• نوێ

    الاثنين، 29 أبريل 2013

    چەك

    ئەو كاتەی بوینە بەندەی دونیاو حەزو ئارەزووەكانمان كردە ئامانج. ..ئەو كاتەی ڕێگەی شەریعەتمان بەرداو ڕومان كردە بتی دیموكراتیەت و عەلمانییەت و بە دوی ڕۆژئاوا كەوتن...نەك ئەوەندە..... جیهاد و غەزاو تێكۆشانی سەراپا پێغەمبەران(علیهم السلام) و پیاوچاكانمان بە بڤەو نەگونجاو بۆ ئەمڕۆ دانا....ئەو كاتەی ئایەتەكانی قیتالمان بە نەسخ دایە قەڵەم و یاسایەكی یاسقمان لە جێگەی دانا بۆ خۆ گونجاندن لەگەڵ واقیع و
    دانیشتن لە بن زڕە داری گوژاڵكەو بەری ژەقنەموت و پشتمان كردە مێژووی پڕ لە سەروەری ئیسلام...

    ئەو كات بەو دەردە چوین كە ئەمڕۆ دەیبینین.....لە جێگای سینەمایەك و دووان ماڵەكانیان لێ‌ كردین بە سینەماخانە...لە جێگەی چایخانەیەكی ژنان چەندان هۆڵی مەساج و پەیمانگای بالیەو ڕەقص و سەدان شوێنی لەشفرۆشی و هەزاران سۆزانیان بۆ ناردین....لە باتی یەك حیزبی عەلمانی دەیان حیزب و سەدان ڕێكخراو شەوو ڕۆژ ناموسی موسڵمانان دەبەن و بەد ڕەوشتی دەكەن بە كاڵای باڵای میللەتدا....ئەزانن بۆ؟......چونكە پێغەمبەری سەروەر(صلى الله عليه وسلم) فەرمویەتی:
    [ إذا تبايعتم بالعينة وأخذتم أذناب البقر ورضيتم بالزرع وتركتم الجهاد سلط الله عليكم ذلا لاينزعه حتى ترجعوا إلى دينكم . ] . رواه ابو داود وصححه الألباني أنظر السلسلة الصحيحة1/42 برقم(11)
    واتە: ئەگەر دەستان دایە مامەڵەی حەرامی العینە و دەستان گرت بە كلكی مانگاو كەوتنە ئاژەڵداری و ڕازی بوون بە كشتوكاڵ داری و وازتان هێنا لە جیهاد, ئەو كات خوای گەورە زەلیلییەكتان بەسەرتا دەسەپێنێت بە جۆرێك لە سەرتان لانابات هەتا دەگەڕێنەوە بۆ دینەكەتان...

    • تەعلیقاتى بلوجر
    • تەعلیقاتى فەیسبوک

    0 التعليقات:

    إرسال تعليق

    Item Reviewed: چەك Rating: 5 Reviewed By: tweshu
    Scroll to Top