ته‌نها به ووتنی (عه‌لمانییه‌ت) ئه‌گه‌ر له ماناكه‌ی تێ بگه‌ین و شنه بای گۆڕانكاری نه‌یگۆڕیبین تێ ده‌گه‌ین كه كاری ئه‌و حیزبانه‌ی هه‌ڵگری ئه‌و ئایدۆلۆژیه‌ن بریتییه له : جیا كردنه‌وه‌ی دین له ژین.. عیباده‌ت له به‌رێوه‌بردنی خه‌ڵك... شه‌رع له خه‌ڵك....مراندنی ڕه‌وشت و هه‌ڵته‌كاندنی شه‌رم.. سه‌ربڕینی دۆستانی خوا... له‌باربردنی هه‌ر نه‌ونه‌مامێكی ئه‌م دینه.
بۆیه هیچ سه‌یرو سه‌مه‌ره نییه كه ده‌بینین به‌رهه‌مه‌كانیان له سه‌رده‌می ئه‌م چه‌ند ساڵه‌ی ته‌مه‌نیاندا بریتی:له به‌پاكردنی چه‌ندان خولی شه‌ڕی براكوژی... بڵاوبوونه‌وه‌ی فه‌ساد و گه‌نده‌ڵی ئه‌خلاقی ئینجا ئیداری... خۆیان پڕ‌و خه‌ڵكی قڕ... لووش دانی داهاتی میلله‌تێك.... گه‌رم كردنی باڕو تیاترۆخانه‌كان و سه‌رقاڵی خۆیان و پێڕه‌كانیان به شه‌وه سووره‌كانه‌وه... په‌یدابوونی چه‌ندان نموونه‌ی قێزه‌ون له دیاره‌و تاوانی دزی, پیاوكوژی, منداڵ ڕفاندن, سێكسی, بڵاوكردنه‌وه‌ی چه‌ندان كلیپی كوردی سێكسی, به ئاسایی نیشاندنی گۆرانی پڕ له ئافره‌تانی ڕووت و لاشه‌فرۆشی ئه‌وروپاو ناوخۆ بۆ خوشك و دایكانی ئه‌م نه‌ته‌وه به ته‌سكه‌ره موسڵمانه, هێنانی چه‌ندان ئافره‌تی سۆزانی فلیپینی و ئه‌نده‌نووسی و ئه‌وروپی, دروست بوونی چه‌ندان باندی له‌شفرۆشی نێر‌و مێ, بڵاوبوونه‌وه‌یه‌كی بێ شووماری مادده سڕكه‌رو بێ‌هۆشكه‌ره‌كان, بێ خزمه‌تگوزاری, زۆربوونی نه‌خۆشی ده‌روونیو شێتی, كوشتنی پیاوچاكان و رزگار كردن وده‌ركردنی پیاوكوژان و ئه‌وانه‌ی ده‌ستیان به قه‌تڵوعامی میلله‌تێك سووره, ده‌ركردنی ووتاربێژان و زانایانی راستبێژی سه‌ر مینبه‌ر, نۆكه‌رایه‌تی بێ به‌رامبه‌ر بۆ ئه‌مریكاو ئه‌وه‌ی له‌به‌ره‌ی دژه ئیسلامدا بێت,زۆر‌و زۆر‌و زۆری تریش ..... به‌ڵام ئه‌وانی تر جێ ده‌هێڵم خۆتان بیبینن!!!
جا من مه‌به‌ستم ته‌نها له‌م ووته‌یه‌یه‌ی خواره‌وه‌یه:
ئایا میلله‌تێك دوای بینینی ئه‌م هه‌موو نه‌هامه‌تییه به‌ده‌ست عه‌لمانییه‌تی كوردییه‌وه: چی به‌هانه‌و عوزرێكی ماوه ئه‌گه‌ر جارێكی تر ده‌نگیان باته‌وه‌و هه‌ڵیانبژێرێته‌وه‌و بیانكاته‌وه كه‌ڵه‌گا به‌سه‌ر خۆیه‌وه؟؟؟؟ ئایا ئه‌گه‌ر وای كرد موسته‌حه‌قی هه‌موو ئه‌مانه‌و خراپتریش نییه؟؟؟
تیرۆركردنی سه‌دان كه‌سی خواناس و ئه‌هلی خێر له‌وانه‌ش مامۆستا عبدالله ی قه‌سرێ‌و هاوه‌ڵانی(خوا به‌شه‌هید وه‌ری گرتبنَ)..وە دەستگیر كردنی سەدەها پیاوی ڕوو لە خێر‌و چاكەخواز..
ببووره خوشكی من لێَره یاسای جه‌نگه‌ڵ حوكم ده‌كات
وابڕوات ئه‌م ووڵاته ده‌بێته مه‌مله‌كه‌تی شێته‌كان
مه‌ڵێن ئه‌مانه كوردیان تیانییه‌و ئه‌مه‌ش مونتاجی وێنه‌یه!!!كاری بەبەرهەم هاتووی ئەم عەلمانیانە كە شانازی پێوە دەكەن بریتییە لە بەسەر بردنی شەوی سوور‌و..!!! بەسەر بردنی كاتەكانیان لە ڕابورادن و خراپەكاریدا...
هیچ تەعلیقی ناوێ:....
رزگار كردنی تاریق ره‌مه‌زان فرۆكه‌وانی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه ئه‌وه‌ی ده‌سته چه‌په له وێنه‌كه‌دا
ده‌قی نامه‌كه‌ی تاریق ره‌مه‌زان
جا له كۆتاییدا به ئیسلامییه‌كانی له‌مه‌ڕ خۆشمان ده‌ڵێم: به‌سه ئه‌وه‌نده ساویلكه مه‌بن, ئه‌وان ئه‌و به‌رهه‌مه‌یان له خۆڕاو به هه‌رزان ته‌سلیم به ئێوه ناكه‌ن و ئه‌و ئاخوڕه هه‌رزان فرۆشی ده‌نگی جه‌ماوه‌ر ناكه‌ن, با له‌سه‌دا هه‌شتاش بهێنن دڵنیابن ئه‌مه شه‌ڕی فیكر‌و عه‌قیده‌یه نه‌ك ده‌نگ زۆری و خه‌ڵك له‌گه‌ڵ بوون, ئه‌و كورسییه‌شی ئێوه بۆی راده‌كه‌ن و هه‌ڵپه بۆ دانه‌یه‌ك زیاتری ده‌كه‌ن مادام شەرعییەت و ناشەرعییەتی كارتان پشت گوێ خستووەو به‌رنامه‌تان پێ نییه‌و جارێ خۆتان بۆ ساز‌و ئاماده نه‌كردووه‌و په‌رژینتان له خۆتان داڕنی و بێ دڕكن, ئه‌وا له یه‌كێك له‌م سێ كورسییه ده‌رناچێت: زه‌مه‌نیش وه‌ڵامتان ده‌داته‌وه
0 التعليقات:
إرسال تعليق