• نوێ

    الأحد، 12 مايو 2013

    باوكی حارث بێ‌ دەنگ بكەن...

    ئەو كاتەی زانایان بێ‌ دەنگ بوون روەیبضەكان دەكەونە گۆ...چەند رۆژێك لە مەو بەر كەسێك بە ناوی خوازراوی باوكی حارثەوە كە لە ئەوروپا نیشتەجێ‌یەو لە مێژە خەریكی فەتوای سەیرو تەصریحاتی گەورەیە بەناوی شەرعەوە, بێ‌ ئەوەی بزانین ئاستی زانستی ئەم كەسە چییە. ئەوەندە هەیە سەر بە ڕەوتی سەلەفی مەدخەلییەكانی كوردستانەو ئەوان پشتگیری تەواوی دەكەن..


    ئەمجارە فەتوایەكی زۆر عەجیب و غەریبی دا كە هیچ كەس لە پێش ئەوەوە نەیوێراوە ئاوا ئەو سنوورە سوورە ببەزێنێت, ئەویش بابەتێك بوو بڵاوی كردەوە بە ناوی (هەوڵی گۆڕینی سەرۆکی هەرێم پێچەوانەی شەرعی ئیسلامە).. وەك بڵێیت كوردستان دەوڵەتی ئیسلامی بێت و خەڵكی لە وڵاتانی كوفرەوە هیجرەت بكات بۆی...ئەمە لە كاتێكدا ڕۆژانە خەڵكی لەو دوو حیزبە عەلمانییە كوردییە تێ‌ دەگەن و لێی دەتەكنەوە, وە  كوفرو زوڵم و فیسق و دزی و گەندەڵی و نا عەدالەتییان زیاتر ڕوون دەبێتەوە...
    لە بابەتەكەیدا چ ماف و حەقێك كە ئیسلام دایناوە بۆ وەلی ئەمری شەرعی و خەلیفەی بەیعەت پێ‌ دراوی موسڵمانان و پارێزەری قەوارەی ئیسلامی, ئەم كەسە بۆ بەناو سەرۆكی هەرێمی واجب كردووە لە سەرمان و هەموو ئەو دەقانەی باسی حەرامێتی دەرچوون و هەڵگەڕانەوە دەكات لە خەلیفە كردویەتییە بەڵگە بۆی!!!!..
    كە هەتا ئێستا مامۆستایانی ئەو تەوژمە لەم هەڵوێستە ناشەرعی و بابەتە شازو بێ‌ بەڵگەیەی موسڵمانانی هەراسان كردووە بێ‌ دەنگن و ڕەتیان نەداوەتەوە. كە موسڵمانان مافی خۆیانە بزانن ئایا ئەم كەسە شێخ و پێشەوایەكی زانستییانە, یان ووتە بێژو زمانحاڵی ئەوانە وا ئەم تەصریحاتە دەدات؟..یان ئەوان تا چەند بەم فەتوایە ڕازین كە كەسێكی سەرۆكی پارتێكی (دیموكراتی) عەلمانی بیرو پەیڕەووپرۆِگرام ئاشكرا بە خەلیفەو ئەمیری شەرعی موسڵمانان دابنرێت و ئەو بەڵگانەی بۆ بهێنرێتەوە كە هەركەسێك ویستی لێی هەڵبگەڕێتەوە واجبە بە شمشێر لێی بدرێت!!!!...
    هیوادارم ئەمانیش وەك خەڵكی فێری سنووری شەرعی دەكەن خۆشیان سنووری ئەندامانیان ڕاگرن و ئەو فەتوادەرەش بێ‌ دەنگ بكەن و فێری بكەن فەتوادان كاری كێ‌یە.....

    حەمزە بەرزنجی
    • تەعلیقاتى بلوجر
    • تەعلیقاتى فەیسبوک

    0 التعليقات:

    إرسال تعليق

    Item Reviewed: باوكی حارث بێ‌ دەنگ بكەن... Rating: 5 Reviewed By: tweshu
    Scroll to Top