• نوێ

    الاثنين، 12 نوفمبر 2012

    مەرجەكانی (لآ إلهَ إلاّ الله)


    پێغەمبەری خوا (صلی الله علیه وسلم) دەفەرموێت: :(( مَنْ كانَ آخِرُ كَلامِهِ لآ إلهَ إلاّ اللهُ دَخَلَ الجَنةَ )). أبوداود 3/190 وانظر صحيح الجامع 5/432.
    واتە: هەر كەسێك كۆتا ووتەی لە دونیادا (لآ إلهَ إلاّ الله) بێت دەچێتە بەهەشتەوە.
    لە ڕووانگەی تێڕوانینێكی روكەشی بۆ ئەم فەرموودەیە زۆر كەس وا دەزانێت یان وا تێگەیەنراوە كە تەنها بە ووتنی ووشەی (لا اله الا الله) دەچێتە ناو ریزی ئەوكەسانەی كە ئەهلی بەهەشتن و بە ووتنی ئەم ووشەیە پێناسەی كافرێتی لەسەر لادەچێت بێ‌ ئەوەی بوانن كە ووشەی (لآ إلهَ إلاّ الله) كلیلی بەهەشتەو هەموو كلیلێكیش ددانی هەیەو ددانەكانی ئەم كلیلەش مرجەكانیەتی كە زانایان لە كتێبەكانی عەقیدەدا زۆر بە ووردی باسیان لێوە كردووە... كە كورتییەكەی ئەم مەرجانەیە:
     1- بێ‌ باوەری بەرامبەر طاغوت: خوای گەورە دەفەرموێت: ( فمن يكفر بالطاغوت ويؤمن بالله فقد استمسك بالعروة الوثقى لا انفصام لها....) البقرة 256
    واتە: هەركەسێك بێ‌ بڕوزا بێت بە تاغوت و ئیمان بهێنێ‌ بە خوا ئەوە دەستی گرتووە بە بەندێكی بەتینەوەو بەرنابێ‌ ... جا ئەو بەندە بەتینەش بریتییە لە ئیمان و ئیسلام و وشەی لآ إلهَ إلاّ الله.
    پێغەمبەریش(صلی الله علیه وسلم) دەفەرموێت: ( من قال لا اله الا الله وكفر بما يعبد من دون الله حرم ماله ودمه وحسابه على الله). رواه مسلم
    واتە:هەر كەسێك بڵێت لآ إلهَ إلاّ الله وە بێ‌ باوەڕبێت بەرامبەر ئەو شتانەی لە غەیری خوا دەپەرسترێن ئەوا ماڵ و خوێنی حەرام دەبێت و حسابی ئەو لەسەر خوای گەورەیە.
    محمدی كوڕی عبدالوهاب (رەحمەتی خوای لێ‌ بێت) دەفەرموێت:( ووتەی ( وكفر بما یعبد ن دون الله) تەئكیدكردنەوەی نەفیەكەیە. كەواتە خوێن و ماڵی پارێزراو نابێت بە بێ‌ ئەوە. جا ئەگەر گومان یان دوودڵی هەبوو ئەوا خوێن و ماڵی پارێزراو نابێ‌ ). مجموغە التوحید/35.
    2-زانست: خوای گەورە دەفەرموێت: (فاعلم أنه لا اله الا الله....)محمد/19 واتە: بزانه و زانستت هەبێت كە هیچ پەرستراوێكە بەهەق نییە جگە لە (الله). پێغەمبەری خواش(صلی الله علیه وسلم) دەفەرموێت: (من مات وهو یعلم أنه لا اله الا الله دخل الجنە).رواه مسلم
    واتە: هەركەسێك بمرێت و بزانێت كە هیچ پەرستراەوێكی بەهەق نییە جگە لە (الله) ئەوا دەچێتە بەهەشتەوە.
    3-راستگۆییو دڵسۆزی: پێغەمبەریش(صلی الله علیه وسلم) دەفەرموێت: (ما من أحد يشهد أن لا اله الا الله وأن محمداً رسول الله صدقاً من قلبه الا حرمه الله على النار).رواه البخاري.
    واتە: هیچ كەسێك نییە كە شایەتومان بهێنێ‌ كە هیچ پەرستراوێكی بەهەق نییە جگە لە (الله) وە موحەممەد پێغەمبەری خوایەو  ئەم ووتەیەی  بە ڕاستگۆیانە لە ناخی دڵەوە بڵێ‌ ئیلا خوای گەورە لەسەر ئاگر حەرامی دەكات.
    هەروەها پێغەمبەری خوا(صلی الله علیه وسلم) دەفەرموێت: (أبشروا, وبشروا من ورائكم, أنه من شهد أن لا اله الا الله صادقاً بها دخل الجنە).رواه أحمد والطبرانی, صحیح الجامع/35.
    واتە:مژدەتان لێ‌ بێت وە مژدەش بدەن بەوانەی كە لە دواتانەوەن كە هەركەسێك شایەتومان بهێنێ‌ كە هیچ پەرستراوێكە بەهەق نییە جگە لە (الله)و بە راستگۆیانە, ئەوا دەچێتە بەهەشتەوە.
    بەڵام ئەگەر بەمەبەستی خۆشاردنەوەو هەڵخەڵەتاندنی موسڵمانان بیڵێت ئەوە مونافیقە....
    4-نەبوونی هیچ گومانێك: پێغەمبەری خوا(صلی الله علیه وسلم) دەفەرموێت: (أشهد أن لا اله الا الله وأني رسول الله, لا یلقی الله بهما عبد غیر شاك الا دخل الجنة).رواه مسلم
    واتە: شایەتومان دەهێنم كە هیچ پەرستراوێك بەهەق نییە جگە لە (الله) وە من پێغەمبەری خوام , هیچ بەندەیەك نییە  كە بەبێ‌ گومان و دوودڵی بیڵێ‌و بگات بەخوا ئیلا دەچێتە بەهەشتەوە.
    5-بوونی یەقین: واتە نەبوونی بچوكترین دوودڵی... : پێغەمبەری خوا(صلی الله علیه وسلم) دەفەرموێت: (من یشهد أن لا اله الا الله مستیقناً بها قلبه فبشره بالجنة). رواه مسلم
    واتە: هەر كەسێك شایەتومان بهێنێ‌ كە هیچ پەرستراوێكی بەهەق نییە جگە لە (الله) بە یەقینی ناو دڵی بیڵێت ئەوا مژدەی بدەنێ‌ بە بەهەشت.
    6- خۆشەویستیو رەزامەندی: واتە یەكتاپەرستیو یەكتاپەرستانی خۆشبوێت و رازی بێت پێ‌ی بە بێ‌ هیچ نارەحەتییەكی دڵ:
     خوای گەورە دەفەرموێت: (ومن الناس من یتخذ من دون الله أنداداً یحبونهم كحب الله والذین آ‌منوا أشد حباً لله..)البقرە/165
    واتە: لە ناو خەڵكیدا كەسانی وا هەیە كە لە جیاتی خوای گەورە پەرستراوی تری بۆ خۆی داناوەو بە ئەندازەی خۆشەویستی بۆ خوا ئەوانی خۆش دەوێت. بەڵام بڕوادارانی راستەقینە ئەوپەڕی خۆشەویستیان تەنها هەر بۆ خوای پەروەردگارە.
    هەروەها خوای گەورە دەفەرموێت: (فلا وربك لا یؤمنون حتی یحكموك فیما شجر بینهم ثم لا یجدوا فی أنفسهم حرجاً مما قضیت ویسلموا تسلیماً).النسآء/65
    واتە: سوێند بە پەروەردگاری تۆ ئەی پێغەمبەر ئیمانیان نییە  هەتا نەتكەنە دادوەر لە نێوان خۆیاندا لەو كێشانەی دەكەوێتە بەینیان پاشان لە ناخی دڵیاندا هیچ نارەحەتیەك نابیننەوە لەو حوكمەدا كە دەیدەت لە بەینیانداو بە تەسلیم بوون تەسلیم ومل كەچ دەبن.
    7- كاروكردەوە كردن پێ‌ی: واتە كار بكات بە یەكتاپەرستیو هاوبەش بۆ خوای گەورە  بڕیار نەدات.
    محمدی كوڕی عبدالوهاب دەفەرموێت:( جیاوازی نییە لە نێوان زانایاندا لەوەدا كە یەكتاپەرستی پێویستە بە دڵ وزووبان و سامان بێت.خۆ ئەگەر یەكێك لەمانەی نەبێت كەسەكە موسڵمان نابێت : ئەگەر یەكتاپەرستی بزانێت و كاری پێ‌ نەكات ئەوە كافرێكی مل نەدەرە وەك فیرعەون و ئیبلیس وهاووێنەكانی, وە ئەگەر كارو كردەوەی بە یەكتاپەرستییەكەی كرد بەكارو كردەوەیەكی ڕوواڵەتیو بەڵام تێ‌ی نەگات و بەدڵ باوەڕی پێ‌ی نەبێت ئەوا مونافیقە. وە ئەم كەسە خراپترە لە كافری رووت چونكە خوای گەورە دەفەرموێت:(ان المنافقین فی الدرك اڵاسفل من النار...).مجموعە التوحید/87.
    8- مردن لەسەری:  پێغەمبەری خوا(صلی الله علیه وسلم) دەفەرموێت:(ما من عبد قال لا اله الا الله ثم مات علی ذلك الا دخل الجنة).رواه مسلم
    واتە: هەر كەسێك بڵێ‌  هیچ پەرستراوێكی بەهەق نییە جگە لە (الله), وە پاشان لەسەر ئەم حاڵەتە بەبەردەوامی بمێنێتەوەو بمرێت ئیلا دەچێتە بەهەشتەوە.
    كەواتە بە كورتی: هەركەسێك بڵێت هیچ پەرستراوێك نییە بەهەق جگە لە (الله) زانستی پێ‌ی هەبێت و بە یەقینەوە دور لە گومان و دوودڵی بیڵێ‌و خۆشی بوێت و كاروكردەوەی پلێ‌ بكات و پاشان لەسەر ئەم حاڵە بمرێت دەچێتە بەهەشتەوە.
     

    • تەعلیقاتى بلوجر
    • تەعلیقاتى فەیسبوک

    0 التعليقات:

    إرسال تعليق

    Item Reviewed: مەرجەكانی (لآ إلهَ إلاّ الله) Rating: 5 Reviewed By: tweshu
    Scroll to Top