هەر كاتێك بە پەروەردەیەكی ئیسلامی منداڵەكانمان پەروەردە كردو نەماندانە دەست فیكرە بۆگەن و بیردۆزە كوفری و دەستكردە هاوردەكان..
هەر كات خۆشەویستی خواو پێغەمبەرەكەی(ﷺ) و هاوەڵان و زانایانی بەعیززەتی ئەم دینەمان لە ناخیاندا ڕوواند...
هەركاتێك پێمان عەیب نەبوو ناوو پەروەردەو سیماو بەرگ و هەڵسوكەوتیان هاوەڵان ئاسا بێت....نەماندانە دەست عەقیدەو ڕەوشت دزەكانی عەلمانی و نەمانكردنە نێچیری ناسكی بەرنامە بۆگەنەكانیان...
نەمانهێشت بە ڕاگەیاندنە فاسیدەكانیان هۆشی جوانی بە ئیسلام خەلق بوویان بشۆنەوە و بیانكەنە داهۆڵ و بوكەڵەی وەڵامدەرەوەی هەموو شیعارێكیان........
هەركاتێك عەقیدەی جوان و ڕەوشتی بەرز و غیرەت و توڕەبوون لەسەر دینمان لە ناخیاندا ڕووان..
هەركات لە جیاتی دەواجینی مریشك ی ناسكی قەڵەو بۆ بەرامبەر كوفر.... ماڵەكانمان كردە بێشەی شێران....
ئەو كات بە تەمای گەڕانەوەی سەروەری ئەم دینە بین...
دڵت ئاوپرژێنكە بەم دیمەنانە
0 التعليقات:
إرسال تعليق