• نوێ

    الاثنين، 12 نوفمبر 2012

    بۆ خوشكێكی ده‌م به‌ ڕۆژووی له‌چكه‌ به‌سه‌ر له‌م مانگه‌دا

    ئافره‌تان قوتابخانه‌ی میلله‌تن، چاكی‌و خراپی هه‌ر كۆمه‌ڵگایه‌ك به‌نده‌ به‌ ئاستی باشی‌و خراپی ئافره‌تانه‌وه‌، چونكه‌ ئه‌ركی په‌روه‌رده‌كردنی وه‌چه‌یه‌كی مرۆڤ له‌ ده‌ستی ئه‌وه‌ندایه‌. جا ئه‌گه‌ر ئه‌و قوتابخانه‌ یه‌ خۆی بۆخۆی پڕ بوو له‌ به‌ها جوانه‌كان‌و خه‌سڵه‌ته‌ به‌رزو په‌سه‌نده‌كان، ئه‌وا نه‌وه‌كانیش به‌ جوانی ئه‌و ئاكارانه‌ ئارایشت ده‌بن.
     له‌ به‌رئه‌وه‌ گاورو جوله‌كه‌‌و  ئه‌ڵقه‌ له‌گوێكانیان هێنده‌ی گرنگی ده‌ده‌ن به‌ بواری ئافره‌تان‌و راكێشانیان به‌ره‌و زه‌لكاوی دونیا ویستی‌و چڵكاوی ئاره‌زوو بازی‌و له‌خشته‌ بردنیان... هه‌رگیز به‌نیو هێنده‌ گرنگی ناده‌ن به‌ ره‌گه‌زه‌كانی تر.. له‌م پێناوه‌شدا سه‌رجه‌م هۆكاره‌كانی ئیغرا‌و له‌خشته‌ بردنیان ره‌گه‌زی سه‌ره‌كی بریتی بووه‌ له‌ ئافره‌تان.
    ئه‌وه‌شی وایكردووه‌ له‌م پیلانه‌یاندا سه‌ركه‌وتووبن، خۆش بڕوایی‌و به‌فیتره‌ت پاكی‌و سینه‌ سافی ئافره‌تان بووه‌ كه‌ زۆر به‌ سانایی به‌ده‌م بانگه‌وازه‌كانیانه‌وه‌ چوون‌و بونه‌ته‌ نێچیری ده‌سته‌مۆی هه‌موو ئه‌و فیكر‌و بیردۆزه‌ گومڕا‌و گومڕاكه‌رانه‌.

     كلیك لە وێنەكە بدە بۆ خوێندنەوە

    • تەعلیقاتى بلوجر
    • تەعلیقاتى فەیسبوک

    0 التعليقات:

    إرسال تعليق

    Item Reviewed: بۆ خوشكێكی ده‌م به‌ ڕۆژووی له‌چكه‌ به‌سه‌ر له‌م مانگه‌دا Rating: 5 Reviewed By: tweshu
    Scroll to Top