• نوێ

    الاثنين، 30 سبتمبر 2013

    (عەقل) قاپەكان.

    پێغەمبەری خۆشەویستمان() دەفەرموێ: (...وَيْلٌ لِأَقْمَاعِ الْقَوْلِ...)
    سلسلة الأحاديث الصحيحة وشيء من فقهها وفوائدها (١/ ٨٧٠)
    (ئەقماع) كۆی (قیمەعە) واتە ئەو قاپە بچوكەی دەخرێتە بەر زاری (كوندە) یان ژێر (كوپە) تاوەكو ئەوەی لێیان دەتەكێتەوە بەهەدەر نەرواو جارێكی تر لەكوندەكە یان لە كوپەكە بكرێتەوە.
    هەر كات عەقل لەكار كەوت ئەو كاتەش حوكمی شەرعی لەسەر لادەكەوێ كەسی(نوستوو یان شێت یان منال تا بالغ دەبی یان ئەو كەسەی بەزۆر و بەبێ ئیرادەی خۆی شتیكی پێدەكرێ) قەلەمیان لەسەر نیە.



    جار جار عەقل لەو جۆرانە نیە بەلام خاوەنەكەی بەتەمبەلی لەكاری خستوە یانبەكاری ناهێنێ ئەو كاتە دەبێتە قاپێك بەچی پری كەی ئەو لەخۆ دەگرێ.
    گەر پری ژەهری كەی ژەهر لەخۆ دەگرێ گەر پری هەنگوینی كەی هەنگوین لەخۆ دەگرێ ... ئیتر قاپێكە رۆلەكەی تەنها لەخۆ گرتنە بۆ كاتێكی كاتی و هیچی ترنا.
    دەستێك زۆر زانایانە ئەو عەقلانەی قۆزتۆتەوە هەر جارەو بەشتێك پریان دەكا.
    هۆكارەكانیش زۆرن و لەزۆر بوون دانە (رۆژنامە... تەلەفزیۆن... فەیسبووك ... كورتە نامە... و زۆری تر)
    لەئەلمانیا رۆژنامەیەك هەیە بەناوی (بیلد تسایتونگ) واتە (وێنە رۆژنامە) زۆربەی پەرەكانی بە وێنەی زۆر(جوان) مەبەستم لەروی دیقەتی وێنەكان (پیكسلی) زۆر بەكار دەهێنن بۆ وێنەكان نزیكەی رۆژانە (١٢) ملیۆن ئەلمان ئەو رۆژنامەیە دەخوێننەوە ٦٣% خوێنەرەكانی پیاون ئەوانەی كە ئەو رۆژنامەیە دەخوێننەوە زیاتر خەلكانێكی مام ناوەندینە لە سەقافەت و ئاستێكی بەرزیخوێندنیان نیە.
    ئەوەی كەمەبەستمە سەرنجی بەرێزتانی بۆ راكیشم ئەو رۆژنامەیە زۆر بەئاسانی دەتوانی خوێنەرەكانی بەرەو ئەو ئاراستەیە ببا كە پێشتر نەخشاندویەتی.
    زۆر بەئاسانیش دەتوانێ ئەو بیرو بۆ چونانە بەتالكاتەوە كە لەگەل بەرژەوەندیەكانی ناگونجێن.
    ئەو رێژەیەی كە ئەو رۆژنامەیە ئیشی لەسەر دەكات زۆر جار رۆلی یەكلاكەرەوە دەبینن لەدەنگدانەكان.
    زۆر ترسناكە ئەو كاتەی (عەقل) دەبێتە قاپ كەسی تر بە هەوەسی خۆی (پر) و (بەتاڵی) دەكات.
    ئەو ئاراستە كردنە (هونەر) و (وردەكارێكی) زۆری دەوێ.
    ئەو كاتەی عەقلەكان كەوتنەوە كارو هاوكێشەكان خوێندرانەوە و تێكەلی رووداوەكان بوون ئەوكات زۆرێك لەدەزگا گومانیەكان بێ كار دەمێننەوە .


    مامۆستا سەرباز محمد
    • تەعلیقاتى بلوجر
    • تەعلیقاتى فەیسبوک

    0 التعليقات:

    إرسال تعليق

    Item Reviewed: (عەقل) قاپەكان. Rating: 5 Reviewed By: tweshu
    Scroll to Top