لە كاتێكدا خەڵكی بەشێكی زۆری جیهان لە ناو نازو نیعمەتدا دەتلێنەوە, موسڵمانانی چەند شارێكی سوریا نانە ڕەقە شك نابەن گەدەی بچوكی منداڵەكانیانی پێ تێر بكەن, ئەو كاتەی ئێمە لە چەندان جۆر خۆراك لەسەر سفرەی ژەمێك دادەنێین و دواتر پاشماوەكەی دەكەینە تەنەكەی زبڵدانەوەو لە تاو ئازاری زۆر خواردن سكمان دەگوشین, براكانمان لە سوریا لە برساندا بە چەند ڕۆژ ژەمێك خواردنیان دەست ناكەوێت و لە برسانا سكیان دەگوشن.
ئەمەی دەیبینیت بانگەوازی كۆمەڵێك لە زانایان و بانگخوازان و وتاربێژانی مزگەوتەكانی بەشی باشوری دیمەشقی گەمارۆدراوە باس لە فەتوای زانایانی ئەوێ دەكەن بە خواردنی گۆشتی پشیلەو سەگ و كوێدرێژو گیانلەرەی مردارەوەبوو لە كاتی زۆر برسێتی و ترسی مردندا...
موسڵمانان ببینن گەیشتوین بە چ حاڵێك...حسبنا الله ونعم الوكیل
0 التعليقات:
إرسال تعليق