ئەم دوونوێژە بەلای بۆچوونی راجیحەوە واجبە, ئەمە ڕای ابن تەیمیە و أبی حنیفەو غەیری ئەمانو ڕایەكی ئیمامی شافعی و یەكێكە لە دوو ڕا لەمەزهەبی ئیمامی ئەحمەددا. وە دوو ڕكاتە بەبێ بانگو قامەتو بەبێ(الصّلاة جامِعَة) ئەنجام دەدرێت. لە ڕكاتی یەكەم دا پێش خوێندنی سورەتی (الفاتِحَة) حەوت تەكبیرات دەكرێ. وە لە ڕكاتی دووەم دا پێنج تەكبیرات دەكرێ. وە زیكرێكی دیاری كراو نەهاتووە كە لەنێوان تەكبیرەكاندا بووترێ.
وە لەدوای نوێژ وتارێك دەخوێندرێتەوە. وە سوننەتە خۆ گۆڕین و جلی نوێ لەبەركردن و خۆبۆن خۆش كردن و دووركەوتنەوە بۆ نوێژگە (المُصّڵی) بۆ ئەنجام دانی نوێژەكە مەگەر سەرمای زۆر نەیهێڵێو لە مزگەوتدا ئەنجام بدرێت. وە گۆڕینی رێگای چوونو گەڕانەوە. وە لە جەژنی رەمەزانیشدا سوننەتە پێش دەرچوون بۆ نوێژ چەند دەنكە خورمایەك(یان شتێك) بخورێت. وە دروستە(دەف) لێ بدرێت و سروود بوترێ لەلایەن كچۆڵەی باڵغ نەبوو بۆ دەرخستنی شادیو خۆشی تیایدا.
بە ڤیدیۆ بیبینە:
0 التعليقات:
إرسال تعليق