دكتۆری لێكۆڵه‌ره‌وه Robert Hickling ساڵانێكی زۆر سه‌رقاڵی چاودێری كردنی مێرووه‌كان و ئه‌و له‌ره‌له‌رانه بوو كه ده‌ری ده‌كه‌ن, بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش هه‌ستا به تۆماركردنی ده‌نگی مێرووله, كه ئامانجیشی له‌م كاره‌یدا بریتی بوو له‌وه‌ی بزانێت كێڵگه كشتوكاڵییه‌كان مێرووله‌ی تێدایه.
به‌ڵام ئه‌وه‌ی ئه‌م زانایه‌ی سه‌رسام كرد ئه‌وه بوو كه بینی له‌رینه‌وه ده‌نگییه‌كانی هه‌ر مێرووله‌یه‌ك جیاوازه له مێرووله‌یه‌كی تر, به هه‌مان شێوه له ره‌گه‌زێكه‌وه بۆ ره‌گه‌زێكی تر‌و له كات و ههڵوێستهیهكییهوه بۆ كاتێكی تری جیایه!. شایه‌نی باسه ئێستا له جیهاندا نزیكه‌ی 12 هه‌زار جۆر مێرووله هه‌یه‌و ژماره‌شیان چه‌ند قاتی ژماره‌ی مرۆڤه له‌سه‌ر رووی زه‌وی!! جا لێكۆڵه‌ره‌وان له‌به‌ر ده‌م ئه‌م ژماره زۆره‌دا دۆش داماون كه چۆن مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌م هه‌موو ده‌نگه‌دا بكه‌ن.
جا توانی چه‌ندان ده‌نگی جیاواز تۆمار بكات و ئه‌م لێكۆڵینهوانهشی له گۆڤاری Journal of Sound and Vibrationدا ساڵی 2006ی زاینی بڵاو كرده‌وه, كه ئه‌مه‌ش بۆ یه‌كه‌م جار بوو مرۆڤ گوێبیستی ده‌نگی راسته‌قینه‌ی مێرووله بێت!
له ده‌ره‌نجامی ئه‌م لێكۆڵینهوانهشدا ئاشكرا بوو كه مێرووله هه‌ستی بیستنی له ئێمه زیاتره‌و زانایان گومان ده‌به‌ن كه مێرووله شاخه هه‌ستیاره‌كانی به‌كاردێنێت بۆ وه‌رگرتن و بڵاوكردنه‌وه‌ی له‌رینه‌وه ده‌نگییه‌كان.
مێرووله هه‌ڵده‌ستێت به گه‌وره‌كردنی ئاماژه ده‌نگییه هاتووه‌كان به وێنه‌ی ئامێری وه‌رگرتنی نوێ, بگره وێڕای ئه‌مه‌ش هه‌ڵده‌ستێت به لابردنی سه‌رجه‌م كاریگه‌رییه‌كانی ئه‌و ده‌نگه‌و پاككردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كه به وێنه‌ی فیلته‌ر, تا جیای كاته‌وه له ده‌نگه‌كانی تر, كه ئه‌مه‌ش پێشتر شاراوه بوو له زانایان و ئه‌م چه‌ند ساڵه‌ی دوایی بۆیان ئاشكرا بوو, له كاتێكدا خوای گه‌وره چه‌ندان ساڵ پێش ئێستا پێی راگه‌یاندوین كه مێرووله قسه ده‌كات, ئه‌وه‌تا ده‌فه‌رموێت:
مێرووله هه‌ڵده‌ستێت به گه‌وره‌كردنی ئاماژه ده‌نگییه هاتووه‌كان به وێنه‌ی ئامێری وه‌رگرتنی نوێ, بگره وێڕای ئه‌مه‌ش هه‌ڵده‌ستێت به لابردنی سه‌رجه‌م كاریگه‌رییه‌كانی ئه‌و ده‌نگه‌و پاككردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كه به وێنه‌ی فیلته‌ر, تا جیای كاته‌وه له ده‌نگه‌كانی تر, كه ئه‌مه‌ش پێشتر شاراوه بوو له زانایان و ئه‌م چه‌ند ساڵه‌ی دوایی بۆیان ئاشكرا بوو, له كاتێكدا خوای گه‌وره چه‌ندان ساڵ پێش ئێستا پێی راگه‌یاندوین كه مێرووله قسه ده‌كات, ئه‌وه‌تا ده‌فه‌رموێت:
(حَتَّى إِذَا أَتَوْا عَلَى وَادِ النَّمْلِ قَالَتْ نَمْلَةٌ يَا أَيُّهَا النَّمْلُ ادْخُلُوا مَسَاكِنَكُمْ لَا يَحْطِمَنَّكُمْ سُلَيْمَانُ وَجُنُودُهُ وَهُمْ لَا يَشْعُرُونَ) [النمل: 18].
كه له‌م ئایه‌ته‌وه ئاماژه‌یه‌كی ڕوونی تێدایه بۆ ئه‌وه‌ی كه مێرووله زمانێكی تایبه‌تیان هه‌یه له ناو خۆیاندا‌و خوای گه‌وره توانای ئه‌وه‌ی دابوو به پێغه‌مبه‌ر سلیمان (علیه السلام) كه ئه‌م قسانه‌یان ببیستێت و لێی تێبگات, ئه‌مرۆش زانایان له هه‌وڵی ئه‌وه‌دان له‌و ئاماژه ده‌نگییانه تێبگه‌ن كه مێرووله ده‌ری ده‌كات, به‌ڵام هه‌تا ئێستا توانیویانه ته‌نها چوار جۆر له‌و ده‌نگانه جیا بكه‌نه‌وه ئه‌ویش دوای چه‌ندان ساڵ له چاودێری كردن...
ئێمه‌ش هه‌ر ئه‌وه‌نده‌مان پێ ده‌كرێت بڵێین: پاك و بێ گه‌ردی بۆ په‌روه‌ردگاری به‌دیهێنه‌ری كاربه‌جێ!!
ئێستاش گوێ له‌و ده‌نگانه‌ی مێرووله بگره:
1- ده‌نگی مێروولهیهكه كه مێرووله‌كانی تر ئاگادار دهكاتهوهله بوونی مه‌ترسییه‌ك..
2- ئه‌مه‌ش ده‌نگی مێروولهیهكه له كاتی كاركردن و ژیانیئاسایی خۆیاندا...
3- ئه‌مه‌ش ده‌نگی مێروولهیهكه له كاتی نارهحهتیدایهوهاوار ده‌كات و داوای فریاكه‌وتن ده‌كات هه‌روه‌ك مرۆڤ...
و. مامۆستا حه‌مزه به‌رزنجی
0 التعليقات:
إرسال تعليق