد ج/٣_ص ٨٤

    ٥_وەئیمامی شەوکانیش دە فەرموێت :{ وقد یکون الصرع من الجن ویقع علی النفوس الخبیثة منهم ، إما لاستحسان بعض الصورالانسیة ،واما لايقاع الاذیة به } بڕوانە نیل الاوطار / ج ٨_٢٠٣

    ٦_وەئیمامی {سیوطی}ـش دەفەرموێت :{ انکر طائفة من المعتزلة دخول الجن فی بدن المصروع مثل الجبائی و ابی بکر الرازی ، وذکر ابو الحسن الاشعري  ان اهل السنة  والجماعة یقولون ان الجن یدخلون فی بدن المصروع } لقط المرجان ص ٨٨_٨٩ تحقیق مصطفی عاشور

    ٧_وەئیمامى { ابن حزم }ـیش دەفەرموێت : {وصح ان الشیطان يمس الانسان  کما جاء فی القران . . . .الخ} الفصل فی الملل و النحل ج/٥ ص ١٤

    ٨_وەئیمام { الشبلي}ـیش دەفەرموێت : { وقد ورد السمع بسلوکهم فی بدن الانس } لقط المرجان ص٨٨_٨٩  تحقیق مصطفی عاشور

    ٩_وەقاضی { عبدالجبار}ـیش ده فه مويت : { اذا صح مادللنا علیه من رقة اجسامهم وأنها کالهواء لم یمتنع دخولهم فی ابداننا کما یدخل الریح والنفس المتردد الذی هو روح فی ابداننا } بڕوانە غرائب الجن _ص ١٥٣

    ١٠_وە{ ابو عثمان عمرو بن عبید }ـیش دەفەرموێت : { المنکر  لدخول الجن في ابدان الانس دهري او یجیئ منه دهري } البدایة والنهایة ج٧-٧٤

    ١١_ وەئیمامی {غزالی}ـیش لە{خواص القران} دا لەهەندێک لەپیاو چاکانەوە دەگێڕێتەوە و دەفەرموێ : { قامت جاریة  باللیل فبالت فی موضع لايعتاد فیه البول فصرعت فقام الیها وقال :  بسم الله الرحمن الرحیم طه ،طس،کهیعص،یس والقران الحکیم، حمعسق، ن والقلم وما یسطرون،فطارعنها  ولم یعد الیها بعد ذالك ابدا } .

    ١٢_ و ئیمام { ابو الحسن الاشعري }ـیش  لە { مقالات اهل السنة والجماعة } دا دەفەرموێ :{انهم یقولون ان الجن یدخل فی بدن المصروع کما قال تعالی : " کالذی یتخبطه الشیطان من المس } الآية  .

    ١٣_ امام { فخر الرازي }ـیش دەفەرموێ : {  المشهوران الجن لهم قدرة علی النفوذ فی باطن البشر وانکر اکثر المعتزلة  ذالك } مفاتيح الغیب ج/١ص ١١٧

    ١٤_وەامام {ابن قدامة المقدسی }ـیش لە{المغنی}دا دەفەرموێ :{ ان الجن یمکن ان یلبس الجسم البشری وقد یمسك بعض اجزاء الجسم و یسبب العدید من الامراض} .

    ١٥_وەئيمام ( الذهبي )يش دەفەرموێت :
    )والجن أجسام لطاف وغير مستنكر اختلاط الجني بروح الا نسي كاختلاط الدم .... )الطب النبوي للذهبي ، ص199 .

    ١٦_ وەعەللامە تەفتازانیش دەفەرموێت : ( کانت الملائکـة والجن والشیاطین یدخلون المنافذ الضیقة حتی اجواف الناس . . . ) بڕوانە شرح المقاصد ٣/١٦٩.

    ١٧_ وەئیمام{عبدالعزیز بن باز}ـیش دەفه رموێت  {وقد دل کتاب الله عزوجل وسنة رسوله(
    ﷺ) و اجماع الامة علی جواز دخول الجنی بالأنسي و صرعه ایاه ، فکیف یجوز لمن ينتسب الی العلم ان ینکر ذالك بغیر علم ولا هدی،بل تقلیداً لبعض أهل البدع المخالفین لأهل السنة والجماعة } بڕوانە إيضاح الحق فی دخول الجنی فی الأنسي  _ص١٣ .
    ١٨_ وەشێخ {محمد حامید}ـیش دەفه رمويت : { اذا کان الجن اجساماً  هوائیة یسلك فی الکثیف کالکهرباء فی الاسلاك ، والماء فی التربة، ووقائع سلوك الجن فی اجساد الانس کثیرة مشاهدة لاتکاد تحصی لکثرتها} ردود علی باطیل نقلا عن وقایة الانسان  ص٦٤ . وةراِى هةريةك لة ( ابن كثير و ( القرطبي ) و ( ابن حجر ) یشـمان باس کرد.

     ئەمە وتەو ڕاوبۆچونی هەندێك لەگەورە زانایانی ئەهلی سوننە ت و جەماعە بوو لەسەر ڕاستی ئەم قەزیەیە  ،وەئەگەر دەرفەتمان ببوایە ئەوا ڕاو بۆچوونی هەريەك لەئیمامی نەوەوی و شێخ ئەلبانی وشێخ ئەحمەد محمد شاکر وطنطاوی و  ابن عثيمين و ابن جبرین و عبدالحلیم محمود شێخی ئەزهەر و شیخ جاد الحق علي جاد الحق و شێخ محمد رضاو شێخ مصطفی الحدیدی و دکتۆر عبدالغفار عزیز ڕاگری کۆلێژی بانگەوازی ئیسلامی و شێخ عطیة صقر سەرۆکی ليذنةى فتوای كؤمارى میصری عەرەبی و دکتۆر عبدالسلام السکری  مامۆستا لەزانکۆی ئەزهەر و شێخ منصور الرفاعی بەڕێوەبەری گشتی مزطةوتةكان  لەوەزارەتی ئەوقافی میصرى و دکتۆر محمود بن الشریف لێکۆڵەری ئیسلامی و دکتۆر الحسینی ابو فرحة و دکتۆر محمد محمود حجازی لەڕاڤەی ئایەتەکەداو دکتۆر حمزة النشرتی و شێخ حسن ایوب لەزانایانی میصر و شێخ الشعراوی و شیخ محمود خطاب السبکی دامەزرێنەری کۆمەڵەی شەرعی و شێخ علی محفوظ ئەندامی لیژنەی دەستەی گەورە زانایان و شێخ ابراهیم محمد الجمل لەزانایانی کۆمەڵەی شەرعی و دکتور سلمان بن فهد العودة و دکتۆر محمدمطاوع یەکەم ڕاگری کۆلێژی ئەزهەر و شێخ محمد عبدالسلام الشقیری دامەزرێنەری کۆمەڵەی سەلەفی لە (حوامدیه) و دکتۆر مبارك حسن حسین وانەبێژی عقیدة و فەلسەفە لەزانکۆی ئەزهەر و شێخ طــه عبدالله العفیفی لەزانایانی کۆمەڵەی شەرعى و شێخ عبدالله ناصح علوان مامۆستای دراساتی اسلامی لەزانکۆی مەلیك عبدالعزیز لە{جدة} و شێخ ابوبکر الجزائری و دةستةى طةورة زانايانى سعوديية و ليذنة دائيمةو دكتؤر (مصطفى سعيد الخن ) و(حسين بن  بخمة المورغاني الجيجلي )و گەلێکی دیکە لەزانایانمان  دەنوسی کەهەموویان ئیسپاتی {صرع} ی جن و {مس} یان کردووە ، وەهیچ کەسێک لەپێشەوایانی موسوڵمانان ئینکاری ئەو قەزیەیان نەکردووە ، وةك ئەوەی شێخ الاسلام ابن تیمیة  دەفەرموێت : { لیس فی ائمة المسلمین من ینکر دخول الجن فی بدن المصروع وغیره ، ومن انکر ذالك فقد کذب علی الشرع و لیس فی الادلة الشرعیة ماینفی ذالك } مجموع الفتاوی /٢٤_٢٧٦  . وە پاشانيش  دەفەرموێت : { دخول الجنی ثابت باتفاق اهل السنة والجماعة } .

      وەئيمام و راِبەرى ئيخوان شيَخ حسن البنا رەحمەتى خواى ليَبيَت ،  جنيەك لە لاشەى ژنيَك دەردەکات وەك ئەوەى شيَخ محمود عبد الحليم لە كتيَبى( إخوان أحداث صنعت التأريخ )  ص 189 .)  نەقڵی کردووە.

    وەئیمام ئیبن بازیش "ڕەحمەتی خوای لێبێت" لەوەڵامی ئەوانەی ئینکاری ئەو قەزیەیان کردووە  دەڵێت :
     { اعلم ایها القارئ وتمسك بما ذکرنا من الحق، ولاتغتر بجهلة الاطباء وغیرهم، ولا بمن یتکلم فی هذا الامر بغیر علم ولا بصیرة بل بالتقلید لجهلة الاطباء و بعص اهل البدع من المعتزلة وغیرهم ،ولله المستعان }  بڕوانە ایضاح الحق فی دخول الجنی فی الانسی ص٢٤ .

    وەشێخ {ابوبکر الجزائری}يش لەپێشەکی کتێبی { وقایة الانسان ص_٥} دا دەڵیت : { وقرأت الکتاب من مقدمته الی خاتمته فوجدته سلیما من الاخطاء العقلیة والنقلیة معا فقد ابطل به التصورات الخاطئة لفئة ضالة نفت قدیما وحدیثا حلول الجان فی بدن الانسان والتحدث علی لسانه } .

    بەم شێوەیە لەوتەی زاناکانەوە ئەوە بەدیار کەوت ئەوانەی ئینکاری  و نەفی ئەم قەزیەیان کردووە لەڕابردوودا ئەهلی بیدعە و گومڕایی و ئیعتیزال بوون ، وەلەئێستاشدا ئەوانەی ئینکاری و نەفی ئەو قەزیەیە  دەکەن،بێگوومان هیچ زانستێکیان لەو بوارەدا نیە . بیرمان نەچیت  لەڕابردوودا هەندێ پزیشکی نەزان هەبوون  ئەوانیش ئینکاری و نەفى  ئەو قەزیەیان دەکرد، هەروەك لەئێستاشدا هەندێ پزیشکی نەزان هەن ئینکاری و نەفی ئەو قەزیەیە دەکەن . . .

    جائەوانەی ئینکاری و نەفی ئەو قەزیەیە دەکەن ئيدى مەلا بن ، یان  ثزيشك ، يا هةر ضى بن  بەخۆیان بزانن یان نەزانن موخالەفەی ظاهیری  فەرمایشتی خوا:{  کالَّذِي يَتَخَبَّطُهُ الشَّيْطَانُ مِنَ الْمَسِّ } وسوننەتی پێغمبەری خوا (
    ﷺ) و ئیجماع و کۆڕای زانایانیان کردووە و بەوەش لەپەنای شه یطاندا وەستاون لەیەک سەنگەردا ، لەدذی ئینسانی توش بوو بە {صرع}و {مس}  و بوون بەیاریدەدەری شیطان لەدژی مرۆڤ،وەجگە لەوەش بەموحارەبەکردن و دژایەتی کردنیان بۆ چارەسەری قورئانی ، بازاڕی دەست بڕ و کاهین و جادوو باز و جوکیەکان گەرمتر و برەو دار تر دەکەن چوونکە نەخۆش ناچار دەبێت پەنا بەرێتە بەر ئەوان ، هەروەها وا بەخەڵکی نیشان دەدەن کە قورئان ئەو واقیعە بەدرۆ دەخاتەوە ، وەئەوەش خراپترین وتەیە چونکە قورئان واقیعی بینراو {مشاهد} بەدرۆ ناخاتەوە و عةقلَى ساغيش رِيَگرى ناكات  وە باشترين كتێبێكيش تا ئيَستا من بزانم لەو بارەوە نوسرابىَ كتيَبەكەى شيَخ على بن حسن الحلبي یه بە ناوى ( برهان الشرع في اثبات المس والصرع ) . وەئەمە ناوى هةندىَ كتيَبى ديكەيە : ( الجن في القرآن والسنة لولي زار بن شاه زالدين ، تيسير الرحمن في علاج السحر والمس والعين وأمراض الجان للشيخ نبیل بن محمد محمود ، وقاية الانسان من الجن والشيطان ، للشيخ وحيد بن عبد السلام بالي ).

    پرسیار/ ئایا جنی موسوڵمانیش وەك جنی کافر دەچێتە لەشی مرۆڤەوە؟

    وەڵام/ ئەگەر بچێتە لەشی مرۆڤەوە ئەوا زۆر بەکەمی ئەوە ڕوودەدات ، وەئەویش مەگەر ئازاری دابێت ، وەئەگەر داوای لێبوردنی لێبکرێت ئەوا دەبورێت و دەڕوات ،وەهۆکاری دیکەشی هەیە...

    پرسیار/ئەوهۆکارە چیە کەوا دەکات جن بچێتە لەشی مرۆڤەوە ؟

    وەڵام/ هۆکار یەك و دوان نیە ،بەڵکو هۆکار زۆرە ،جاری واهەیە هۆکار جادووە،واتە جادو گەرێك دەینێرێتە لەشیەوە ، وەجاری واهەیە هۆکارەکە دووربوونە لەخوا ، وەجاری واهەیە هۆکارەکە زیان گەیاندنە بەجنییەکە ، وەجاری واهەیە هۆکارەکە عیشقە يان ترسە،یان خەفەتە  ، یان ئیبتیلاو تاقی کردنەوەیە ، وەهۆکاری دیکەش هەن .

    پرسیار/ ئایا جن کەچووە لەشی مرۆڤەوە چی گۆڕانکاریەک  بەسەر ئەو مرۆڤەدا دەهێنێت ؟

    وەڵام/ هەڵبەت لەمرۆڤێک بۆ مرۆڤێکی تر وەلە حاڵەتێک بۆ حاڵەتێکی تر وەلەجنیەک بۆ جنیەکی تر جیاوازی هەیە ، جاری واهەیە مرۆڤ توشی جۆرە نەخۆشیەك دەکات کە پزیشکەکانیش دەستەوسانن لەبەرامبەریدا ، جاری واهەیە دەستی یان ئەندامێکی دیکەی لەکار دەخات ، وەك ئەوەی زمانى دەگرێت ، يان خةيالَى دةبا ، يان هؤشى دةبا ،يان ئازارى دةدا ، يان خؤى ثيشان دةدا ، يان ... يان ...  هتد ، بەڵام ئەمە ئەوە ناگەیەنێت کەهەر کەسێک سەری ئێشی کرد، یان نەخۆشیەکی ئەندامی (مرض عضوی)  هەبوو ، ئەوە جن بێت یان جنی تێدا بێت  یان جادولێکراو بێت ، بەڵکو دەگونجێت نەخۆشیەکی دیکە بێت ، وەك نەخۆشی نەفسی ، یان صرعی پزیشکی و نەخۆشی عەقڵی و . . . هتد .

    پرسیار/هەندێک کەس هەیە لێدان بەکار دەهێنیت . . . ئایا لێدان کاریگەری هەیە لەسەر جن کاتێک کەلەلەشی نەخۆشدا بێت ؟

    وەڵام/ بەڵێ کاریگەری هەیە ، بەڵام ئەویش شارە زايی دەوێت و دەبێ چارەسەرکەر زۆر خیبرە و شارە زايی هەبێ لەو بوارەدا ، وەکاتێک لێدان سودی دەبێت کە جنیەکە لەلەشی دا بێت ، وەبۆ ئەوە دەبێت كە پرسیار لەنەخۆش بکات تابزانێت ئازاری پێدەگات یان نا ، جا ئەگەر نەخۆش وتی ئازارم پێدەگات ، ئەوا دەبێت دەست لەلێدانی هەڵبگرێت ، چوونکە لەوانەیە جنیەکە دەر چوو بێت  ، یان لەلەشیدا نەبێت ، جالیَدانەکە بەر نەخۆشەکە دەکەوێت  لەو حاڵەتەدا ، چونکە ئەگەرجنی تێدا بێت و بەر جنیەکە بکەوێت ئەوا نەخۆش هەست بە  ئێش و ئازار ناکات ، ئەمە لەکاتێکدا کەنەخۆش ئاگای لەخۆی بێت ، ئەمــما ئەگەر لەهۆش خۆی چوو بوو، وەضارةسةكةر  بۆی مه علوم بوو کەجنیەکە ئامادەبووە ، وە قسەی کردلەسەرزمانی ئەوا  دەبێت لەپێشدا پرسیاری لێبکات تا بزانێت بۆچی چوەتە لەشیەوە ، وە دوای ئەوەی هۆکاری ئەوەی بۆ دەرکەوت ئەوکاتە هەوڵی لەگەڵ بدات کە ئیقناعی بکات بەدەر چوون ، وەئەگەر قەناعەتی نەکرد ، وەهیچ چارەی نەبوو جگە لەلێدان ، ئەو کاتە لێدان بەکار بهێنێت ، دیسان دەبێ چارە سەر کەر زۆر وریا بێت ولەشوێنی خەتەرناکی نەخۆشەکە نەدات ، بەڵام هەتا بکرێت لێدان  بەکار نەهێنرێت باشترە ، وەئەگەر قسەیشی نەكرد لەسەر زمانی و ئامادە نەبوو ، ئەوا با ڕێگەی شەرعی دیكە بگرێتەر بەر ، وە مەرج نییە هەموو نەخۆشیەك بە جارێك یان دوو جار و سێ‌ جار چارەسەر بكرێت ،بەڵکو نەخۆش  وحاڵەت هەیە پێویستی بەماوەو کاتی زیاتر دەبێت.

    پرسیار / ئايا ئەگەر  جن بچێتە لەشی مرۆڤەوە شێتی دەکات ؟

    وەڵام/ نا مەرج نیە بەلكو هەنديك جار بێهوشى دەكات ، وەهەندێ جار خۆی نیشان دەدات و دەیترسێنێت ، یان
    هەڕەشەی لێدەکات ، یان توشی وەسوەسەی دەکات ، هەڵبەت دەگونجێت  نەخۆش هیچ نەخۆشیەکی جنۆکە داری نەبێت ، بەڵکو نەخۆشیەکی عەقڵی یان دەروونی هەبێت ، بۆیە پێویستە لە بيشدا دکتۆری نەفسی و عەقڵی بيبينيت ، تاچارەسەری بۆ بکات .وەئامۆژگاریشم بۆ برای چارە سەرکەر ئەوەیە کە لە سەرەتادا  نەخۆش بنێريت بۆ لای دکتۆر و پزیشک ، جا ئەگەر ئەوان هیچیان بۆ روون نەبووە وە، ئەوا با ئەوکات ئەو هەول بدات تەشخيصى جۆرى نەخؤشيەكەى بكات و دواتر  چارە سەری بۆ بکات .

    پرسیار/ ئەگەر جن چووە لەشی مرۆڤێکەوە و دەرچوو ، ئایا جارێکی دیکە بۆی  هەیە بگەڕێتەوە لەشی ؟

    وەڵام/ بەڵی بۆی هەیە ...

    پرسیار/ ئايا بۆچی هەرلەشی موسوڵمان دەچێت،بۆچی ناچیتە لەشی نصرانی و بوزی و ئەوروپیەوە؟

     وةلآم / ضؤن ناضيَت ،!  زانایان دەفەرموون : (عدم العلم بالشیء لیس علما بالعدم ) ، واتە  نەزانینی شت بەڵگە نیە لەسەر نەبوونی .بێگوومان دەگونجێت لەکۆمەڵگاکانی ئەوانیشدا ئەوە هەبێت وەڕووبدات و تۆ نەیزانیت وەزۆر شت هەیە تۆ نایزانیت و زانستی سەردەمیش دوور و نزیك بەلایدانەچووە، ئایازانست توانیویەتی ئیسپاتی (جن) ، یان مەلائیکە بکات؟! بێگوومان لەکۆمەڵگاکانی ئەورووپی و ئەمریکی وکۆمەڵگاکانی دیکەشدا نەخۆشخانە گەلێکی زۆۆری تایبەت بەنەخۆشیەکانی عەقڵی و نەفسی بوونیان هەیە و پڕن لەنەخۆش ، بۆچی نابێت هەندێکیان لەوانە بن جن چووبێتە لەشیانەوە ؟هەڵبەت چەند ساڵێک لەمەو بەر لەهەندێک لەکەناڵەکانەوە ئەوەم بینی کەخەڵکێکی زۆر نەصرانی لەیەکێک لەکەنیسەکانی خۆیان ئامادە بوون و قەشەیەکیشان چارە سەری کەسانی تووش بووی بە( صرع) و (مس) ی جن دەکرد  بەڕیگەی خۆیان  وەگەورەمان مەسیح ؛ علیه السلام ؛ چارەسەری کەسانی لەو شێوەی کردووە وەك ئەوەی لەئینجیلی (لۆقا ) و چەند ئەسەرێکەوە هاتووە، وەپێغەمبەری کۆتایش ( محمد) ؛ سەلامی خوای لەسەر بێت بەخۆی چەند حاڵەتێکی چارە سەر کردووە  وەك ئەوەی ڕوونمان کردەوە و چەند دەقێکمان بەنمونە و بەڵگە هێنایەوە  .
    پرسيار / ئايا بۆچی هەر جنۆکە دەچیتە لەشی مرۆڤەوە؟ ئەی بۆ چی مرۆڤ نەچێتە لەشی جنۆکەوە ؟

    وةلآم / ئەوە بەراستى قسەيەكى مەنتيقى نييە ، وە دەبا ئەو كەسە ئەقلآنيەى كە پيَشەواو پێشەنگی  ئەهلى ئيعتزال و  بيدعەيە لەو مەسەلەيەدا با خؤى بچيَتە لەشى جنیەکەوە!  یان با ئەو پیشانمان بدات چۆن دةچيَت تا من و تۆش و خلَكى ديكش بچينە لەشى  سیانەوە !! بەڵام جن جسمێکی هەوایی یە  بەپێچەوانەی مرۆڤ. . ..

    پرسیار/ ئایا جن دەتوانێت خۆی بخاتە سەر شێوەی مرۆڤ ؟
    وەڵام/ بەڵێ ئەگەر خوای گەورە ئیزنی لەسەر بێت ئەوا دەتوانێت خۆی بخاتە سەر شێوەی هەر مرۆڤێک بیەوێت ، بەڵام ناتوانێت خۆی بخاتە سەر شێوەی پێغەمبەر ؛ صلی الله علیه وسلم ؛ وەجن ( جنی کافر ) بەزۆری خۆیان دەخەنە سەر شێوەی ئاژەڵ ، وەك { سەگی ڕەش ، پشیلەی ڕەش و بؤرو . . . هتد ، وەچەندين بەلَگە لەسەر ئەوە هەيە لە شەرع و واقيعدا .
    پرسیار/ ئایا لەو حاڵەدا کەخۆی دەخاتە سەر شێوەی مرۆڤ یان ئاژەڵ ، ئەگەر مرۆڤێک ئازاری بدات بۆ هەیە تۆڵەی لێبکاتەوە؟
    وەڵام/ بەڵێ بۆی هەیە تۆڵەی لێبکاتەوە، بۆیە   ئاموژگاريم بۆ خەلَكى ئەوەيە كە  تادەتوانێت باخۆی بپارێزێت لەئازاردانی پشیلە ، بەتایبەت پشیلەی ڕەش و بۆر ،وەچاک وایە ئاگادار بێت ئەگەر ئاوی گەرمی ڕشت، یان بازیدا لەشوێنێکی بەرز، یان خۆی شۆری لەحەمامدا  ، با ' بسم الله ' بکات چونکە بە  زیکر و ناوهێنانی خوا دوور دەکەونەوە.
    پرسیار/ ئایا دەگونجێت جن ببینرێت ؟
    وەڵام/ بێ گومان شیخ الاسلام ئیبن تیمیة لە{ مجموع الفتاوی } دا باسی بینینی جن دەکات و دەفەرموێت :{ زۆرێک لەخەڵک ئەیان بینێت ، بەڵکو هەندێک لەئاژەڵانیش ئەیان بینێت ،وەسەلەفی ئوممەت گەورە زانایان  لەسەر ئەوەن کە دەگونجێت جن بیبینرێت ، وەپرسیاریشیان لێکرد سەبارەت بەئایەتی :" إِنَّهُ يَرَاكُمْ هُوَ وَقَبِيلُهُ مِنْ حَيْثُ لَا تَرَوْنَهُمْ. .  واتە : ' بێگومان شیطان و هاوجنسەکەی  ئێوه ده بینن، له شوێنێکدا که ئێوه ئه وان نابینن " .  . لەوەڵامدا فەرمووی : ( سوپاس بۆ خوا ئەوەی لەقورئاندا هاتووە  جن ئینسان دەبینن لەشوێنێک ئینسان ئەوان نابنێت ، وەئەمەش حەق و ڕاستە ، جائەوان لەحاڵێکدا مرۆڤ دەبینن ، مرۆڤ لەو حاڵەدا ئەوان نابینێت ، وەلەئایەتەکەدا هیچ بەڵگەیەک نیە لەسەر ئەوەی کە لەهیچ حاڵێكدا هیچ مرۆڤێک ئەوان نەبینێت ، بەڵکو پیاوچاکان و ئەولیای خوا لەهەندێ حاڵدا جن دەبینن ، وەغەیری پیاو چاکانیش دەیانبینێت بەڵام نەك لەهەموو حاڵێکدا چوونکە بینینیان لەهەموو حاڵێکدا مومکین نیە ... هتد
    پرسیار/ ئایا جن وەك مرۆڤ کۆمەڵایەتین ؟

    وەڵام/ بەڵێ ئەوانیش وەک مرۆڤ کۆمەڵایەتین و هاوسەر گیری وذ ن خوازی لەناویاندا هەیە ، و وەك مرۆڤ نەوە دەخەنەوە و ژیان بەسەر دەبەن و. . . هتد .

    پرسیار/ئایا مرۆڤ بەچی دەتوانێت خۆی لەشەڕ و خراپەی جن و شەیطانەکان بپارێزێت ؟

    وەڵام/ بەخۆ قایم کردن بە ئیخلاص و تەحقیقی تەوحید و بەندایەتی کردن بۆ  خواو خۆ پاراستن لەشرك و سەر پێچیەکان و بەجێ هێنانی فەرمانەکان و پەنا گرتن بەخوا و خوێندنی سورەی { اخلاص} و
    {معوذتین } و { ایة الکرسی} و دوو ئایەتی کۆتاىی { البقرة} و خوێندنی ئەزکاری بەیانی و ئێوارە و خەوتن و . . . هتد .

    * تێبینی : بۆزانینی خوێنەرانی ئەم بابەتە ، مامۆستا ئێستا عیلاج ناکات و ماوەی سێ ساڵە وازی لە علاج هێناوە .
    • تەعلیقاتى بلوجر
    • تەعلیقاتى فەیسبوک

    0 التعليقات:

    إرسال تعليق

    Item Reviewed: جنۆكە (جِن) حــەقیقەتــە، یـــان خـورافـە ؟ Rating: 5 Reviewed By: tweshu
    Scroll to Top